٢٦\٦\٢٠١٠
پرۆژەکەی کامل ژیر
هەمان پرۆژەی (سەدام حوسێن)ە...!
- دەربارەی پرۆژەی
سەربەخۆیی کوردستان بە بێ خوین -

موزەفەر عەبدوڵا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سایتی دەنگەکاندا نووسینێکم بە سەردێری
پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان بە بێ خوێن، کە واژۆی کامیل ژیر ،سەرۆکی
کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان - سەرکردایەتی باشووری لەسەر بوو بەرچاو
کەوت.
کامیل ژێر لە کۆتایی دا ئەو تێبینی یەشی
نووسیوە کە ئەم پرۆژەیە ڕۆژی 22-11-2008 کۆمەڵێک کەسی ئەکادیمی
گفتوگۆیان لەسەر کردوەو و هاوکات وێرای کۆنگرەکەی ئەو، پارتی کاری
سەربەخۆ و لایەنی تریش هاوڕڕای بوونە.
بە جیا لەوەی کە ئەم پرۆژەیە چەند ناڕیالیستی ،و دورە لە بەدیهاتن ،بەڵام
بەو رادەیەیی پرۆژەیەکی لە ڕادەبەدەر فاشستی و مایەی زیاتر جیاکاری
قەومی یەو هەروەها پشت دەبەستێ بە جیاکاری جنسی و چەوسانەوەی ڕەهای
ژنانەوە، بۆیە پێویستە نەک هەر بدرێتە بەر ڕەخنە ، بەڵکو پێویستە هەر
پرۆژەیەکی لەو چەشنە ڕیسواو ئیدانە بکرێت.
هەڵبەت خاڵی یەکەم لەم پرۆژەیە ئەوەیە کە، وەک نوسەریش خۆی ئاماژەی
پێداوە، پرۆژەکە بەجۆریک لاسایی پرۆژەو سیاسەتەکانی سەدام حوسەین و
حزبی ناسیونال قومی فاشی بەعس دەکاتەوە.
بۆیە کامل ژیر بە ژیرانە و ئاشکرا خۆی خزاندۆتە جێگەو ڕێگەی سەدام
حوسەین و حزبەکەیەوە.
ئەو دەڵێت بەعس دەیەویست هەموو کوردستان تەعریب بکات لە ڕێگای هێنانی 3
ملیۆن فەلەستینی یەوە و نیشتەجێ کر دنیان لە کوردستان .ئەمیش دەیەوێت
لە ڕێگای هاوردنی کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان و دانی ئیمتیاز
پێیان بەهەمو شێوەک لە بری ئەو کرێکارانەی کە لە بەشەکانی تری عیراق و
وڵاتانی ترەوە هاتوون، تا ڕێژەی کورد لە عیراق دا ئەوەندە زیاد دەبێت
کە لەهەر دەنگدانێکدا بتوانن ئەوەندە کاریگەریان هەبێت بە قازانجی
پرۆژەی سەربەخۆیی یە بێ خوێنەکەی ئەمان.
لە جهانی ئەمڕۆدا ئەگەر سەرنج لەسەر پرۆژەکانی هەمو ڕەوتە ناسیونالیستی
یەکان بدەین ،جا ناسیونالیزمی کوردو حزبەکانی بێت ،یاخود ناسیونالیزمی
عەرەب و تورک و حزبەکانیان هەموویان سەرەڕای ئەوەی نەک هەر لە هێڵی
گشتی دا بەڵکو لە تاکتیکی ڕۆژانەشیان هەموو یان هاوشێوەی یەکن و لە
کۆتایشدا هەمویان ئاو دەڕژیننە دەریای فاشیزم و نازیسمەوە.
لەم ڕووەوە کامیل ژیر و پرۆژەکەی و هەموو ئەو کەسایەتی یە ئاکادیمی و
لایەنە سیاسی یانە بیانەوێت یان نەیانەوێت پیادەکەرو لاسایی کەرەوەی
سیاستە فاشی یەکانی سەدام و حزبی بەعسن.
ئەم پرۆژەیەش ئەو تیزە دەسەلمێنێتەوە کە ناسیونالیزم لەم سەردەمە بە
شێوەیەکی گشتی چۆن مرۆڤ هەرگیز وەک مرۆڤ کە ،بونەوەریکی سروشتی و
کۆمەڵایەتی و خاوەن کۆمەڵیک کارەکتەری کۆمەڵایەتی یە، نابینێ. وە لەو
ڕووە مرۆیی یەوە سەرنجی مرۆڤ نادات و هەمیشە لە گۆشە نیگای بەرژەوەندی
یە ئایدیۆلۆژی و ئابوری و سیاسی و نەژادی و قومی و تەنانەت
عەشیرەتیشەوە سەرنجی مرۆڤەکان دەدات و لە بەرامبەر یەکتر ڕایان دەگرێت
و دەیانکاتە دوژمنی یەکتر . بەم شیوەیە ناسنامەی قومی و میللی و
عەشیرەتی و ئەم ناسنامە دارزیوانە بە ناسنامەیەکی ئەبەدی و ئەزەلی
دەزانیت و ئەم جیاوازیانە بە جیاوازی جینی بەشەر دادەنێت و پیرۆز ڕایان
دەگرێت.هەرگیز ئەوە نابینێ کە هەموو ئەم دیاردە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە
ئاکامی کێشەو ململانێی چینایەتی کۆمەڵایەتی مێژوویین.
خاڵێکی کۆنەپەرستانە و دژی ئینسانی تری ئەم پرۆژەیە خاڵی لێوە هەڵسانی
دژی ژنی یەتی.
کامل ژیر و هاوبیرەکانی لەم مەیدانەدا سەد هەنگاو لە پارتی و یەکێتی
واوەتر چونەو دژە ژنترن لەوان.
ئەوانە بە حیسابی خۆیان لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و ژناندان بەڵام پَییان
وایە مادام قەومەکەی ئەوان دەچەوسێتەوە ئەوە پێویستە هەموو ڕیگەیەک
بگیرێتە بەر بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و سەربەخۆییان.جا با ژنان کە نیوەی
کۆمەڵگەن ببنە قوربانی سیاسەتە دارزیوەکانی ئەمان و حەز و ئارەزووە
پیاوسالارەکانیان. گرینگ ئەوەیە قەومەکەی ئەوان رزگاری بێت .کە بێ
گومانە قەومەکەی ئەوان جگە لە چینی بۆرژوازی و دەست و پێوەندەکانی لە
ئاغاو دەرەبەگ و مەلا و شێخ زیاتر هیچی تر نییه.
ئەمەش هەر هەمان سیاسەتی حزبی بەعس و سەدام حوسەین بوو. بە تایبەتی لەم
ساڵانەی دواییانەدا کە شەڕی کۆنەپەرستانەی نیوان ئیران و عیراق درێژەی
بە خۆی دا و بەعیسش زیاتر پێویستی بە سەریاز بوو بۆ نادریان و بە کوشتن
دانیان لە بەرەکانی شەرەکەیاندا .بۆیە لەم ڕووەوە بەعس بانگەشەی فرە
ژنی دەکرد لە پێناوی زیاد بوونی کوڕاندا. تەنانەت ماوەیەک ئیمتیازی
دەدا بەو کەسانەی کە کوڕیان دەبوو .تا لە ناوەراستی نەوەدەکان کەوتە
بەریخستنی هەلمەتی ئیمانی و کوشتن و لە سیدارەدانی بە ئاشکرای ژنان
لەسەر شەقامەکان و بە بەرچاوی خەلکی یەوەو بەمەش دەستی کۆنەپەرستی
ئیسلامی و عەشیرەتی زیاتر زیندو کردەوە .
هەڵبەت وەک ووتمان چەوسانەوەی قومی کە خۆی زادەو بەرهەمی ناکۆکی و
چەوسانەوەی چینایەتی و جوڵانەوەی قەومی و حزبەکانێتی هەرگیز کۆتایی
نایەت لەسەر دەستی ئەم جوڵانەو حزبانە . لەم ڕوەوە کێشەی خەڵکی
فەلەستین و خەڵکی کوردستان نمونەی زیندویی ئەم واقعیەتەیە کە نزیک بە
سەدەیەکە بەردەوامەو سەرەڕای ڕشتنی ئەو هەموو خوین و قوربانیانەو
رووداوە تراژیدییایانە بەڵام هێشتا ئەم کێشانە بە تەواوی کۆتاییان پێ
نەهاتووە تەنانەت کێشەو ململانی و شەڕەکانی نێوان جولانەوەو حزبە قومی
یەکانی زیاتری کردووە.
سەیر لەوەدایە کە کامل ژیر و هاوبیرە ڕۆشنبیرو ئەکادیمی و ئەو لایەنە
سیاسی یە بەرچاوتەنگانە بە حیسابی خۆیان پرۆژەکەیان بە شێوەیەک داڕشتوە
کە بە بێ خوین ڕشتن بگەنە سەربەخۆیی کوردستان.بەڵام دیارە ئەوانە
چەوسانەوەی ژنان و فرە مناڵی و فرە ژنی و پەرە گرتنی جیاوازی قەومی و
عەشیرەتی و زیندو کردنەوەو باڵادەست بوونی کەلتوری کۆنەپەرستانەو دژی
ژنان ...هتد ئەمانە مادام خوینی قومیان لەبەر ناروات بە کارێکی گونجاو
ڕەوا دەزانن لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستاندا بە بێ خوێن.
20\6\2010
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|