٣٠\٧\٢٠٢٠
راگه‌یێندراوی ژماره
١:
پرۆژەی ١٠٠ ساڵه‌ی
زیره‌ک.
- رێداکسیۆنی
فیلم، وێنه، دیزاین -
وێنه ده‌توانێ گه‌لێک له لایه‌نه‌کانی ژیان و به‌سه‌رهاته‌کانی حه‌سه‌ن
زیره‌ک ده‌ربخات، حه‌سه‌ن زیره‌ک کێ بوو؟ له کوێ بوو؟ چی کرد؟ بۆ
گرنگه زیره‌ک وه‌کوو خۆی له وێنه‌کاندا ببینین و لێی تێبگه‌ین؟
پاراستن و بهرزنڕخاندنی به‌رهه‌مه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک بۆچی پێویسته؟
سه‌د ساڵەی حه‌سه‌ن زیره‌ک چییه و چ ئامانجێکی هه‌یه؟ گرنگیی وێنه‌کانی
زیره‌ک کامه‌یه؟ بۆ پێویسته کۆ بکرێنه‌وه؟ گه‌وهه‌ری وێنه‌کان چی
ده‌رده‌خه‌ن؟ وێنه‌ی شه‌خسی و بهڵگهوێنهکان بۆ گرنگن؟
با پرۆژەی سه‌د ساڵەی زیره‌ک، پرۆژەی هه‌موومان بێ. لێرەوە، داوا له
هه‌ر که‌س، لایه‌ن، ڕێکخراو و ناوه‌ند ده‌که‌ین، گه‌ر خاوه‌نی وێنه‌ی
حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌ن، بۆمان بنێرن. ئامانجی ئیمه، کۆکردنه‌وه و
ئەرشیڤکردنی وێنه‌کانی شه‌خسی و تایبه‌تی و گشتیی حه‌سه‌ن زیره‌که له
فۆڕمی دیجیتاڵ، کتێبی وێنه و هه‌روه‌ها ڕێکخستنی پێشانگەی تایبه‌ت.
تکایه ئه‌م ڕاگەیێندراوە به گرنگ وه‌ربگرن و به هه‌رشێوه‌یه‌ک
بۆتان گونجاوه بڵاوی بکه‌نه‌وه، هه‌تا
بتوانین به یه‌که‌وه بانکی زانیاریی له وێنه‌کانی زیره‌ک سازبکه‌ین
و له سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ک ئالبوومی تایبه‌ت بۆ به‌کارهێنانی هه‌مه‌چه‌شنی
هونه‌ری ئاماده بکه‌ین.
ڕێداکسیۆنی فیلم، وێنه، دیزاین، سوپاسگوزار ده‌بێ گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه ڕەچاو بکرێن:
گه‌ر ئیمکانی هه‌بێ وێنه‌ی سه‌ره‌کی بنێردرێ.
چۆنیه‌تیی وێنه‌کان باش بن، واتە ئەگەر وێنەی چاپکراوی کۆنە، بە
کوالیتیی (٣٠٠ dpi) سکان بکرێت و بە PDF بنێردرێت، تکایە بە مۆبایل
وێنەیان مەگرن.
تکایه وێنه‌کان وه‌ک خۆیان بنێرن و به هیچ به‌رنامه‌یه‌ک ڕەنگ و
چۆنیه‌تیی وێنه‌کان مه‌گۆڕن.
تکایه وێنه‌ی(چه‌ند که‌سی) هه‌ر وه‌ک خۆی بنێرن و که‌سانی تر که له
وێنه‌که‌دا هه‌ن، ده‌رمه‌هێنن.
گه‌ر شوێن و ساڵی گرتنی وێنه‌کان ده‌زاندرێ، ئاماژەی پێبدرێ.
تکایه خۆ له نووسینی سه‌ر وێنه‌کان، یان مۆر و لۆگۆ خستنه سه‌ریان
بپارێزن.
گه‌ر ناوی وێنه‌گه‌ر ده‌زاندرێ، ئاماژەی پێ‌بکرێ، لە زۆربەی وێنە
چاپکراوە کۆنەکاندا ناو یان لۆگۆی وێنەگر لە پشتی وێنەکان مۆر کراوە،
ئەگەر وێنەگەرەکە لە ژیاندا ماوە پرسی پێ بکرێت و تەلەفون، ئیمەیل یان
هەر ئامرازێکی پێوەندیی تری کە هەیە بۆ ئێمەی بنێرن.
گه‌ر ناوی که‌سه‌کانی وێنه‌ی (چه‌ند که‌سی) ده‌زاندرێ، ناوه‌کانیان
بنووسرێ.
ڕێداکسیۆنی فیلم، وێنه، دیزاین، کتێبی ئاڵبوومی سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ک،
که به شێوه‌یه‌کی هونه‌ریی و چۆنیه‌تیی باش له چاپ ده‌درێ، پێشکه‌ش
به وێنەگەرەکان ده‌کات. هه‌روه‌ها ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی
سه‌ره‌کیی وێنه‌کان بن، له کتێبه‌که‌دا ڕادەگەیەنرێت و مافی کۆپی
ڕایتسی کەسەکە پارێزراو دەبێت. بێگومان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداریی
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌بن، سوپاسنامه‌ی تایبه‌تیی سه‌د ساڵەی زیره‌کیان به
فه‌رمی بۆ ده‌نێردرێت.
e.farshy@arcor.de
|