په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٩\٢٠١٠

پرۆژەى ئاگربەست و ئاشتى.

 


بەرێز / سەرۆکى هەرێمى کوردستان
بەرێز / پەرلەمانى هەرێمى کوردستان
بەرێز / سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان
بەرێز / رێکخراوى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان
بەرێز / رێکخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى


بابەت / یاداشتنامە


سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەهەر پارچەیەکی کوردستان کلیلی چارەسەری کێشەکانە،بەهەمان شێوە پێشکەوتنی شەر کاریگەری خراپ ونێگەتیڤی بۆ سەر چارەنوس و ژیانی کۆمەڵگا دەبێت .. وە سەردەمى ئەوەش بەسەرچووە نکولى لەمافى رەواى گەلێکى 40 ملیۆنى بکرێت و گرفتەکان لەرێگاى شەرو سەرکوتکردنەوە چارەسەربکرێت،هەمیشەش لایەنى کوردى هەوڵى داوە لایەنى دەستپێشخەر بێت لەهەنگاونان بەرەو ئاشتى،ئێستاش دەرفەتێکى تر رەخساوە بۆ بەرەو پێشچوونى ئاشتى لەتورکیا ..لایەنى کوردى لە تورکیا لەلایەن پارتى کرێکارانى کوردستانەوە ( pkk) ئاگربەستى یەکلایەنەى راگەیاندەوە لەبەرامبەردا لەناوخۆى کوردستان و دەرەوە دا پشتیوانى گەرم بۆئەو هەڵوێستە هەیەو لەبەر چاوە ..


بۆیە ئێمەش کۆمەلێک لە پارتى سیاسى و رێکخراوى مەدەنى لە رۆژى 2010/9/1 کە رۆژى ئاشتى جیهانیە لەشارى سلێمانى کۆبووینەوەو گەیشتینە ئەو بریارەى کە ئەم یاداشتە بخینە بەردەم راى گشتى و ئاراستەى ئەو لایەنانەى بکەین کەدەتوانن رۆڵى ئاکتیفیان هەبێت بۆ پشتیوانیکردنى ئەم داواکاریانەى خوارەوە :


1 - پەرلەمان و حکومەتى هەرێمى کوردستان شاندێک رێکبخات و بینێرێت بۆ تورکیا لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتى تورکیادا گفتو گۆ بکات تا وەڵامێکى ئەرێنى ئاگربەستى لایەنى بەرامبەر بداتەوە بەمەبەستى بەرەو پێشچوونى پرۆسەى ئاشتى .
2 - داوا لەنەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى دەکەین کە فشار بخەنە سەر دەوڵەتى تورکیا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد بەئاشتى و دایەلۆگ.
3 - داوا لەراى گشتى تورکیاش دەکەین کەبەشێوازى دیموکراتى و مەدەنیانە پشتیوانى هەنگاوى ئاگربەست و ئاشتى بکەن بۆبەرەو پێشچوونى پرۆسەى ئاشتى .


لایەنەکان :
_____________________________
1  - بزووتنەوەى دیمکراسیخوازانى کوردستان
2  - پارتى کارى سەربەخۆیى کوردستان
3  - بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
4  - حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان
5  - حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
6  - یەکێتى کۆمۆنیستەکانى عێران
7  - حزبى شیوعى کوردستان - کۆمیتەى پارێزگاى سلێمانى
8  - پارتى چەپى کوردستان
9  - پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان
10 - کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان
11 - کوردۆ سایت (چاک ) نوسینگەى سلێمانى
12 - دەستەى داکۆکى لەزیندانیە سیاسیەکانى کوردستان
13 - پرۆژەى پەمەیى
14 - ناوەندى قەڵادزێ بۆ داکۆکى لەزیانلێکەوتوانى پشدەر
15 - کۆمەڵەى پشتیوانى لە قوربانیانى جەنگ
16 - رێکخراوى ژنانى ئازادیخوازانى کوردستان
17 - چەند کەسایەتیەکى رۆشنبیرو نووسەرو رۆژنامەنووس