داواکارین لەو
بەڕێزانەى پسپۆڕ و شارەزان لە بوارى یاسا لەگەڵ
سەرجەم رۆشنبیر و
خەمخۆرانى گەلەکەمان
کە دەقى ئەم پڕۆژەى لاى خوارەوە بە سەرنج و
تێبینییەکانیان
دەوڵمەند بکەن
و هەر بۆچوون و پێشنیارێکیان هەبوو لە ڕێگاى ئەم ئیمێڵەوە بۆمانى بنێرن
:-
anfal_kurd1988@yahoo.com
پرۆژە یاساى
قەرەبووى زیان لێکەوتووانى شاڵاوى ئەنفال.
ژمارە ( ) بۆ ساڵى ( )
دەروازەى پێناسە و ئامانج
بەشى یەکەم :- پێناسە
1- ئەنفال : ناوى ئەو تاوانە شاڵاوە کۆ کوژییەکەى ڕژێمى دیکتاتۆرى ێدام
و تاوانبارانى ئەنفال ئەنجامیاندا ، لەسەر هەرێمى کوردستانى عیراق . بۆ
سەر ناوچە و دانیشتوانى و خاک و ئاوى و ژینگەکەى . بە سوتان و کاولکردن
و تاڵان و کوشت و بڕى خەڵکى مەدنى ڕاپێچ و سەرنگون کردنى ئەوى تر ، کە
لەسەرەتاى بەهارى ساڵى 1987 دەستى پێکردو لە کۆتایى ساڵى 1988 کە بە
ئەنفالى هەشتەم ناوبرا کۆتایى پێهات .
2- ئەنفالکراوى ( شەهید ) ئەو مرۆڤە کوردەی لە شاڵاوى ئەنفال کە لە
بڕگە ( 1 ) دا هاتووە ، گیانى لەدەست داوە ، یان سەرنگومە ، بێسەرو
شوێن کرا .
3- قەرەبووە : دانى تەواوى زیانى ماددى و معنوى و لە دەست چوونى
دەستکەوتە لە سەرەتاى بەهارى 1987 تا دەرچوونى ئەو یاسایە .
4- زیان لێکەوتوو : هەر کەس و لایەنێک زیانى ماددى و معنوى بەرکەوتبێ
لە ئەنجامى ئەو شاڵاوە تاوانەى لە بڕگە ( 1 ) دا هاتووە .
5- زیان : هەر زیانێکى ماددى و معنوى بە بەرژەوەندى کەسى ئاسایى و کەسى
معنوى گەر کەوتبێ احکامى ئەو قانونە بیگرێتەوە .
بەشى دووەم / ئامانجى یاسا
ئەو یاسایە ئامانجى :-
1- چارەسەر کردنى بارودۆخى ژیانى خراپى کەس و کارى ئەنفال کراوەکان .
2- قەربووکردنەوەى زیان لێکەوتووانى تاوانى شاڵاوى ئەنفال .
3- بۆ سووک کردنى معانات لەسەریان و چمانى ژیانى داهاتوویان بە خۆشى و
سەر بڵندى .
4- ئاوەدان کردنەوەى ئەو ناوچانەى زیانیان بەر کەوت لە ئەنجامى شاڵاوى
تاوانەکانى ئەنفال لەلایەن ڕژێمى ێدام .
بەشى سێ یەم
خەمڵاندنەکان
ماددەى ( 1 )
- بۆ هەر شەهیدێک زیانى ماددى بە ( 600 )مسقاڵ زێڕ دادەنرێت زیانى
معنوى ( 400 ) مسقاڵ زێڕ کە بە تێکڕا دەبێتە ( 1000 ) مسقاڵ هەزار
مسقاڵ زێڕ .
ماددەى ( 2 )
- ڕێژەى پەک کەوتوو بە لە ( % ) بە ڕاپۆرتى پزیشکى دائمى دەخەمڵێنرێت
بۆ زیانى ماددى و معنوى لە ڕێژەى بڕى خەمڵێنراو لە ماددەى ( 1 ) کە
تایبەتە بە شەهید دانراوە دەردەهێنرێت ، بەو مانایەى ڕێژەى پەک کەوتوو
لە بڕى ( 1000 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
ماددەى ( 3 ) ئەتک کردن
- بۆ هەر مێینەیەک دەستدرێژى سێکسى کرا بێتە سەریان تاوانێکى سێکسى دژى
ئەنجام درابێ قەرەبوو دەکرێتەوە ، بڕى قەرەبووى ماددى بە ( 300 ) مسقاڵ
زێڕ دادەنرێت ، بڕى قەرەبووى معنوى بە ( 200 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
کۆى قەرەبووەکەى بـــــــــــە ( 500 ) مسقاڵ زێڕ دەکرێت ، بە هەمان
شێوە بۆ نێرینەک .
ماددەى ( 4 )
- بۆ هەر دایک ، باوک ، کوڕ ، کچ ، برا ، خوشک ، هاوسەر . هەیە داواى
قەرەبووى ماددى و معنوى بکات کە بە بەرچاوى منداڵەکانى یان هاوسەرەکەى
یان خوشکى یان براى ئەتک کرابێت و دەستدرێژى سێکسى کرابێتە سەر
زیانەکانى تێکڕا بە ( 100 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
ماددەى ( 5 )
- بۆ هەر مێ ینەیەک هەیە داواى قەرەبوو بکات کە لە ئەنجامى شاڵاوەکانى
ئەنفال ، تووشى لە بارچوون و مردنى کۆرپەلە و نەوزاد کەى بووە .
زیانەکانى تێکڕا بـــــــە بڕى ( 50 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
ماددەى ( 6 )
- بۆ هەر دایکێک هەیە داواى قەرەبوو بکات ، کە ڕێ پێگیراوە دایکایەتى
بکات بە دابڕاندنى منداڵەکانى لێ ى ، نەزانینى ژیانیان یان مردنیان یان
دەس درێژى کردنە سەر منداڵەکانى بە ئەشکەنجەدان ، یان برسى کردنیان یان
کارى قورس پێ کردنیان و زیندانى کردنیان ، خواردنى سەگى برسى کراو
جەستەى مرۆڤى ئەنفال کراو بەبەر چاوى منداڵەکانى . زیانەکانى تێکڕا بە
بڕى ( 100 ) مسقاڵ زێڕ دەخەمڵێنرێت .
ماددەى ( 7 )
1- بۆ هەر مێ ینەیەک هەیە داواى قەرەبوو بکات کە لە ئەنجامى شاڵاوەکانى
ئەنفال تووشى نەزۆکى هاتووە ، یان نەوزادى مشوهى ببێت ، زیانەکانى
ماددى و معنوى بە بڕى ( 80 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
2- بۆ هەر نێرینەیەک هەیە داواى قەرەبوو بکات کە لە ئەنجامى شاڵاوەکانى
ئەنفال تووشى نەزۆکى یان لە پیاوەتى کەوتبێ یان نەوزادى مشوهى بخاتەوە
، زیانەکانى بە بڕى ( 80 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
ماددەى ( 8 )
- بۆ هەر کەسێک هەیە کە زیندانى کرابێت ، دەست درێژى کرابێتە سەر پلە و
پایەى کۆمەڵاتى و کەسایەتى هیچ کرا بێت ، مامەڵەى نامرۆڤانەى دژى
ئەنجام درا بێت ، دوور خرابێتەوە لە شوێنى باوک و باپیرانى یان لە
ئامێزى کەسى خۆى دوور خرا بێتەوە ، داواى قەرەبووبکات ، زیانەکانى بە
بڕى ( 80 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .
ماددەى ( 9 )
- بۆ هەر زیندانیەکى شاڵاوەکانى ئەنفال هەیە داواى قەرەبوو بکات کە لە
بەر چاویەوە سەگى برسى کراو بەردرابێتە گیانى ئەنفال کراوەکان یان
لاشەى مردووەکان لە قوربانیەکانى ئەنفال ، لە معتقلەکان زیانەکانى بە
بڕى ( 30 ) مسقاڵ دادەنرێت .
بەشى دووەم
ماددەى ( 10 )
- بۆ هەر کەسێک هەیە خۆى یان میرات گرانى داواى قەرەبوو بکات ئەگەر
خانووەکەى ڕووخابێ یان سووتابێ لەگەڵ کاول کردنى خانى ئاژەڵ و
پێکهاتەکانى ، زیانەکانى بــــــەبڕى ( 70 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت .هەروەها
بۆ کەل و پەلى ژیارى ناو ماڵ بە بڕى ( 25 ) مسقاڵ زێڕ بۆ هەر ماڵێک .
ماددەى ( 11 )
- بۆ هەر کەسێک هەیە خۆى یان میرات گرانى داواى قەرەبوو بکات کە لە
ئەنجامى شاڵاوەکانى ئەنفال ( بیر یان کارێز ) ى کاول کرا بێت و پڕ
کرابێتەوە ، بڕى زیانى بەر کەوتوو بە ( 20 ) مسقاڵ زێڕ داداەنرێت ، بڕى
قازانجى لە دەست چوو ى هـــــەر ساڵێک بە ( 10 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت.
ماددەى ( 12 )
- بۆ هەر کەسێک هەیە خۆى یان میراتگرانى داواى قەرەبوو بکات بۆ کەل و
پەلى کشتوکاڵى ، زیانى پێکەوتوو بە ( 5 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت ، قازانجى
لە دەست چوو ى هەر ساڵێک بە ( 5 ) مسقاڵ زێڕ دادەنرێت.
ماددەى ( 13 )
- بۆ هەر کەسێک یان میراتگەرەکەى هەیە تراکتۆرى کشتوکاڵى بەر شاڵاوى
تاڵانى ئەنفال کەوتبێ داواى قەرەبوو بکات ، زیانى بەرکەوتوو بە بڕى (
5000 ) $ دۆلار دەخەمڵێنرێت ، قازانجى لە دەست چوو بۆ هەر ساڵێک بە بڕى
( 200 ) $ دۆلار دادەنرێت .
ماددەى ( 14 )
- بۆ هەر کەسێک کە بەر شاڵاوى ئەنفال کەوتووە یان میراتگرانى داواى
قەرەبوو بکەن بۆ ئۆتۆمبێڵى کشتوکاڵى یان کەسى بکات ، زیانى بەرکەوتوو
بە بڕى ( 13600 ) $ دۆلار دەخەمڵێنرێت قازانجى لە دەست چوو بۆ ماوەى (
20 ) ساڵ بۆ هەر ساڵێک بڕى ( 500 ) $ دۆلار دادەنرێت .
ماددەى ( 15 )
- زیانى مولیدەى ووزەى کارەبا و ئامێرى ئاو هەڵکێشانى بیرى ئاوى بیر بۆ
ئاودانى کشتوکاڵى بـــــە بڕى ( 1000 ) $ دۆلار دادەنرێت ، قازانجى لە
دەست چوو بۆ ماوەى ( 20 ) ساڵ بە بڕى ( 100 ) $ دۆلار دادەنرێت .
ماددەى ( 16 )
1- زیانى هەر دۆنمێک لە زەوى بەراو و باخ و باخات بە بڕى (1000$) دۆلار
بۆ هەر ساڵێک دادەنرێت .
2- زیانى هەر دۆنمێک لە زەوى دێمى بە بڕى ( 100 $ ) دۆلار بۆ هەر ساڵێک
دادەنرێت .
ماددەى ( 17 )
- زیانى هەر یەک سەر لە ئاژەڵى بچووک مەڕ یان بزن بە بڕى ( 100 $)
دۆلار دادەنرێت ، قازانجى لە دەست چوو بۆ هەر ساڵێک بە بڕى (500 $)
دۆلار دادەنرێت .
ماددەى ( 18 )
- زیانى ئاژەڵى گەورە وەک مانگا و گا و گاجووت بۆ هەر سەرێک بە بڕى
(750 $) دۆلار دادەنرێت ، قازانجى لەدەست چوو بۆ هەر ساڵێک بە بڕى (500
$) دۆلار دادەنرێت .
ماددەى ( 19 )
- زیانى ئاژەڵى بارهەڵگر بە بڕى (250$) دۆلار دادەنرێت ، قازانجى لە
دەست چوو بــــۆ ساڵێک بە بڕى (150$) دۆلار دادەنرێت .
ماددەى ( 20 )
پڕۆژەى پەلەوەر ( دواجن ) :
1- قازانجى لە دەست چوو بۆ هەر ( 1000 ) مریشک لە ساڵێکدا ( 500 $ )
دادەنرێت .
2- زیانى پێ کەوتوو بۆ شوێنى هەر هەزار مریشک ( 10000 $ ) دۆلار
دادەنرێت .
قەرەبووى زیانە گشتى یەکان
ماددەى ( 21 )
- بۆ وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان هەیە داواى قەرەبوو بکات بۆ
ئەو قوتابخانانەى بە شاڵاوى کاولکارى ئەنفال کەوتوون بۆ خەمڵاندنى
زیانەکان سوود لە لێزانى شارەزا وەردەگیرێت.
ماددەى ( 22 )
- بۆ وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان هەیە داواى
قەرەبوو بکات بۆ ئەو شوێنە ئایینیانەى کاول کراون بۆخەمڵاندنى زیانەکان
سوود لە لێزانى ناوخۆ وەردەگیرێت .
ماددەى ( 23 )
- دەزگاى گشتى مین - هەرێمى کوردستان بۆى هەیە داواى قەرەبوو بکات بۆ
چێنراو لە ڕێگا و بانە گشتى یەکان ، بۆ خەمڵاندنى زیانەکان سوود لە
لێزانى ناوخۆ و نێودەوڵەتى دەبینرێت .
ماددەى ( 24 )
- وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان بۆى هەیە داواى قەرەبوو بکات لە
بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى، کارێکى لەسەر تەندروستى گشتى بە درێژایى
چەند ساڵى ڕابردوو و داهاتوو . بڵاو کردنەوەى نەخۆشى بە دەستى ئەنقەست
، بۆ خەمڵاندنى زیانەکان سوود لە خەمڵاندنى لیژانى دەرەکى و ناوخۆ
وەردەگیرێت .
ماددەى ( 25 )
وەزارەتى ژینگەى هەرێمى کوردستان بۆى هەیە داواى قەرەبوو بکاتەوە لە
زیانى بەرکەوتووە لە ئەنجامى شاڵاوەکانى ئەنفال و لە پیس بوونى ئاو و
خاک و ژینگەى هەرێمى کوردستان بە چەکى ژەهراوى کیمیاوى ، بۆ خەمڵاندنى
زیانەکان استیعانە بە لیژانى دەرەکى و ناوەکى دەکرێت
ماددەى ( 26 )
- بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان هەیە داواى قەرەبووى زیانى ماددى و
معنوى سامانى مرۆیى نەتەوەى کورد بکات بۆ خەمڵاندنى زیانەکان ایستیعانە
بە لیژانى ئاسایشى نێو نەتەوەیى دەکرێت .
ماددەى ( 27 )
بۆ وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان هەیە داواى قەربووى زیانەمادیە و
معنویەکانى هەرێمى کوردستان بکات لەو زیانەى بەریکەوتوە بەلەدەستدان و
دواکەوتنى کشتوکاڵى لە ساڵانى رابردوو داهاتوو بەهۆى شاڵاوەکانى ئەنفاڵ
و بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى بۆ خەملاندنى زیانەکان ڕستعانە بەلێزانى
تایبەتى دەکرێت .
ماددەى ( 28 )
دانانى سندوقێک بە ناوى سندوقى قەرەبووى زیان لێکەوتوانى شاڵاوەکانى
ئەنفال .
سندوقەکە پێک بێت لە :
1- ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى دەست بەسەرداگیراوى تاوانبارانى
ئەنفال .
2- ئەو یارمەتى و کۆمەکە نێودەوڵەتیەى بۆ قەرەبووى زیانەکانى ئەنفال
دەدرێت .
3- دانانى رێژەیەکى دیارى کراو لەبەرهەمى نەوتى عێراق بۆ قەرەبوو
کردنەوەى ژیانى لێکەوتووانى شاڵاوى ئەنفالەکان .
بەشى چوارەم
ماددەى ( 1 )
بۆجێ بەجێ کردنى ئەویاسایەى ئەنجومەنى دادوەرى بەپێ
( ختێاێ مکانى ) بۆ سەنتەرى ناوچەکانى زیانیان پێ کەوتووە لەئەنجامى
شاڵاوى بڕگەى ( 1) بەشى یەکەمى ئەو یاسایە داهاتووە . دادگا
دادەمەزرێنێت .
ماددەى ( 2 )
ئەو یاسایە لە رۆژى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى رەسمى کارى پێ دەکرێت .
اسباب موجبە
کوشتنى بە کۆمەلى و سەرنگوم کرنى و بێ سەروشوێنى ژمارەیەکى یەکجار زۆرى
مرۆڤ
1- زیانى زیان لێکەوتوانى دەستدرێژى سەر ئازادى تاکەکانى ڕێگەگرتن
لێیان لە تۆمارکردنى داوا دژى تاوانباران . ئەتک کردن و دەستدرێژى سێکس
بۆسەر مێ ینەى خێزانەکەى بەبەرچاوى . دەست درێژى بۆسەر پلەوپایەى
کۆمەڵایەتى هیچ کردنى کەسایەتى تاکەکەو مامەڵەى نامرۆڤانە. زیندانى
ودورخستنەوەى تاکەکە دورلە شوێنى نیشتەجێ ى باوک و باپیرانى . پێدانى
جەستەى نەخۆشى یان زیندانى و لاشەى مردووى مرۆڤى کوردى ئەنفال کراو بۆ
سەگ برسى کراو.
بەبەرچاوى گشت زیندانى کراوانى ئەنفال بۆ مەبەستى تۆقاندنیانى سوتاندنى
پەرەکانى قورئان و سوتان و روخانى شوێنى ئاینی . زیانى دەرونى ئەو
مێینانەی دەستدرێژى سێکسیان کراوەتە سەر زیانى مردن و لەبارچونى
کۆرپەلە و نەوزاد مومارەسەنەکردنى دایکایەتى و دورخستنەوەى مندالەکانى
نەزانینى ژیانیان یان مردنیان. دەستدرێژى کردنە سەر منداڵەکانى بە
بەرچاوى خۆى بەکوشتن یان زیندانى کردنى یان کارى سێکس و استعبیاوى سێکس
. کارى قورس پێکردنیان برسى کردنیان و تێبەردانى سەگى برسى کراو لە
گیانى ئەنفالکراو یان منداڵەکەى بەبەرچاوى خۆى یان بەبەرچاوى
مندالەکانى. زیانى لە دەستدانى کەس وکارى. زیانى نەوزادى (مشوە) یان
توشى بوونى نەزۆکى هەردوو رەگەز لە پیاوەتى کەوتن مشوە بوونى شێوە
بەهۆى بەرکەوتنى چەکى کیمیاوى کەوتنەوەى شێوەیەکى نامۆ بۆ مرۆڤ .
2- زیانى مادى کەسى
زیانى خانوو خانى ئاژەڵ و مەروماڵات وپێک هاتەکەى. پرکردنەوەى بیر و
کارێز کەل و پەل و پێداویستى کشتوکاڵى و ئاژەڵدارى. ئامێرى کشتوکاڵى و
ژیارى وەک تراکتۆر و ئوتومبێلى بار هەڵگر. مۆلیدەى وزەى کارەبا و
ئامێرى ئاو هەڵکێشانى بۆ ئاودانى کشتوکاڵى. زەوى و زارى کشتوکاڵى .
وەرزى و ساڵانە باخ وباخات. ئوتومبێلى کەس زیانى مەروماڵات بچوک
وئاژەلێ گەورە بەرهەمدەر و ئاژەڵى گا و جووت وبارهەڵگر ، وەک مەر بزن
مانگا و گا و گۆلک گامێش و گاى جووت ........ هتد.
زیانى پەلەوەر زیانى کەل وپەلى ناوماڵ . زیانى پرۆژەکەسیەکان پەلەوەر
بۆ زیان لێکەوتوو قازانجى لە دەست چوو ( الچرر اللاحق والکسب الفائت ).
زیانى جەستەیى تووش بوونى بە نەخۆشى هەناو پێستە و رێژەى لە کارکەوتن
وپەک کەوتەیى. لەدەست دانى ژیان و دەستدرێژى کردنە سەرئازادى.
3 - زیانى مادى گشتى
قوتابخانەو بنکەى تەندروستى . شوێنى ئاینی و بەهۆى روخانى و سوتاندنیان
پرکردنەوەى چاوگە ئاویەکانى کە بۆ سوودى گشتى بەکار دەهاتن. ئەلغام
کردنى ڕێگاو بانە گشتى یەکان . پیس بوونى ئاو خاک وژینگە بەهۆى سوتان
وبەکارێنانى چەکى کیمیاوى کۆمەڵ کوژ کارلێکى لەسەر تەندروستى گشتى بە
درێژایی چەند سالى رابردوو و داهاتوو. بلاوکردنەوەى نەخۆشى بە دەستى
ئەنقەست لە ناو سامانى مرۆى نەتەوەى کورد لە زیندانیەکان (معتقلات) لە
دەست دانى ئەو سامانەیە.
4 - زیانى معنوى گشتى
دواکەوتنى ئاستى رۆشنبیرى و گشتى و نا تەندروستى بەشێکى زۆرى سامانى
مرۆى نەتەوەى کورد کە بەر شاڵاوى ئەنفالەکان کەوتن لە دست دان و
دواکەوتنى سامانى کشتوکاڵى لە سالانى رابردوو و داهاتوو بەهۆ بە
کارهێنانى چەکى کیمیاوى .
5 – بنچینەى دانانى بڕى قەرەبوو ئەو یاسایە بە سوود وەرگرتن لە احکامى
شریعەى ئایینى ئیسلامى پیرۆز وەرگیراوە لەبەر ئەوەى ئەم شاڵاوە تاوانە
پاڵپشت بە سوورەتى ( ئەنفال ) کراوە ، کە ئەم پڕۆسەیە دوورە لە ئایینى
پیرۆزى ئیسلام . بە گونجاوترین سەرچاوەى قەرەبوو دادەنرێت .
دەستەى سەرپەرشتیارى پڕۆژە : -
1 . کامەران على حسن .
2 . بهزاد جیهاد فائق .
3 . ژیان عزیز گەردى .
4. وەزیرە جلال .
|