پرۆژەى
ئاشتبوونەوە لەگەڵ نیشتمان.
پێناسە: پرۆژەیەکى لێکۆلینەوەى شیکارى مەیدانى زانستییە بۆتوێژینەوە لە
سەرەکیترین ئەو دیاردە نێگەتیڤ و بارە ناهەموارانەى کە لاوانى
کوردستانى پیا تێپەر دەبن وەک دیاردەکانى (بێباکى بەرامبەر بە پرسە
نەتەوەیى و نیشتمانیەکان، لاوازبون ونەمانى خولیاوخواستى زانست و
زانیارى و روناکبیرى، خەمساردى وبێهیوابون ومتمانە بە خۆنەبون بۆ
گۆرانکارى وچاکسازى لە ئیستاو ئایندەد، بە تەنگەوە نەبوونى بەرژەوەندیە
گشتیەکان ،هتد). ئەم پڕۆژەیە لە رێگەى کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەى ئەکادیمیەوە
هۆکارەکانى کێشەى لاوان دەخاتە ڕوو کە دەکرێ ئەو هۆکارانە وایان کردبێت
کە لاو وەکو نەوەیەکى پەروەردەکراو ى بەتواناو، بەهرەدارو نیشتمان
پەروەر سەیر نەکرێ و خۆى بە بەرپرسارو بەشدار نەزانێت لە چارەسەر.
ئامانجى پرۆژە:
1- هەوڵێک بۆئاشتکردنەوەى لاوان و نیشتمان.
2- خستنە روى کێشەکانى لاوان بە زمانى زانست وداتاوهەڵقوڵاو لە واقیع.
3- هاندانى لاوان و خەمخۆرانى بوارى لاوان و دەزگا پەیوەندیدارەکان کە
دروشم و بیرۆکەکانى پەیوەندیدار بەلاوانەوە بکەنە پڕۆژەى پراکتیکی و
ئەمرى واقیع.
4- هەولیک بۆ کاراکردنى ڕۆڵ و بەشدارى پێکردنى لاو لە پرۆسەى چاکسازى
سیستمى سیاسى، ئابورى، کۆمەڵایەتیدا.
5- گەیشتن بەو راستیانەى کە ئایا هۆکارى کێشەکانى لاوان چەندى پەیوەندى
بە خودى لاوان خۆیان و چەندى پەیوەندى بە دەزگاو هەموو لایەنەکانى
پەیوەندیدار بە لاوەوە هەیە.
6- گەیشتن بە چەند رێگەچارەیەکى زانستى بۆ ئەو حاڵەتەى کە لاوانى تیایە
بەجۆرێک هاندەر بێت و کارئاسانى بکات بۆ دەزگاولایەنە پەیوەندیدارەکان
بۆ جێبەجێکردنى.
7- دورکەوتنەوە لە رەخنەى روخێنەرى بێ بەرەنجام و هەنگاونان رووەو
کارابون وچاکسازى و پێشکەشکردنى رێگە چارەو پرۆژە.
8- گەیشتن بەو راستیانەى کە لاوان بخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتى و چونە
مەیدانى کارو گۆشەگیر نەبون وبێهیوانەبون.
9- بەرپرسیاریەتى خستنە ئەستۆى دەزگاکانى حکومەت کە بەدەم پرسەکانى
لاوانەوە بن وخۆیان بەدور نەگرن لە چارەسەر.
میکانیزمى جێبەجێکردن:
1-لە رێگەى دەزگِاگاکانى ڕاگەیاندنەوە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم ئەو
نوسەرو تۆێژەرانەى کە خولیاو توانایان هەیە لە بوارى تۆێژینەوەى تایبەت
بە لاوان.
ئەنجامدانى لێکۆلینەوەکان لەوبوارانەى لەسەرەوە ئاماژەى بۆ کرا لەگەلڕ
رەچاوکردنى ئەوەى کە ئامانج لە پرۆژەکە توێژینەوەیە لە سەرەکى ترین
گرفتەکانى لاوان کە واى لێکردون بێبەرهەم بن وتوڕەو تۆراوو ناکارابن .
2-پرۆژەکە کراوەیە بۆ هەموو توێژەرو روناکبیرو توانا لاوەکان بەتایبەتى
ئەوانەى کەلە بوارى کۆمەڵناسى وتوێژینەوەى مەیدانیدا ئارەزوو لێهاتنیان
هەیە.
3-پاش کۆکردنەوەى توێژینەوەکان ،لە لایەن لیژنەیەکى پسپۆرى مامۆستایانى
زانکۆو روناکبیرانەوە ،لەسەر ئاستى کوردستان (10) توێژینەوەى سەرکەوتوو
دیارى دەکرێن بۆ خەلاتى گونجاو .
4-سازدانى فیستیفاڵێکى گەورەى روناکبیرى لەسەر ئاستى کوردستان
وخستنەروى توێژینەوە سەرکەوتوەکان بە ئامادەبونى لایەنە پەیوەندیارەکان.
5-سەرجەم توێژینەوە بەشداربوە سەرکەوتوەکانى تر جگە لەو (10) پرۆژەیە
لەسەر ئاستى شارو شارۆچکەکان خەڵات دەکرێن وکۆروسیمیناریان بۆ
سازدەکرێت.
6-توێژینەوەى یەکەم ودوەم وسێهەم لە سەر ئاستى کوردستان جگە لەوەى
خەڵاتەکانیان تایبەتە ،بەرهەمەکانیان بە چاپ دەگەیەنرێت.
7-بەشێوەیەکى رەسمى بەرەنجامى سەرجەم توێژینەوەکان پێشکەش بە دەزگا
پەیوەندارەکان دەکرێت و هەوڵدەدرێت ئەو دەزگایانەش سوود لە و
تۆیژینەوانە وەربگرن لە چوارچێوەى پڕۆژەکانیاندا جیبەجێیبکە ن و خەڵاتى
تایبەتى خۆیان پێشکەش بەو توێژینەوانە بکەن .
مەرجەکانى بەشداربون:
1-مافى بەشداربون بۆ هەموو کەسە بەو مەرجەى لە چوارچێوەى
تەوەرەوئامانجەکانى پرۆژەکە دەرنەچێت.
2-توێژینەوەکە نوآ بێت ولە شوێنى تر بڵاونەبوبێتەوە وپشت بە داتاو
بنەما زانستیەکان ببەستێت.
3-بە نوسراوو بە cd تاکو بەروارى 1/7/2008 بگاتە ئۆفیسى گشتى سەنتەر
یاخود ئۆفیسى شارەکانى سەنتەرى گەشەپێدانى چالایى لاوان.یاخود دەتوانن
بینێرن بۆ ئەم ئیمیلانەى خوارەوە:
yadc2001@yahoo.com
diskilawan@yahoo.com
بۆ زانیارى ترو هەر
پرسیارێک دەتوانن پەویوەندى بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن:
07702655253 ، 07701560488 ، 07701103332
ئۆفیسى گشتى
سەنتەرى گەشەپێدانى چالاکیى لاوان
|