په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٣\٢٠١٢

پرۆژەیەک بۆ بەشداری پێکردنی ژن لە پرۆسەی ئاشتەواویی تاوتوێ دەکرێ.
 


لە کۆنفراسێکی رێکخراوی (سی ئای دی ئەی) پرۆگرامی ئیندیڤلۆپ لە ستۆکۆڵم سەبارەت بە بریاری ژمارە ١٣٢٥ ی نەتەوە یەکگرتوەکانی تایبەت بە ئاشتی و ئاسایش بۆ ژنان ئەنجامدرا پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان پرۆژەیەک پێش کەش دەکات.

ئاشتی عەزیز پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان کە بەشداری کۆنفراسەکەی رێکخراوی (سی ئای دی ئەی) کرد سەبارەت بە بریاری ژمارە١٣٢٥ نەتەوەیەکگرتەوەکان پرۆژەیەکی پێش کەش کرد کە تایبەت بوو بە به‌رزکردنەوەی ئاستی بەشداری پێکردنی ژنان لە پرۆسەی ئاشتەواویی.

ئاشتی عەزیز رایگەیاند: دوای گەرانەوەم بۆ کوردستان ھەوڵدەدەم لە کوردستانیش کاری جدی لەسەر ئەم پرۆژەیە دەکەم و ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکانی دەکەم بۆ ئەوەی جێبەجێبکرێت.

کۆنفرانسەکەی رێکخراوی (سی ئای دی ئەی) پرۆگرامی ئیندیڤلۆپ کەلە ١٢ ئەم مانگە دەستی پێکرد و تاوەکو ٣١ ھەمان مانگ لە ستۆکۆڵم بەردەوام دەبێت.

بریاری ژمارە١٣٢٥ نەتەوەیەکگرتەوەکان تایبەت بە ئاشتی و ئاسایش بۆژنان لە دانیشتنی ژمارە٤٢١٣ ی نەتەوە یەکگرتەوەکان لەبەرواری ٣١ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠ پەسند کراوە.
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک