١٩\٦\٢٠١١
پڕۆژه‌ی
(هه‌ڵمه‌تی راپرسی بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی کوردستان)
سه‌رکه‌وتووانه
پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی کوردستان کرا.
رۆژى
دووشەم رێکەوتى
١٣\٦\٢٠١١
لێژنەیه‌ک
له (هه‌ڵمه‌تی راپرسى
بۆ دیاریکردنى چارەنووسى
خەڵکى کوردستان) بۆ پێشککه‌شکردنی پڕۆژه‌یه‌ک به
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی بڕیاری
په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌کی گشتیی جه‌ماوه‌ریی بۆ دیارکردنی
چاره‌نووسی کوردستان.. که پێکهاتبوو له‌و
سێ به‌ڕێزه: (رابەر
رەشید، عەلى مەحمود، ناڵە عەبدولڕەحمان)
لە ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان له
دیدارێکیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندی و رۆشنبیری به‌ڕێز
(ئاسۆ که‌ریم) کۆبوونه‌وه و پڕۆژه‌که‌یان پێشکه‌ش کرد، له
ماوەى نزیکەى یەک کاتژمێرى کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی
پرۆژەکە کرا و سەرۆکى
لێژنه‌که‌ی په‌رله‌مان پڕۆژه‌که‌ی بە کارێکى
پڕ بایه‌خ و پیرۆز وەسف کرد و گوتیشى
پێشتریش لە لایەن چەند
که‌سایه‌تییه‌کی دیکەوە لەم جۆرە کەمپینە بۆ هەمان مەبەست کراوە
بەڵام دەرەنجامێکى نەبووە، هه‌روا جه‌ختیشی له‌سه‌ر
ئه‌وه کردەوە کە بە ده‌سپاکیی و به
دڵنیاییه‌وه پرۆژەکە دەگەیەنێتە سەرۆکى پەرلەمان.
جێگه‌ى وەبیرهێنانەوەیە،
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن بیست و یه‌ک
که‌سایه‌تی وه‌ک لێژنه‌یه‌کی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌ته‌که
راگه‌یه‌ندرابوو، پاش ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی لێژنه‌که به‌ڕێزان (پایزه
ئه‌حمه‌د و سه‌لام عه‌بدوڵا) هه‌ڵمه‌تێکی واژۆ کۆکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر
ئه‌نته‌رنێت راگه‌یاند و ئه‌ندامێکیتری لێژنه‌که به ناوی به‌ڕێز
(هه‌ڵگورد سه‌مه‌د) پێگه‌یه‌کی فه‌یسبووکی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست
دامه‌زراند، ئیدی ئه‌ندامانیتری لێژنه‌که که‌وتنه چالاکیی نواندن بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته به تایبه‌تییش به‌ڕێز (رابه‌ر ره‌شید) که رۆڵێکی
به‌رچاوی هه‌بوو له کۆکردنه‌وه‌ی واژۆکان، له‌و
هه‌ڵمه‌ته‌دا
(٧٦٦) کەس لە نێوخۆ و دەرەوەى وڵات بە واژوی
خۆیان پشتگیریی هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان کرد،
هه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه پاش کۆکردنه‌وه‌ی واژۆکان به گوێره‌ی نێوه‌رۆکی
هه‌ڵمه‌ته‌که پڕۆژه‌یه‌کی هه‌ڵهێنجا که له‌و دوو خاڵه‌ی خورارێ
پێکهاتبوو:
١- ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
به تایبه‌تییش په‌رله‌مانی کوردستان
بڕیاری ئه‌نجامدانی راپرسییه‌کی گشتیی جه‌ماوه‌ریی بده‌ن له‌سه‌ر
چاره‌نووسی کوردستان - جودابوونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق -
که هه‌ر سێ شاره‌که‌ی هه‌رێم و گشت ئه‌و شار و ناوچه به‌زۆر
دابڕێندراوانه‌ش بگرێته‌وه که به‌ڵگه مێژوویی و جوگرافیی و
که‌لتوورییه‌کان ده‌یسه‌لمێنن خاکی کوردستانن.
٢- په‌رله‌مانی کوردستان داوا له په‌رله‌مان و
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیی بکه‌ن به بڕیارێک رێگه بده‌ن ئه‌و راپرسییه
ئه‌نجام بدرێ، هاوکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواش بکرێ به گوێره‌ی
بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ
سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووسی گه‌لان رێکاره یاساییه‌کانی بۆ ئاماده
بکه‌ن و ئاسانکارییه‌کانی بۆ بڕه‌خسێنن.
ئیدی ئێمه
وه‌ک لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌ته‌که و نوێنه‌رایه‌تیکردنی خاوه‌ن
واژۆکان چاوه‌ڕوانی بڕیاری په‌رله‌مان ده‌که‌ین له‌و باره‌وه، له
ئاینده‌شدا سه‌رئه‌نجامی پڕۆژه‌که و هه‌ر چالاکییه‌تری هه‌ڵمه‌ته‌که
به سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستان و جیهان راده‌گه‌یه‌نین.
به
هیوای گه‌یشتن به ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان وه‌ک مافێکی ره‌وا و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا بۆ هه‌ر گه‌لێک.
تکایه بۆ دیتنی
ده‌قی پڕۆژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که و ناوی واژۆکه‌ره‌کان - که وه‌ک له
سه‌رێ ئاماژه‌مان پێ‌کرد پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی
کوردستان کراوه - کرته له‌سه‌ر ئه‌وه لینکه‌ی خوارێ بکه:
http://www.emrro.com/pirojeykeminira.htm
راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی راپرسی بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی کوردستان
١٩\٦\٢٠١١
کوردستان - هه‌ولێر
|