١٥\٩\٢٠١٠
پڕۆژەی
کرانەوەی تورکیا بەرەو کوێ؟
- چاکسازییهکانی
دەستووریش خواستەکانى کورد لە تورکیا
بەدیناهێنێ
-

گۆران دوکانی
پێشەکی
بەدرێژای لەدایک بونی پرۆژەی کرانەوەی
دیموکراسی لەلایەن (A.K.P)ی پارتی خاوەن حکومەت ودەسەڵات و،بەتایبەت
باوکی ڕوحی پڕۆژەکەئەردۆگانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا،نزیک دەبێتەوە
لەساڵێک تەواوی چینو توێژەکان ،گەرمترین هەواڵی ڕۆژی شەقامی تورکیا
خوێندنەوەی جیاوازە بۆ پڕۆژەی کرانەوەی دیموکراسی و دەرەنجامە
باشوخراپەکانی لەژێرلێوقسەکردنی ئارای جیاوازی خەڵکی شەقام بەگشتی
وچاودێرانی سیاسی بەتایبەتی وهەندێکجار هەواڵو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی
فەزیحەئامێزی پڕتاوپڕتاوی مێدیاکانی جیهان بەگشتی و مێًدیای تورکی
بەتایبەتی سەرقاڵ کردوە بەخۆیەوە.
هەندێکجار پڕۆژەکە لەئایدیای تاکی تورکیاداگەیشتۆتەڕادەیاک ئومێدێکی
گەورەو مژدەبەخشی لەشەقامدا بەگشتی ولای هەندێک لەکەمینە نەتەوەیاکانی
دیکەی تورکیادا بەتایبەتی لێ چاوەڕِوان کراوە، وەلێ هەندێک کاتیش
پرۆژەکە بیرچۆتەوە و یۆتۆبیایەک یەخەی شەقامو سیاسیەکانی گرتوە،بەڵام
لەهەمووساتەکاندا ڕۆژانە مانشێتو هەواڵی گرنگی ڕۆژنامەو ماڵپەڕەکانی
ئەو وڵاتە تائەمڕۆش لێوان لێوەلەگۆڕانکاری وپێشهاتی نوێ.
بەهاری تەمەنی پرۆژەکە بەسەرچوو.
سەرەتای پرۆژەی کرانەوەی دیموکراسی بەڕوی کوردا جێگەی خۆشحاڵی رای
شەقامی تورکیابوو بەگشتی تەنانەت تاڕادەیەکی زۆر لایەنگرانی هەردوو
حیزبی ئۆپۆزسیۆنی نەیاری پارتی دادو گەشەپێدان وبەشێک لەهێزە
کۆنزێرڤاتیڤەکانی تورکیاش ،جگە لەبەرپرسانی باڵای پارتەئۆپۆزسیۆنەکان
نەبێت لەگەڵ پڕۆژەکەدا نەبوون، بەڵگەش بۆسەلماندنی ئەم ڕاستیە لەچەندین
ئیستیفتای لۆژیکی ڕێکخراوەکان وبەشێک لە مێدیاکانی تورکیادا زۆرینەی
ڕای شەقام لەگەڵ پڕۆژەکەدابوون و پێیان وابوو دەبێتە هۆی کۆتای
کێشەهەڵپەسێرراوەکانی تورکیا بەگشتی وچارەسەری دۆزی کورد لەو ووڵاتەدا
بەتایبەتی.
وابڕیاربوو پڕۆژەکە بەدوو قۆناغدا تێبپەڕێت، کەئەمە چەندجارێک
لەکۆبوونەوەکانی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک وەزیرانی تورکیاو
سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵاو پەڕلەمانتارانی (A.K.P)
لەڕاگەیاندنەکانەوە لێدوانی لەبارەوە دراوە،هەربۆیە لەقۆناغی سەرەتادا
کارەکانی پڕۆژەکە تاڕادەیەک بەشێوەیەکی ئیجابی بەڕێوەچوو هەنگاوەکان
مژدەبەخش بوون بەجۆرێک تاڕادەیەک کوردەکانیش لەشەقامدا ئومێدێکی
گەورەیان لا دروست بوو ئەمەش لەبەر دوو هۆکار هۆکارێک ئەوەبوو کە
پرۆژەکە چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەربوو خوێندنەوەیەکی لۆژیکیانەی
بۆدەکرا،هۆکارێکی دیکەش ئەوهەنگاوە جدیانەبوو کەلەپرۆژەکەدا دەهاوێژران
بەراوورد بە لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی دادو گەشەپێدان بەگشتی
وئەردۆگان بەتایبەتی کەبڕیاربوو بەهاری ئەمساڵً کۆتای بەکارەکانی
پڕۆژەکەبێت، چونکە لەقۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا چەندکارێکی جدی ئەنجام
درا وەک گۆڕینی تابلۆکانی هاتووچۆ لەچەند شارێکی کوردنشیندا لەزمانی
تورکیەوە بۆ هەردوو زمانی کوردی وتورکی،ئەمەجگەلە ڕێگەدان بەخوێندنی
زمانی کوردی لەچەند زانکۆیەکی ئەو ووڵاتەدا کەلەەسرەتادا لە زانکۆیەکی
ئەنکەرەی پایتەختەوە دەستی پێکرد.
هەرچەندە ئەم ئومێدەی کوردانی تورکیالەکاتێکدابوو کەخۆپیشاندان
وگرژیەکانی نێوان کوردانی تورکیاو هێزەئەمنیەکانی ئەو ووڵاتە لەو
کاتەدا واتە سەرەتای ئەمساڵ تەواوی شارەکانی تورکیابەگشتی وشارە کورد
نشینەکان بەتایبەتی گرتبۆوە بەهۆی ئەو لێدوانانەی کەئۆجەلان لەزینداندا
دەیدان سەبارەت بەخراپی ڕەوشی تەندروستی و ئەمەش گرژیەکی گەورەی
لەشەقامی تورکیادا دروست کردبوو، هاوکات هەرلەوسەروبەندەدا دادگای
باڵای تورکیا بڕیاری داخستنی (D.T.P)ی دەرکردوو ڕێگەی کاری سیاسی گرت
لە ئەحمەد تورک سەرۆکی پارتی ناوبراو و چەند ئەندامێکی باڵای ئەوپارتە
بۆماوەی پێنج ساڵ، بەڵام هاوکات گرژی نێوان هێزەکانی سوپاو (P.K.K)
تاڕادەیەک ئارامی پێوەدیاربوو،پێشتریش بەچەند مانگێک گروپی ئاشتی
لەلایەن (P.K.K)وە ڕاگەیاندرابوو، وەلێ تائەمڕۆ نزیکەی چوارمانگ بەسەر
بەهاری پڕۆژەکەدا تێپەڕی کەوابڕیاربوولەبەهاری ئەمساڵدا کۆتای
بەکارەکانی بێت ، بەڵام هەنگاوەکان بۆجێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی
پڕۆژەکە وەک خۆیان ماونەتەوەو هیچکام لەخاڵەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە
جێبەجێ نەکراون.
ئەمریکا پشتیوان و
ئەوروپا نەیارە سەرسەختەکە.
هەرلەسەرووبەندی سەرەتای سەرهەڵدانی پڕۆژەکەوە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت
ئەمریکا پشتیوانی سەرسەختی پڕۆژەکەو یەکێتی ئەوروپاش داواکاری
وهەندێکجار ڕەخنەی توندیشی لە پڕۆژەکە گرتوە، کەبەووتەی زۆرێک
لەچاودێرانی سیاسی بەشێک لەو ڕەخنانە دەچنە چوارچێوەی بیانوگرتن
بەتورکیاو بەشێکی دیکەش لەچاودێران پێیان وایە ڕەخنەکانی ئەوروپا
ڕەخنەی جدین وپێویستە تورکیا لەبەرامبەر بەرژەوەندیە سیاسی
ودیبلۆماسیەکانی بۆ بوون بە ئەندامی لەو یەکێتیەدا دەبێت تەواوی ڕەخنەو
پێشنیارەکانی ئەوروپا بەهەند وەربگرێت.
لەسەردانەکەی کانونی دووەمی ئەمساڵی رەجەب تەیب ئەردۆگاندا بۆ واشنتۆنی
پایتەختی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو کۆبونەوەی لەگەڵ ئۆبامادا
کۆمەڵێک پرسی چارەنووس ساز قسەیان لەبارەوەکرا کە دیارترینیان
پرۆِژەکەی (A.K.P) بوو، لەوکۆبومەوەیەدا ئۆباما زۆربەجدی دەستخۆشی
لەحکومەتی تورکیابەگشتی وهاوڕێ میوانەکەی ئەردۆگان کرد تەنانەت ئۆباما
بەناوازەترین پڕۆژەی حکومەتی ئەمڕۆی تورکیای ناوزەد کردوو باسی لەوەکرد
لەمێژووی سەرهەڵدانو چڕبوونەوەی کێشەسیاسیەکانی ئەو ووڵاتەدا پرۆِژەی
کرانەوەی دیموکراسی لەکۆی گشتی ئەوپڕۆژانەی کەئامادەکراون بۆبنەبڕکردنی
کێشەسیاسیەکانی ئەو ووڵاتەبەگشتی وچارەسەری دۆزی کوردلەو ووڵاتەدا
بەتایبەتی بەگرنگتر وەسف کرد.
تەنانەت لەماوەی رابردودا جەندین بەرپرس و سیاسەت مەدارانی دیکەی
بەناوبانگی ئەمریکی بەشێوەیەکی پۆزەتیف باسیان لە پڕۆژەکەی ئەردۆگان
کردو بە ئومێدێکی گەورەوە دەرواننە پڕۆژەکە.
بەڵام یەکێتی ئەوروپا کە هەندێک لەچاودێرانی نێودەوڵەتی بەنەیارە
سەرسەختەکەی پرۆژەکەی ئاک پارتی ناوزەد دەکەن وبەشێکی دیکەش وەک فریاد
ڕەسێک وێنای دەکەن پێیان وایە کە یەکەمین ئامانجی ئاک پارتی لەم
پرۆژەیەدا زیاتر خۆنزیککردنەوەیەتی بۆ بون بە ئەندام لەو یەکیەتیەدا.
هەرئەوەشە وای لەئەوروبیەکان کردوە فشارەکانیان بۆسەر تورکیا
جرتربکەنەوە بەجۆریک تەنانەت بێیان وایە تورکیا ئەستەمە بەوخەونەی بکات
جونکە تائەمرۆ لەتورکیادا ئافرەت بەبیانوی شەرەف بارێزی
دەکوزرێت،جکەلەجەند شارێکی مەزن نەبێت زۆرینەی شاروشارۆجکەکانی ئەو
ووڵاتە لەکەڵ سیاسەت وئابوری وتەنانەت دابوونەریت وئەتەکیەتی رۆزئاوادا
نایەتەوە یەکو دواجارهەرئەوەشە وای لەتورکیا کردوە ئێستا لەهەرکات
بێئومێدتربێت لەبەدیهاتنی ئەوخەونە لەمێزینەکەیداو بۆیە لەئێستادا
تاڕادەیەکی زۆر بەبێی بۆجونی زۆرێک لەجاودێرانی نێودەولەتی تورکیا
بەجۆرێک لەجۆرەکان ڕووی بانکەشە سیاسی وئابوریەکانی خۆی لەئەوروباوە
ئاوەزوو کردۆتەوە بەرەو جیهانی ڕۆزهەلات.
(ڕیفراندۆم)، لەنێوان فریادڕەس و
کابوسی برۆژەکە.
ئەوەی لەهەمووی گرنگترە ودواجاردەبێتە فریاد رەسی برۆژەکەی ئەک پارتی،
یانیش وەک کابوسێک دەست دەخاتە بینەقاقای پرۆژەکەو لەناوی دەبات
ئەوڕیفراندۆمەیە کەوابڕیارە (12ی ئەیلول)لەسەر چەند ماددەوبڕگەیەکی
دەستووری ئەو وولاتە ئەنجام بدرێت.
ئەوەی پێویستە باس بکرێت لەمەڕ ئەم برسەهەستیارەدا جگەلەوەی کەگومان
لەوەدانیە شەڕی نێوان پارتی خاوەن دەسەڵات وپارتەعەلمانیە
ئۆپۆزسیۆنەکان شەڕێکی درێژەلەمێژووی دەوڵەتی تورکیاداو بەدرێژای
ئەومێژووە وبەتایبەت لەئێستاداو لەلەپەڕلەمانی ئەو ووڵاتەدا
هەرپڕۆژەیەک لەلایەن ئاک پارتیەوە گەڵاڵەکرابێت ئەوالەلایەن
هەردووپارتی ئۆپۆزسیۆن (C.H.P-M.H.P)وە بەرلەوەی بێتە حەرەمی
پەڕلەمانەوە ڕەت کراوەتەوە وتانەی لێدراوە، وەبەپێچەوانەشەوە
هەرپرۆژەیەک لەلایەن پارتەئۆپۆزسیۆنەکانەوە گەڵاڵەکرابێت ئاک پارتی
خاوەن دەسەڵات ڕەتی کردۆتەوە، بۆیە هەر لەسەرەتاوە هەریەک
لە(M.H.P-C.H.P) ە نەک لەگەڵ ڕیفراندۆم نەبوون لەسەردەستووری تورکیا
بەڵکو پێیان وابوە ئەک پارتی دەست بۆ سەروەریەکانی ووڵات دەبات
وقسەکردن لەسەر دەستوور قابیلی قبوڵ نیەوجێگەی هەڵوەستەلەسەرکردنە،
ئەمەلەکاتێکدا ئاک پارتی هاوڕالەگەڵ زۆرێک لەدۆست ودوژمندا پێی وایە
ئەم دەستوورەی لەئێستادا دەوڵەت کاری پێدەکات دەبێت دواجارسەرلەبەرى
هەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە بەرهەمی سەردەمی عەسکەرتاریەتەو لەدەرەنجامی
سەردەمێکی ناواقیعدا هاتۆتەبوون.
بەڵام ئەوەی لەنێوان ئەرێنی ونەرێنی دەنگدان بەدەستورلە وادەی
ڕیفراندۆمدا ماوەتەوە دەنگی کوردانی ئەو ووڵاتەیە بەنوێنەرایەتی(B.D.P)
،لێ ئەگەرچى ڕای شەقامی زۆرینەی کوردانی ئەو ووڵاتە لەسەرەتادا
بەئەرێنی بوو لەسەردەستوور چونکەبەدەر لەودەنگەی کە(B.D.P) بەدەستی
هێناوە (کەدەنگی زۆرینەی کوردانی تورکیانیە)،هاوکات ئاشکرایە
کەبەهەزاران کوردی دیکە ئەو ووڵاتە نەک هەرلەهەڵبژاردنێکدا دەنگی بە
ئاک پارتی داوە،وەلێ لایەنگری سەرسەختی ئاک پارتین، بەڵام دواى
ئەومەرجانەى کە (B.D.P)خستیە بەردەم ئاک پارتى و پاشانیش
داواکاریەکانیان ڕەتکرایەوە بڕیارى بایکۆتی دەنگدانیاندا.
بەبڕوای زۆرینەی چاودێرانی سیاسی هەستیارترین لایەن لەم ڕیفراندۆمەدا
هێزی چوارەمی پەڕلەمانی ئەو ووڵاتەیە کە(B.D.P)یە،کەدواجارهەر ئەویشە
دەکەوێتە نێوان بەرداشی ڕیفراندۆمەوە، چونکە ئاشکرایە لەلایەک
هەردووپارتە ئۆپۆزسیۆنەکە جگە لەوەی کەنەیاری سەرسەختی پڕۆژەیەکن
کەلەلایەن ئاک پارتی خاوەن دەسەڵاتەوە گەڵاڵەکراوە،دواجاربچوکترین
تەعدیلاتیش لەدەستووری هەمیشەی تورکیادا گەورەترین زیانە
بۆسەروەریەکانی ئەو دووپارتە،کەلێرەدا بەپێویستی نازانین بچینە ناو
ووردەکاری ئەم باسەوە و لێدەگەڕێین بۆشیکاریەکی دیکە، لەلایەکی
دیکەشەوە ئاک پارتی جگەلەوەی کەسورە لەسەرپڕۆژەیەک خەونی لەمێژینەی
بووەو ئەمڕۆ خۆی لەخۆیدا تەنها بەڕیفراندۆم لەسەردەستوور زۆرینەی
ئاواتەکانی تیاداهاتۆتەدی،هاوکات زۆرینەی دەنگدان بە بەڵێ بۆدەستوور
ئاک پارتی لەخەونێکی مەزنتر نزیک دەکاتەوە ئەویش بەپراکتیزەکردنی
هەستیارترین خاڵی ڕوحی پڕۆژەکەیتی کەپڕۆژەی کرانەوەی دیموکراسیەو
تائەمساتەش چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەرە.
ئەوەی لەم نێوەندەدا لەنێوان بەڵێ ونەخێر بۆدەستوور دەمێنێتەوە جارێکی
دیکەش(B.D.P)یە،چونکە ئەگەرچی لەم نێوەندەدا بەبڕوای زۆرێک لەچاودێران
وهاوکات لەڕێگەی چەند ئیستیفتایەکەوە ئەوەخراوەتە ڕوو دواجار ڕیفراندۆم
بە بەڵێ بۆچاکسازی لەدەستووردا کۆتای دێت وخەونی ئاک پارتی نزیکە لەوەی
ببێتە واقیع،هاوکات ئاک پارتی لەگەڵ ئەوەی خاوەن زۆرترین کورسی
پاڕلەمانەو دەنگدان بەنەخێر لەلایەن(B.D.P)وە گرنگ نیە بۆئاک پارتی
وەلێ دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئاک پارتی لەگەڵ گەورە
بەرپرسانی (B.D.P)ە بەردەوامە بەتایبەتیش چاوپێکەوتنەکانى ئەمدوایەى
نێوان عبدوڵا گیولی سەرۆک کۆمار و ڕەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆک وەزیران
لەگەڵ ئەحمەد تورکی سەرۆکی پێشوی پارتی داخراوی (D.T.P)وگەورە
سیاسەتمەدارى ئێستاى کورد لەتورکیادا، ئەو چاوپێکەوتنانەش بەتایبەت
دوای ئەو مەرجانەی (B.D.P)هات کەخستبویە بەردەم ئاک پارتی خاوەن
دەسەڵات لەبەرامبەر دەنگدان بەدەستوور کەدیارترینی ئەومەرجانەش مەسەلەی
ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیە بۆسەر پەکەکە ودەستپێکردنەوەی
دانوستانەکان بۆچارەسەری کێشەی کورد لەو ووڵاتەدا و هەروەها ئازادکردنی
سەرجەم زیندانیە کوردەکان لەتورکیادا.
لەم نێوەندەدا ئەوبڕیارەى (B.D.P) دای سەبارەت بە بایکۆتکردنى
ڕیفراندۆم تاکە هەڵوێستێکى سیاسی و جوانمێرانە بوو هیچیتر،دەناوەک
پێشتر ئاماژەمان پێدا ئاک پارتى خاوەن دەسەڵات پێویستى بەدەنگى هێزى
چوارەمى پەڕلەمان نیە کە (B.D.P)یەو خاوەنى تەنها بیستوپێنج کورسی
پەڕلەمانە.
دواجار ئەگەرچى دەرەنجامى ڕیفراندۆمیش بە بەڵێ بۆ گۆڕانکارى
لەدەستووردا کۆتاى پێ بێت کەهەرواش چاوەڕوان دەکرێت گەورەترین
خەونى(B.D.P)یە، وەلێ نابێتە هۆى هێنانەدى سادەترین خواستی کورد
لەتورکیادا چونکە کۆى گۆڕانکاریەکان تەنها چەند تەعدیلادێکى بچوک
وسادەن لەماددە وبڕگەکانى دەستوورى هەمیشەى تورکیادا، هاوکات سادەترین
خواستى کوردانی تورکیاش لەهیچکام لەوبڕگەو ماددانەدا نیە.
ئەنکەرا
ماڵپهڕی گۆران دوکانی
|