١\٩\٢٠١٠
پڕۆژه‌ی کوردی.

مه‌هاباد کوردی
کێشه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی بنکه له
به‌غدا هێشتا به‌رده‌وامه. لایه‌نه سیاسییه براوه‌کان تا ئێستاشی
له‌گه‌ڵدا بێ نه‌گه‌یشتوونه‌ته چ ڕێککه‌وتنێک که کۆتایی به‌م
کێشه‌یه بێنێت. دیاره هه‌ر لایه‌نه و ئه‌وی تر تاوانبار ده‌کات
به‌وه‌ی که هۆکاری دواخستنی دروستنه‌کردنی حکوومه‌ته له به‌غدا. له
لایه‌ک شیعه‌کان له‌نێو خۆیاندا ناکۆکن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
سوننه‌کان ده‌گه‌ڵیاندا ڕێک ناکه‌ون. کوردیش که بێ ویست و ئاره‌زووی
خۆی به‌شێکی خاکه‌که‌ی به‌م عێراقه نه‌فره‌تلێکراوه‌وه لکێنراوه،
هه‌م به‌ده‌ست باری ناوخۆیی(گه‌نده‌ڵی، چاره‌نووس نادیاری، گرفتی
جۆربه‌جۆر و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، هێڕش و تۆپببارانی به‌رده‌وامی
داگیرکه‌ران، گرانیی ژیانی ڕۆژانه و زۆری تریش)، هه‌میش به‌ده‌ست
بنده‌ستی سیاسی(نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ و
دانپیانراوه‌وه) ده‌ناڵێنێت. ئه‌و نیمچه‌ئازادییه‌ی که هه‌شه،
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گه‌لێ خاڵی پۆزه‌تیڤانه‌شی که بێگومان نکۆڵییان لێ
ناکرێت، لێ هه‌ر ناکاته ئه‌وه‌ی که ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له به ده‌یان
و سه‌دان ساڵیشه خوێن و قوربانییان بۆ داوه.
جا له‌م ڕه‌وشه پڕ ته‌م و مژاوی و ئاسۆ نادیاره‌دا که هه‌ر که‌س
پێشبینی شتی نوێی لێ ده‌کات، عێراقێکی له بنچینه‌دا به‌زۆر
پێکه‌وه‌لکێنراو و هه‌رگیز به‌یه‌که‌وه نه‌گونجاو هێشتا به ده‌ردی بێ
حکوومه‌تی و چه‌ندین ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری و
ئه‌منی و زۆری تریشه‌وه به‌ده‌م ئازاره‌وه هه‌وڵ ده‌دات بکه‌وێته‌وه
سه‌رپێ. خوا ده‌یکرد ئه‌مه دوایین هه‌ناسه‌ی ده‌بوو و بۆ کورد و
کوردستانیش مایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاره‌کی و ده‌ست لێکبه‌ردانی
هه‌تایی هه‌تایی ده‌بوو!
له باشووری کوردستان ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که له‌ژێر ناوی
فراکسیۆنی کوتله کوردستانییه‌کان کار ده‌که‌ن، ماوه‌یه‌ک به‌ر له
ئێستا پڕۆژه(کارنامه، پێشنیار،..هتد) له شێوه‌ی چه‌ند
داواکارییه‌کیان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه براوه عه‌ره‌به شیعه و
سوننه‌کان کرد. تا کاتی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌ش، به‌گوێره‌ی قسه‌ی
خودی به‌رپرسانی باشوور و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریش، هێشتانه‌کینێ
چ به‌رسڤێکی نووسراو و فه‌رمی و واژۆکراو سه‌باره‌ت به‌م پێشنیار و
داواکارییانه‌ی کورد له چ لایه‌نێکی عه‌ره‌بییه‌وه به ده‌ست سه‌رانی
کورد و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌گه‌یشتووه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بڵێین ئه‌و چه‌ند خاڵانه‌ی که وه‌ک داواکارییه‌کانی کورد ڕیز کراون،
هه‌ر هه‌موویان شتی که‌ڵه‌که‌وه‌بووی پێشترن و له پاش نه‌مانی به‌عس و
ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ، حکوومه‌ته یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی به‌غدا پشتگوێ‌یان خستوون و به‌ئه‌نقه‌ست و له‌به‌ر گه‌لێ
هۆکاری سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی جێبه‌جێیان نه‌کردوو‌ن. که‌واته ئه‌م
داواکارییانه زۆربه‌یان شتگه‌لێک نین که نوێ بن و ڕێک به
پێچه‌وانه‌ی دیدی هه‌ندێ شۆڤێنیستانی عه‌ره‌بن، که ده‌ڵێن کورد دیسان
(سه‌قف)ی داواکارییه‌کانی خۆیانیان به‌رز کرده‌وه!!
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا بپرسین داخوا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه یان ڕاستتر
سه‌رکرده و پێشسوار و هێزه سیاسییه‌کانی، چ له ڕابردوو و چ له
ئێستاشدا، به ته‌واوی مانای وشه‌وه چ پڕۆژه‌یه‌کیان هه‌بووه که
ناوی لێ بنرێت پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی و له هه‌مان کاتیش‌دا
کۆکه‌ره‌وه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه له‌مێژینه‌کانی ئه‌م
گه‌له بووبێت؟ به‌رسڤی ئه‌م پرسیاره خۆی له خۆیدا نه‌ک هه‌ر
ئاشکراکه‌ری ڕاستییه‌کانه، به‌ڵکو لایه‌نێکی گرنگ و ته‌واوکه‌ری
پرسه‌که‌شه. له باشووری وڵات که له‌پاش نه‌وه‌ده‌کانه‌وه زۆر هه‌ل
و ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ کورد هه‌ڵکه‌وتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م
هه‌ل و ده‌رفه‌ته ده‌گمه‌ن و مێژووییانه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن کورد
خۆشیه‌وه، به پله‌ی یه‌که‌م سه‌رکرده و ڕێبه‌ر و هێزه
ده‌ستڕۆیشووه‌کانییه‌وه، له‌بار براون و نه‌قۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مه
له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر گه‌لێک، هێز و ڕێکخراوێک ئه‌و
کاته ده‌توانێت پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا
بسه‌پێنێت، که خۆیشی به جوانترین و زیره‌کانه‌ترین شێوه توانیبێتی
پێشوه‌خت سوود و په‌ندی ته‌واوی له هه‌ل و ده‌رفه‌ت و هه‌ڵه و
شاشییه‌کانی تایبه‌ت به خۆی وه‌رگرتبێت، ئینجانه‌کینێ بێت پێشنیار و
داواکاری ئاڕاسته‌ی ئه‌م و ئه‌و بکات. ئایا له باشووری کوردستان پارتی
و یه‌کێتی تا چه‌ند کارێکی وایان ئه‌نجام داوه تاکو هه‌نووکه بتوانن
ڕه‌وشی نائارامی و پشێو‌ی عێراق له خزمه‌تی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانییه‌کانی کورددا به‌کاربێنن؟! ئه‌وانێک که له بنچینه‌دا
به‌دوای (عێراقیبوون)ی پله یه‌که‌مدا شێت و سه‌رگه‌ردان بن، قه‌ت
ئاسان نییه له کوردستانێتیشدا پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنن!
من پێموایه هه‌ر شتێک که ناوی پڕۆژه‌ی کوردی، کارنامه و کاخه‌زی
کوردی، پێشنیار و داواکارییه‌کانی کوردی لێ بنرێت، هه‌رنا ده‌بێ
به‌لانی که‌مه‌وه گشت چین و توێژ و باڵه سیاسییه جیا جیاکانی
باشووری کوردستان و نوێنه‌رانی هه‌موویان جێ ده‌ستیان له‌و به‌ناو
پڕۆژه‌یه‌دا دیار بێت. پڕۆژه‌یه‌ک که به ناوی کورده‌وه پێشکه‌ش
بکرێت، پێویسته کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و میلله‌ت ده‌نگی تێدا خویا بێت،
نه‌وه‌ک به‌ته‌نێ له لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی حیزبی و بیر ته‌سکه‌وه
ئاماده کرابێت. ئاخر که‌ی کورد ڕۆژێک له ڕۆژان ڕازی بووه ده‌نگدان
له‌سه‌ر شارێکی کوردی و کوردستانی بکرێت که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا
شوێنێکی کوردنشین و کوردستانیش بووبێت؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر دۆڕانی سیاسی و
فه‌شه‌ل هێنانی بیری ئاماده‌که‌رانی ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌بێت ده‌بێ چی
بێت؟!
له عێراقی ئه‌مڕۆدا که لایه‌نه سیاسییه عه‌ره‌به‌کان سه‌رقاڵی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و
ده‌وڵه‌ته پاڵپشته‌کانی خۆیانن، وا پێده‌چێ هێشتا بۆیان نه‌گونجابێ
پاش ئه‌م هه‌موو ڕۆژه چاوێک به پێشنیاره‌کانی لایه‌نی کوردی‌دا
بخشێنن. بێگومان ئه‌مه‌شیان خۆی له خۆیدا سووکایه‌تیکردنێکی ته‌واوه
به لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و کورد خۆیشی. عه‌ره‌به‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست له عێراقدا ته‌نیا له دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی و
ده‌مه‌ده‌می پێکهێنانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی ڕوویان له کوردستانه و به
شان و باڵی ئه‌م میلله‌ته‌دا هه‌ڵده‌ڵێن. ئه‌م کاره‌ی ئه‌وان که
سه‌رچاوه‌که‌ی زۆرزانی و فێڵبازی و له‌خشته‌بردنی ئه‌وانه‌شه که
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له کۆتاییشدا
هه‌ر به قازانجی عه‌ره‌ب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌شکێته‌وه.
هه‌موومان له چاوه‌ڕوانیداین. له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین داخوا ئه‌م
جاره‌ش کورد ده‌کرێته کارتی به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی ئه‌م و ئه‌و یانیش
نا. هه‌روه‌ها له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش داین گه‌لۆ پارتی و یه‌کێتی که
ئه‌وڕۆکه له باشوور ده‌سه‌ڵاتدارن، تا چ ڕادده‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و
داواکارییه‌یان سوورن که په‌یوه‌ندیداره به به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکی عه‌ره‌بیدا، به مه‌رجێک ئه‌م جاره په‌یماندان
هه‌ر سه‌رزاره‌کی نه‌بێ و به نووسراو و واژۆکراو و له دیماهیشدا
جێبه‌جێکراو بێت.
لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه بڵێین بژی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک، له بارێک‌دا
گه‌ر کورد هه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌بێت؟، که بۆنی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی و
نیشتمانی و پارێزه‌ری مافه ڕه‌وا و دێرینه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه و
خاکه‌ی لێ بێت!
30\8\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|