٢١\٩\٢٠١٠
پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگیریی منداڵانی چوارساڵان له هۆڵه‌ندا له لایه‌ن
شاره‌وانییه‌وه.

شنه پێنجوێنی
له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیدا ده‌بینین دامه‌زراوه حکومیه‌کان ئه‌رکیان
له‌سه‌ره ، ئه‌ویش خولقاندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه که تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵ هه‌ست به‌فه‌زا یان رووپه‌ری ئازادی بکه‌ن و مامه‌ڵه‌یه‌کی
مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌ن به‌شداری هه‌موو پرۆسه‌کانی ژیان
بکه‌ن.
باسه‌که‌مان چڕ ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رک وده‌سه‌لاته‌کانی یه‌کێ
له بنکه حکومیه مه‌ده‌نیه‌کان له‌ووڵاتی هۆڵه‌نداو به‌تایبه‌تی شاری
ئارنهێم ئه‌ویش شاره‌وانیه یان به‌له‌دیه ، وه به هۆله‌ندی
(خمێنته)ی پێده‌لێن ، ده‌گه‌ینه ئه‌و مانایه‌ی که شاره‌وانی
بنکه‌یه‌کی گشتیه که ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزو سنورداری هه‌یه .پێک
هاتووه له کۆمه‌ڵێ یان ده‌سته‌یه‌ک له خه‌ڵکی شار‌و گونده‌کان که
پالپشتێکی سیاسیان هه‌یه،سێهه‌مین ئاستی ده‌سه‌لاتیان له
بهرێوهبردندی تاک وکۆمه‌ڵ له کۆمه‌لگادا هه‌یه. ئاماره‌کان ده‌ریان
خستوه تا کۆتای 18ی مارسی 2010 وه 430 شاره‌وانی له شار‌و گونده‌کانی
هۆڵه‌ندا دا به‌دی ده‌کرێ.
به‌رێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانیه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و
ده‌سته‌ییه‌ی که له بهرێووهبهرو دوو هاوکاری پێک دێت و له‌گه‌ل
ده‌سته‌ی هاریکاری هه‌موو ئه‌و کار‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن.
به پێێ دهستووردهسهڵاتێکی گه‌وره‌یان هه‌یه،4 چوارساڵ جارێک ئه‌م
ده‌سته‌یه له خه‌ڵکی بهتواناوحیزبی پالێوراو خۆیان کاندید ده‌که‌ن
بۆ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن.
چه‌ندایه‌تی ئه‌م ده‌سته‌یه پابه‌نده به ژماره‌ی دانیشتوانی شار‌و
گونده‌کان بۆ نموونه؛ بچوکترین ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن بۆ 3000 سێ
هه‌زار که‌س له 9 کاندید پێک دێت و گه‌وره‌ترینیشیان بۆ 200000
دووسه‌د هه‌زار که‌س ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن له 45 که‌س پێک دێت.
له‌رووی ئابووریه‌وه له سه‌دا نهوهدیی ده‌رامه‌تی له( باج) ه که
له حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه وه‌رده‌گرێت بۆ پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات
وکاره‌کانی ، به‌شێکی تریشی له پاره‌ی گه‌راوه له‌ناو سندوقی
شاره‌وانی خۆیه‌وه دێت که پێی ی ده‌ڵێن سندوقی حکومی .ئه‌و پارانه‌ی
که ده‌مێنێته‌وه‌و به پێێ ی کار‌و پلانه‌کانیان وه‌گه‌ری ده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها جیاوازی زۆر ده‌بینرێت له پیاده‌کردنی ده‌سه‌لات
وئه‌رکه‌کانیان به‌گشتی له شارێکه‌وه بۆ شارێکی تر، به‌تایبه‌تی له
شاره گه‌وره‌کاندا.
زۆربه‌ی کار‌و باری دانیشتوان له ئه‌ستۆی شاره‌وانیدایه، وه‌هه‌ر
خمێنتهیهک به‌رنامه‌ی کاری تایبه‌تی هه‌یه.
له‌یه‌کێک له شاره‌کانی هۆله‌ندا که شاری ئارنهێمه پرۆگرامیان له
12 به‌ش پێک دێت و هه‌ر بهشێکش چه‌ند خزمه‌تێک له خۆ ده‌گرێت.بۆ
نموونه:
* نیشته‌جێبوون؛ یه‌کێ له کاره گه‌وره‌کانی دابین کردنی خان‌و
به‌ره‌یه،پلان دانان بۆ دابه‌ش کردنی شوێنه‌کان،هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی
په‌یوه‌ندیان به خانوو به‌ره‌وه هه‌یه......هتد.
* گواستنه‌وه؛ 'شاره‌وانی هه‌لده‌ستێت به دانانی شوێنی گونجاو بۆ
رێگای هاتو چۆو هێلی پیاده‌و جێگه‌ی وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌کان.هه‌موو
ئاسته‌نگی و ئاسانکاریانه‌ی رووی گواستنه‌وه ده‌گرێته‌وه به
شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ، ...هتد.
* ژینگه؛ دانانی پۆلیس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاشاکی خراپ فرێ ده‌ده‌ن
و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن، قه‌ده‌غه کردنی کارگه ژه‌هراویه‌کان
له شوێنی نیشته‌جێبووندا و کۆمه‌ڵێ یاسا‌و رێسا که په‌یوه‌ندی به‌م
کاره‌وه هه‌یه .......هتد.
* کاروباری ته‌ندروستی و وه‌رزشی، ئابووری، دروست کردنی پرۆژه‌ی
گه‌وره، چاودێری هه‌موو کاره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بۆ نمونه
هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه و دادگا ، دروست کردنی ده‌سته‌و کۆمه‌ڵه،
مردن، کاری شوناس وپاسپۆرت، کاروباری خوێندن که‌من لێره‌دا مه‌به‌ستمه
ووچانێک له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌یان به‌تایبه‌تی بده‌م وشرۆڤه‌ی له‌سه‌ر
بکه‌م.
خوێندن ' شاره‌وانی گرنگیه‌کی باشی داوه به خوێندن و خوێندنگاکان،
هه‌ر له باخچه‌ی ساوایان تا به‌رزترین کایه‌ی فێربوون له
فێرگه‌کاندا. هه‌وڵی باش ده‌ده‌ن که رووپه‌ری خوێندنگاکان له ئاستی
خوازروادا بێت،کاره‌کانیان وه‌کو یارمه‌تی کۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی و
ده‌روونی وزانیاری و وه‌رزشی و رابواردن تابتوانن تاکێکی ته‌ندروست
په‌روه‌رده‌بکه‌ن چالاک بن وبه زیندووی بمێننه‌وه.
یه‌کێ له‌تازه‌ترین پرۆژه‌ی شاره‌وانی که له 12 فێبرواری 2010 دا
ده‌ستی پێکردوه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مندالانی 4 ساڵانه به‌ناوی(trouwen
trouwen strikjes op je mouwen ).
دیاره ئه‌مه گۆرانیه‌کی زۆر کۆنی هۆله‌ندایه بۆ خۆشه‌ویستی و پیرۆزی
هاوسه‌رگیری وتراوه،ناوه‌رۆکی گۆرانیه‌که په‌یامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
تۆ هه‌موو شتێکی پیرۆزی منی ، شاره‌وانی هه‌لده‌ستێت به پیاده‌کردنی
ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ منداڵانی 4 سالان له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا،
ئه‌م پرۆسه‌یه 6 هه‌فته ده‌خایه‌نێت له پێشدا نامه ده‌نووسن و
دهینێڕن بۆ هه‌موو فێڕگه‌کان که کێ ده‌یه‌وێت ئه‌م پرۆسه‌یه پیاده
بکات، لێره‌دا چه‌مکی ئازادی هه‌یه‌و هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێک ئازاده ئایا
ده‌یه‌وێت له‌م چالاکیه‌دا به‌شدار بێت یان نا؟ ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی
مۆدێرن له خۆ ده‌گرێت وده‌بێت به‌نوسراو وه‌لامی شاره‌وانی بدرێته‌وه
گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌شداریه رێککه‌وتن. بۆ دووه‌م جار به‌رپرسی
شاره‌وانی وبه‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌رگیریه‌که راده‌گه‌یه‌نێت
چه‌ند جارێک سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌کات و له نزیکه‌وه
له‌گه‌ل منداڵان داده‌نیشێت وله میانه‌ی گالتهو پێکه‌نینه‌وه
پرۆژه‌که بۆ مندالان ومامۆستاکان شیده‌کاته‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی
ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ها ئازادی ده‌درێته هه‌موو منداڵان تا بۆ خۆیان
هاوسه‌ری خۆیان هه‌لبژێرن ، گه‌ر دژه باویش بێ ، بۆ نموونه کور
له‌گه‌ل کوریان، کچ له‌گه‌ل کچ، وه‌یان به شێوه باوه‌که‌ی کچ وکورێک.
پێشوه‌خت پلان داده‌نرێت له چ به‌روارێکدا ئه‌م هاوسه‌رگیریه
به‌رێوه‌ده‌چێت له (خمێنته) واته شاره‌وانی ، به به‌شداری
پۆله‌که‌و مامۆستایان و یاریده‌رو دایکان وباوکان.
به ئاماده بوونی بووک وزاواو هه‌موو میوانه‌کان،پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
ده‌خوێنرێته‌وه له‌لایه‌ن ( ئهمبتنارهوه) واته حاکم به‌مه‌رجێ
شیده‌کاته‌وه بۆ منداڵان که ئه‌م هاوسه‌رگیریه به گالتی یه واته
راست نیه به‌ڵام هه‌موو قۆناغه‌کان هه‌روکو بۆ گه‌وره‌یه‌ک بکرێ
ده‌روات به‌رێوه .
کاتێک ووشه‌ی رازیبوون له‌هه‌ردولاوه وه‌رده‌گیرێت هاوسه‌رگیریه‌که
راده‌گه‌یه‌نرێت ، ئهڵقهکان ده‌گۆردرێته‌وه ماچ یان ده‌ستت ده‌ده‌ن
بهیهکتریداو شایه‌ته‌کان واژووی خۆیان له‌سه‌ر په‌ره کاغه‌زه‌کان
ده‌که‌ن ودوای ده‌کرێت بهدهفتهرێک وله‌گه‌ل ئیمزای حاکمدا ده‌بێته
چه‌پله رێزان وپیرۆزبایی.
له‌گه‌ل فرینی باڵی خۆشی به‌سه‌ر منداڵان ودایکان و باوکندا به برینی
کێک و خواردنه‌وه وگرتنی گرته‌کان له‌لایه‌ن فۆتۆگرافی سپێسیاڵهوه
هه‌ر له‌ده‌ستپێکی هاتنیان تا کۆتایی به خۆشی وفرێدانی گۆڵه‌که‌ی
ده‌ستیان کۆتایی ی دێ.
رێوره‌سمه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ر له رووی ئابووری ورێک خستنی وجێبه‌جێ
کردنی له ئه‌ستۆی شاره‌وانی دایه.ئاشکرایه هه‌مووکارێک که ئه‌نجام
ده‌درێ لایه‌نی باشی وخراپی هه‌یه، گهرشرۆڤهی لایه‌نه باشه‌کانی
ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که:
* له پیاده‌کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌یانه‌وێت شاره‌وانی شاره‌که‌یان
به منداڵان بناسێنن. وه‌ک ئاشکرایه زۆربه‌ی کار‌و باره‌کانی خه‌ڵکی
له شاره‌وانیدا به‌رێوه‌ده‌جێت و یه‌کێک له جوانترین و پیرۆزترین و
خۆش ترینیان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه ، هه‌ر بۆێه له رێێ ئه‌م
نواندنه‌وه ده‌یانه‌وێت خۆیان ویه‌کێ له کاره‌کانیان به‌منداڵان
بناسێنن.
* منداڵان فێڕی ئه‌وه ده‌که‌ن که چۆن رێز له‌کات بگرن وپراکتیزهی
بکه‌ن.
* چۆن بتوانن له شوێنێکی تایبه‌تدا فێری مامه‌ڵه کردنێکی
سه‌رده‌میانه بن.
* فێڕی ئه‌وه ده‌کرێن که چۆن فه‌زا یان رووپه‌رێکی به‌رفراوانیان له
ئاست ههلبژاردنهکانیاندا هه‌بێت که ئه‌مه پیاده‌کردنی زه‌مینه‌ی
ئازادی یه.
* پشان ده‌درێ که چۆن شاره‌وانیه‌کان که بنکه‌یه‌کی حکومین به‌کارێک
هه‌لده‌ستن دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که
ده‌یانه‌وێت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بێ هیچ سانسۆرێک پرۆژه‌یه‌ک به‌رێوه
به‌رن وخۆیان رۆڵی سه‌ره‌کی تێدا بگێڕن به به‌ڵگه‌وه تا بتوانن که‌ش
وهه‌وایه‌ک له داهێنان بێننه ئاراوه.
* گرنگی پێدانی ده‌سه‌ڵات وخێزان پێکه‌وه هه‌ر له رووی په‌روه‌رده‌و
فێرکردن و رۆشنبیری وکۆمهلایهتیهوه تا بتوانن نه‌وه‌یه‌کی
ته‌ندروست په‌روه‌رده بکه‌ین که بروای به ئه‌رک و مافه‌کانی هه‌بێت،
بێ ترس وشه‌رم به‌شداری هه‌موو ئه‌و چالاکیانه بکات که په‌یوه‌ندی
به ژیانی خۆی وبهرامبهره هه‌یه.
* رابواردنی چه‌ند کاتێکی خۆش. له رووی ئه‌و نمایشه شانۆییه‌وه که
خۆیان رۆڵه‌کان ده‌بینن وبه‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن . هه‌روه‌ها ئاوێزان
بونی خۆشی یه به‌جیهانی پاکی مندالان .
* ره‌نگه ئه‌م پرۆسه‌یه ئایدیای حیزبێکی تازه بێت، که بانگه‌شه
بێت بۆزیاترکردن وهاندانی خه‌ڵکی بۆ سیستمی هاوسه‌رگیری.
چوون ده‌بینرێت تا به‌ره‌و جیهانگیری برۆین کێشه‌کانیش گه‌وره‌تر ده‌بن
وژیانی خه‌لکی له ئه‌وروپا به‌ره‌و ئاسته‌نگی ده‌روات هه‌ر له رووی
باری ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی وده‌روونی و.....هتد.
به‌ووته‌ی رۆژنامه‌نووسی پورتوگالی ( ساراما گۆ) که دژی جیهانگیریه
ده‌لێت، له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به ته‌نهایی
ده‌کات وگۆشه‌گیره.
ئاماره‌کان ده‌ریان خستوه ته‌نها له‌ساڵی 2007 دا، 10 ده ملوێن
ره‌چه‌ته‌ی حه‌بی خه‌و نووسراوه بۆ خه‌ڵکانێک که گرفتی خه‌ویان
هه‌بووه، له‌کاتێکدا تا 26-06-2010 دا رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌موو
هۆله‌ندا بریتی بووه له .(16.605.126
له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئهوروپیداوبهتایبهتی هۆله‌ندا مرۆڤ ده‌بێت
تاته‌مه‌نی 65 ساڵان لهکارکردنێکی به‌رده‌وامدا بێت .ئه‌مه‌ش ده‌بێته
ئه‌و ده‌رئه‌نجامه سه‌خته‌ی که خه‌ڵکی ته‌نها بیر له خۆی
ده‌کاته‌وه‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌لاده‌نێن .ئهوتێکهلاویه
کۆمه‌لایه‌تیه کاڵ ده‌بێته‌وه، له کۆتادا ده‌کرێ ببێته هۆی کۆمه‌ڵی
گرفتی ده‌روونی و ده‌کرێ ببێته هۆی ئه‌زموون و باسی تازه دروست بکات.
* ده‌کرێ ئایدۆلۆجیهتێکی دیینی له پشت ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه بێت که
بانگه‌شه بێت بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
دیاره هیچ کارێک له‌سه‌رو ره‌خنه‌وه نیه ، ده‌شێ
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش کۆمه‌لێ لایه‌نی نه‌رێنی تێدا به‌دی بکرێت له‌وانه:
* کاتێک داوات له مندالێ کرد کهبهئازادی هاوسه‌رێک بۆ خۆی هه‌لبژێرێ،
به‌ڵام بێئاگای له‌وه‌ی ئازادی منداڵ ناهێلێت ولێدهسهنیتهوه،
چوون منداڵ ده‌بێت پیاده‌ی منداڵێ خۆی بکات نه‌ک وه‌ک گه‌وره‌یه‌ک هه‌لس
وکه‌وت بکات .لالایه‌کی تره‌وه به پراکتیزه‌کردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌کرێ
گرژیه‌ک لای منداڵان دروست ببێت.که‌واته له‌هه‌مان کاتدا ئازادی به‌رقه‌رار
ده‌که‌یت و سنوورداریشی ده‌که‌یت که ئه‌مه ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندن.
* به شێوه‌یه‌کی گشتی مندالان له ئه‌وروپا زوو ده‌که‌ونه به‌ر باری
قورسی ژیان، له هۆله‌ندا له ته‌مه‌نی 4ساڵانه‌وه ده‌چنه قۆناخی
سه‌ره‌تایی .راسته فێڕدهکرێن ورادههێنرێن به‌ڵام نه‌گوونجانی ته‌مه‌نیان
وراده‌ی تێگه‌یشتنیان له‌و ئاسته‌دا نیه که تێبگه‌ن له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
، ده‌شێ ببێته هۆی دروست بوونی چه‌ندین پرسیاری بێ وه‌لام که ده‌بێته
هۆی ئالۆز بوونی ده‌رونیان.
* پیاده‌کردنی ئازادی ویستێکی گشتیه ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له تاقی کردنه‌وه‌دایه
ده‌کرێ سه‌رنه‌گرێت و ئه‌و ئامانجه نه‌پێکێت له‌ئه‌نجامدا هه‌ندێ
منداڵ ده‌بنه قوربانی ئه‌م پرۆسه‌یه.
* گه‌ر شاره‌وانی مه‌به‌ستیه‌تی که خۆیان وکاره‌کانیان بناسێنن به
مندالان . ده‌کرا له‌کاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نێوان دوو
که‌سی پێگه‌یشتوودا مندالانی قوتابخانه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی
بانگهێشت بکردایه‌و به‌شداریان پێبکرایه.
* ئایا توانراوه منداڵان تێبگه‌یه‌نن که هاوسه‌رگیری فاکتۆری سه‌ره‌کیه
بۆ به‌رده‌وامی؟ چوون کایه سێکسیه‌کانی نێوان ئه‌ودوو توخمه له نێر‌و
مێ ده‌بێته هۆی دروست بوونی کۆمه‌لگا ونه‌ته‌وه‌کان وبه‌رده‌وامی یان
ته‌نها له‌شێوه فۆرمه‌که‌یدا به منداڵان ئه‌م پرۆسه‌یه ناسێنرا که
روویه‌کی ته‌ندروستی .
ده‌رئه‌نجام تێده‌گه‌ین له ووڵاتانی مه‌ده‌نیه‌تدا که ئه‌قڵ یان هزر
وبیرکردنه‌وه و فاکته‌ری سه‌ره‌کین بۆ تاقیکردنه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و
پرۆسانه‌ی له ژیانی کۆمه‌لگادا روو ده‌دات چ له‌لایه‌ن تاک و ده‌سه‌ڵاته‌وه
تا له ئه‌نجامدا به ئازادیه‌کی ره‌ها بگه‌ن وما نای بوون و جوانی
ژیان بسه‌لمێنن ، سه‌رمه‌دی بۆ خۆیان و مرۆڤایه‌تی بهێننه ئاراوه. ده‌کرێ
لایه‌نی ئیجابی و نه‌گه‌تیفی هه‌بێ به‌ڵام تا قوربانی بۆ پرۆسه‌کان نه‌درێ
وزه‌مینه‌ی ئازادی و دیموکراسی پیاده نه‌کرێ رێره‌وی ته‌ندروستی خۆیان
وه‌رنا گرن ، چوون ئازادی کلیلی ده‌رگای هه‌موو بابه‌ته فکری و مه‌عریفه‌کانه
گه‌ر ئه‌م پێویستیه نه‌بێت مه‌حاڵه باس له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیه‌ت
بکرێ.
ئه‌م مۆدێڵه له سیاسه‌ت هونه‌ره ،هونه‌ریش یه‌کێکه له پایه به‌رزه‌کانی
کۆمه‌ڵ هه‌وڵ وکۆششی بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه
تا مانا وپرسیار دروست ببێت وداهێنان بێته گۆرێ.
______________________________
سه‌رچاوه‌کان به سوپاسه‌وه:
1-
Kleuters
trouwen in Arnhems stadhuis - Video Nieuw - video's van ...
10 feb 2010 ... Deze huwelijksvoltrekkingen vonden plaats in het
kader van het project 'Trouwen، trouwen، strikjes op je mouwen'. ...
www.gelderlander.nl/.../Kleuters-trouwen-in-Arnhems-stadhuis.ece
- In cache
* خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌توانی کلیک له‌سه‌ر ئه‌م
لینکه بکه‌یت بۆ بینینی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵانی 4 ساڵان له
هۆڵه‌ندا له لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه.
* په‌یوه‌ندی گرتن به‌نامه‌و چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ (ئهمبتناری) یان
حاکمی شاره‌وانی ئارنهێـم و به‌شداریکردنی خۆم له مه‌راسیمی یه‌کێک له‌م
پرۆسه‌یه‌داو شرۆڤه‌کردنی ئه‌م پرۆسهتازهیه.
* خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ سه‌رچاوه له( ویکپیدیاو گۆگل)ه له‌سه‌ر ره‌وشی
شاره‌وانیه‌کان به‌گشتی وکارو چالاکیه‌کانیان.
* کتێبی یه‌ک کاتژمێڕی ماوه بۆ نیوه‌ی شه‌و؛ به‌رێز پرۆفیسۆر فاروق ره‌فیق
که خاوه‌نی دنیایه‌ک له فه‌لسه‌فه‌یه به‌شێوه ساده‌که‌ی، قوتابخانه‌یه‌که
بۆجوڵاندنی بیر‌و بۆ چوونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ . فێری ئه‌وه‌ت ده‌کات که
چۆن چالاکانه به‌شداری هه‌موو پرۆسه‌کانی ژیان بکه‌یت تا هه‌ست به
بوون و زیندوو بوونی خۆت بکه‌ی، به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی هزرو ده‌روونت
پر مه‌عریفه ده‌کات.
5\9\2010 -
هۆڵه‌ندا
ماڵپه‌ڕی شنه پێنجوێنی
|