١٦\٩\٢٠١٢
پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده
یان کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ له مزگه‌وته‌کان؟!

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له‌م رۆژانه‌دا ده‌رگای خوێندگاکان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان
بۆ وه‌رزی نوێی خوێندنی بنه‌ره‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به رووی
خوێندکاراندا کرایه‌وه‌و خوێندن ده‌ستێپێکردو بێگومان کۆسپ و گیروگرفته‌کانی
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ش وه‌ک ساڵانی پیشوو ده‌ستپێئه‌کات و، ده‌ستێوه‌ردانی
حزبی و مه‌لاو مزگه‌وته‌کان به هۆی فیتوفاتی واسیته‌و دامه‌زراندن و
گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له دێهاته‌کان بۆ ناو شار‌و له‌م قونابخانه‌یه
بۆ قوتابخانه‌یه‌کی تر‌و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی مه‌لاکانی مزگه‌وت وفیتوای
هه‌ندێکیان ئه‌و پرۆسه‌یه ئیفلیج ئه‌که‌ن و خوێندن دووا ئه‌خه‌ن.
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له دونیادا‌و له‌م رۆژانه‌دا بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت
له سه‌ر سکه‌ی عیلمانی به‌رێوه ئه‌چێت و ئه‌یه‌وێت خۆی بچه‌سپێنێت و
سوود له ئه‌نته‌رنێت و عیلم و زانست و ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌رده‌م وه‌ربگرێت،
وه‌لێ ئه‌م پرۆسه‌یه تا هنووکه له کوردستان به باشی جێبه‌جێ ناکرێت
به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له لایه‌ک و، له لایه‌که‌ی تره‌وه مه‌لای
مزگه‌وته‌کان و کۆکرده‌نه‌وه‌ی ئیمزای خه‌ڵک به‌تایبه‌تی فه‌قیه‌و به‌شێک
له نوێژکه‌ران بۆ په‌کخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له رێی داواکارییه‌کانیان
که زه‌قترینیان جیاکردنه‌وه‌ی مناڵانی ساوایه‌و ئه‌ڵێن نابێت کچ و کور
پێکه‌وه بخوێنن.
لێره‌دا ئه‌بێ هه‌موو که‌سێک به عیلمانی و ئیسلامی ئه‌م راستییه فه‌رامۆش
نه‌کات و، راستییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه:
له باره‌ی مێژووییه‌وه مرۆڤ به‌شێکه له سروشت وهه‌ر خۆی ئه‌توانێت
ده‌ست به‌سه‌ر سروشتدا بگرێت و سروشتیش بکاته به‌شێک له خۆی و مرۆڤ
هه‌موو کات (جانه‌وه‌ر) ئاسا ویستوویه‌تی و ئه‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر
سروشتدا بگرێت و سروشتیش زۆر که‌ره‌ت له رێی باو بۆران و بورکان و
بوومه‌له‌رزه‌و کاره‌ساته‌وه تۆڵه‌ی خۆی ئه‌سێنێته‌وه.
به‌م پییه مرۆڤ ئازاده‌و هه‌ریه‌ک ئاره‌زوومه‌نده چۆن چۆنی سوود له
سروشت وه‌رئه‌گرێت و، چوونی کچ و کور پێکه‌وه بۆ قوتابخانه لای ئێمه
له (کوردستان) به‌نده به کۆمه‌ڵگاو زۆر که‌س هه‌وڵیداوه ئه‌و
ئازادییه به دین ببه‌ستێته‌وه، واته دین بووه‌ته‌به‌شێک له پێکهاته‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و، مه‌لاو هۆگه‌ره‌کانی مزگه‌وت ئه‌یانه‌وێت خۆیان
بێبه‌ش نه‌که‌ن له ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری کومه‌ڵگاو، هه‌موو ره‌هه‌نده‌کان
له ژێر باڵیاندا کۆ بکه‌نه‌وه‌و ببنه خاوه‌نی گۆرانکارییه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگا.
له مێژه‌وه مرۆڤ له پێناو پێداویستییه‌کانی ژیان کار ئه‌کات و، ئه‌گه‌ر
کار نه‌کات ناتوانێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دابین بکات: خواردن و خواردنه‌وه،
جلوبه‌رگ، شتومه‌کی ناو ماڵ و وه‌ده‌ستهێنانی خانویه‌ک و، پێداویستییه‌کانی
تری ژیان وه‌ک: پێکه‌وه ژیان و تێکڵاوبوون و خۆشه‌ویستی وسۆزو هه‌ستی
مرۆڤدۆستانه‌و، ته‌نها له‌م رێگه‌یه‌وه، رێگه‌ی دابینکردنی
پێداویستییه‌کان مرۆڤ ئه‌توانێت خۆی بنوێنێت و له ژیاندا به‌رده‌وام
بێت و خۆشی وناخۆشی ببینێت.
له رۆژانی سه‌ره‌تای ئیسلام به پێی مێژوو مزگه‌وت لای ئیسلامییه‌کان
دونیای دین و سیاسه‌ت بوو، شوێنی نوێژ‌و بریاردان بوو" به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌وانه‌ی
وابه‌سته‌ن به‌و کۆنه کولتوره سیاسییه‌وه له بیریان چووه زه‌مان و
سات گۆراوه‌و، کاروباری سیاسی له‌م رۆژانه‌دا چه‌ندین شێوه‌کارو مینبه‌ری
حزبی و سه‌ندیکاو دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و، پێویسته ئیسلامییه‌کان
روو له مزگه‌وت بکه‌ن و بایه‌خ بده‌ن به نوێژ‌و رۆژو ته‌راویح و زکرو،
خۆیان له سیاسه‌ت دوور بخه‌نه‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ک دین تێکڵاوی
سیاسه‌ت نه‌که‌ن.
ئیسلامییه‌کان زۆر جار رێگرن له کچۆڵه‌و ئافره‌تان و، به مناڵی و ته‌مه‌نی
ساوا نایانه‌وێت تێکڵاوی کور ببن و، به گه‌وره‌یی وه‌ک شیخ عه‌لی ئه‌لئه‌دیب
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی ده‌عوه‌و هاوڵه‌کانی نایانه‌وێت ئافره‌تان
ئازادانه بخوێنن یان کار بکه‌ن چونکه له ده‌ستدرێژی پیاوان و داوێن
پیس و فه‌ساد ئه‌ترسن و، خۆیان پیرچووه‌ته‌وه به‌هۆی پاره‌وپول دزینی
وڵات و گیرفان پرکردن ده‌ستدرێژی سیکسی ئه‌که‌نه سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته
دوواکه‌وتوانه‌ی وابسته به حزبه‌که‌یانه‌وه.
زۆربه‌ی مناڵان حه‌زیان له یارییه‌و، گرنگترینیان وه‌رزشه‌و رۆژ تا
ئێواره مناڵان دانیشتوانی گه‌ره‌که‌کان هه‌راسان ئه‌که‌ن چونکه به‌هوێ
که‌می و نه‌بوونی گۆره‌پان روو ئه‌که‌نه کۆڵانه‌کان و ته‌نانه‌ت له
هه‌ندێ شوێن مامۆستای وه‌رزش ناچاره له کۆڵانه‌کان مه‌شق و راهێنان
به قوتابیان ئه‌کات.
به ناوی ئاین و ئیسلامه‌وه ژماره‌یه‌ک له مامرستایان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
نایانه‌وێت کجانی ناوه‌ندی وئاماده‌یی تێکڵاوی کوران بن و، هه‌روا هه‌ندێکیان
که به بیرورای فه‌تواچییه‌کانی سعودیه وقه‌ته‌ر گۆش کراون وه‌رزش به
(کوفر) ناوزه‌د ئه‌که‌ن و قسه‌و ئاخافتنی ئه‌و فه‌تواچییان ئه‌ده‌ن به
گوێ قوتابیانی کچ وه‌ک: دوکتۆر سه‌عه‌د ئه‌لدرێهم خه‌تیب و ئیمامی مزگه‌وت
و مامۆستای زانکو له سعودییه ئه‌ڵێت: هه‌ر ئافره‌تێک ئاره‌زوو مه‌یلی
لای وه‌رزش بێت شایانی رێز لێگرتن نییه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌زیان
له فوتبۆڵه.
له‌کاتی کردنه‌وه‌ی یارییه‌کانی ئولمپیادی له‌ندن ٢٧ی ته‌مووز - ١٢ی
ئابی ٢٠١٢ بریار بوو کچێکی سعودی به ناوی ریما عه‌بدوڵلا (دامه‌زرێنه‌ری
یه‌که‌مین تیمی فووتبۆڵی ژنان دوور له ره‌سمییاتی حکومه‌ت) بڵیسه‌ی (ئاگری)
کردنه‌وه‌ی یارییه‌کان هه‌ڵبگرێت، قسه‌و قسه‌لۆک په‌یدا بوو، یه‌کێک به
ناوی عادل ئه‌لکلبانی (پیاوی ناوداری ئاین) وتی: ئه‌و ژنه سعودییه
ئاگری ئۆڵمپیاد هه‌ڵبگرێت، ئاگری حه‌یاو ناموسی خوێ ئه‌کوژێنێته‌وه‌و
کڵپه‌ی ئیمانش خامۆش ئه‌کات و، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه (پیاوی ئاینی به‌ناوبانک)
دوکتور ناێر ئه‌لعومه‌ر وتی: به‌شداریکردن بۆ خواپه‌رستان ریسوایه‌و،
بانگاوازه بۆ بته‌وکردنی بتپه‌رستان.
فه‌تواچییه‌کی تری عه‌ره‌ب دانشتووی ئه‌وروپا ئه‌ڵێت: مۆزو خه‌یارو
گوێزه‌ره‌رو کوله‌که بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌غه‌یه لێیان نزیک بێته‌وه‌و
نابێت بیخۆن تا به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان له‌ت له‌ت نه‌کرێن و بخرێنه به‌ر
ده‌ستیان و ئه‌و کات بۆیان هه‌یه بیخۆن و بیانووکه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و
جۆره میوه‌و سه‌وزانه له ئۆرگانی سیکسی پیاو ئه‌چێت و، له کاتی
گرتنیدا جه‌سته‌ی ژنان ئاڵۆش ئه‌گرێ و ئیدی بیر‌و خه‌یاڵیان ئه‌جوڵێت و
تامه‌زرۆێ سیکس ئه‌که‌ن.
تا ئێستا له بواری په‌روه‌رده بێجکه له دانانی وه‌زیر هیچ رۆڵێکی
حکومه‌ت دیار نییه‌و که‌س نازانێت گۆتاری تایبه‌تی هه‌یه یان نییه‌و،
ئه‌گه‌ر هه‌بوو باس له چی ئه‌کات، ئه‌مرۆ ته‌مه‌نی هه‌رێم له ٢٠ساڵ
زیاتره‌و، بارودۆخی ئابوری له گه‌شه سه‌ندندایه‌و، له رووی داراییشه‌وه
به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ئه‌هاوێت و، به‌رپرسه‌کان ئه‌گه‌ر واز له دزی و
فرت و فیڵ بێنن و، له پاره‌ی نه‌وته‌که‌مان به‌شێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ
ئه‌م بواره، بێگومان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده زۆر ئه‌چێته پێشه‌وه‌و، هه‌رێمی
کوردستان له ناو وڵاتاندا ئه‌بێته نموونه‌یه‌کی جوان له بواری په‌روه‌رده‌و
فێرکردنداو، له‌م کاته‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
وازهێنان له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و دوور که‌وتنه‌وه له (واسیته‌و
واسیته‌کاری و ته‌زکییه)و، پێویسته دامه‌زراندنی مامۆستایان له سه‌ر
بنه‌مای نه‌خشه‌یه‌کی توکمه بێت و، هه‌روا پێویسته به‌رێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیارو
لێپرسراوه‌کانی تر په پێی شاره‌زایی و پسپۆری بێت و کاغه‌زی ئه‌م به‌رپرس
و ئه‌و به‌رپرس نه‌خوات.
زۆربه‌ی قوتابخانه کۆنه‌کان به پێی پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی و ته‌کنۆلوجیای
مۆدیرن له‌م رۆژانه‌دا باویان نه‌ماوه‌و پێداویستی ته‌واویان تیا نییه‌و،
ئه‌بێ حکومه‌تی هه‌رێم که‌مته‌رخه‌م نه‌بێت و بایه‌خ بدات به
دروستکردنی قوتابخانه‌ی نوێ و ساڵانه ژماره‌ی قوتابی له هه‌ڵکشاندایه.
بایه‌خدان به کردنه‌وه‌ی گورپان و یاریگای هه‌موو جۆره وه‌رزشه‌کان (فوتبوڵ،
باسکه، باله، مه‌له‌وانگه، گۆره‌پان و مه‌یدان و تێنس و هتد) و، ئه‌گێرنه‌وه
ئه‌ڵێن ئه‌مساڵ پله‌ی گه‌رما به‌رز بوو لاوان بۆ مه‌له کردن و ده‌ربازبوون
له گه‌رمایی نافوره‌کانیان کردبووه مه‌له‌وانگه.
کاره‌با بۆ ژیان گرنگه‌و بۆ قوتابخانه‌کان گرنگتره‌و نابێت فه‌رامۆش
بکرێت و، هه‌ر له‌م خاڵه‌دا ئه‌بێ بایه‌خێکی گرنگ بدرێت به تاقیگا (مختبر).
ئه‌بێ بایه‌خ بدرێت به که‌ره‌سه‌ی ناو پۆله‌کان و، بۆ زستان گه‌رمایی
و بۆ کاتی که‌رما فێنکی مسۆگه‌ر بکرێن.
باشه بیر بکرێته‌وه له پێشکه‌شکردنی ژه‌مێکی خواردن به‌لای که‌مه‌وه
بۆ قوتابیانی قوتابخانه بنه‌ره‌تییه‌کان.
هه‌وڵ بدرێت جلوبه‌رگ به تایبه‌ت بۆ ئه‌و قوتابیانه که سه‌ر به
خێزانی که‌مدرامه‌تن دابین بکرێت و، بایه‌خێکی زۆریش به به‌شه‌کانی
ماڵی قوتابیان (ڕقسام داخلیه) بدرێت و چاودێری پاک و خاوێنی له سه‌رووی
هه‌موو هه‌نگاوێک بێت.
پرۆژه‌و به‌عسییه‌کان: شانبه‌شانی مامۆستایانی دڵسوزو تێکۆشه‌ر بۆ
وڵاته‌که‌یان کوردستان که پرۆژه‌ی جۆراوجۆر‌و شایسته له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ئه‌به‌نه‌وه‌و، هه‌ندێک نه‌خۆش و پاشماوه‌ی به‌عسییان فێربوونه،
ئه‌وانیش شاندی وڵاتێک ئه‌به‌نه کوردستان به ناوی پرۆژه‌و، جێی داخه
وه‌زیرێک یان به‌رپرسێک پێشوازی له‌و جۆره به‌عسییانه ئه‌که‌ن.
په‌روه‌رده بوارێکی گه‌وره‌یه‌و زۆر کار و پێشنیار و داوای ئه‌وێت.
١٥\٩\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|