په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٣\٢٠١٦

پیرۆزبایینامەی ژمارەیەک لە کەسایەتی و نیشتمانپەروەران لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات.
بۆ: خاتوون ھەدیە یۆسف سەرۆکی حکوومەتی فیدراڵی رۆژاوای کوردستان!


لەگەڵ سڵاوی شۆرشگێڕیی و نەتەوەیی.


پیرۆزباییەکی گەرم لە بەرێزتان، لە ئەندامانی حکوومەتی فیدراڵ و لە گەلی کوردمان لە رۆژاوای کوردستان دەکەین کە دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ نەبەردی خوێناوی و چارەنووسساز، ھێزیکی دڕندە و کۆنەپەرستی وەک داعش بە چۆکدا ھێنرا و، سەرتاسەری خاکی رۆژاوای کوردستان بە خوێنێ رۆڵەکانی گەلەکەمان و رێبەرایەتیکردنی ژیرانە و زانایانەی ئێوە رزگارکرا. جێژنی نەورۆز و ھاتنی ساڵی تازەی کوردەواری و، راگەیاندنی حکوومەتی فیدراڵی رۆژاوای کوردستان، لە ئێوە و لە نەتەوەی کورد و لە ھەموو کوردستانیان پیرۆزبیت.


ھیوادارین ئەم دەستکەوتە مەزنە کە بەخوێنێ کچان و کوڕان و رۆلەکانی قارەمانی گەلەکەمان ھاتووەتەدی، مافی ھەموو جیابیرانی سیاسی و ئاین و ئاینزا جیاوازەکانی کورد و کوردستانیی تێدا دەستەبەر بکرێ و، ببێت بە نموونە و رەچەیەکی راست و رۆناک بۆ رزگارکردن و یەکگرتنەوەی بەشەکانی دیکە و دامەزراندنی حکوومەتێکی فیدراڵ و سەربەخۆ و دێمۆکراتیک لە سەرتاسەری نیشتمانی پیرۆزمان کوردستان.


بەڕێزان! بە راگەیاندنی حکوومەتی رۆژاوای کوردستان، دوژمنانی کورد لە سەروویانەوە رژێمەکانی داگیرکەرانی ترکیا و ئێران یەکێتی خاک و دەسەڵاتی نامرۆڤانە و دژ بەئازادییان لە مەترسیدا دەبینن، چۆنکە دەزانن سەقامگیربوونی حکوومەتی رۆژاڤا راستەوخۆ کاریگەریی ھەیە بۆ سەر باکوور و رۆژھەڵاتی کوردستان. لەبەر ئەوە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ لە نێوبردنی دەسەڵاتدارێتیی کورد لە رۆژاوا. زلھێزەکان و وڵاتانی رۆژاواش وەک لە رابردوودا پێشانیانداوە، لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان لە ناوچەکە، ماوەی پتر لە سەت ساڵ خۆیان لە ئاست ھەموو تاوانکارییەکانی داگیرکەران بەرامبەر بە نەتەوەی کورد گێل کردبوو. بۆ ئەوەی جارێکی دی کورد نەبێتەوە بە قوربانیی سیاسەتی نێودەوڵەتی و رژێمەکانی وابەستەیان لە ناوچەکە، پتر لە ھەر کات و سەردەمێکی تر پێویستی بە یەکگرتن و یەکریزی و بەھێزترکردنی زیاتری توانای سەربازی و جەنگیی ھەیە و، لەئەگەری ھەر ھێرش و پیلانگێڕییەک، سەرۆکایەتیی کورد بە پشتیوانیی جەماوەری کوردستان بتوانێ بەرگریی لە خاک و گەل و دەستکەوتەکانی بکات.


چاوەڕوانی ئەوە لە حکوومەتی ھەرێمی باشووری کوردستان دەکرێ دەمودەست حکوومەتی فیدراڵی ڕۆژاوای کوردستان بە فەرمیی بناسێ و دانی پێدا بنێ. ھیواداریشین ئەوە ھەڵوێستی بێ تا ببێ بە سەرەتایەک بۆ ھاوکاری سەربازی و ئابووری و ھەڵوێستی سیاسییانەی ھەردوولا. ئەگەر ئەوەش نەکرێ، ھیواخوازین ھیچ نەبێ زمانی ھیچ دەزگایەکی راگەیاندنی کورد لە دژی ڕۆژاوای کوردستان نەگەڕێ!


لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین، نەورۆزی ئازادی و سەربەخۆیی لە ئێوە و لە ھەموو کوردستانیان پیرۆز بێت!


واژۆ لە لایەن:


١- دوکتۆر حسێن خەلیقی نووسەر و سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە سوید. ٢- حەکیم کاکە وەیس نووسەر و کەسایەتیی سیاسی و نەتەوەیی باشووری کوردستان/کەرکوک. ٣- رێبوار حەسەن ئەندامی شارەوانیی ستۆکھۆڵم/ سوید. ٤- دوکتۆر تاھیر حکمەت چاودێری سیاسی. ٥- برایم فەرشی ھونەرمەندی شانۆکار و چاودێری سیاسی. ٦- بەختیار مام شێخ ئەندامی شارەوانی کینسنگتن و چێڵسی ـ لەندەن ـ بریتانیا. ٧- ھونەرمەند و کەسایەتیی نەتەوەیی حەمەڕەشید ھەرەس سلێمانی/باشووری کوردستان. ٨- حەسەن شافعی شاعیر و کەسایەتیی نەتەوەیی لە شاری ئۆتاوا/کانادا. ٩- سیروان کاوسی نووسەر و چاودێری سیاسی لە وڵاتی نۆروێژ. ١٠- سوورکێو زەکی، مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، سوید. ١١- محەممەد قورئانی چالاکی فەرھەنگی و چاودێری سیاسی لە بریتانیا. ١٢- ھەڵۆ بەرزنجی کەسایەتیی سیاسی و رۆژنامەنووس لە وڵاتی ئاڵمان. ١٣- میرزا خدر مەرەسەنە نووسەر و کەسایەتیی نەتەوەیی لە وڵاتی سوید. ١٤- شوان بەرزنجی ھەندازیار و چاودێری سیاسیی لە وڵاتی نەرویج. ١٥- ئارێز داراپوور چاودێری سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان. ١٦- سمکۆ عەلی ھەندازیاری بیناسازی و چاودێری سیاسی لە وڵاتی نەرویج. ١٧- دەرسیم دێبەگەیی نووسەر و لێکۆڵەر لە وڵاتی دانمارک. ١٨- ئەمین وەیسی چاودێری سیاسی وڵاتی نەرویج. ١٩- یۆنس حەمەد رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی ھەولێر/باشوری کوردستان. ٢٠- حسێن شافعی شاعیر و چاودێری سیاسی لەشاری ئۆتاوا/کانادا. ٢١- ئەیووب رەحمانی راھێنەری وەرزشی نووسەر و وەرگێڕ لە وڵاتی سویس. ٢٢- نێعمەت کاوسی چاودێری سیاسی و پسپۆڕ لە بواری بێستان و کشتوکاڵ. لەندەن/ کانادا. ٢٣- شاناز قورئانی چالاکی مەدەنی و چاودێری سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان. ٢٤- ئاریا موکریانی خوێندکاری زانستگە لە شاری ڤانکۆوێری کانادا. ٢٥- کەژاڵ مەرزبان چاودێری سیاسی لە وڵاتی نەرویج. ٢٦- مانی رەحیمی سیاسەتکار لە وڵاتی نەرویج. ٢٧- محەممەد تاھیر بەرھوون لێکۆڵەر و شارەزای سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان. ٢٨- عەتا ریازی مێژوونووس و چاودیری سیاسی لە ولاتی فەرەنسا. ٢٩- جەلیل سلێمانبەگی چاودێری سیاسی شاری ناشیولە/فینلاند. ٣٠- رزگار موکری و چاودێری سیاسی لە وڵاتی نەرویج. ٣١- ھاوڕێ میروویی سەربەخۆییخواز خوێندکاری زانستگە لە وڵاتی نەرویج. ٣٢- رێبوار نەڵاسی، چاودێری سیاسی لە وڵاتی بلژیک. ٣٣- رێبوار ئەحمەدزادە و چالاکی سیاسی لە وڵاتی نەرویج. ٣٤- مەنسوور ئەمیری چاودێری سیاسی لەوڵاتی نەرویج. -٣٥زارالی نیکڕەوش چاودێری سیاسی برۆکسل/بەلژیک ٣٦- زاھد عەلیمحەممەدی چاودیری سیاسی لە وڵاتی سوید. ٣٧- کەریم محەممەدی چاودێری سیاسی ھامبۆرگ/ئاڵمان. ٣٨- کاوە فتوحی چاودێری سیاسی کۆپێنھاگن/دانمارک.-٣٩ ئازاد ساڵح چاودێری سیاسی شاری مەنچەستەر/بریتانیا. ٤٠- ئاریاس کوردستانیی سەربەخۆییخواز لەندەن/بریتانیا. -٤١ئەمیر نژادیان چالاکی مەدەنی لەندەن/بریتانیا ٤٢- ئاری عبداللە ھەولێر/باشووری کوردستان.٤٣ - فەرمان مەحەممەد ھەولێر/باشووری کوردستان. ٤٤- عومەر عەزیز ھەولێر/باشوری کوردستان ٤٥- دانا سالم ھەولێر/باشوری کوردستان. ٤٦- رەحمان ئەمینی چاردێری سیاسی لەندەن/کانادا. ٤٧- دوکتۆر ناجێح گوڵپی ھەڵەبجە/باشووری کوردستان. ٤٨- عەبدۆڵڵا ئەمینی، لەندەن/ بریتانیا. ٤٩-فەرەیدوون عەلی وڵاتی نەمسا/ئۆتریش. ٥٠- گەلاوێژ عەباس چالاکی مەدەنی دانیشتووی ئۆسلۆ/نۆروێژ. ٥١- سۆران کاوسی مامۆستای خوێندنگە ستۆکھۆڵم/سوید. ٥٢- بێلان شوان مامۆستای خوێندنگە ستۆکھۆڵم/سوید. ٥٣- بەکر عومەر عەبدولڕەحمان تێلمارک/نەرویج. ٥٤- حەسەن مەرزبان چاودێری سیاسی برۆکسل/ بەلژیک. ٥٥- ئاڤان سۆندێربی خوێندکار لە زانستگە شاری درامێن/نەرویج. ٥٦- نیشتمان فیشال چالاکی سیاسی ئۆسلۆ/نەرویج. ٥٧- تاھیر ئەردەڵان چالاکی سیاسی و نەتەوەیی لە وڵاتی فەرەنسا. ٥٨- سۆران زەندی دەرمانخانەی شاری لیۆنگبی/سوید. ٥٩- کالێ زەندی قوتابی شاری لیۆنگبی/سوید. ٦٠- سەربەست ئازاد سلێمانی/باشووری کوردستان. ٦١- ئاریان گالا خوێندکار لە شاری بۆن/ئەڵمانیا. ٦٢- حەسەن ھەیاسی شاری لەندەن/بریتانیا.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک