په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١٢\٢٠١٤

پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان

بە بۆنەی ملکەچکردنی پەرلەمانی کوردستان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک.

 


پاش ئەوەی بڵاواکرایەوە کە ئۆتۆمۆبیلی ناسراو بە وەنەوشە، بە هەندێک ئیمتیازاتەوە بۆ پەرلەمانتاران بکڕدرێ، کە لە سەرەتادا جگە لە دوو پەرلەمانتار کە هەردوکیان لەو ١١ پەرلەمانتارە بوون لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بڕیاری رەتکردنەوەی ئیمتیازاتەکانیان دابوو لەسەر داوای ئێمە، ئەوی دیکە هەمووی رازی بوون بە بڕیارەکە، بەڵام دواتر لە ژێر پاڵەپەستۆی شەقامدا وردە وردە پەرلەمانتاران تەسلیم بە ئیرادەی جەماوەر بوونو پاشگەز بوونەوەی لە وەرگرتنی، تا لە کۆتاییدا پەرلەمان بڕیاری دا بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەی خەڵکی دادپەروەرخوازی کوردستانە کە لە وڵاتێکدا دەژیێن ژمارەی ملیاردێرەکانی رێکۆردی جیهانیی شکاندوە و جیاوازیی مووچە زیاتر لە ٤٠ جارە، تەواوی سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێرزەمینی ئەم وڵاتە بە دەست چەند کەس و تاقمێکەوەیە.


هەر لێرەوە رایدەگەیەنین لەم بارودۆخە خراپە ئابووریی و سیاسی و سەربازییەی گەلەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت دوو مانگە پەرلەمانتاران مووچەی تەواوی خۆیان وەردەگرن و هیچ هەنگاوێکیش نانێن بۆ کەمکردنەوەی ئیمتیازات و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی خۆیان.

_______________________________

ھەڵمەتی دادپەروەریی لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە وەک یەکەم ھەڵمەت لە کوردستان و عێراق کار دەکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان و کەمکردنەوەی جیاوازیی مووچە بۆ کەمتر لە ١٠ جار.

 


 

هەڵمەتی دادپەروەریی مووچە لە کوردستان
٢٨\١٢\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک