په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٧\٢٠١٧

پیرۆز بێ داگیرساندنی مۆمی یازدەمینی ماڵپەڕی ئەمـڕۆ.
 


پڕ بە دڵ بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی یازدەمینی "ماڵپەڕی ئەمڕۆ"وە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و هەموو ئەو دڵسوزانە دەکەم کە خۆبەخشانە درێژە بە ماڵپەڕی ئەمڕۆ دەدەن و بەڕێوەیدەبەن.. لە هەموو ئەو نووسەرانەش کە زۆر یا کەم نووسینە هەمەڕەنگەکانیان لە ئەمڕۆدا بڵاودەکەنەوە.. لە سایەی دڵسۆزی و پەرۆشیی ستافی ئەمڕۆدا.. ئەمڕۆ بووە بە سەکۆیەکی ئازادی بێ سانسۆر بۆ هەر نووسەرێکی ئازاد.. کە دەیانەوێ بە نووسینە جوان و بەسوودە هەمەڕەنگەکانیان بڵاوبکەنەوە و، بە ئازادی گوزارشت لە ناخ و لە هـزر و لە بۆچوونی خۆیان بکەن و خزمەت بە رۆشنبیریی گەلەکەمان بکەن و دادکۆکیی لە مافەکانی بکەن و بە گژی گەندەڵیی و خۆپەرستیی و قورخکردندا بچنەوە و ماستاويش بۆ کەس نەکەن.. دەرگای رۆشنبیریی ئەمڕۆ بێ پاسەپۆرت، هەمیشە لەسەرپشت و واڵایە بۆ نووسەران و خوێنەرانی دڵسۆز.


ماڵپەڕی ئەمڕۆ، لە دیدی مندا، گوڵزارێکی گوڵ هەمەڕەنگە.. باخێکی فرە میوەیە.. تۆمار و ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی نووسینەکانی نووسەرانە.. بە لای منەوە یەکەمین ماڵپەڕە.. کە لە ساڵی (٢٠١٠)وە بووم بە ئاشنای.. لە ئەمڕۆدا بوومە بە بەشێک لێی.. وەکو خوێنەرێکی تامەزرۆیەکی خوێندنەوەی بابەتی هەمەچەشنەش.. رۆژانە گەشتێک بە نووسینەکانی ئەمڕۆدا دەکەم.. وەکو نووسەریش تا ئێستا هیچ نووسینێکی منیان فەرامۆش نەکردوون و بڵاویان کردوونەتەوە، تا ئەمڕۆ ٢٤٣ نووسینی هەمەچەشنەم، ئەمڕۆ لە ئامێزی ئەرشیفە رەنگینەکەیاندا پارێزراوە.. لە بەر نابەڵەدیشم لە هونەر و لە شێوازی نووسینەوە بە داتە.. بۆ داگرتنی نووسینەکانم لە ئەمڕۆدا.. ماندوویان دەکەم.. سوپاسی ماندووبوون و دڵ گەورەییانم دەکەم.


زۆر سوپاسی خزمەتی پیرۆزیان و شەونخونیی و ماندووبوونی خۆبەخشانەیان دەکەین.. رێز و پێزانینمان بۆیان هەیە.. هیوای تەمەندرێژیی بۆ ئەوان و بۆ ئەمڕۆ دەخوازین.. خوازیار و هیوادارین بە دەیان مۆمی گەشتر دابگیرسێنێ.


دووبارە پیرۆز بێ ساڵڕۆژی یازدەمینی (ئەمڕۆ) کە قەڵایەکی سەرکەشی رۆشنبیریی کوردیمانە.. دڵنیام کە زیاتر درێژە بەم رێبازە پیرۆزەی دەدا.. رۆژ لە دوای رۆژیش نووسەر و خوێنەری تازە ئاشنای دەبن.

 

 

رەزا ساڵح

١\٧\٢٠١٧ - نەرویج

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک