په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١١\٢٠١٦

پیرۆزبێ رۆژی جیهانیی جاڕدانی مافی منداڵان.

عەبدولڕەحمان رەسول  


ڕۆژى جیهانیی جاڕدانى مافى منداڵان کە (٢٠-١١-٢٠١٦)لە منداڵانی کورد وسەرجەم منداڵانى جیهان پیرۆز بێت ، هیوای داهاتووێکى گەش بۆ سەرجەم منداڵان دەخوازم...

بەداخەوەى بەهۆى زاڵبونى سیستەمى سەرمایەدارى لەجیهاندا منداڵان بەشێوازى جۆراوجۆردەچەوسێنەوە وبێ بەش دەکرێن لەمافەسەرەتاییەکانى مرۆیی کە مافێکى ڕەواى منداڵانە,

لەتەقینەوەوەشەڕەکانەدا,بەشێکى زۆرمنداڵان دەبنەقوربانى وکەم ئەندام دەبن یاخودئاوارەو دەربەدەردەبن ئەمەش بەهۆى زاڵبوونى بیروباوەڕى کۆنەپەرستانەودواکەوتوانەى دژەبەشەرى کەهەرهێزوحیزب وڕێکخراو وگروپێکى شەڕکەرهەیانەوهیچ حیساب ونرخێک بۆ مرۆڤایەتی و منداڵان لەجەنگ وشەڕەکانیاندا دانانێن تەنها بیروباوەڕى دواکەوتوانەى دژە مرۆییان لامەبەستەپابەنددەبن پێیەوە نەک ماف وبەرژەوەندییەکانى منداڵان وژنان ومرۆڤەکان، کاتێک مرۆڤەکان دەچەوسێنەوئازارى منداڵان دەدەن دەبیت هەموولایەک بزانن ئەوجۆرە سیستەم ودەستوورویاسایەکەوان پەیڕەوى دەکەن کەبەهیچ شێوەیەک خزمەت بەمنداڵان ومرۆڤایەتى ناکات تەنها داهاتوویى منداڵان ومرؤڤەکان تاریک و وێراندەکات.

شەرمەزارى وڕیسواییە بۆدەسەڵاتێک کەنەتوانێت منداڵان ئاسوودەوبەختەوەربکات وتەواوى مافەکانیان بۆدابین بکات ئەو دەسەڵات وحکومەتە هەرناویک لەخۆیى دەنێت هیچ گرینگ نیە ,کاتێک دەسەڵات سیستەمى ئایینى بێت لەچەشنى کۆمارى ئیسلامى سێدارەى ئێران کەرۆژانە منداڵان لەکۆمەڵگاى ئێراندا ڕووبەڕى چەوسانەوەو ئازاروسوکایەتى دەبنەوەلەژێرسایەى کۆمارى ئسلامى ئێراندا منداڵان بەزۆربەبێ خواستى خۆیان مارەدەکرێن لەپیاوى بەتەمەن لەخۆیان گەورەتروبەزۆرهاوسەرگیریان لەگەڵ دەکرێت ,یان بەزۆرڕاپێچى مزگەوتەکانیان دەکەن بۆخوێندنى وانەى دیینى,یان بەهۆى سەختى بژێوى گوزەرانى خێزانەکانیانەوە لەقوتابخانە دەردەهێندرێن وبێ بەشدەکرێن لەخوێندن وڕاپێچى مەیدانەکانى کارکردن دەکرێن لەبازاڕودووکان وشوێنەگشتى یەکان کەزۆرجارڕووبەڕووى ئازاروئەشکەنجەى دەروونى وجەستەیى دەبنەوە بەکورتى گوزەرانى منداڵان لە ئێران زۆرلەخەراپى ونالەبەرایدایە.

ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش زۆردڕندانەدژایەتى مافەکانى منداڵان دەکات بەجۆروشێوازێکى زۆردڕندانەمنداڵان دەکات بەقوربانى بیروباوەڕوسیستەمەکۆنەپەرست و دژە مرۆییەکەى لە پێناوى ئامانجەکۆنەپەرست ودواکەوتوەکانیدا لەسەرجەم چالاکییەدژەبەشەرییەکانیدا لەشەروتەقینەوەکان ونانەوەى بۆم لەشاروشارۆچەکان کاتێک چالاکییەک دەکات مرۆڤەکان ومنداڵانیش دەکات بەقوربانى یان کەم ئەندام وبرینداردەبن یاخود بۆزۆربوارى ترلەچەشنى هاوسەرگیرى زۆرەملێ ودوورخستنەوە لەخوێندن وئاوات وئارەزوەمنالانەکەیان ڕەواچ پێدەدات لەژێرسایەى سیستەم ودەسەڵاتە دژە مرۆییەکەیدا.

ودەوڵەتى تورکیاى ئیسلامى وێڕاى بەرتەسککردنەوەى ئازادییەکان لەهەمانکاتدا منداڵانیش گیرۆدەى ئاوارەیى وشەروقوربانى و ئازاروچەوسانەوەوکارى قورس و تاقەتپروکێن دەبنەوە,

لەچەشنى دەسەلاتى قەومى ونەتەوەیى وناسیۆنالیستى وەک هەرێمى کوردستان و سووریا وعێراق و......هیتد بەشێوازى جۆجۆراوجۆر منداڵان ئەچەوسێنەوە وئازاردەدرێن وبێ بەشدەکرێن لەمافەکانى منداڵان بەهۆى شەڕەکانەوە ئاوارە دەبن ودەبنەقوربانى وبرینداروکەم ئەندام دەبن یاخود لەخوێندن بێ بەشدەکرێن.

کاتێک حکومەتێک بەهۆى سیستەمى بەرێوەبردنى سیاسەت ویاسادژە مرۆییەکان, منداڵان ئازاردەدات ودەچەوسێنێتەوە و بێ مافیان دەکات لەدەست ڕاگەیشتن بەخوێندنى زانستى سەردەم و ژیان وگوزەرانێکى منداڵانەى ئاسوودەو بەختەوەر .

پێویستە هەموومرۆڤایەتى نەفرەت بکات لەسەرجەم ئەوسیستەم وحکومەت ودەسەڵاتانەى کە ڕێگرن لەخەندەوپێکەنینى منداڵان بەهۆى فێڵ ودزینى سامان ودارایى ودروستکردنى قەیران وکێشەجۆراوجۆرەکانى ئیدارى وکارگێرى و ئابوورى و سیاسى و .........هیتد.

لەکۆمەڵگادا منداڵان ناچاردەکرێن دوورکەونەوەلەفێربوونى زانست وزانیارى پێشکەوتوو ,بەدڵنییایەوە پێویستە مرۆڤایەتى دژایەتى خۆى بگەڕبخات لەدژى چەوسانەوەوکوشتن وئازاروئەشکەنجەدانى منداڵان لەسەراسەرى جیهان بەبێ فەرامۆشکردنى هیچ ناوچەودەسەڵات ودەوڵەت وکۆمەڵگایەک.

هەموولایەک,کاربکات وهەنگاوبنێت بۆ گۆڕینى سیستەم و دەسەڵات وحکومەتێک کەمنداڵان لەژێرسایەیدا دەچەوسێنەوەوئازاردەدرێن وبەهەرهۆیەک بێت بێ بەش دەکرێن لەخوێندنى زانست وزانیارى وهونەروگۆرانى ومۆیسقاو گەشەى ئەقڵى نوێبونەوەوبەخۆداچوونەوەى تازەگەرى وشارەستانى سەردەم.
 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک