په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠١٧

پرسەنامە و ئاگادارییەک وە بۆنەی گیان لەدەستدانی (بەنگینە پیرۆت نوری).

 


وە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەری هێژا (بەنگینە پیرۆت نوری) کە لە رووداوی ڕۆژی ھەینی ٢٢\٩\٢٠١٧ کەناراوەکانی تورکیا دەگەڵ ٢١ پەنابەری دیکە گیانی لەدەستدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان وە خانەوادەکەی و تێکڕای خوونەران رادەگەیەنین.

هەر بەو بۆنەیەوە پێمان وایە گرنگرترین ئەرکی ئێمە بەرانبەر بەو نووسەرە ئەوەیە کە هەموو بەرهەمەکانی بخرێنە بەر دیدەی خوونەران.. ئەوەی ئێستا ئێمە لە دەستمان دێ ئەوەیە کە داوا لە خانەوادەکەی و تێکڕای خوونەران بکەین کە بێجگە لەو بەرهەمانەی لە ماڵپەڕە تایبەتەکەی خۆی لەسەر (ماڵپەڕی ئەمڕۆ) بڵاوبوونەتەوە هەر بەرهەمێکی دیکەی لە لاتان هەیە بەو ئیمێلە (emrro@emrro.com) بینێرن تا ئەوانیش لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی دابنێین.

وەک ئەوەی ئێمە ئاگاداربووین (بەنگینە)ی جوانەمەرگ هێشتا زۆر زۆری پێ مابوو تا دیدەی خوونەران وە بەرهەمە بەپێزەکانی رۆشن بکاتەوە لێ وە داخەوە مەرگ دەرفەتی نەدا و ئەویش وەک هەزارانی دیکە بووە قوربانی ئەو بارودۆخە پڕ لە چەوسانەوە و کارەساتبارەی کە حیزبەکان و دەسەڵاتداران بۆ خەڵکی کوردستانیان دروستکردوە.

لە رێی ئەو دوو بەستەرەوە دەتوانن هەموو ئەو بەرهەمانەی ببینن کە لە ماڵپەڕە تایبەتەکەی خۆی بڵاوبوونەتەوە:
ماڵپەڕەکانی نەمران:  www.emrro.com/malperekaninemiran.htm
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نووری: www.emrro.com/malperibengine1.htm

 


دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی ئەمڕۆ

٢\١٠\٢٠١٧

emrro@emrro.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک