پرسه و مۆسیقا
...!!.

م . حه‌مید عه‌زیز
پرسه‌و مۆسیقا دوو کاری جیاواز‌و دوو شوێنی
جیاوز هه‌ڵده‌گرێت له‌هه‌مان کاتدا بۆنه‌ی جیاوازیشی ده‌وێت چونکه
پرسه کار‌و فه‌رمانێکی خۆنه‌ویست و ڕه‌شبینانه‌یه‌و له‌شوێنی تایبه‌تی
خۆیدا سازده‌کرێت و ڕێزێک نمایشی ئه‌و مردووه ده‌کرێت وه‌کو گه‌وره‌یی
مرۆڤ و بوونی له‌سه‌ر گۆی ژیان و نرخاندنی بوونی ئه‌و که‌ته‌مه‌نێک هه‌بووه‌و
ئێستا کۆچی هه‌تاهه‌تایی کردووه وشه‌و کاری پرسه ته‌نها بۆ مردن به‌کاردێت
. وه‌هه‌روه‌ها مۆسیقاش له‌بۆنه‌و شوێن و کاتی تایبه‌تدا ئاماده ده‌کرێت
و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌یان خۆویسته‌و بۆ له‌دایک بوون و ئاهه‌نگی
پێکه‌وه ژیان و کاره خۆش و به‌نرخه‌کانی مرۆڤ و سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامبوونه
له‌ژیانێکی کامه‌رانیی که‌واته مۆسیقا به‌پێچه‌وانه‌ی پرسه‌و پێچه‌وانه‌ی
هه‌ستی پرسه‌شه چونکه بۆ خۆشی یه‌کانی ئاده‌میزاد به‌کاردێت . که‌واته
ده‌توانی بڵێین پرسه ته‌مێکی خه‌ماوی ناخۆش و ڕه‌شی پڕله‌نامۆیی و ئه‌سرین
و په‌ژاره‌و بێده‌نگی به‌پێچه‌وانه‌وه مۆسیقا که‌ژێکی خۆشی گه‌شبینی و
ئاهه‌نگ و خۆشی یه .
سه‌یره مرۆڤ نازانێت که‌ی و له‌کوێ دوایینجاره خۆشه‌ویستانی خۆی به‌جێده‌هێڵێ
و ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تایه نایانبینێته‌وه یان که‌ی دووایینجاره
کلیلی ماڵی کێلونی ده‌رگای حه‌وشه‌ی ناکاته‌وه‌و ده‌ستێکی تر ده‌بێته
خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن کلیل و خاوه‌ن شتی تریش . یان دووایین جار که‌یه
که‌ئیتر تاهه‌تایه ناگه‌ڕێیته‌وه ناو ئه‌و هێلانه ماڵه‌ی که‌به‌ئه‌رک
و ماندوبوونێکی زۆر بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان و حه‌زو ئاوات و خۆشییه‌کانی
خۆت به‌ڕازاوه‌یی و جوانی به‌دڵی خۆت دروستت کردبوو .
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئاده‌میزاد ده‌زانێت ڕۆژێک له‌ڕۆژان ده‌مرێت
که‌چی هه‌موو هه‌وڵدان و کارێکی شیاو و نه‌شیاویش ده‌کات له‌پێناوی
مانه‌وه‌و ژیاندا هه‌ربۆیه که‌زۆر ڕاسته ژیان خۆشه‌و ده‌ربڕینێکی له‌وجۆره
بۆخۆشه‌ویستی ژیان و مانه‌وه هه‌یه ده‌ڵێن ڕۆح شیرینه مه‌به‌ست له‌و
ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه‌یه که‌ژیان زۆر خۆشه به‌مه‌رجێک ژیانی مرۆڤ
پڕبێت له‌خۆشه‌ویستی و ئارامی نه‌وه‌کو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که‌هه‌میشه
شه‌ڕو ماڵویرانی و برسێتی یه . مرۆڤی ساویلکه ژیانی خۆشتره له
زانا‌و هۆشمه‌ندو ڕۆشنبیر له‌و بواره‌وه بۆیه که‌متر بیری لێده‌کاته‌وه‌و
به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ژی و کارده‌کات که‌هه‌رگیز نامرێت . له‌ڕوانگه‌یه‌کی
تری ژیانه‌وه‌و له‌ڕاستیشدا ده‌بێت ئاوابێت چونکه ئاده‌میزاد ده‌بێت
بژی بۆ ژیان و هه‌ندێک ورده‌کاری و نهێنیش هه‌یه له‌بوون و بوونه‌وه‌راندا
مرۆڤ نایزانیت و پێویستیش ناکات سه‌ری خۆی له‌گه‌ڵدا بیه‌شێنێت چونکه
هه‌رچی وتراوه ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی گۆی زه‌وی و ئاده‌میزاد به‌ملیۆنان
ساڵ مه‌زه‌نده ده‌کرێت ئه‌ویش هه‌مووی ڕاست نی یه‌و ڕێژه‌یی یه له‌به‌ر
دوو هۆ :
1/ ته‌مه‌نی مرۆڤ کورته‌و به‌گشتی
که‌متره له‌سه‌ده‌یه‌ک .
2/ ته‌مه‌نی خوێنده‌واریی نوێ یه‌و
نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی نوسراو .
له‌ڕاستیشدا ده‌بێت هه‌موو ئاوا بژین وه‌کو ئه‌و گێله مرۆڤه‌ی که‌بۆ
ژیان و خۆشییه‌کانی ده‌ژی و هه‌رگیز بیر له‌مردن ناکاته‌وه بۆیه له‌زۆربه‌ی
خاڵه سه‌رکه‌وتووه‌کانی ژیاندا ده‌به‌نگه‌کان دڵخۆش و براوه‌ن و دانا‌و
زرنگه‌کانیش گیرۆده‌ی شیکاری و ئاڵۆزیی ژیانن ده‌یانه‌وێت فێربن و
تێبگه‌ن که‌چۆ چۆنی ئه‌م گه‌ردونه دروست بووه‌و که‌ی و چۆن مرۆڤیش له‌کوێوه
هاتوه‌و بۆکوێ ده‌چێت .؟. بۆیه ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه ساته‌کانی
ژیان و خۆشییه‌کانی له‌مرۆڤی ڕۆشنبیر تاڵ ده‌کات .
به‌ڵام خۆشه‌ویستی و مرۆڤ دۆستی له‌وئه‌رکو ماندوبوونه‌ی ژیان دووره‌په‌رێزت
ده‌کات چونکه له‌ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی که‌ته‌نهاو ته‌نها واتایه‌کی جوان
ده‌دات به‌ژیان خۆشه‌ویستی یه .
مردن و پرسه تابلۆیه‌کی ڕه‌شی زوخاڵیی و ژانی ئاسمانێکی تاریک و
تنووکی شه‌وه‌زه‌نگ و دابڕانێکی پڕ‌ماڵئاوایی تاهه‌تایی و دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی
تاڵی یه‌کجارییه بۆیه لێوان لێو له‌کۆتایی و ڕۆیشتن و ته‌واو بوونه
له‌هه‌موو هیواو تروسکایی و هه‌ناسه‌کانی ژیان که‌ئاده‌میزاد هه‌یه‌تی
به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی خۆی وه‌ک مرۆڤ یان به‌رامبه‌ر مردن و ڕۆیشتنی
یه‌کجاره‌کی بوونه‌وه‌ران به‌گشتی و ئاده‌میزاد به‌تایبه‌تی . له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا جاری واهه‌یه مرۆڤی هه‌ست ناسک و ده‌روون پاک بۆ شکاندنی
لقێکی داریش دڵی پڕده‌بێت له‌حه‌سره‌ت و ڕه‌شبینی و گریان . گریانیش له‌زۆر
کات و شوێندا هه‌ستێکی مرۆیی جوانه که‌ده‌ربڕینی سوێی ئازاره‌کانی
مرۆڤ نمایش ده‌کات و له‌هه‌مان کاتدا به‌تاڵ بوونه‌وه‌یه له‌مه‌راقی
په‌ستێنراوی ڕۆژگاری ڕه‌شی ده‌ستی ئاده‌میزاد خۆی .
ئه‌م وشه‌و ئاوه‌ڵناوه ڕه‌شه ته‌واو هێمایه‌کی به‌تاڵه له‌وواتاو
ناو‌و فه‌رمان و جێبه‌جێ بوون بۆیه ئه‌م وشه‌یه به‌و جۆره‌خراپ و
ناڕێکه تۆماره له‌خانه‌و هزری ئه‌و مرۆڤانه‌ی که شه‌یداوو ئاشقی
سروشت و بوونه‌وه‌رو ژیان و خۆشه‌ویستین . هه‌روه‌ها پرسه که‌دانیشتنه
بۆ یادو ڕێزی ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌مردووه بۆیه له‌پرسه‌دا ئاده‌میزاد زۆر
به‌ڕێزه‌وه داده‌نیشێت و ڕه‌فتاری سه‌رجاده‌و ده‌ره‌وه ناکات . پرسه‌و
مردن و ڕۆیشتنی یه‌کجاره‌کی دیمه‌نی کاره‌سات و وشه‌یه‌که هه‌تا مرۆڤ
حه‌زبکات تاڵه چونکه واتای ئه‌م وشه نه‌گریسه پێچه‌وانه‌ی شایی و
به‌خته‌وه‌ری و له‌دایکبوون و ژیانه بۆیه ئه‌م وشه له‌رزۆکه ئێسک
گران و خوێن تاڵه تێکشکان و کۆتایی یه به‌پیرۆزیی و گه‌وره‌یی مرۆڤ و
دژ‌و پێچه‌وانه‌یه به‌هه‌موو کاره‌جوانه‌کانی ئاده‌میزادو مرۆڤایه‌تی و
هێمایه‌کی نه‌خێره بۆ له‌دایک بوون و ژیان .
له‌م پله‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌م ئاست و هه‌نگاوه‌ماندا به‌م شێوه‌یه باس
له‌پرسه‌و مردن ده‌که‌ین به‌ڵام له‌هه‌نگاوێکی تری باشتر حاڵی بوونمان
به‌رامبه‌ر سروشت و ژیان و به‌رده‌وامبوون به‌جۆرێکی تر شیتاڵیی ئه‌م
وشه‌و فه‌رمانه ناخۆشه ده‌که‌ین و خۆشمان به‌چه‌شنێکی تر له‌م گوزه‌ران
و هاتووچۆیه حاڵی ده‌بین و گه‌شبینانه‌تر ده‌ڕوانینه پرسه‌و په‌لوپۆکانی
داماڵینی مرۆڤ .
له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌دان خۆزگه‌و ئاوات و هیوا نه‌هاتۆته‌دییه‌کانی
ده‌باته ژێر گڵ و به‌ره‌و فه‌نابوون دڕوات جێگه‌ی داخ و په‌ژاره‌یه
. پرسه وێنه‌ی تام و بۆنی هه‌ستی مردن و کۆچکردنه بۆیه باجێکی گه‌وره‌ی
ته‌مه‌نه له‌مرۆڤ ده‌برێت هه‌روه‌ها ئه‌م کار‌و کاردانه‌وه‌و وشه‌یه
به‌ئاده‌میزاد ناسروشتی و نامۆ‌و نه‌خوازو بڵحه هه‌تابڵێیت ڕه‌زاتاڵ و
هیوابڕو نائومێد‌و جیهانێکی ئه‌ودیو دیواره‌کانی نه‌زانین و نهێنی یه‌گه‌وره‌و
بێکۆتاکانی نێوان دروستکه‌رو دروستکراوه بۆیه دووای هه‌زاران ساڵ له‌مردن
و پرسه‌و دانیشتن هیچ حاڵی نه‌بووین و هه‌تا ئێستاش نه‌به‌م ته‌مه‌نه
کورته‌ی ئه‌م ژیانه‌مان فریای هیچ که‌ووتین به‌هه‌ما شێوه‌ش نازانین ئه‌ودیو
دیواره‌کانی مردن چ باسه .؟. ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی ئازار‌و مه‌ینه‌تی یه
بۆ خه‌ڵکانێک که‌ده‌یانه‌وێت بزانن له‌کوێوه هاتوون و بۆکوێ ده‌چن
.؟.
پرسه دیمه‌نێکی که‌فوکووڵی پڕ له‌مه‌راق و ژان و حه‌سره‌ت و گله‌یی
یه به‌ڵام به‌هه‌ناسه‌ی قوڵی ناچاری و بێ ئاخافتن و گله‌یی که‌سی کۆچ
کرد‌و به‌ڕێ ده‌که‌ین به‌ئارامی و بێ هیج ده‌سه‌ڵاتێک به‌ڵام به‌ناڕه‌حه‌تی
و نائومێدی له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به‌رزکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه
به‌هێمنی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمان و پرسه‌و ڕه‌ش پۆشی یه وشه‌و
ڕووداوێکی خۆنه‌ویسته‌و بێده‌سه‌ڵاتیی مرۆڤ نیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر
مردن چونکه ئاده‌میزاد حه‌زی له‌مردن نی یه‌و به‌ڵام ده‌بێت بمرێت .
له‌ڕاستیشدا ئه‌م کۆچه هه‌بووه‌و هه‌یه‌و بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌رانی سه‌ر
ڕووی زه‌مینه‌و له‌تابلۆ تاڵ و تفته‌کانی ژیانی مرۆڤدا هاوبه‌شه‌و له‌کۆتایی
ئاهه‌نگی بوون و به‌خته‌وه‌ریدا مزگێنییه‌کی ژه‌هراوی ده‌به‌خشێته
ئه‌و ڤیستیڤاڵی ئاهه‌نگ و خۆشبه‌ختییه‌ی مرۆڤ و چراکانی ئومێد‌و هیوا
داگیرساوه‌کانی ئاده‌میزاد تاریک و تنۆک ده‌کات بۆیه هه‌موو گه‌وره‌یی
و جوانیی ئاده‌میزادو بوونه‌وه‌ران گڕی ڕۆح و جه‌سته‌یان خامۆش ده‌کات
. هه‌گبه‌ی ئه‌م وشه پڕترس و سامناکه‌ی مردن و پرسه هێرش و لافاوی
کۆتاییه‌کی گه‌لێک ناخۆشی ئه‌م چیرۆکه کوورته‌ی ژیانی ئێمه‌ی پێ یه
که‌چی که‌سمان هێزی ئه‌ومان نی یه‌و ناتوانین بیوه‌ستێنین یان شه‌پۆلی
هێزی به‌سه‌ر مرۆڤدا ڕابگرین .
پرسه ته‌نها یه‌ک ڕه‌نگی کۆتایی گۆڕه‌پانی ژیان پێناسه ده‌کات ئه‌ویش
ڕه‌نگی ڕه‌ش و تاریکی کتێبێکه پڕله وشه‌و ڕسته‌ی نائومێدی و دابڕانه
ئاسمانێکیش له‌جه‌رگ سوتان و پشت شکان و تێکشکانه بۆیه پرسه‌و مردن
هه‌ستێکی بۆن بۆگه‌ن و ده‌شتێک خۆشه‌ویستی پڕ‌که‌لێن و نیشتمانێک پڕله‌ئه‌سرین‌و
ته‌واوبوونی چیرۆکێکی ناته‌واوه که‌به‌زۆری زۆرداری ده‌سه‌پێت به‌سه‌رماندا
که‌ویست و حه‌زی ئێمه‌ی ئاده‌میزادی تێدانی یه . دنیای مردن وات لێده‌کات
که‌نه‌زانیت دووایینجار که‌یه که‌هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌ت نابینیته‌وه
یان دووایینجار که‌یه که‌کلیلی ده‌رگای حه‌وشه ناکه‌یته‌وه به‌کێلونی
ده‌رگاکه‌وه یان دووایین زه‌رده‌خه‌نه‌ت له‌گه‌ڵ کێ بووه‌و ئیتر
دووایین هه‌ناسه‌ت که‌یه‌و که‌ی ده‌کووژێیته‌وه ئه‌مه هه‌مووی نهێنی
مردنه‌و به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌پرسه‌و لقه‌کانی ناخۆش و تاریک و ڕه‌زاقورسه
که‌چی له‌سه‌رێکی تریشه‌وه خۆشه که‌کاتی ئه‌م کۆتا پڕ ئه‌سرینانه
نازانین و له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که‌ناشزانین که‌ی ده‌مرین چونکه
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد بزانێت که‌ی ده‌مرێت هه‌موو خشته‌ی ژیان
و به‌رنامه‌ی کار‌و هیواکانی تێکده‌چێت و مرۆڤ زۆر زوو ده‌مرێت بۆیه
نهێنی یه‌ک له‌مردندا هه‌یه .
لێره‌وه باسی ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌که‌م که‌نزیک ده‌بێته‌وه له‌دۆستایه‌تی
له‌گه‌ڵ مردن و پرسه‌دا که ئه‌م ڕووداوه بوونێکی سروشتی و ئاسایی یه
ده‌بێت مرۆڤ له‌گه‌ڵی ڕابێت . له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دیوو لاپه‌ڕه‌و ده‌رگا
ڕه‌شانه‌ی که‌پرسه‌و مردن هه‌یانه یه‌ک ده‌ستوری مرۆیی و یه‌ک نهێنی
گه‌وره‌ی بوونیان هه‌یه ئه‌ویش یه‌کسانی و نهێنی یه :
1/
یه‌کسانی : له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسه‌و مردن بۆ هه‌مووانه که‌واته
ئه‌م کار‌و فه‌رمانه‌ی که‌به‌قێزه‌ون و ناخۆش باسمان کرد له‌سه‌ره‌وه‌ی
وتاره‌که‌ماندا گه‌وره‌ترین مافی مرۆڤی تێدایه که‌یه‌کسانی یه .
به‌وپێ یه دڵه‌ڕاوکێ و سه‌غڵه‌تیی و نائومێدی ناوێت چونکه هه‌ر
سزا‌و مافێک بۆهه‌مووان بێت به‌بێ جیاوازی کارێکی نادروست نی یه . ئه‌وه‌یان
وه‌کو یه‌کسانی وه‌کو مافیش ئه‌گه‌ر مردن نه‌بێت له‌دایکبوون نه‌ده‌بوو
چونکه هێنده مرۆڤ زۆر ده‌بوو له‌سه‌ر گۆی زه‌مین هاوسه‌نگی و شیرازه‌ی
ژیان تێکده‌چوو .
2/
نهێنی : له‌مردن و کۆچی دووایی مرۆڤه‌کاندا کاره‌سات ده‌بینین
که‌چی ده‌ست و زانستێکی نهێنی تێدایه که خوداوه‌ندی سۆز‌و به‌زه‌یی ده‌یزانێت
و که‌سیش نازانێت ئه‌ودیوو ژیانی سروشتی ئێمه‌ی مرۆڤ چ باسه .!! .
نهێنی مردنی بوونه‌وه‌ران و به‌تایبه‌ت ئاده‌میزاد ڕاگرتنی هاوسه‌نگی
ژماره‌ی بوونی مرۆڤه‌کانه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ئاده‌میزادی
تری له‌دایکبووی دووای ئێمه مافی له‌دایکبوون و ژیانیان هه‌بێت . که‌واته‌مردن
وه‌کو له‌دایکبوون وایه چونکه مافی خه‌ڵکانی تری له‌دایکبووی نوێ ده‌پارێزێت
.
*
مۆسیقا‌و گه‌شبینی و ژیان.
هه‌رکه‌س ده‌توانێت ڕسته‌یه‌کی جوان به‌باڵای مۆسیقادا بڵێت و به‌ڕاوو
بۆچوون و ئاوه‌ڵناوی جیاوازه‌وه بیڕازێنێته‌وه چونکه هه‌ریه‌که‌مان
به‌جۆرێک هاوڕێین له‌گه‌ڵ هونه‌ری به‌رزی مۆسیقادا . پێناسه‌ی ئه‌م
هونه‌ره گه‌وره‌یه به‌هه‌مان شێوه زۆره‌و هه‌رکه‌سێک به‌جۆرێک ناوی
هێناوه . ئێمه‌ش له‌م وتاره کورته‌دا ده‌توانین پێناسه‌ی مۆسیقای مه‌زن
به‌م شێوه‌یه بکه‌ین و بڵێین :
مۆسیقا وشه‌و ده‌ربڕینی جوانه ژیان و به‌رده‌وامبوون و تێگه‌یشتنه مه‌ستیی
سه‌ره ماندووه‌کانی ڕۆژگارو هاوڕێی عاشقانی تینوی عیشق و ته‌نهایی و
مرۆڤه هه‌ست ناسکه‌کانه مۆسیقا ساڕێژی زامه قوڵه‌کانی عیشق و دابڕان
و غوربه‌ت و دووری و ئاواره‌یی یه له‌هه‌مان کاتدا خۆشه‌ویستی ووڵات و
دایک و خوشک و براو هاوڕی یه .
مۆسیقا هه‌ژانی شه‌پۆله که‌فاویه‌کانی ئاوازی ڕۆحه به‌ره‌و که‌ناری
ده‌ریای به‌خته‌وه‌ریه‌کانی ئاده‌میزاده ڕۆح و دڵ زیندووه‌کانه که‌ژیان
و به‌رده‌وامبوون و پشوو ده‌به‌خشێته مرۆڤ دۆسته‌کانی جیهان چونکه ئه‌و‌ی
خۆشه‌ویستی نه‌زانێت و مرۆڤ دۆست نه‌بێت له‌شنه‌ی ئاوازی مۆسیقا ناگات
له‌برین و سوێ و دابڕان ناگات هه‌ست به‌ئازاره‌کانی بوونه‌وه‌ران ناکات
. بێجگه له‌وه‌ی مۆسیقا زانست و هونه‌ره ده‌رمانه هۆنراوه‌یه که‌ژه
سروشته وشه‌یه ده‌ربڕینه گۆرانی یه خۆشه‌ویستی یه کێشه بۆنه‌ی
خۆشه هه‌ڵپه‌ڕینه به‌خته‌وه‌ری یه له‌ڕاستیدا مۆسیقا به‌گشتی ژیان و
خۆشی و خۆشه‌ویستی و گه‌شبینی یه .
لێره‌دا ده‌مه‌وێت خوێنه‌ری به‌ڕێز خۆی به‌راوردێک بکات له‌نێوان پرسه‌و
مردن و مۆسیقادا وه‌هه‌روه‌ها ده‌پرسم ئایا ئه‌م ئامێر‌و کرداره (
مۆسیقا‌و پرسه ) چه‌نده جیاوازن له‌یه‌کتر له‌کات و شوێن و حاڵه‌تدا
.؟.
نوسینی ئه‌م کورته وتاره له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت که‌له‌به‌رواری
8/2/2009 دا چووم بۆ پرسه‌یه‌ک له‌شاری ئۆربرۆی ووڵاتی سوید پرسه‌ی
که‌سێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات بوو به‌هیچ جۆرێک شێوه‌و وێنه‌ی پرسه‌ی کورده‌واری
نه‌ده‌کردو هه‌ستم به‌نامۆیی کرد له‌پرسه‌که‌داو ژاوه ژاوێکی زۆر به‌دی
ده‌کراو جارجاره‌ش حیلکه‌ی پیکه‌نین و .. هتد . هه‌ستم کرد شوێنه‌که
له‌چه‌شنی قاوه‌خانه ده‌چوو چونکه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گفتووگۆو پێکه‌نین
و ده‌نگه‌ده‌نگدا مۆسیقایه‌کی خاویش خۆی ناوکێش ده‌کرد به‌به‌ینی خه‌ڵکه‌که‌و
شه‌پۆلی هاژوهوژه‌که‌دا . به‌ڕاستی نه‌که‌ژێکی ڕۆمانسی بوو مرۆڤ
دا‌نیشێت و هێمن هێمن ڕێزی خۆی نیشانی خاوه‌ن مردوه‌که بدات له‌هه‌مان
کاتدا نه‌له‌شایی و خۆشیش ده‌چوو که‌مرۆڤ خۆشحاڵی خۆی نیشان بدات .
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
|