پرسی که‌رکوک و ناسیونالیسته‌کان.
هاوری سیروان
ئه‌و به‌ڵێنانه و زۆری ترێش له‌و بابه‌ته، بۆراگرتنی پیشمه‌رگه‌و فووتێکردنیان دریخیان نه‌کرد له به‌ڵێندان‌پێیان، له شه‌ریکی دریژخایاندا هه‌زاران که‌سیان کرده قوربانی چاوچنۆکی و په‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان،پاشان هه‌لومه‌رجیان بۆ ره‌خسا بینه‌وه ناو شاره‌کان و بونه حازرخۆرانی به‌رسیبه‌ر و ده‌ستیان نه‌پاراست له‌لیدان و په‌رشوبلاوه‌پیکردنی -شوراکان- بۆ ریگه‌خۆشکردنی دامه‌زراندنی ده‌سه‌لات، ئه‌وه‌بوو دوو ده‌سه‌لاتیان پیکه‌وه‌نا،له‌که‌سانی هیچله‌بارانه‌بووی ده‌وروبه‌ری خۆیان،جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تیش،چاوه‌روانی به‌لینه‌کانی،ده‌کرد که درابون،له‌بری به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی به‌لینه‌کان ،خه‌لکی زیاتر هه‌ژارترکرا،کار‌و نان و ئاووکاره‌با وجیگه‌ی ژیان ،له هه‌ژاران حه‌ره‌مکرابوو ، زیاتر له‌دووسال کاریان به فه‌رمانبه‌ران کرد به‌بی هه‌قده‌ست، سه‌رباری ئه‌وه هه‌رچ که‌سیک له پیستی خۆیدا جوله‌ی بکردایه‌و نوکه‌ی لیوه بهاتایه ،ئه‌وا چه‌رخیان له چه‌مه‌ر ده‌کیشا،کوشتنی شاعیری گه‌نج –ئه‌بو به‌کر عه‌لی- شایه‌تی حاله،ده‌سه‌لاتیان بۆ سه‌قامگیرنه‌ئه‌کرا،
بوونی هیزی پیشمه‌رگه باریکی قورس بوو بوسه‌ر شانیانه‌وه‌وهه‌ستیان به مه‌ترسی ئه‌وهیزه مه‌زنه ده‌کرد، ئه‌مه له‌کاتیکدا که له‌هه‌ردو لا پیشمه‌رگه‌ی برسیکراو و به‌لین پیدراو، که‌وتبونه پرسیار و هاوارهاواری کواکوا؟؟ هه‌ردوولا که‌وتنه گه‌ران به‌دوای پیلانیکدا بۆ په‌ره‌وازه‌کردنی ئه‌و هیزه مه‌زنه، پلانی قه‌لاچۆکردن بو به‌وه که هیزی پیشمه‌رگه فریده‌نه ناو لۆجیکی جه‌نگه‌وه - نه‌کوژی ئه‌کوژرییت -.
بۆ له‌ناوبردن و نه‌هیشتنی داواکاری، شه‌ریکی تیرۆریستیان هه‌لگیرساند و ناویان نا شه‌ری ناوخۆ، شه‌ری براکوژی؟شه‌ر شه‌ری بلاوه‌پیکردن و له‌ناوبردنی داواکاریه‌کان بوو، توانیان به‌هه‌زاران که‌س له‌کۆل خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و هیزه په‌ره‌وازه بکه‌ن و ئه‌و که‌مایه‌تیه‌ش که‌مایه‌وه گرییاندا به‌کلکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندیه‌وه،واته‌کرانه سه‌رباز سه‌ربازیش بۆی نیه داواکاری مه‌ده‌نی هه‌بیت ،دوای شه‌ریکی چه‌ندسال و دروستکردنی که‌شوهه‌وای نه شه‌ر نه ئاشتی،جیگه‌ی خۆیان کرده‌وه‌و پته‌وکرد، وه‌ک روداویک روی نه‌دابیت ،یه‌کیان گرت‌و به لیستیکی هاوبه‌شه‌وه چونه باغ داد دوای که‌می گفتوگۆی سه‌رتویژی له‌گه‌ل میزه‌ر به‌سه‌ره ئاسمان په‌رسته‌کان ،شۆرشی رزگاری کوردستان کرا به‌فیدرالیه‌ت و پرسی دل و قودسی کوردستانیش کڕایه ژماره‌یه‌ک 140به تۆبزی به‌هه‌لواسرای هیشتیانه‌وه.
هیشتنه‌وه‌ی ئه‌وپرسه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که پرسیکی ئالۆزه وه‌ک خۆیان ده‌لین ،له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که هه‌ردوولاچ ناسیۆنالسته کورده‌کان ،چ میزه‌ر به‌سه‌ره شۆڤینیه‌کان ،باش ئه‌یانزانی تا هه‌لپه‌و داواکاری به‌شمه‌ینه‌تان له ئاره‌دابیت ئه‌بیت بابه‌تیکی ته‌واو هه‌ستیار هه‌بی بۆ چه‌واشه‌کردن وخه‌فه‌کردن، ئه‌وه‌ی راستی ئه‌و بۆچونه ده‌سه‌لمینی ،ئه‌بینین کاتی داواکاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بی ئاوی بی‌کاری بی کاره‌بایی نه‌بونی خزمه‌تگوزایه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان به‌تایبه‌ت له‌بواری خویندن و ته‌ندروستیدا،ده‌برینه سه‌رجاده‌کان،پرسی که‌رکوک ده‌هینریته‌وه مه‌یدان و زیا له‌پیویست فوی پیاده‌کری ،تاکه‌س باسی نان و ئاو و کاره‌با نه‌کات و نه‌چی به‌گژ ده‌سه‌لاتدا.
ناسیونالیسته‌کان پرسی که‌رکوکیان به
باشترین چاره‌سه‌ره‌وه بخه‌یته به‌رده‌ست نایانه‌وی ئه‌وان پرسی که‌رکوکیان
به‌هه‌لواسراوی زیاتر پیویسته، ئیتر خه‌لکی
که‌رکوک له خیمه‌دا له‌ژیر باران و گه‌رما
و به‌برسیتی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌وه
مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه لای ئه‌وان، پیویسته ئه‌وه‌شمان له‌بیر
نه‌چێ که ئه‌و پرسه چه‌کیکی هه‌ستیار و به‌کاره
له هه‌لبژاردنی جه‌لاده‌کان.
vanaa06@yahoo.fr
|