په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠١٢

پرسی نەتەوەیی لە کوردستان، ھۆکار و زیان و رێکارەکان.

ئامادەکردنی: جێگری توێژینەوەی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی ئێران لە توێژینەوە و لێکۆلینەوەی پسپۆرە ئەمنیەتییه‌کانی رژێمی ئێران.

وه‌رگێڕانی: محەممەد حەکیمی

پێشەکی وەرگێڕ.


لەدوای ڕووخانی رژێمی شاھەنشاھی لەساڵی ١٣٥٧ی ھەتاوی‌و گۆڕانی رژێم لە شاھەنشاھیەوە بۆ کۆماری، لەو ساتەوە ئێران بووە مەکۆی سێدارە، تێرۆرو تۆقاندنی خەڵکی بێدەسەڵات، ئەم کوشتن‌و برینە تا بە ئەمڕۆ بەردەوامەو خەڵکی ئیران بە ھەموو شێوەێک کەوتوونەتە ژێر گۆشاری ھێزە تایبەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران.


ئێستا لەدوای ٣٣ ساڵ کە بە سەر رووخانی رژێمی شا لەئێران تێدەپەرێت، ھیچ کام لەو بەلێنانەی کە کۆماری ئیسلامی بە شاڕۆمەندانی ئەو وڵاتەیان دابوو جێبەجێ نەکراو بە پێچەوانەی ئەو بەلێنانەوە ھەموو شتەکان باس لەخراپ بوونی زیاتری دۆخی ژیانی ھاووڵاتیانی ئێران دەکەن، چ لەبواری گۆشاری ھێزە ئەمنیەتیەکان‌و چ له‌ بواری ئابووریەوە، ئەمڕۆکە ئێران بە ھۆی بارودۆخی ناڵەباری‌و ھەروەھا گەماڕۆ نێونەتەوەیەکان کە بە ھۆی بەرنامەی ناوکی ئەو رژێمەوە سەپاندراوە بە سەر جەماوەی ئێراندا، خەڵکی ئەو وڵاتە تووشی برسیەتی، گرانی ‌و بێکاری بوون، جگە لەمانە، خەڵکی ئێران تووشی گرتن، ئەشکەنجە، کوشتن‌و لاوانیش بە گشتی گیرۆدەی مادەسڕکەرەکانن.


شۆرشی ساڵی٥٧ی ئێران یەکەمین ھەنگاو بوو کە خەڵکی ناوچەکە بۆ نەمانی دیکتاتۆری لھرۆژھەڵاتی ناوەراست ھەڵیانگرت‌و تا ئەمڕۆش ئەم ھەنگاوە ھەر درێژەی ھەیەو ھەر ئێستا خەڵکی لیبی، تونس‌و میسر لە دەستی دیکتاتۆری‌و دەسەڵاتی بنەماڵەیی رزگاریان بووەو خەڵکی چەندین وڵاتی‌تریش بە دژی دیکتاتۆرەکان ڕاپەریون، وەکوو سوریە، یەمەن‌و بەحرەین‌و ئێران.


ئەوا ئەمڕۆکە دیکتاتۆریەت لەمیسرو تونس ناچار بوون وڵاتەکەیان بە جێ بێڵن‌و دیکتاتۆریەت لەو وڵاتانە بۆ ھەمیشە لەگۆڕ نڕا. بەڵام ئێستا لەدوای ٣٣ ساڵ بەسەر نەمانی رژێمی دیکتاتۆری شا لەئێران ھەموو شتەکان باس لەنارزایەتی‌و دژایەتی خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن و بارودۆخەکە تا دێت زۆرتر ئاڵۆز دەبێت‌و سەرکوتەکانیش توندتر دەبێتەوە.


ئەمە لەکاتێکدا بوو کە لەساڵی١٣٥٧ بۆ یەکەم جار ھێزە چەپ و ئیسلامیەکان پێکەوە خەباتیان کرد بۆ نەمانی دیکتاتۆرو بۆ ئەوەی بتوانن حکومەتێکی سکولار، دیموکراسی‌و بەرابەری بە بەشداری ھەموو چین‌و توێژەکان کۆمەڵگای ئێران دروست بکەن، بەڵام ئەمە پلانە بوو بە خەون، چۆنکا ھەر لەدوای ھاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ویست‌و خەونەکانی خەڵکی ئێران دەستی دایە کۆشتاری ھەڵسووراوانی سیاسی، ئایینی‌و نەتەوەیی.


بۆ یەکەمین جار باھۆزی گۆڕان لەدوای ٣٣ ساڵ ئێرانی لەخۆ گرت، رژێمی شا رووخاو کۆتایی بە دەسەڵاتی رژێمێک ھات کە چەند سەدە بە توندترین شێوە خەڵکی ئێرانی سەرکوت کردبوو.


دوای نەمانی رژێمی دیکتاتۆری شاھنشاھی، چەند فاکت بوونیان ھەبوو (وەک ئیسلامیەکان بە رێبەری خومینی، موجاھدین خلق، حزب تودە، ئەکسریت، فداییان خلق و دەیان حزبی‌تر، لە کوردستانیش کۆمەڵە، دێموکرات‌و ئیسلامیەکانیش بە رێبەری ئەحمەد موفتی زادە) بەڵام ئەم فاکتانە بە ھۆی ھەلەی سیاسی‌و ژێریی ئیسلامیەکان، بە تایبەتی خومەینی بە گشتی بە شێوەیەکی سیستماتیک توانەوەو ئێستا وەک حزبێکی چکۆڵە لە دەرەوەی ئێران کار دەکەن‌و زۆربەی حزبە فارسەکان تەنیا ناوێکیان لێ ماوەتەوە، یان چەند کەسێک دەبن کە ئەوانیش بە ھۆی گرفت‌ە کێشەی زۆری ناوخۆیی‌و ژیانی دوورە وڵاتی لەبەریەک ھەڵوەشاونەتەوەو تەنیا چەند کەسێکی کەمیان لە ریزەکانی خەباتدا ماونەتەوە کە ئەوانیش گرنگێکی تایبەتیان نیەو ناتوانن بۆ دوارۆژی ئێران ببن بە ئاڵترناتێڤێک گونجاو.


خومینی وەک کاریزماێک، خۆی نیشانداو توانی لەرێگەی ئیسلامی سیاسی یا شێعەگەری لە ئێران دەسەڵات بگرێتە دەست‌و نیزامێک دابمەزرێنێت کە ئەو نیزامە توانی ھەموو حزبە چەپ‌و سکولارو ئایینی‌و نەتەوەییەکان بخاتە ژێر کارێگەری خۆیەوە، یان بە توندترین شێوە دەستی کرد بە سەرکوتی نەیارانی‌و تەنیا جێگەیەک کە لەبەرابەر خومەینییدا لەرۆژی ھەوەڵەوە ڕاوەستا کوردستان بوو کە ئەویش بە ھپی فەرمانی جیھادی خومینی، بە دەیان ھەزار پاسدارو بەسیجی‌و کەفەن پۆش لەئاسمان‌و زەویەوە ھێرشیان کردە سەر کوردستان‌و دەستیان کرد بە قەتل‌و عامی خەڵکی کوردستان، بۆ نموونە قەتل‌و عامی قاڕنێ‌و قەڵاتان بوو کە تەنانەت منداڵی ناو بێشکەو مەڵای ئەو ئاواییانەی کە بە قۆرئانەوە بەرەو ئەو ھێزانەی کە خومەینی ناردبوونی چوون، بەڵام وڵامی قۆرئان‌و مەلاش بە گوللە درایەوە.


ئەمە لەکاتێکدا بوو کە لاوازی‌و بێ ھەلوێستی حزبە سیاسیەکان بە تایبەتی بێ ھەلوێستی چەپەکانی ئێران‌و موجاھدینی خەلق، لە مەڕ سیاسەتەکانی خومینی، بووە ھۆی ئەوەی ئێران نەتوانێ بەرەو دێمۆکراسی بچێت یان حکومەتێکی چەپ یان سکولار بەدیی بێت‌و جێگەی خۆیی بدات بەوەی کە رژێمێک بێتە سەر کار کە ھەموو پێوەرەکانی ئینسانیەت لە ژێر پێ بنێت.


دوای ئەوەی کە رژێم لە تاران خۆی سەقامگیر کرد، دەستیدایە کۆشتاری گیراوانی سیاسی، لە کوردستان خاڵخاڵی کە بە دەستووری خومەینی ببو بە حاکمی شەرع، بە بێ ئەوەی کەسێک دادگایی بکات، تەنیا لەدادگایەکدا کە خاڵخاڵی پێی دەوت دادگای سەحرایی، کە تەنیا لەچەند دخوڵەکدا کەسێکی بە مەرگ مەحکوم دەکرد، لەکوردستان بە سەدان کەس بە دەستووری خاڵخاڵی ئێعدام‌و گوللە باران کران.


ئێستا لەدوای ساڵەھا، تاران یەکێکە لەگۆشەگیرترین وڵاتەکانی سەر ئەم ئەرزە، ئێران لەسیاسەتی دەرەوەدا توشی قەیران‌و دەیان گەماڕۆ بوەو لەناو خۆشدا تووشی لێکترازان‌و کێشەی ناو باڵەکانی حکومەت بوھتەو ھەر وەھا تووشی ئەم باھۆزی گۆڕانە کە ھەموو رۆژھەڵاتی ناوەراستی لەخۆ گرتوە بوە، ھەر ئێستا گرانی‌و بێکاری بوەتە ئاخێزگەی راپەرین بە دژی دەسەڵاتدارانی رژێمی تاران‌و ھەروا کە لەم دوو ساڵەدا دێیمان وردە وردە راپەرینەکان پەڕەی سەندوەو ھەموو ئێرانی تەنیوەتەوە.


بە بروای من ئەوە دوور نیە، کە وردە دیکتاتۆرەکان ناچار بن ئێران بە جێ بێڵن. ئەو رژێمەی کە دەیویست بە ناوی ئیسلامی شێعەگەرییەوە پەڕە بدات بە شێعەگەری جیھانی‌و لەم رێگەدا بە سەدان میلیارد دۆلار پوولی نەوت‌و داھاتی ئێرانی بۆ گرۆپە توندئاژوەکان وەکوو، حزب ا.... حەماس، سوریە و سەدر خەرج کردوە.


ئەم سیاسەتە نە تەنیا نەیتوانی سەرکەوتوو بێت بەڵکوو ھەر ئەو حزبانەی وەک حەماس و حزب ا... کاتێ قەیرانەکانی ئێران جدی دەبێتەوە کۆماری ئیسلامی بە تەنیا بە جێدەھێڵن.


ئێران لەم رێگەوە دەیویست، جیھانێکی شێعە دروست بکات، بەڵام نە تەنیا نەیتوانی لەم رێگەوە بە ئامانجەکانی خۆی بگات بەڵکوو بە پێچەوانەوە ھەموو سیاسەتەکانیان بەرەو ھەڵدێر چووە.


ئەگەرچی خەڵکی ئێران تووشی قەیرانی ئابووری، سێدارە، زیندان‌و قەتلە زنجیرەیەکان بوون‌و ھەر ئێستا لەئێران رۆژانە سێ کەس لەسێدارە دەدرێت.


بە بروای من ھەموو ئەم کردەوانە دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی ھەلەی رژێم، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، ھەروەھا ئێران بە ھۆی ئەوەی لەسەر دەریایەک لەنەوتە دەبوا خەڵکەکەی ئێستا لە ئاسایش‌و ئارامیدا ببواێتن، بەڵام بە ھۆی ئەوەی زۆرینەی نەوتی ئێران دەچێتە گیرفانی حزبە تێرۆریستیەکان خەڵک لەباردۆخێکی زۆر ناڵەباردا دەژین‌و بە تایبەتی ئێستا کە سوبسید لەسەر ئەو شتانەی کە ژیانی رۆژانەی خەڵک دابین دەکەن لابردوە.


ئێستا لەدوای ٣٣ساڵ ھێشتا کوردستان لەژێر چەپۆکی داگیرکەراندا دەناڵێنێت، ھەر رۆژە بە شێوەیەک لەشێوەکان ڕۆڵەکانی ئەنفاڵ، سێدارەو زیندان دەکرێن.


ئەم وتارەت خوارەوە یەکێکە لەو نووسینانەی کە پرس‌و کێشەی کورد زۆر بە وردی لەلایەن پسپۆرانی ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە. پرسی کوردو چونیەتی ڕاگرتن‌و بە ھێز کردنی یەکێتی نەتەوەیی گرنگێکی تایبەتی ھەیە، بەتایبەتی لەبواری سیاسەت، دەسەڵات‌و حکومەتدا ھەیە، ھەر بەم پێیە توێژینەوەو ناسینی کێشەکانی کارێکی سانا نیەو بە ھۆی نەبوونی ئارشیوو بەڵگەی پێویست لەسەر دید‌و بپچوونی وڵاتی ئێران، بەڵام ئەم نامیلکە بە جوانی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە سەر پرسی کورد دەخاتە ڕوو.


ھەر وەھا یەکێتی‌و یەکگرتوویی نەتەوەیی‌و سیاسەتی دروست بۆ ڕاگرتنی ئەو یەکگرتووییە گرنگیەکی تایبەتی ھەیە. لەناوەرۆکی ئەم باسەدا یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی ئەم سەردەمە پرسی نەتەوەییە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە.


چاپ‌و بڵاو کردنەوەی دەیان کتێب‌و سەدان وتاری زانستی لەسەر پرسی کورد لەم چەند ساڵەدا، گرنگی ئەم بابەتە نیشان دەدات کە لە سیاسەتی ناوەوەو تەنانەت لە سیاسەتی دەرەکیشدا بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت و دڕاوە.

 


پرسی کورد، زیانەکان ‌و ھۆکارەکان.


لە چەند دەیەی ڕابردوودا پرسی نەتەوەیی لەناوچەکە بووەتە یەکێک لەپرسە سەرەکیەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست‌و کێشەی "کوردیش گرنگترین‌و سەرەکی ترینی ئەم پرسانەیە ھەم بۆ وڵاتانی ناوچەکەو ھەروەھا بۆ وڵاتانی دەرەکی بە تایبەتی ئیسراییل.


پرسی "کورد" لەئێراق‌و تورکیا دوای سەربەخۆیی‌و دروست بوونی ئەو وڵاتانە ھاتوەتە ئاراوەو ھەر لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستی پێکردوەو پەرەی سەندووە، کوردەکان دەستیان داوەتە خەباتی چەکداری‌و تا ئێستا درێژەی ھەیەو بێ وچان خەڵکی ئەو ناوچە خەرێکی خەبات، کۆڵنەدانن‌و ئەم شۆڕشە ھەر رۆژە بە جۆرێک خۆدەنوێنێ‌و لەشوێنێک لەو وڵاتە سەر ھەڵدێنێ.


بە پێی ئەم نووسراوە، کوردەکان، لەبواری مێژووو فەرھەنگدا بەشێکن لەنەتەوەی ئێران‌و بەشێکی نەپچڕاوەن لەو وڵاتەو ئێرانی بە ئەژمار دێن، (بەڵام ئەمە تەنیا بیری شووینیست‌و پان ئێرانیستە فارسەکانە و نەتەوەی کورد گەڵێکی جیاوازە بە فەرھەنگ‌و زمانی سەربەخۆی خۆیەوە، وەرگێر).


بە گشتی پرسی کورد لەساڵی ١٣٢٠(١٩٤١) بەمڵاوە لەئێران ھاتوەتە ئاراوەو سەرەرای ‌ھەموو ئەو ئازارو ئەشکەنجانەی کە ھەیە، بەردەوامە. تا ئێستاش پرس‌و پرس‌و پرس بووەتە دەغدەغەی نەتەوەیی لەم ناوچەیەو ئێستاش لەدوای تێپەرینی چەندین دەیە،‌ دەبێنین ئەم بابەتە زۆر بە تێن‌و گۆڕ‌ترە لە ناوچە کوردنشینەکان‌و ئەم پرسە پەرەی سەندوەو نیشانەکانی بریتین لەدروست بوونی ٢٢ خۆپیشاندان‌و ڕژاننە سەر شەقامەکانی خەڵکی کوردستان کە لەنێوان ساڵی ١٣٧٧ تا ١٣٨٠ لەکوردستانی رۆژھەڵات ھاتوونەتە ئاراوەو ئەم خۆپیشاندانانەتەنیا لەماوەی ٢٦ مانگدا لەکوردستان ڕوویانداوە .


ھۆکاری زۆربەی ئەم خۆپیشاندانانە دەگەرێتەوە بۆ پرسی سیاسی‌و نەتەوەیی. دژایەتی کردنەکان بە ھۆکارگەڵی جیاواز لەکوردستان روو دەدات، بۆ نمونە نەوروزو چوارشەممە سووری، بە تایبەت ھاوینی ١٣٨٤ دوای کوژرانی شوانە سەید قادری لەشاری مھاباد کە بە شێوەێکی ئێجگار دزێوو ناشرین لەلایەن ھێزی ئینتزامی‌و ئەمنیەتی رژێمەوە ئەشکەنجە کرابووو تەنانەت تەرمەکەیان بە گشتی شێواندبووو ئازار‌و ئەشکنجەێکی زۆریش درابوو کە شوێنی بە جوانی لەسەر جنازەکەی دەبیندرا، بە پێی وتەی ھێزە ئەمنیەتیەکان شوانە ئەندامی یەکێک لەحزبە کوردیەکان بووە. ئەم قەتلە بۆە ھۆی ئەوەی کە شاڕۆمەندانی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان‌و ئەم خۆپیشاندانە ھەموو کوردستانە تەنیەوە.


لەلاێکی دیکەوە، گوڕانی سیاسەتی حزبە ئۆپۆزسیونە کوردیەکان لەسەرەتای شۆرشەوە لە سیاسیەوە بۆ شەری چەکداری بە ھۆی ھێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان.


لەدرێژەی ئەم باسەدا، لێکۆڵێنەوە دەکەین سەبارەت بە چونیەتی ھەڵسوورانی رووناکبیران، حزبەکان، رۆژنامەوانان، ئەو ناوەندانەی خەڵک دروستی کردون ، ئەنجومەنە فەرھەنگی و ئەدەبیەکان‌و ئن جی ئۆکان ...


زۆر جوان دەببینین کە لەم دەیەدا پرسی کورد چووەتە قۆناغی دوزینەوەی کەسایەتی نەتەوەیی‌و ھەروەھا چووەتە شێوەی جۆرێک لەدوزینەوەی فەرھەنگی کە بە شێوەی ناراستەوخۆ کارێگەری داناوە لە سەر سیاسەت‌و سیاسیەکان‌و تەنانەت حزبە کوردیەکانیش.


پرسی کورد بە ھۆی ناوەڕۆکەوە لەھەموو جیھان دەنگی داوەتەوەو ھەموو ئەم جیھانەی گروتوەتەوەو تەنانەت گرنگێکی زۆری ھەیە بۆ وڵاتە بیانیەکان بە تایبەتی وڵاتەکانی رۆژئاوا.


١- جیھانی چەکداری‌و بە ھێز بوونی پرسی نەتەوەیی کورد لەئێران.


تا بەر لەساڵی ١٩٩٠ کە جیھان بە دوو بەشی نیزامی دابەش کراو دوای لە ناو چوونی "یەکێتی سۆڤیەت" لەساڵی ١٣٩٠و دوای تەواوو بوونی شەڕی ساردو دوو دەستەیی جیھان، فەزایەکی نۆێ لە جیھاندا خۆڵقا، کە لەدوای سیاسەت‌و تا سەرەتای ھژمۆنی وەڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەرەتای دەیەی ١٩٩٠وەو سیاسەتی گشتی ئەو وڵاتە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٠ میلادیەوە سەبارەت بە ژوردستان دەستی پێکردەوە.


لەروانگەێ یاساییەوە کە زۆرتر ڕەنگدانەوەێکە لەسیاسەتی رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو شوێنە گشتیەکانی جیھان، بە تایبەت دوو شوێنی زۆر گرنگ کە بریتین لەبەشی مافی مرۆف‌و ھەر وەھا دەستێوەردانی مڕۆڤ دوستانە لەکارو باری وڵاتانی دەرەوەی خۆیان.


یەکێک لەتایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەمریکا جۆری ھەڵس‌و کەوتی ئەمریکایە لەدوو قەیرانی ئێراق لەساڵی ١٩٩٠ و ٢٠٠٣یە. جورج بوش دوای ھێرشی لەناکاوی ئێراق بۆ سەر وڵاتی کویت زۆر ھەولیدا لەرێگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کێشەکە چارەسەر بکات. نابراو لەسەر ئەو باوەرە بوو کە لەساڵی ١٩٩٠وەتا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر لە٥٠ بریار لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەی بە سەر رژێمی ئێراقدا سەپێندرا.


لەسەرەتادا ئەمریکا لەشەڕی ھەوەڵ بە دژی سەدام تێدەکۆشا ئەم شەرە بە پێی یاساو رێسای نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوە بچێت. بەڵام لەشەڕیی دووھەمی ئەمریکا بە دژی ئێراق، چێدی ئەمریکا گۆیی نەدا بە نەخشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان‌و شوێنەکانی تری دەسەڵات لەجیھاندا بە تایبەت یەکێتی ئوروپا، رووسیەو چین، تەنیا دوای رووخانی رژێمی سەدام بوو ئەویش ئەمریکا دەیوویست ئەو شەڕە چەکداریەی کە لەئێراق وەرێخستبوو، لەلایەن شورای ئەمنیەتەوە تائییدیەی بۆ وەربگرێت. ئەمریکا ھەر چەن ئێراقی داگیر کردبوو، بەڵام، تەنانەت بە شوێن رەوا بوونی کارەکەشیەوە نەبووو زۆر جار بە پێچەوانەی بڕیارنامەنی شورای ئەمنیەت کاری دەکرد‌و کردوە.


ئەمڕۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست بنکەی سەرەکی سیاسەتە تاک ڕەویەکانی ئەمریکایەو دانانی پڵان بۆ گۆرێنی رۆژھەڵاتی ناوەراست، بە تایبەت پڵانی مانیفستی رۆژھەڵاتی ناوەراستی گەورە، ئەم پلان‌و سیاسەتە گرنگی رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ ڕوانگە تەک ڕەویانەی ئەمریکا دەخاتە روو.


یەکێک لەسیاسەتە گرنگەکانی ئەمریکا لەرۆژھەڵاتی ناوەراستدا گۆشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەم گۆشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی، پرسی نەتەوەیی کورد لە ئێران بە ھێزتر دەکات. ھەر چەن وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا تا ئێستا راستەو خۆ دەستیان لەکاروباری ناوخۆی نەتەوەیی و پرسی کورد لەئێران وەڕنەداوە، بەڵام ھەمیشە ھەول‌و تەقەڵای خۆیانداوە بۆ ئەوەی پرسی کوردو قەومەکانی‌تر لەئێران زیندوو بکەنەوە، بە تایبەتی زیندوو کردنەوەی ناسیونالیزمی نەتەوەیی کوردە. دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە کوردان دەبێت وەک بەشی سەرەکی و پلانی وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمەڕ ئێران چاو لێبکەین، ئەو سیاسەتە لایەنی فەرھەنگی، سیاسی و نیزامی لە خۆ دەگرێت.


لایەنی ئەندیشە، فەرھەنگی.


مەبەست لەپرسی ئەندیشەو فەرھەنگی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران رێرەوی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیە. پلانی حاکم بە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا بە دەوری زۆرکردن و بەرین کردنی دەباتە سێ حەوزەی ئابووری، فەرھەنگی و سیاسی.


لەدۆسیەی ئستراتیژی ئەمنیەتی نەتەوەیی وڵاتە ‌یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە لەساڵی ٢٠٠٢ چاپ‌و بڵاو کرایەوە، بە جۆرێک دیدو روانگەو فکریەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەدەی ٢١ بە کۆمەڵگەی جیھان نیشان دەدات.


لەبەشێک لەو ڕاپۆرتەدا باس لەبە کاربردنی ھێز دەکات بۆ بڵاو بوونەوەی مافی مرۆف لەجیھاندا، ئەمریکا باس لەئازادیەکانی سیاسی، پەرەپێدان‌و بڵاو بوونەوەی دیموکراسی‌و ئازادی‌و پشتیوانی کردن لەکەمایەتیە نەتەوەیی- داھاتوو دەکات‌و ھەروەھا ئاماژە بە وڵاتی ئێران دەکات‌و دەڵێت رژێمی ئیسلامی ئێران بەرامبەر نەخشەو پڵانی نەتەوەیی زۆر زوو بە چۆک دادێت وتووشی ھەرەس‌و داڕمان دەبێت.


ھەر لەو حاڵەدا دەسەڵاتە زڵ ھێزەکان وەکوو ئەمریکا لەچوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بەرگری لەمافی مرۆف‌و ئازادیە سیاسیەکان دەکات بە یاسای ئەو وڵاتەو ھەموو ھێزی خۆی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم مەبەستە دەخاتە گەڕ، لەوەھا دۆخێکدا ھەڵسووراوان‌و رووناکبیرانی نەتەوەیی بۆ گەڵالەی ویست‌وداخوازیەکانی خۆیان دێنە مەیدان.


بێ ھۆ نیە کە زۆربەی حزب‌و ھەڵسووراونی نەتەوەیی کورد لاگیری لەسیاسەتت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن‌و بوون لەکۆمەڵگا نێو نەتەوەییەکان‌و بە تایبەت راوێژو وتووێژیان خستوەتە بەرنامەی کاری دیپلوماسی خۆیان.


ھەر بەو ھۆیە دروس کردنی دەفتەری حزبی لەوڵاتە گەورەکانی جیھان یەکێکە لەو شێوە ئاکارانەی کە حزبەکان بۆ ئەوەی بە ئامانجی خۆیان بگەن! ھەر بەم شێوەی کە ئەمڕۆکە دەیبینین حزبە کوردیەکان لەزۆربەی وڵاتە گەورەکانی (ئەمریکا و ئوروپا)و وڵاتەکانی‌تریش دەفتەری حزبیان ھەیە. کە بە واتەێکی‌تر دەبێت کونسوولخانە.


لەلاێکی‌ترەوە ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی لیبرالیسم‌و بایەخە سیاسەتەکانی لەراستای پاراستن‌و ڕاگرتنی دەسکەوت‌و مافەکانی، فەزاێکی زۆر باشی بۆ رۆژنامەوانان، نووسەران‌و ... ھتد خۆڵقاندوە. زۆربوونی ئن جی ئۆکان، رۆژنامەو گۆڤارە کوردیەکان ، ھەروەھا پەرەپێدان بە داب‌و نەرێتی کوردی‌و پشتیوانی‌و بە ھێز کردنی ئەنجومەنی فەرھەنگی‌و ئەدەبیەکان. جووڵانەوەی بزووتنەوەی خۆیندکاری کورد کە ھەموو ویست‌و داخوزییە نەتەوەییەکانیان لە بەرنامەیاندایەو بە شێوەی نەھێنی پشتیوانی ئەمریکای بۆ رەوتی لیبرالیسم‌و مافی مرۆڤە کە بە شێوەێک لەراستای بەرژەوەندی ئەمریکادایە.


٢ - ١ لایەنی سیاسی.


ئامانجی ئەمریکا لەم بابەتە دەگەرێتەوە بۆ دانانی سنوورێک بۆ دەسەڵات. ھەر وەھا لاواز کردنی رژێمی ئیسلامی ئێران لەبەرێوە بردنی دەسەڵاتی ناو خۆیی‌و بە چۆکدا ھێنانی ئەو رژێمە.


زۆر ئاشکراو روونە کە گۆشارەکانی ئەمریکا، بەرگری‌و گەماڕۆ دەخاتە سەر تکنولوژی ئابووری تا ئەوەی ھەرەشەی ھێرش بکات بۆ ‌سەر ئێران، مەبەستی ئەمریکا لاواز کردنی دەسەڵاتی حکومەتەو ھەر وەھا دروست کردنی کێشەی سیاسی‌و کۆمەڵگەیی‌و بە تایبەت کێشەی نەتەوەیی لە ناو خۆدی ئەو وڵاتەوە.


ھەروا کە مێژوو نیشانی داوە ئەو شۆرشانەی داوای ئازادی‌و جیابوونەوە دەکەن لەئێران تەنیا کاتێ سەریان ھەڵێناوە کە دەسەڵاتی ناوەندی لاواز بووە یا بەرەو ڕووخان چووە.


لەدوای داگیر کردنی بەشێکی زۆر لەجیھان، لەلایەن ھیتلرەوە لەشەری دووھەمی جیھانی‌و لاوازی دەسەڵاتی ئەو کاتەی زڵھێزەکانی جیھان، دروست بوونی کۆماری مھابادی لێدەکەوێتەوە.


رووخانی حکومەتی شا لەئاکامی شورشی ئینقلابی ئیسلامی ساڵی ١٣٥٧یش شورشی کوردەکانی لێکەوتەوەو ئامانجی ئەم شەڕە بوو بە ھەزاران کوژراو کە ھەر دوو لاو تا ئەمڕۆکە ئەم شەڕە ھەر بەردەوامەو کوردەکان بۆ ھەڵێک دەگەرێن تا چارەنووسی خۆیان بگرنە دەست.


ئێستاش وا دیارە کە بۆ ئەمریکا زۆر گونجاوە کە بتوانێت بە ھەڵگرساننی شەڕی نەتەوەکان لە ئێران ، بۆ لاوازی حکومەت ئاژاوەو شتی دزێو دروست‌و حکومەتی ناوەندی لاواز بکات.


٣ -١ لایەنی نیزامی.


بەم پێیە ئەوەی ئەمڕۆ لەسیاسەتی ئەمریکادا خۆ دەنوێنێ، کەڵک وەرگرتنە لەھێزی نیزامی بۆ بەرێوە بردنی ئامانجی سیاسی‌و فەرھەنگی ئەو وڵاتە. ئەمڕۆ لەھەموو بەڵگەکاندا ئەو روانگەیە زۆر بە روونی دەبێندرێ. بۆ نموونە کۆمەڵی خویندنەوەی سەڕۆک کۆماری ئەمریکا تایبەت بە ئەنجومەنی واشنگتون کە یەکێکە لەناوەندنەکانی خوێندنەوەی کارو باری جیھانی. زۆر بە راشکاونە بە جورج بوش دەڵیت کە:


(باشترین ھەڵ بۆ ئەمریکا لەئێران‌و ئێراقدا ئەوەیە کە ئەو دوو وڵاتە گۆرانێکی بنەرەتی بە سەردا بێت‌و لەئەگەری نەگۆڕانی ئەو وڵاتانە جیھان ئارام‌و سەقامگیر بە خۆوە نابینێ). (تاقمی خویندنەوەی سەرۆک کۆماری١٣٨٠-٤٥).


ئەندیشەی رێگڕ لەشەڕ، بناغەی ھێرش کردنە سەر ھەموو وڵاتێکە کە بێەوێت دەسکەوتەکانی ئەمریکا بخاتە ژێر مەترسیەوە، بەرھەمی ئەم بۆ چوونەیە.


بەم پێیە لەراپورتی کۆمەڵی خویندنەوەی سیاسەتی سەڕۆک کۆماری ئەمریکادا ھاتووە؛ سەڕۆک کۆماری نۆی دەبێ بە ھەر شێوەێک بەر بگرێت لەبڵاو بوونەوەی چەکی کۆکوژی‌و پەرەپێدانی دیموکراسی لەرۆژھەڵاتی ناوەراست‌و گرنگترین بەرنامەی کاریی خۆی لەم راستایەدا بێت‌و کەڵک لەھەموو کەرەسەێک بۆ گەیشتن بەم مەبەستە وەربگرێت.


زۆر روونە کە ئەم روانگە لەسیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا دەتوانێت تووی دڵەراوکێ لەناوچەکە بچێنێت. ئەم بیر کردنەوە گڕو تێنێکی زۆر دەدات بە شورشی نەتەوەیی کورد لەئێران ، زۆربەی ناسیونالیستە کوردەکان زۆر بە راشکاوانە دەڵێن کە ھیوای ئەوان بۆ گەیشتن بە ئامانج‌و ویست‌و خواستەکانیان تەنیا لەفشاری وڵاتانی دەرەوەی ئێران بەدیی دێت.


ھەر بەم پێیەیە رێبەرانی شورشی نەتەوەیی کورد ناچارن بە کەڵک وەرگرتن لەباردۆخەکەو ھاوکاری‌و رێک کەوتن لەگەڵ ئەمریکا بۆ بە ئامانج گەیاندنی ئەندیشەو ویست‌و خوزگە نەتەوەییەکانیان. عبداللە ئوجالان رێبەری پ کا کا لەئاخرو ئوخری ساڵی رابردوودا لەچاو پێکەوتنێک لەگەڵ وەکێلەکانی لێکۆڵێنەوەێک دەدات سەبارەت بە چۆنیەتی باردۆخی جیھان ، درێژەی داگیر کردنی ئەفغانستان‌و ئێراق تاو تۆێ دەکات و ھەموو ئەمانە دەیگەرێنێتەوە بۆ پەیمانی سایکس پیکو کە ئەمڕۆ ئەمریکا بەرێوو دەبات‌و لەدرێژەدا دەڵێت: بە ھەڵبژاردنی مرکل لەئاڵمان‌و سارکوزی لەفەرانسە ھژمۆنی ئەمریکا لەجیھاندا خۆیی چەسپاندو سەلماندی کە کوردەکان دەبێ زیاتر لەئەمریکا نزیک ببنەوە تا بتوانن بە مافە رەواکانی خۆیان بگەن. سایتی رۆژھەڵات ٢٨/٢/١٣٨٦.

ھەروەھا مستەفا ھجری سەرۆکی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەکۆبوونەوەێکدا کە بە ناوی ((سمیناری رۆژھەڵاتی ناوەراست لەنێوان گەمەی سیاسەی ئەمریکاو ئێران)) کە لەرۆژی ٢/٣/١٣٨٦ لەزانکۆی سەلاح الدین ئەیوبی لەشاری ھەولێر دەستی بە کار کردناوبراو زۆر راشکاوانە دەڵێت: ئێمە پێوەندی زۆر باشمان لەگەڵ ئەمریکا ھەیەو ئەم ھاوپیمانیە لەچوارچێوەی بەردەوامی دیموکراسی لەناوچەکەدایەو ئێمە بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی خۆمان لەم چواچێوەدا ھاوکاری‌و پشتیوانی ئەمریکا دەکەین. سایتی رنسانس نیوز ٤/٣/١٣٨٦.


لەم رۆژانەدا لەنێوان دانوستانی ئێران‌و ئەمریکا لەمەڕ باردۆخی ئەمنیەتی ئێراق زۆربە راشکاوانە نیشانی دەدات کە ئەم پێوەندیە چەنێک بۆ حزبە کوردیەکان گرنگەو زۆر زوو پەر‌چەکرداریان نیشاندا. ھەروا کە بینیمان کاتێ وتووێژەکە دەستی پێکرد باس ھاتە سەر بوونی حزبە کوردیەکان لەھەریمی کوردستان‌و پێش بینی ئەم باسە لەم وتووێژەدا دەکرا.


بەڵام زۆربەی سیاسیەکان لەسەر ئەو باوەرەن کە ئێران بە ھۆی کاری تێرۆریستی‌و دروست کردنی قەیران لەئێراق، شوێنێکی تایبەتی بۆ خۆی دروست کردوە کە زۆر بە ئاسانی واز لەدەسکەوتەکانی ناھێنێت‌و لە ھەمان کاتدا قەیرانی ئەمریکاو ئێران ھێندە قووڵ‌و پێچراوە کە ئەو ھەڵە بۆ ھیچ لاێک نارەخسێنێ کە بتوانێ سات‌و سەودا بکات بە حزبە کوردیەکانەوە.


لەم بارەوە عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی لەسەر ئەو باوەرەیە کە سات‌و سەودا ناکڕێت لەسەر ئوپزسیونی کوردی لەھەرێمی کوردستان.


محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دموکراتی کوردستانی ئێرانیش لەسەر ئەو باوەرەیە کە کێشەی ئۆپۆزسیونی کوردی دەبێتە تەوەرەی سەرەکی باسەکانی نێوان ئێران‌و ئەمریکا، بەڵام بە ھۆی ئەو قەیرانە گەورەی نێوانیان بە ھیچ ئاکامێک ناگەن‌و ھەر وەھا وتیشی ئێران تێدەکۆشی تا ئمتیازێک لە ئەمریکا وەربگرێ‌و رەنگە بۆ وەرگرتنی ئمتیاز بۆ ماوەێکی کۆرت واز لەھەڵسوورانی تێرۆریستی بێنێت.


بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم بارودۆخە زۆر ناخایەنێت‌و کاتی دھوێت. ھەروەھا کەرەم کەریم ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر ئەو باوەرەیە کە یەکێک لەباسەکانی ئەم وتووێژە سەبارەتە بە ئوپزسیونی کوردی لەھەرێمی کوردستان . لەدرێژەی قسەکانیدا وتی لەکۆرت ماوەدا ھیچ ھەرەشەیک حزبە کوردیەکان ناگرێتەوە بەڵام لەدرێژ ماوەداو بەردەوامی وتووێژەکان‌و ھات‌و چۆکان لەم بابەتەوە جێی مەترسیە بۆ حزبە کوردیەکان. سایتی رنسانس ٧/٣/١٣٨٦.


٢- رێکخراوە نێونەتەویەکان ‌و پرسی نەتەوەیی کورد لە ئێران.


بەشداریکردنی رێکخراوی نێو نەتەوەیی لەکارو باری ناوخۆیی وڵاتەکان لەم ١٧ساڵەی دواییدا زۆر پەرەی سەندوە. ئەم رێکخراوەیە بە ھۆی شرۆڤەکردنی لەئەساسنامەو یاساکانی خۆیی راڤە دەکات، ئەو بابەتانەی کە پێش لەئێستا وڵاتەکان لەناو خۆدا پەیرەویان دەکرد، وەک کێشە نێو نەتەوەییەکان‌و جیھانی ناو دەبات، خۆھەڵقۆرتاندن لە کاروباری وڵاتەکاندا بە بەشێک لەکاری خۆیی ناو دەبات.


ھەر چەن ئەرکانەکانی رێکخراوی نێو نەتەوەیی ساڵی ١٩٩٠دانرا بوون. بەو پییە دوای ئەو ساڵە بە ھۆی بارودۆخی تایبەتی بە سەر پەێوەندیە نێو نەتەوەییەکاندا حوکمی دەکرد، ئەرکانی یاسای مافی مرۆڤی رێکخراوی نێو نەتەوەیی بەر لەوە کەوتە کارو دەستی کرد بە خۆھەڵقۆرتاندن لەکارو باری ناوخۆیی وڵاتەکان لەبواری مافی ژنان،مافی منداڵان، کرێکاران، کەمایەتیەکان، ئایینەکان، نەتەوەکان و ...ھتدی خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە.


پێوەندی ئێمەو کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی‌و بە تایبەت کمیسیونی مافی مرۆف‌و رێکخراوی نێو نەتەوەیی پێوەندێکی زۆر پێچەلاوپووچە. ئەم کێشەیە ئەگەرێتەوە بۆ ئەو دەستێوەردانەی زڵ ھێزەکان کە بە سەر ئەم رێکخراوانەدا دەیکەن.


کمسیونی مافی مرۆفی رێکخراوی نێو نەتەوەیی ( بە ھۆی ئەوەی ئێران ئەندامی ئەو رێکخراوەیەو ھەموو یاساکانی ئەو رێکخراوەی پەسەند کردوە ) دوای شورشی کۆماری ئیسلامی ھەمیشە سەرنجی مافەکانی مرۆڤ بەرەوڵای ‌ئێران ڕاکێشراوەو وەک یەکێک لەگرنگترین کارەکانی خۆی لە ژێر چاوەدێری وردیاندا بووە.


لەم بارەوە تا ئێستا نزیک بە ١٨ بڕیارنامە لەسەر ئێران لەلایەن کومیسیونی رێکخراوە نێو نەتەوەییەکانەوە دژ بە ئێران دراوەو ئێران بە پێشێڵ کردنی مافەکانی مرۆف تاوانبار کراوەو زۆربەی ئەو بڕیارانە سەبارەت بە پێشێڵ کردنی مافی کەمایەتیەکان‌و نەتەوەکانە لەئێران‌و داوایان لەدەوڵەتی ئێران کردوە تا مافی کەمایەتی و نەتەوەکانی ناو خۆی بە رەسمی بناسێت. جەوانمەری ساحێب:(١٣٨٠ سس ٢٩-٢٨) .


بەم پێیە زۆربەی ئەو راپورتانەی دێرۆک نووسەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لەئێران نووسیویانە بە تایبەت گالیندول‌و کاپیتورن لە ساڵانی رابردوودا چاپ‌و بڵاویان کردوەتەوە، بووەتە ھۆی نووسینی ئەو بڕیارانامانەی دژ بە ئێران لەمەڕ چۆنیەتی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە. ئەم رستەیە کە کۆماری ئیسلامی مافی کەمایەتیەکان پشتگۆی دەخات لەزۆربەی ئەو بڕیارنامانەدا دەبێنرێت. (مھرپوور: حسین.١٣٧٨: سس ٣٩-٢٧).


ھەمیشە نیگەرانی خۆیان لەمەر ئەم بارودۆخە لەناو خۆیی ئێراندا دەربریوەو داوایان لەئێران کردوە بە شێوەی بەلگە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ خەلکەکەیدا بجوڵێتەوە، بە تایبەت کۆمەڵگە مەدەنیەکان، نەتەوەکان و کەمایەتیە ئایینەکان و... ھتد.


سەبارەت بە ئەو کارانەی بۆ چاک کردنی ئەو دۆخە کردویەتی راپورتی ساڵانە بداتەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤ. www.payvad.com) ھەر وەھا راپورتی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤیش وەک بەشێک لەگۆشارەکانی رێکخراوی نێو نەتەوەیی بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ھۆی گۆی نەدان بە مافی کەمایەتی‌و نەتەوەکانی لە دەستووری کاریاندایە.


لەو کۆبوونەوەدا راپورتی دێرۆک نووسەکانی تایبەتی رێکخراوی مافی مرۆڤ لەئێران لەپاڵ ئەو فشارەی کە وڵاتانی فەرانسە و کانادا و ... ھتد، خستویانەتە سەر ئێران بوەتە ھۆی ئەو بڕیارنامانە و جاڕنامانەی کە لەلایەن رێکخراوی نێو نەتەوەییەوە لەمەڕ چونیەتی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە لەساڵەکانی رابردوودا بووە.


یەکێ لەگرنگترینی ئەو بڕیارنامانەێ کە بە دژی ئێران لە لایەن ئەو ڕێکخراوانەوە پەسەند کراوە، ١٨ی نومبری ٢٠٠٤ بوو کە تێیدا پێشێڵ کردنی مافی کەمایەتیەکان سەڵمێندرا بوو، لەگرنگترین بەشی ئەم بریارنامەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەئێران جیاوازی دادەنڕیت لەنێوان کەمایەتیەکان بە تایبەتی مسیحیەکان، یەھودی، سونیەکان و ھەر وەھا لە گرنگترینی بەشی ئەو بریار نامەدا داوا لە دەسەڵاتی ئێران کراوە کە بۆ نەمانی ئەم جیاوازیانە ھەموو ھەولی خۆی بخاتە گەڕ. www.bbc.couk.com

 

ھەروەھا لەم راستادا یەکێتی ئوروپا، لێبوردنی نێو نەتەوەیی، دیدەبانی مافی مرۆڤ وەک پێناسی رێکخراوە نێو نەتەوەییەکان‌و ھەروەھا راپورتی وڵاتەکانی بریتانیا، ئەمریکا، فەرانسە، ئوستورالیاو دانمارک، کاناداو .... ھەروەھا ئەو راپورت‌و وتارانەی کە ھەڵسووراوانی مافی مرۆڤ نووسیویانەو ئەو رێکخراوە ئێرانیەکان مافی مرۆڤ، ھەمیشە وەک کەرەسەی زۆر گرنگ بۆ فشار خستنە سەر دەوڵەت گرنگ بوون.


ئەم پرسە بە تایبەت لەسەر پرسی نەتەوەو کەمایەتیەکان، زۆر ڕاشکاوانەتر دەبێ بڵێن بڕیار وەرگرتن لەسەر ئەم دۆخە لەمەڕ ماف‌و کێشەی کەمایەتی‌و نەتەوەییەکان زۆر سەخت بوەتەوە بۆ ئەو رێکخراوو کۆمەڵگا نێو نەتەوەیانەی کە بە ھۆی فشارو ئەو فەزا ناخۆشەی کە بە سەر کۆمەڵگەی ئێراندا زاڵە.


چۆنیەتی ھەڵس‌و کەوتی ئەم رێکخراوانە لەمەڕ پرسی مافی مرۆڤ لەئێران فەزاێکی خۆش‌و لەباری بۆ ناسیونالیستی کورد لەئێران رەخساندوە تا بە ئاماژە کردن بە بەڵگە و ئەو بریارە نێو نەتەوەییانەو ئەو راپورتانەی کە لە لایەن رێکخراوەکان‌و وڵات‌و کەسایەتیەکان دەینووسن، بوەتە ھۆی ئەوەی کە ویست‌و داخوازیەکانی خۆیان بە چاڵش بکێشن‌و ڕخنە بگرن لەسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی.


پیڵانی بەربڵاوی باسە یاساییەکان بە تایبەت مافی نەتەوەو کەمایەتیەکان لەرۆژنامە نەتەوەییەکان لەلایەن نەتەوە خوازەکانەوە لەراستای ئەم سیاسەتەدایە.


لەم ناوەدا زۆربەی ھەڵسووراوانی سیاسی یاسایی کوردلە پاڵ رێکخراوەکان و کۆمەڵگا نێو نەتەوەییەکانی مافی مرۆفی بە شوێن مافە نەتەوەییەکانی خۆیاندان. ئەوان زۆر بە ئاسانی لە گەڵ کۆمەڵگا نێو نەتەوەییەکان، یەکێتی ئوروپا، لێبوردنی نێو نەتەوەیی، دەفتەری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە زڵ ھێزەکان ھەر وەھا بە گرتن و بەرێوە بردنی کۆبوونەوەکان و کونفرانس گرتن تێدەکۆشن تا سەرنجی دونیا بەرەو لای مافی نەتەوەکان رابکێشن.زۆر سرووشتیە کە حکومەت لە وەھا باردۆخێکدا تووشی کێشەی یاسایی لە جیھاندا دەبێت.


٣- گۆڕانی ناوچەیی و کاردانەوەی لە سەر پرسی کورد لە ئێران.


پێوندی نەپچڕاو لە نێوان کوردەکانی ئێران و ئێراقدا و تا برێکیش کوردەکانی تورکیا ھەیە و ئەمە راستێکە و ناشارێتەوە.


لەم رووەوە لە روانگەی سیستمی ھاورەگەزی بەرزی فەرھەنگی و مێژووی ھاوبەش، دەتوانین کوردەکانی سێ پارچەی ئێران، تورکیا و ئێراق لە قاڵبی یەکگرتووی فەرھەنگیدا کە ھاوکاری و کارێگەریی ھاوبەش بە سەریدا حاکم بێت بکێشرێت. بەم پێیە لە روودانی ھەر جۆرە ئاڵ و گۆرێکی بنەرەتی لە ھەر کام لەم بەشانە دەنگدانەوەی لە بەشەکانی‌تردا دوور لە باوەر نابێت. بەڵام دەنگدانەوە و کاردانەوەی گۆرانەکان لە ھەر کام لەم بەشانەی کوردستاندا بە زۆریی بەشێک دەبێت لە چۆنیەتی گۆرینەوەی پێوەندی و راگەیاندن لە نێوانیاندایە.


ئەمڕۆ پرسی کورد لە کوردستانی ئێران بە ھۆی ئەو گۆرانانەی کە بەر کوردستانی ئێراقدا ھاتوە و گۆرانی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە کوردەکانی ئەو وڵاتە و ھەر وەھا ئسترتژی نۆی پ کا کا لە تێکڵاو کردنی کوردەکانی ھاوسێ بە تایبەتی ئێران لە چوارچێوەی شورش و موبارزەکانی خۆی، کاردانەوەی زۆری لە گۆرینی ناوچەیی وەرگرتوە و لە راستیدا ئەو ناوچانە وەک کانوونی ناوچەیی کاردانەوەێکی ئێجگار زۆری بووە لە سەر رۆژھەڵاتی کوردستان و لە ئێران بایەخێکی زۆری ھەیە.
٣ - ١- گۆڕانەکانی باشوری ئێراق و کاردانەوەی لە مەڕ ناسیونالیستی نەتەوەیی کورد لە ئێران.


دروستبوونی ناوچەی ئەمن لە ئێراق بە پێی مادەی ٦٨٨ی رێکخراوە نێو نەتەوەیەکان و چەتری ئەمنی بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی کورد لە بەرامبەر سەدامدا کاردانەوەێکی زۆری بوو لە کاتی حکومەتی سەدامدان کە سێ ئوستانی دەۆک، ھەوڵیر و سلیمانی بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سەدامداھاتە دەرەوە و شێوەی وڵاتێکی خۆدموختار بەخۆوەگرت.


ئەزموونی گەورەترین حکومەتی خودموختاری کوردستان لە مێژووی کوردەکان لە ئێراقدا روویدا. ئەم ئەزموونە وا سەر سوور ھێنەر بوو کە زۆربەی کوردەکان ناویان نا چاخی زێرین. دامەزراننی حکومەتی خودموختاری کوردستان کە بە یارمەتی پشتیوانی کردنی رێکخراوە نێو نەتەوەیەکان بە تایبەت ئەمریکا و بە دەست ھاتبوو دەسکەوتی بەردەوام بوونی زیاتر لە یەک دەیە بوو، گرنگ ترین سەرکەوتنی ناسیونالیستی نەتەوەیی کورد بوو کە تا ئەو کاتە لە ئێراق بە دەست ھاتبوو.


دوای داگیر کردنی ئێراق لە لایەن ئەمریکاوە کە ھەموو ھێزی چەکداری کوردی لە لەو شەرەدا بەشدار بوون. ئێستا دەبینین دوای رووخانی رژیمی سەدام و گۆرانی قووڵی سیاسی وکۆمەڵایەتی لە ئێراق لە لایەن ئەمریکاوە نە تەنیا حکومەتی خودموختار گۆرانی بە سەردا نەھاتوە بەڵکوو کارێگەری و نەخشی کوردەکان لە داھاتووی ئێراقدا باس لە داھاتووێکی ئەرێنی بۆ کوردەکانی ئێراق دەکات.


کوردەکانی ئێراق بە پشتیوانی ئەمریکا و ئەو فەزا رەخساوەی کە لە ناو ئێراق دوای داگیر کردنی لە لایەن ئەمریکاوە و ھەر وەھا دەستەبەر کردنی سەرۆک کۆماری و چەندین وەزارەت خانە توانیان خودموختاریەکەیان رابگرن زۆر باش بەھێزی بکەن. بوونی مام جەلال تالەبانی بە سەرۆک کۆماری ئێراق، بەرھەم سالح وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئێراق و چەندین کوردی‌تر و ھەر وەھا ئەو فراکسیونە نەتەوەیە بەھێزەی کورد لە ناو پارڵەمانی ئێراق، بە گشتی وا نیشان دەدات کە کوردەکان جێگە و پێگەێکی زۆر باشیان ھەیە لە ناو نیزامی سیاسی ئەمڕۆی ئێراقدا. فیدرالیسمی سیاسی و بە رەسمی ناسینی زوانی کوردی یەکێکن لە گرنگترین ئەو دەسکەوتانەی کە کوردەکانی باکووری ئێراق لەم گورانانەدا وەدەستیان ھێناوە.رەسمی بوونی زوانی دایکی لەو رادەدایە کە لە کۆبوونەوە نێو نەتەوەیەکان و کونفرانس و سمینارەکان وەک یەکێک لە زوانە رەسمیەکان ئێراق ناوی دەبەن و لە لاێکی‌ترەوە پەرەپێدانی ئەم زوانە و قودرەت گرتنی بۆ پەرەپێدانی خۆدی ئەو زوانەیە. چونکا یەکێ لە گەرە بوونەوەی زوانی ھەر میلەتێک بوونە دەسەڵاتیکی سیاسیە کە لە پشت ئەو زوانەیە.


ئەو ئمتیازانەی کە دوای نەمانی سەدام لە کوردستان بە کوردەکان درا زۆر کاری کردوە لە سەر کوردەکانی ئێران . وەک نموونە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بکەین.
ا- پڵان و پەرەپێدانی وتووێژی فیدرالیسم.


ئەمڕۆکە یەکێک لە گرنگترین باسا‌ێ کە لە ناو تەیفی رۆشنبیر و سیاسیەکانی کوردی ئێرادا باسی لێوە دەکڕێتم پێشوازی لێوە دەکڕێت پڵان و پەرەپێدانی بیڕۆکەی فیدرالیسمە. ئەوان بۆ چارەسەری کێشەکان و پرسەکان بیڕۆکەی ‌فیدرالیسم بە باشترین رێکار دەزانن، ئەم پڵانی درالیسمە دوای گورانکاریەکانی کوردستانی ئێراق زیاتر پەرەی سەندوە. رووخانی سەدام و دروست بوونی جۆرێک لە نیزامی فیدرالیسمی بۆ داھاتووی ئێراق کە لە ناو ئەو حکومەتە فدرالەدا کوردەکان ئیالەتێکی سەربەخۆیان ھەبێت. تاقمێک لە ھەلسووراوانی نەتەوەیی کوردی ئێرانیان بەرەو ئەو لایەنە بردوە کە داواکاریەکانی نەتەوەیی خۆیان بە جێ خستنی بیڕۆکەی فیدرالیسم بەرەو پێش بەرن.


پەرەپێدان و پڵاندانان بۆ بیڕۆکەی فیدرالیسم لە ناو خۆی ئێراندا، بە زۆریی لە ناو رۆژنامەکانی ئاسو، ئاشتی، رۆژھەڵات و ... باسی لێوە دەکرێت.


ئەو شتەی کە زۆر جێگەی تێرامانە ئەو ھەڵگەرانەوەی حزبە ئوپزسیونەکانە وەک حزبی دموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی کۆمەڵە (عبداللە مھتدی ) لە بیڕۆکەی خودموختاریەوە بۆ گەرانەوە بۆ بێرۆکەی فیدرالیسم.


ئەم وەرچەرخانە لە گورینی شوعاری ئەم حزبە کە لە (دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان) بوو بە داھێنانی سیستمێکی دموکراتیک و فیدرالی و پلورئالیستی لە ئێراندا و دەستەبەر کردنی مافی نەتەوەیی بۆ خەڵکی کوردستان .


کوردەکانی ئێراق گەیشتن بە رێبەری بەرزی ئێراق بە تایبەت مام جەلال تاڵەبانی بوو بە سەڕۆک کۆماری کە یەکێکە لە رێبەرانی گەورەی نەتەوەی کوردی ئێراق و ھەر وەھا ھەر وەھا چەندین وەزارەتخانە کەوتە دەست کوردەکانی ئەو وڵاتە، بە رەسمی ناسینی زوانی کوردی لە لایەن یاسای بنەرەتی ئێراق، ھەڵبژاردنی مەسعود بارزانی یەکێکی‌تر لە روخسارە ناسراوەکانی نەتەوەی کورد کە ھەر کام لەمانە بە جۆرێک تاسیری لە سەر کوردستانی رۆژھەڵات (ئێران) دانا. کە رێپێوان و ئاژاوەکانی خیابانی و تێک شکاننی کەڵ و پەڵی عموومی یەکێک لەو کاردانەوانەیە.


دەسکەوتی کوردەکان لە کوردستانی ئێراق، تا رادەێکی زۆر ئەو گورانکاریانەی کە لە کوردستان دەھاتە ئاراوە بووە لە ژێر چاوەدێری وردی رۆژنامەوانان و بیری خەلکی کۆمەڵگای کوردستانی بەرەو لای خۆیی کێش کرد و ئەو ھەڵسەنگاندنەی کە خەڵک لە باردۆخی خۆیان و ئەوانیان دەکرد لە دەست راگەیشتن بە مافە بنەرەتیەکانی نەتەوەیی لە پاڵ راگەیاندنی ھەلسووراوانی نەتەوەی و حزبە ئوپزسیونە کوردیەکان لە گەورە کردنەوەی ئەم دەستکەتانە لە لاێکەوە و رافە کردنی باردۆخی کوردەکان لە ئێران بۆەتە ھۆی ئەوەی ئەم فکرە لە ناو کوردستان دروست ببێت کە ئەم سیستمە ناتوانێ ویست و خۆزگەکانی ئەوان بێنێتە دیی ئەم بابەتە بۆەتە ھۆی راکێشانی لاوان بەرەو لای حزبە ئوپزسیونە کوردیەکان.


ب- بە ھێز کردنی بیڕۆکەی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان.


لە بنەرەتدا حکومەتی ھەریمی کوردستان بەر لەوەی بارمتەی رووخانی رژیمی سەدام و دروست کراوی ئەم ساختارە نۆیەی سیاسیە – نۆیە ئیداریەی ئێراق بێت بە گشتی دروست کراوی باردوخی و چۆنایەتی نۆیی جیھانە لە دەیەی ٩٠دایە. ئدەورەی گورینی نیامی جیھانی لە دوو قوتبیەوە بۆ تەک قوتبیە کە لە راستیدا دەسەلاتی رژیمی بعس لە ناوچە کورد نشینەکان و دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە کوردستانی ئێراق بە پشتیوانی و زەمانەتی جیھانی، حزبە سیاسیەکان لە کوردستانی ئێراق توانیان ماوەی ١٢ ساڵ دەسدرێژی حکومەتی مەرکەزی رابگرن و خۆیان ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ و بیگەرێنن، کە ئەم بابەتە نوقتەێکی زۆر گرنگ دەگێرێت لە پروسەی دەوڵەتی کوردیدا جێگەێکی تایبەتی ھەیە لە شورشی ناسیونالیستی نەتەوەیی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا و دوای روخانی سەدام ئەم پروسەیە روخسارێکی تری بە خۆوە گرت، ئەمڕۆکە باردۆخی سیاسی کوردستانی ئێراق لە حاڵەتی تەک حزبی و چەند حزبی و دابەش کردنی دەسەڵاتی چەندین سنووری لە نێوان حزبە بە ھێزەکانی کوردستان لە دەست ئەوان دەرھاتوە و بەرەو یەکپارچەیی و ھێزی سیاسی ئەو حزبانە چوەتە قاڵبی حکومەتێکی یەکدەستی کوردی و ھەروەھا دروست بوونی پارڵەمان،وەزارەتخانەکان، ھێزی نیزامی (پێشمەرگە) ،... خۆیی نیشان دەدات.


مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی ئێراق نە وەک روخسارێکی بوروکراتیکی سیاسی کە خۆی لە چوارچێوەی سیستماتیکی ئێراقی فیدرالا و یاساکانی حکومەتی ناوەندی رافە ناکات بەڵکوو وەک کەسایەتێ کە لە ناو شورشی ناسیونالیستی کوردا وەک بنەماڵەێکی گەورەی کورد خۆی پێناسە دەکات و کوری یەکێک لە گەورەترین رێبەران و ئوستورەکانی شورشی کورد مەلا مستەفای بارزانیە، ھەر چەن کوردستانی ئێراق لە چوار چێوەی فیدرالیسمی ئێراقدا خۆی پێناسە کردوە بەڵام دەبێنرێ کە کە ئاکار و ھەلس و کەوتە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی حکومەتێکی فیدرالیە (ئیالەتی) تا ئەو جێگەی دەیەوێت کە حکومەتی ھەرێم نە لە قاڵبی چوارچێوەی حکومەتی ناوەندی ئێراق بەلکوو وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ نیشانی دەدات و بە دونیای دەناسێنێت.ئەو ھەنگاوانەی کە ھەڵێدەگرێت وەک لا بردنی ئاڵای ئێراق لە سەر دەرگای ھەموو دام و دەزگاکانی ھەرێمی کوردستان، دانانی دەفتەر لە زۆربەی وڵاتەکانی دونیابە تایبەت ئەمریکا و ئوروپا،رۆڵی ناوبژێوی کەر لە کێشەکانی ناوخۆی حزبی دموکراتی کوردستانی ئێران و چاک کردنەوەی پێوەندیەکانیان و لە ئاکامدا چاودێری راستەو خۆ بۆ بەش کردنی کەڵ و پەل و ھەر وەھا شوێنی نیشتەجێ بوون و دەسەڵاتەکانیان لە نێو‌ان لایەنی مستەفا ھجری و لایەنەی حەسەن زادە کە ئنشعابی کرد بەو ھۆیە کە پێکدادان لە نێوانیاندا روو نەدات ھێور کردنەوەی کێشەکانی نێوانیان، بەستنی پەیمانی نەوتی لە گەڵ شرکەتێکی نوروژی بە بێ بوونی حکومەتی ناوەندی بێ ئەوەی بە ناوەند ئێزنی دخاڵەت کردن بدات لەو بوارەدا ھەر چەن نەوت وەک سەرمایەی نەتەوەیی دەژمێردڕێت و ھەر جۆرە بەستنی پەیمانێک لەم بارەوە دەبێ لە رێگای دەوڵەتی ناوەندیەوە بێت.


ئاکار و ھەڵس و کەوتی حکومەتی ھەرێم لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا زۆر روون و بە ئاشکرا باس لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دەکات تا دەوڵەتێکی ئیالەتی، دژایەتی کردن لە گەڵ راپورتەکانی جیمز بەیکر و ھمیلتون کە چەند پێشنیارێکیانان بۆ شاری کەرکووک کردبوو دژایەتی بوو لە گەڵ ئەوەی کوردەکان بە دەیانویست بۆ رێخستنی رفرئەندوم لە شاری کەرکووک بە پێی مادەی ١٤٠ی دەستووری ئێراق و ھەر وەھا لەو پێشنیارانە پێشنیار کرابوو کە شاری کەرکووک لە لایەن دەوڵەتی ناوەندیەوە بەرێوە بچێگ کە لە دژایەتی کردنی ئەو پێشنیارانەدا مەسعود بارزانی زۆر راشکاوانە رەسمن وتی ئێمە ھیچ کات خۆمان بەو راپورتەوە نابەستینەوە و ھەر جۆرە دواخستنی رفرئەندوم لە کەرکووک مەترسێکی گەورە دەبێت بۆ ئەم شارە. ھەر وەھا کێشەی زۆر لە نێوان حکومەتی ھەرێم و تورکیا سەبارەت بە کەرکووک پێش ھات و کاتێ دەوڵەتی تورکیا ھەرەشەی کرد مەسعود بارزانی وتی ئەگەر تورکیا دەست بخاتە ناو کار و باری ناوخۆیی ئێراق بە تایبەت کەرکووک ئەوا ئێمەیش پشتیوانی دەکەین لە ویست و داخوازیەکانی نەتەوەی کورد لە باکووری تورکیا و کوردستانی تورکیا دەشێوێنین . کە دوای ئەو قسانەی مەسعود زۆربەی حزبەکانی کوردستانی ئێران و تورکیا و سوریە پشتیوانی خۆیان لە مەڕ ئەو قسانە دەربری و ھەر وەھا لەم بارەدا دەتوانین ئاماژە بکەین بە سەفەری نەچێروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێم بۆ تاران لە نێوەی دووھەمی ئوردیبھشتی ساڵی رابردوو کە بۆ باس کردن لە مەڕ پرسی سنوورەکانی نێوان ئێران و حکومەتی ھەرێم ئەو پرسەی کە تەنەنیا حکومەتی ناوەندی دەتوانێت لە بارەیەوە قسە بکات و بریار بات لە سەری و حکومەتی ھەرێم دەیتوانی لە رێگای وەزارەتی دەرەوە کە ھوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی ئێراق و بۆ خۆیشی کورد بوو کە ئەندامی پارتی و لە کەسانی نزیکی بارزانی بوو بەرێوە بەرێت لەو چاوپێکەوتنانەدا نەچێڕوان بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی لە راستانی چاوپێکەوتن لە گەڵ کەسایەتیە ئێرانیەکان ھەڵس و کەوتی کرد .بە جۆرێ کە دوای وتووێژ لە گەڵ موتەکی وەزیری دەرەوەی ئێران کێشەی ئالای ئێراق لە پاڵ نەچێروان بارزانی بوو بە ھۆی دژایەتی کردنێکی زۆر لە نێوان ھەڵسووراوانی سیاسی کورد و سایتە جۆر بە جۆرە کوردیەکان و ئەوان دەیانویست کە نەچێروان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا وتوێژ بکات لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدو و کە نەچێروان دژایەتی خۆیی لە ناو ئەو کوبوونەوەدا لە بوونی ئاڵای ئێراق دەربری و لە کۆبوونەوەی دووھەمیدا کە لە گەڵسەرۆک وەزیرانی ئێراندا کۆ بووەوە ئەو ئاڵایە بەدی نەدەکرا و ئێتر ھیچ نیشانەێک لەو ئاڵایە لە کاتی کۆبوونەوەکان لە گەڵ بەرپرسانی ئێراندا نەبێنرا.


بەو پێیەی کە کوردەکان یەکێک لە گەورەترین نەتەوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراستن، بڵاو کردنەوەی پڵان و راگەیاندنی ئەوەی کە نەتەوەی بێ دەوڵەت، بە پێویست زانینی دەوڵەتی کوردی، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە لە وڵاتانی ئێران و ئەو وڵاتانەی تر کە کوردیان تیا دەژێ بە بێ ھیچ دڵەراوکێک ئەم بیڕۆکەیە (بیڕۆکەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی) لە کوردستانی ئێراق دەبێتە ھۆی ویست و خۆزگەکانی کوردستانی ئێران و بیریی ناسیونالیسمی نەتەوەیی زاڵ دەبێت بە سەر زۆربەی بیرەکانی تردا و دەبێتە بیری دروست کردنی حکومەتێکی کوردی لە کوردستانی ئێران.


ج- جیاخوازی لە کوردستانی ئێراق.


دوا بە دوای داگیر کردنی ئێراق لە لایەن ئەمریکاوە، جیاخوازی لە کوردستان پەرەی سەند. ئھھم بیر و بۆ چوونە لە ناوەوە و لە دەرەوە لە لایەن کۆڕ و کۆمەڵەکانی ئوروپا و ئەمریکا پشتیوانی لێکرا و ھەر وەھا کومیتەێکیان بە ناوی رفرئەندوم دروست کرد بۆ بە دوادا چوونی ئە ویست و خۆزگانەی کوردەکان ئەو کومیتە توانی لە ماوەێکی کورتدا زیاتر لە ٢ میلیون ئێمزا کۆ بکاتەوە و لە دادخواستێکدا درا بە رێکخراوی نێو نەتەوەیی و لەو رێکخراوە داوا کرابوو کە تا بۆ فیدرالی لە کوردستان رفرئەندومێک بەرێوە بچێت کە ئایا کوردەکان ئەو حکومەتە فیدرالیەیان دەوێت یان نا. www.kurdistan.observej.com ھەروەھا کومیتەی رفرئەندوم داوای کردبوو کە ھاوکات لە گەڵ ھەڵبژاردنی پارڵەمانی ئێراق لە پال ھەر سنووقێکدا سنووقێک بۆ کۆ کردنەوەی قەبووڵ کردنی یا دژایەتی کردنی سەربەخۆیی کوردستان و جیا بوونەوە لە ئێراق دابنرێت کە ئاکامی ھەڵبژاردن و ئەو شتەی کە بە دەست ھات ئەوە بوو کە بە زۆرینەی کوردەکان داوای سەربەخۆییان کردبوو. (سیروان ١٠/٢/٨٤)


کوردستانی ئێراق چووە قۆناغێکی نوێوه‌ە لە مێژووی سیاسی خۆیەوە. لەم بەشەدا کۆمەڵگای نوێی کوردستانی ئێراق کانگاێکی نوێیه‌ بۆ ھەڵسوورانی نەتەوەخوازیی نوێ.


کەڵک وەرگرتن لە شێوەگەلی جۆراوجۆری خەبات، خواستی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق، رۆژ لەگەڵ رۆژ بە ھێز دەکات. ئەوان لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ ئەوەی لانیکەم لە روانگەی تیۆری و لە چوارچێوەی قسەوباسی ھزری سیاسی، پێش بە لاواز بوونی کوردستانی سەربەخۆ بگرن. بێگومان ئەم مەسەلە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە ھۆی کاریگەری وەرگرتن لە ئاڵوگۆڕەکانی باکوری عێراق، بۆ بەھێزکردنی ئەو رەوتە سیاسیانەی کە رەخنەگری بیری ناوەندگەرایین تەئسیر دادەنێت، بە جۆرێکە رۆژھەلاتی کوردستان خۆی لە ملکەچبوونی سیاسی دەپارێزێت و بە شتێکی کەمتر لە سەربەخۆیی رازیی نابێت.


٤- ئاڵوگۆڕەکانی باشوری رۆژھەڵاتی تورکیەو کارێگەریەکانی لەسەر بوژانەوەی ھەستی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران.


بەشێک لە کوردەکانی جیھان لە وڵاتی تورکیەدان و زیاتر لە ٢٠ لە سەدی دانیشتووانی ئەم وڵاتە پێک دێنن. ئاتاتورک ٧٠ ساڵ لەوەپێش یاسایەکی پەسەند کرد کە بەو پێیە بوونی کورد لە تورکیەی رەتکردەوە. بەم پێیە تا ساڵی ١٩٩١ زمانی کوردی ئەگەرچی لە ئاستێکی بەربڵاو لە تورکیە قسەی پێدەکرا بەڵام یاسای تورکیە ئەم زمانەی قەدەغە کردبوو. حکوومەتی تورکیە ھێرشی دەرکردە سەر ھەر جۆرە خۆپیشاندان و رێکخراوبوونێکی کوردەکان و حیزبەکانی بە ھەموو شێوەیەک ئیزنی چالاکیان لێ زەوتکرا. بۆ نموونە لەیلا زانا یەکەمین نوێنەری کورد بوو کە لە ساڵی ١٩٩١ وەکوو نوێنەر گەیشتە مەجلیس. ناوبراو دوای یەکەمین سوخەنڕانی لە مەجلیسی تورکیە بە زمانی کوردی، بە تۆمەتی لێدوانی سەربەخۆخوازانە حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. لەھەر حاڵ تورکەکان بە مەبەستی سووکایەتیکردن بە خەڵکی کوردستان، کوردەکانیان بە تورکی شاخی ناولێنابوو. ھەر بۆیە کەمالیسم ئەو بیرۆکەیە کە، شۆناسی کوردی بە رەسمی ناناسێت. تواندنەوەی زمان و کلتور و مێژووی کوردستان لە نێو پڕۆژەی کەمالیستەکان، بەشێک لەو پڕۆژە بوو بۆ لەناوبردنی شۆناسی کوردی لە ماوەی زیاتر لە ٧٠ ساڵی رابردوو لەم وڵاتە. بەڵام لە ژێر کاریگەری سیستەمی نێونەتەوەیی و ئەو گوشارانەی کە لە لایەن یەکیەتی ئوروپا لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، بووە ھۆی ئەوەیکە روانینی دەوڵەتی تورکیە بۆ کوردەکانی ئەم وڵاتە ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت. دامەزراندنی کاناڵە رادیۆیی و تەلەویزیۆنە کوردیەکان، پێش نەگرتن بە چالاکی سەبارەت بە زمانی کوردی، دامەزراندنی حیزبە کوردیەکان و بڵاوکردنەوەی کتێب و راگەیاندنە کوریەکان و ئیزندان بۆ بەڕێوەچوونی رێ ورەسمی نەورۆز وەکوو رۆژێکی نەتەوەیی و ... ھەموویان باس لە رەوتێکی نوێ بە پێناسەیەکی دووبارە سەبارەت بە پاشەکشێی بیری کەمالیسم لە تورکیە دەکات. لەم نێوەدا بزوتنەوەی ناسیۆنالیسم کورد لە تورکیە لە ژێر کاریگەری ھەڵسووڕانی پ ک ک بە شێوەیەکی جیددی خەریکی چالاکی و خۆئامادەکردنە، بەجۆرێکە دەوڵەتی تورکیە تا ئێستا نەیتوانیوە پێش بە چالاکی ئەم ھێزە بگرێت. بە گشتی رەنگدانەوەی بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی تورکیە، کاریگەری لەسەر بەرەو پێشچوونی رەوتی بزوتنەوەی کوردی لە رۆژھەڵاتی کوردستان، دەکرێت لە سێ بواری ھەزری و کلتووری و دامەزراندنی رێکخراوی پژاک بدرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.


٤ - ا- پەرەسەندنی گوتاری کورستانی یەکپارچە.
مەسەلەی کوردستانی یەکپارچە پێشتر مەسەلەیەک بوو کە لە کۆتاییەکانی دەھەی ٦٠ و سەرەتای دەھەی ٩٠ لە لایەن رێکخراوی پ ک ک  و رێبەری ئەم حیزبە پەسەندکرابوو. ئێستاکە رەوتێک بە ناوی پژاک کە لە راستیدا نوێنەری پ ک ک لە رۆژھەڵاتی کوردستاندایە، بە شێوەیەکی واقیعی ئەم مەسەلەی بە بەرنامەو پڕۆگرامی خۆیدا گونجاندووە. لەم روانگەوە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەکوو وڵاتێکی یەکپارچە لە ئەژمار دێن. بەم پێیە پ ک ک ناوچە کوردنشینەکان بە چوار بەشی سەرەرکی دابەشدەکات:
١- رۆژھەڵاتی کوردستان.
٢- رۆژئاوای کوردستان.
٣- باکووری کوردستان.
٤- باشوری کوردستان.
ئەمڕۆکە لە ژێر تەئسیرو کاریگەریی ھەڵسووڕانی بەربڵاوی پژاک، مەسەلەی کوردستانی یەکپارچە بوەتە گوتارێکی زاڵ لە رۆژھەڵاتی کوردستان. ئەم گوتارە نە لە کردەوەدا بەڵکوو زیاتر لە رەوانگەی بیرێکی تیۆریک، بەربڵاوترین و لە ھەمانکاتدا گریگترین گوتاری زاڵ لە نێوان چالاکان و نووسەران و رۆژنامەنووسانی رۆژھەڵاتی کوردستانە.


راستی نێو ئەم گوتارە خاوەنی چەندین خەسڵەتە:
یەکەم: ئەم گوتارە خاوەنی ھەموو رەوتەکان و بزوتنەوە ناسیۆنالیستە کوردیەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ھەر بۆیە لە روانگەی مێژووییەوە خۆی لە درێژەی ئەو بزوتنەوە ناسیۆنالیستانە دەبینێتەوە کە لە ماوەی چەند سەدەی پێشتر لە وڵاتانی ئێران و تورکیە و عێراق خۆی نیشانداوە.


دووھەم: سەرەڕای ئەوەیکە ھاوڕێیانی ئەم گوتارە لە روانگەی مێژوو خۆیان بە خاوەنی سەرجەم بزوتنەوە کوردیەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەزانن، لە روانگەی ژیۆپۆلۆتیکیشەوە سنوورەکان کوردستان لە ئێران و تورکیە و سوریەو تەنانەت ئەرمەنستانیش دەگرێتەوە. ھەر بۆیە کوردستان بوونی ئەو سنوورانە بە دەستکرد دەزانێ و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە رۆژێک ئەم سنوورانە تێک دەشکێن.


سێھەم: ئەو وشانەی کە ئەوان بەکاری دەھێنن بە باشی روانگەی کوردەکان بە ئێمە نیشاندەدات. خاوەن ھەڵوێستەکان و نووسەرانی ئەم بوارە لە نووسینەکانی خۆیاندا وشەی نەتەوەی کورد بەکاردەھێنن کە تا ئێستا ئیزنی پێکھێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی لێ زەتکراوە. ھەروەھا ئەم گروپە لە ژێر کاریگەری پ ک ک  و پژاک مەسەلەی کوردستان بە تەواوەتی لە ئێران و عێراق و تورکیە و سوریەی جیا دەکەنەوەو بە گوتاری کوردستانی گەورەو بزوتنەوەی کورد دەدوێن. ھەر بۆیە کاتێکە ئەوان لێکۆڵینەوە لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە، لەوانە عێراق دەکەن، رووداوەکان و ئاڵوگۆڕەکان لە چوارچێوەی مەسەلەکانی تایبەت بە کوردستان دەھێننە ئاراوە نە عێراق.


چاوخشاندنێک بەسەر تیتری گۆڤارو نووسراوە بەشێکی زۆر لە راگەیاندنەکان، نووسراوەی سیاسی و ... لە نێو دەزگاکانی راگەیاندن لە ماوەی ساڵانی رابردوودا باس لەوەدەکەن، ھەموو ئەو مەسەلانەی کە پێوەندی بە کوردستان لە ھەر کام لە پارچەکانەوە ھەیە، وەکوو مەسەلەیەکی ناوخۆیی کوردستان دێتە ئەژمار. ئەم گوتارە بە شێوەی تیۆریک لە رێگەی نووسەرانی گۆڤارە ناوخۆیەکانی کوردستان لەوانە ئاسۆ، ئاشتی، رۆژھەڵات و ... ئامادە دەکرێت. بە خوێندنەوەی تیتری یەکەمی گۆڤارە ناوخۆیەکانی رابردووش بۆمان دەردەکەوێت، بەشێک لەم روانگانە پێناسەی گوتاری کوردستانی گەورەن. بەجۆرێکە کە لە بەدواداچوونی ٤٣ ژمارەی بڵاوکراوی ھەفتەنامەی ئاشتی، ٨٠ دەرسەدی تیتری یەکەمی ئەم گۆڤارە تایبەت بە مەسەلەی کوردستانی عێراق و نەتەوەی کوردە و بەردەوام ھەوڵدەدرێت کە مەسەلەی کوردستان عێراق وەکوو مەسەلەیەکی گرینگی نەتەوەیی باسی لێبکەن.


٤- ب- سەرھەڵدانی پژاک.
پژاک وەکوو رەوتێکی سەر بە بزوتنەوەی کوردستانی تورکیە یان باشتر وایە بڵێین بەرھەمی بیری رێکخراوی پ ک ک لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کارێگەرێکی زۆر و بێ ئاڵتێرتاتیڤی لە نێو بزوتنەوە و شۆرشی ناسیۆنالیزمی کورد داناوە. ئەم حزبە بەجۆرێکە سەرەڕای نەبوونی ھیچ مێژوویەکی خەبات لە ئێران، خاوەنی کاریگەریەکی زۆر زۆرترە و زیاتر لە رەوتە سیاسیەکانی دیکەی کوردستانی ئێران وەکوو کۆمەڵە حیزبی دیموکرات کە لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوو رێبەری بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێرانی وەئەستۆ گرتووە. ھێزی وەرگرتنی ئەم حیزبە لە چاو حیزبەکانی دیکەی کوردی، ناردنی تیمە نیزامی و سیاسیەکان بۆ ناوەی کوردستانی ئێران و ھەروەھا بەڕێوەبردنی عەمەلیاتی نیزامی و جەولە بە دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کارێگەرێکی بەربڵاوی لەسەر ناوەندەکانی کلتووری و فەرھەنگی ڕاھێنانی کورستان داناوە.


٤ - ج- پەرەسەندنی نائارامیەکانی شەقامی ھەر چوار پارچەی کوردستان.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری کاریزمای پ ک کە لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ١٣٧٧ی ھەتاوی لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە، ئێمە شاھیدی سەرھەڵدانی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەرین لە کورستان و بەرنگاربوونەوەیەکی نەتەوەیی لە لایەن کوردەکان بە دژی رژیمی کۆماری ئیسلامین، کە لە سەرەتا بە ناوی دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردو و دواتر ئەم ناڕەزایەتیە گشتیە لە چوارچێوەی ھێنانە ئارای خواستی نەتەوەیی کورد چووە ناو ھەموو شەقامێکی کوردستانەوە و رژێم ناچار دەستی دایە توندو تیژی و بە دەیان لاوی کوردی کوشت و بە سەدان کەس بریندار و بە ھەزاران کەسی‌تریش دەسبەسەر کران.


٥- ئاڵوگۆڕە نێوخۆیەکان: دەوری نوێی بزوتنەوەی کوردی لە ئێران.


لە پاڵ ئاڵوگۆڕە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان کە بەشێوەی جیاواز بوونەتە ھۆی پەرەسەندنەوەی دووبارەی مەسەلەی کورد لە کوردستانی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لە ئەبزارەکانی وەک گوتاری زاڵ، شێوەکانی خەبات، رێبەرانی بزوتنەوە، میکانیزمی پێوەندی و ... بوونە ھۆی ئەوەی ھەستی ناسیۆنالیزمی کوردی لە کۆمەڵگای کوردستانی ئێران رۆژ لەگەڵ رۆژ پەرەبسێنێت.


ئەوەیکە دەکرێت تایبەت بە بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران بدرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە، مەسەلەی بە بونبەست گەیشتنی پڕۆژەی دوو حێزبی کۆمەڵە و دیموکرات لە نێو چالاکی کلاسیکی ناسیۆنالیستی کورد لە کۆمەڵگای کورستاندایە. ئەو بزوتنەوە کلاسیکانەی کە کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات نوێنەرایەتیان دەکرد، لە ماوەی چەند دەھە خەبات لەگەڵ دەوڵەت نەیانتوانیبوو لەم بارودۆخەدا ئاڵوگۆڕێکی جیددی پێک بھێنن، ھەر بۆیە دۆزینەوەی رێگەیەکی گونجاو بۆ خەبات دژی رژیمی ئێران و بەدەسھێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد تووشی قەیرانێکی جیددی بوو. لەوانەیە گرینگترین ھۆکاری ئەم مەسەلە ملھوڕی و بەھێزی رژیمی ئێران لە کۆنتڕۆڵکردن و لاوازکردنی حیزبە کوردیەکاندا بێت. کەواتە لاوازبوون و تەریککەوتنەوەی حیزبە سیاسیەکانی کۆمەڵەو دیموکرات بووە ھۆی ئەوەی بزوتنەوەی کوردستان لە ئێران بەرەو شوێنێکی دیکە بڕوات. ئەم روانگە نوێیە کە بارودۆخی زاڵ بەسەر پێوەندیەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەردەوام بەھێزتری دەکات، نە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاوی سیاسی بۆ خەبات، بەڵکوو دۆزینەوەی رێگەیەکی کلتووری خەبات لە کوردستانی ئێران رەچاو دەکرێت کە پشتی بە شۆناسی کوردیەوە بەستووەو رەوتە جیھانیەکانیش لەمبارەوە یارمەتیدەری باشن بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد.


رەوانگەی بزوتنەوەی کلاسیکی کوردی کە لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە رێبەریی دەکرا، لەسەر بنەمای بوونی کەلێنێکی سیاسی ھاتەئاراوە. یان بە شێوەیەکی روونتر دەتوانین بڵێین ئەم حیزبانە پێیان وابوو، خەباتی چەکدارانەو وتوووێژکردن لەگەڵ رژیمی ئێران، ھاوڕێ لەگەڵ ئەم مەجالانە، رێگەی خۆشکەرە بۆ بەدەستھێنانی جۆرێک لە خودموختاری. بەڵام بەھێزبوونی رژیم ئەم روانگەی تووشی شکست کرد، گرینگرتن لایەنی لاوازی ئەم بزوتنەوە کلاسیکە گوێنەدان بە مەسەلەی شۆناس و کلتوور بوو. کە ئەم مەسەلە بوە ھۆی ئەوەی ئەوان لە کۆمەڵگای کوردستان دوور بکەونەوەو توانایی رێکخستنی خەڵکی کوردستانیان نەبێت. ئەو زمانەی کە رێبەرانی بزوتنەوەی کلاسیکی کوردی بەکاری دەھێنن، لە راستیدا زمان و گوتاری خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگای کوردی نەبوو. بەڵام دەوری دووھەمی بزوتنەوەی کورد کە ئێمە بە بزوتنەوەی نوێی ناسیۆنالیسمی کورد باسی لێدەکەین، لە روانگەی کلتووری و شۆناسخوازانە، لە زمان و گوتارێک کەڵک وەردەگرێت کە بۆ جەماوەری خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگای کوردی قبووڵ دەکرێت. ھەر بۆیە پژاک بە ناسینی ئەم گوتارانەو بە رەچاوکردنی سیاسەتێکی نوێ توانیویەتی جێگای خۆی لە نێو چوارچێوەی ئەم بزوتنەوەدا ببینێتەوەو خاوەنی ھێزی زۆر بێت بۆ مانۆڕێکی زیاتر لە چاو حیزبەکانی دیکە.

 

لە ھەرحاڵ ئەمڕۆکە ئێمە شاھیدی وەرچەرخانێکی قووڵ لە نێو بزوتنەوەی کوردیداین. لە حاڵێکدا کە جەریانی یەکەم لە روانگەی سیاسەتەوە دەیڕوانیە کلتوور و بایەخێکی ئەوتۆی لە کلتوور  و شۆناس نەدەدا، جەریانی دووھەم لە روانگەی کلتوورەوە دەیڕوانیە سیاسەت. ھەر بۆیە ئەمڕۆکە بزوتنەوەی کوردی رواڵەتێکی کلتووری-شۆناسی بە خۆیەوە گرتووەو لەم نێوەدا کەڵک لەو ئەبزارە کلتووری و راگەیاندن و ئەنجومەنە فەرھەنگیەکان و ناوەندەکانی خەڵکی و زانکۆکان، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد کەڵک وەردەگرێت.


رێکارەکان:


بەوجۆرەی کە لەم راپۆرتە لێکۆڵینەوەییەدا ھاتووە، پرسی گەلی کورد بە روخسارێکی نوێ‌و جیاواز لەرابردوو دەستیداوەتە خەبات‌و ئێستاکەش دەتوانین باس لەدەوری دووھەمی بزوتنەوەی گەلی کورد بکەین. ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە تا لەکۆتایی ئەم راپۆرتەدا وڵامێکی گونجاو بەم پرسیارە بدەینەوە، کە چ ھەوڵگەلێک‌و سیاسەت‌و رێبازێک ڕەچاو بکەین بۆ ئەوەی دەوری دووھەمی ئەم بزوتنەوە ھاوکات لەگەڵ ئەوەیکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەشێوەیەک بەڕێوەبچێت کە یەکگرتووی نەتەوەیی تووشی خەسار نەکات.


ئەم پێشنیارە چەندین ھەوڵ‌ و خاڵ لەخۆ دەگرێت:


ا - ئاستی دەوروبەر.
لێرەدا مەبەست لەئاستی دەوروبەر ھەڵدەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دەرەوەی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست‌و بە تایبەت عێراق‌و تورکیە. پێشنیارەکان ئەمانەن:
١- دەسپێکردنی پێوەندیەکی دۆستانەی نێوان ئێران‌و عێراق‌و بە تایبەت ھاوئاھەنگکردنی پێوەندیەکی بەجێ لەگەڵ رێبەرانی کورد لەعێراق، لەرێگەی دانانی پڕۆژەیەکی درێژخایەن‌و کلتووری لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی، بە جێگەی روانگەی کاتی‌و سیاسی‌و بەرژەوەندی خوازانە لەپەێوەند لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بۆ بەلاڕێدا بردنی بزوتنەوەی نەتەوەیی ناوخۆیی.
٢- ھەوڵدان بۆ چەککردنی حیزبە سیاسیە کوردیەکانی نیشتەجێ لەھەرێمی کوردستان‌و گواستنەوەیان بۆ ئەو پارێزگا دوور کەوتووەکان، یان دەرکردنیان لە وڵاتی عێراق لە رێگەی دانووستان‌و وتوووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی بەرپرس.
٣- پێداگری لەسەر ھاوئاھەنگی زیاترو ڕەچاوکردنی روانگەیەکی ھاوبەش لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵاتی ئێران‌و تورکیە بۆ سەرکوتکردنی بزوتنەوەی کوردی لە ناوچەکە.


ب - ئاستی نەتەوەیی.
چاکسازی سیاسی‌ و رێکارە درێژخایەنەکانی وڵات سەبارەت بە مەسەلەی کورد لەرێگەی:


١- بوونی کێشەیەک بە ناوی کوردو پێویستی ناسینی ئەم مەسەلە گرینگیەکی تایبەتی ھەیە، لەبەر ئەوەی کەسانێکی نەتەوەیی بوونیان ھەیە کە داواکاریە ناوچەییەکانی خۆیان بە شێوەی سیاسی دەردەبڕن. ناسینی مەبەستەکان، ھەوڵەکان، پێوەندیەکان، پێگەی کۆمەڵایەتی‌و شێوەی کردەوەو بیرکردنەوەی ئیدۆلۆژیکی کورد مەسەلەیەکی گرینگەو دەبێ بناسرێت.
٢- سەرەڕای ھاوخەت بوونی جیاوازی نەتەوەکان، ناوچەیی‌و ئایینی لەکۆمەڵگای کوردستان لەدژایەتی لەگەڵ ئایین‌و زمانی رەسمی ئێران، لەبەرچاوگرتنی سیاسەتێکی گونجاوو بنەڕەتی لەدرێژەی سەرکوتی بزوتنەوەی کوردو گوێدان بە رێکارە ئیستراتژیکەکانی رێبەری رژیم سەبارەت بە یەکگرتوویی ئیسلامی‌و بە ئامانج گەیشتنی درووشمی ئیستراتژیکی ھاوکاری خاوەنی گرینگیەکی تایبەتیە.
٣- بەھێزکردنی درووشمەکان، ئایینەکان‌و کاریزما ھاوبەشەکانی ئێرانیەکان‌و بە تایبەت کوردەکان، لەرێگەی راگەیاندنە گشتیەکان‌و بەرھەمھێنانی کلتووری وەکوو، فیلمی مێژوویی کە پێناسەی پێوەندیەکی قووڵ‌و ھاوڕێیانەی نەتەوەکان، دەتوانێت ھەنگاوێکی گەورە بێت بۆ یەکخستن‌و یەکگرتوویی نەتەوەیی.
ئاستی پارێزگاکان ( ناوچە کوردنشینەکانی ئێران)


بێگومان سەرنجدان بەو پێشنیارانەی کە لەئاستی دوولایەنەو نەتەوەیی پێشکەش دەکرێت، دەتوانێ ئاکامێکی گرینگری بۆ ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ھەبێت. بەڵام ئێستاکە بە لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندیەکانی کوردستان لەسەر ئەو بڕواین، کە لەم ناوچەدا چ ھەوڵگەل‌و چالاکیەک دەتوانرێ بەڕێوە بچێت بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی ئێران، کە لەئاکامی سەرھەڵدانی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی کورد تووشی خەسار نەبێت.


رێکارەکانی ئەمانەن:


١- پڕکردنەوەی جێگەی خاڵی ئەو رەوت‌و رێکخراوە سیاسی‌و ھزریانە لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران.
بە دەسپێکردنی بەرەیەکی ھزری بۆ بەرھەمھێنانی گوتاری کلتووری‌و مێژوویی نوێ، لە سەردەستی مامۆستایانی نەتەوەخوازی زانکۆکان، نووسەران‌و ... ھتد
لە چوارچێوەی نووسینی کتێبگەلی ھزری، ھونەری، سینەما، شێوەکاری‌و بیناسازی‌و شانۆو... ھتد بڵاوکردنەوەی ئەم بەرھەمانە لەراگەیاندنەکان‌و بەڕێوەبردنی سمینار بە جۆرێک رەوتی گوتاری نەتەوەخوازیی لەوانە نەتەوەی کورد بە چۆک دابدرێت‌و ھەڵوێست گرتن بۆ داھاتووی پێشکەوتنی وڵاتی ئێران کە تێیدا گوتاری لاوەکی وەکوو کورد، کە نەتوانێت سەرنجەکان بۆ لای خۆی رابکشێت.
٢- بەھێزکردن‌و لێک ئاڵان‌و گەشەی ئابووری، کار، بازرگانی‌و ئابووری‌لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان، لەپەێوەند لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئێران وەکوو پێویستیەکی مێژوویی دەبیندرێت.
٣- پێشگرتن بە ناوچەیی بوونی زانکۆکان.
٤- پەرەسەندن‌و زۆر کردنی حیزبەکان‌و کێبڕکیی لایەنەکان لەناوچە کوردنشینەکان، بە مەبەستی بەھێزکردنی روانگەی خەڵکی کوردستان سەبارەت بە پرسی ناوچەیی‌و نەتەوەیی سەرجەم مەسەلە گرینگەکانی تایبەت بە ئیدارەی وڵات.
٥- لەگەڵ گەشەی پیشەیی‌و ئابووری ناوچەی کوردستان دەبێ بایەخ بدەین بە گەشەکردنی سەرنجڕاکێشبوونی گەشتیاری لەم ناوچەیە، کە ئەم پرسە دەتوانێ ببێتە ھۆی بەشداری توریسم لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌و ھاتنیان بۆ کوردستان. لەبەر ئەوەی ھاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکانی کوردستان دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەم ناوچە ئاڵ‌و گۆڕی بەسەردا بێت‌و ئەمجارەیان کلتوورێکی نوێ لەم ناوچە پەرە دەسێنێت.
٦- خوێندنەوەیەکی نوێ‌و مەسەلەی شۆناس لەسەر شۆناسی نەتەوەیی، بە پێی پەسەندکردن‌و بەڕێوەبردنی ئیستراتژیەکی گشتی‌و فەرھەنگی لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک