٢٩\٤\٢٠٢٣
راگەیاندنی فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە:
پرسی پەنابەریی دەرهاویشتەی
سیستەمی
سەرمایەدارییە!
یەکی ئایار کرێکاران لەسەراسەری جیهاندا بە دروشمی ' کرێکارانی جیهان
یەکگرن!' ئەو ڕاستیە دووبارە دەکەنەوە کە کرێکاران لەهەر ڕەنگ و ڕەگەز،
نەتەوەیەك بن، یەك ناسنامەی چینایەتی و نێونەتەوەیی و یەك بەرژەوەندی و
ئامانجی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە.
سەرمایەداران لەهەر وڵات و هەر ڕەگەز و نەتەوە و ئاین و نەژادێك بن
هاوبەشن لە دوژمنایەتیاندا بەرامبەر بە چینی کرێکار‌و ئازادی و
خۆشگوزەرانی کرێکاران و بەشمەینەتان. ئەم سیستەمە نایەکسانە کە
بنەماکەی سیستەمی کۆیلایەتی بەکرێی ئینسانەکانە، بە قەیرانەکانیان
جیهانیان کردۆتە دۆزەخ. هەموو گۆشەیەکی ئەم جیهانە کراوەتە مەیدانی
ململانێ و جەنگ و ملیتاریزم. ئەو هێزو بلۆکە ئەمپریالیستیانە لەپێناو
بەرژوەندیەکانیان و بۆ قەرەبووکردنی ئەزمەی قوڵی ئابوریان کە
یەخەگیریان بووە، دۆخێکیان خوڵقاندوە لە گرانی و بێ‌کاری و هەژاری و
برسێتی و لێگرتنەوەو بڕینی خزمەتگوزاریەکان و ئاوارەی و دەربەدەری و
پەلاماردانی دەستەکەوتەکانی چینی کرێکار و ژیان و چارەنوسی ملیاردەها
ئینسانیان لەنێوان ناکۆکی هێزەکانی چینی بۆرژوازی و دەوڵەتانی
سەرمایەداری راگرتووە.
دیاردەی پەنابەری و ڕەوی بەکۆمەڵ و ئاوارەیش دەرهاویشتەی ئەو سیستەمەو
قەیران و سیاسەتە قێزهونو شه‌ڕو کاولکاریانەن، کە سەرمایەداران و
دەوڵەتەکانیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و قازانج و سود
پەرستیدا، ئه‌م ئۆردووە گه‌وره لە ئینسانەکانیان سەرگەردان و
ماڵ‌وێران و ئاوارە کردووە. له عێراق و ئهفغانستانەوە تا دەگاتە
لیبیا‌و سوریا تا ئۆکرانیا...تاد، ئاسه‌وارێکیان له بنەمای کۆمه‌ڵگە و
ژیانی مه‌ده‌نی نه‌هیشتۆته‌وه، کۆمهڵگەیان تا ئه‌وپه‌ری ڕاده وێران
و نابوت کردووه، تیرۆر‌و کوشتوبڕو ده‌یان باندی ئینسانکوژی و مافیایی
درێژە بە تەمەنی نەنگیان دەدەن. لە ئاکامی ئەوەشدا بە دەیان و سەدان
ملیۆن ئینسان رووبەڕوون لەگەڵ برسێتی و گرانی و بێ‌کاری و نائەمنی، هه‌ر
بۆیه بەناچاری بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه کە رێگا‌و
دەروازەیەکی شیاو بۆ ئایندەیان شك نابەن، به‌کۆمه‌ڵ ڕه‌و ده‌که‌ن و که‌شتی
مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرن، مەترسی بەخۆیان و ژن و منداڵەکانیان دەدەن تا له
ده‌ستی دڕندایهتیهكانی سیسته‌م و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
بۆرژوا ناسیۆنالیستی و ئیسلامی ڕزگاریان بێت. ده‌سه‌ڵاتێك كه خه‌ڵكیان
له سه‌ره‌تاییترین مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان
بێبه‌شکردوه، داخوازی و داوا ڕه‌واکانیان ژێر پێناوه‌و ژیان و
ئازادی و داهاتووی خه‌ڵکیان به بارمته‌گرتوه. ئەمەش چەند جاری تر
ئەوەمان پێ دەڵێت کە ناڕۆشنی و ئەو بێ ئاسۆیەی سەرمایەداری تیکەوتوە
بەهۆی نەبونی ڕێگا چارەو بەدیلیان بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە ئابوری و
حکومەتیەیی لەگەڵی بەرەوڕوون، بەتایبەتیش بەهۆی ڕێك نەکەوتنیان لەسەر
دوبارە دابەشکردنەوەی جیهان و جێخستنی سیستەمە ئەمنی و ئابورییە
ناوچەیەکانیان و دیاریکردنی ناوچەکانی نفوزیان، بڕیاریان داوە سەراپای
جیهان لەخوێن و کاولکاری و گرانی وهەژاریدا رابگرن.
لەبەرامبەر بەو دۆخە سەخت و مەترسیدارەی کە بۆرژوازی و دەوڵەتەکانیان
خوڵقاندویانە، پێویستە ڕێگایه‌کی کارسازو واقعی بۆ ڕاگرتنی قەیرانی
پەنابەری و ئاسەوارەکانی پەیدا بکەین، نابێ ڕێگە بدەین بە سەرمایەداری
و حکومەت و دەسەڵاتەکانیان لە وڵاتەکانیان سیاسەتی ئەوپەڕی نائینسانی
بەرامبەر پەنابەران پەیڕەوی لێبکەن، لە چەشنی گرتن و راونان و
توندکردنەوەی سنورەکان و سیاسەتی دیپۆرت و دورخستنەوەی پەنابەران بۆ
دورگەکان و سیاسەتی کەمپسازی و راگرتنیان بۆ ساڵانێکی زۆر لەژێر خێمەو
دەواردا لە خراپترین ژیان کە شایستەی ئینسان نەبێت.
ئەم حکومەت و دەوڵەتانە سه‌رچاوه‌ی ئه‌و وه‌زعه پڕ مهینهتهن که
ئارامی و ئه‌منیه‌ت و هه‌لومه‌رجی ژیانکردنیان بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه
نه‌هێشتۆته‌وه و دەیان کۆمەڵگەیان نقومی جه‌نگ و داگیرکاری و تیرۆریزم
و نائه‌منی و جۆره‌ها کارهساتکردوه.
بانگەوازی ئایاری ئەمساڵ بۆ بهشهريهتی شارستانى، خەڵکی ئازادیخواز‌و
ئینساندۆست ئەوەیە کە بۆ به‌رگری لەمافەکانی پەنابەران و راگرتنی ئەو
تراژیدیا سامناکانه‌ی پەنابەران و خەڵکی لێقەوماو لەگەڵیدا دەرگیرە،
ئەوەیە کە درێژە بە خەباتیان بدەن لە پێناو کردنه‌وه‌ی سنوره‌کان و
گوشارهێنان بۆ حکومه‌ته‌کان کە مافی په‌نابه‌ریان بده‌ن و خۆپیشاندان و
که‌مپه‌ینی جۆراجۆر له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا بۆ گۆڕینی یاساکانی ئه‌وروپا،
وەڕێبخەن و لەبه‌رانبه‌ر به جوڵانه‌وه راسیستی و نه‌ژاد په‌رستیه‌کان
بوەستنەوەو بۆ ئەوەی گیان و حورمەت و ئاسایشی ئینسانەکان پارێزراو بێت،
لەوەش زیاتر بۆ ئیمە چینی کرێکار‌و بەشەرێتی شارستانی و بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی و پێشکەوتنخواز پێویستە ئەو ئاسۆیه‌مان هەبیت، کە بە
دژی ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی دیاردەی پەنابەری بەرهەمهێناوە بێنه
مه‌یدان، مەسەلەی پەنابەری مەسەلەی ئێمە کرێکارانە، هەربۆیە ڕێگاچاره‌ی
گۆڕینی دۆخی ئێستای ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه و له‌به‌ینبردنی زه‌مینه‌کان و
ئه‌و هۆکارانه‌ی که پاڵ به خه‌ڵکه‌وه ده‌نێت ژیانی پەنابەری
هەڵبژێرن لەدۆست و ئازیزانیان دورکەونەوەو ئه‌و ڕێگا سه‌خته هه‌ڵبژێرن،
له‌ده‌ستوردا دابنێین. تا کاتێك که ئه‌مەمان نه‌کردبێت، هاتنی
پەنابەران بەلێشاو و تراژیدیا‌و کاره‌سات و ئەو نههامهتیيانە درێژه‌ى
ده‌بێت. ئه‌مه‌ش پێویستی بەهاوکاری و هاوسۆزی و هاتنەمەیدانی چینی
کرێکاری پێشڕهوە بۆ بەهاناوە چوونی پەنابەران و بەڕەسمیت ناسینی مافی
پەنابەری و مامەڵەکردنیان وەك ئینسان و رێزگرتن لە حورمەتی ئینسانی و
مافی هاوڵاتی یەکسان. دەبا هەموان پێکەوە بەدەنگی بەرز دژ بەجەنگ و
میلیتاریزم و دەخالەتی ئەم دەوڵەتانە رابوەستین و بەرگری لە بەرژەوەندی
چینایەتیامان بکەین، بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و ئاسوده‌یی کۆمه‌ڵگای
ئینسانی...
پەنابەران بەشێکن لەچینی کرێکار‌و بەرگریکردن لێیان ئەرکی ئێمەیە.
بژی یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار
٢٤\٤\٢٠٢٣
|