١٣\٦\٢٠١١
پرسی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و...

نووسینی: محه‌مه‌د ره‌زا
حاته‌می و محه‌مه‌د ره‌زا سه‌مه‌ری
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د حه‌کیمی
- به‌شی یه‌که‌م -
زۆر که‌م ده‌توانرێت ناوچه‌ێک له جیهان له‌بارتر له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا بدوزینه‌وه که له‌و شوێنه‌دا بتوانین،
کاڕابوونی مونوگرافی و هه‌روه‌ها ڕوانگه‌کانی مونوگرافی سیاسی
بخه‌ینه به‌ر باس و ئه‌زموون خوازی و تۆێژینه‌وه.
هیچ ناوچه‌ێک له جیهان نه‌یتوانیوه به‌م ڕاده‌یه درێژایی
و پانتایی ئه‌م ناوچه، به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
سه‌رنجی نیگه‌ران و ڕوانین و دڵه‌ڕاوکێی جیهان به‌ره‌و لای خۆی
ڕابکێشێت، پرسیارێک که ده‌ێته مێشکه‌وه ئه‌مه‌یه که بۆ ده‌بێ ئه‌م
ناوچه هێنده قه‌یراناوی بێ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌م ناوچه هێنده ببێته
شوێنی ملمڵانیی زڵهێزه‌کان یا ببێته شوێنی شه‌ڕ و تێک هه‌ڵپرژانی
هێزه ئیسلامیه توندئاژوه‌کان و نه‌ته‌وه‌ی و عه‌شێره‌یه‌کان؟ چ
هۆکارگه‌لێک بۆه‌ته هۆی ئه‌وه تا ئه‌م ناوچه ببێته ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی زڵهێزه گه‌وره‌کان و کێبرکێ ئه‌و ده‌سه‌لاتانه؟
ئێستا شاڕۆمه‌ندانی ئه‌م ناوچه به جۆڕێک له ئاگایی گه‌یشتوون که
ئه‌م به ئاگا بوونه توانیویه‌تی به ڕوانگه‌ێکی گشتی بگات، ئه‌م
ڕوانگه گشتیه له مه‌ڕ کارێگه‌ری مونگرافی له سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی
و ناوچه‌یی ڕه‌چه‌شکێن‌و ڕێکه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌وه‌ی له ژێره‌وه دێت
تێکۆشانێکه بۆ ئه‌وه‌ی تا کۆمه‌ڵێک له‌م ڕاستییانه بخه‌ینه به‌ر
باس‌و توێژینه‌وه.
واتای ناوچه.
ئه‌گه‌ر چی وشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی 1900زایینیه‌وه به
کار هێنراوه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌نگه له نێوه‌ی ساڵی نوزده‌دا له مه‌ڕ
پرسی هیندوستان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌م وشه به‌کار
هێنراوه. وشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1902ی
زایینی له لایه‌ن مێژوونووی زه‌ریایی ئه‌مریکا به ناوی ئالفرد ماهان
به کاربردراوه‌و مه‌به‌ستی ناوبراو لێکدانه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی که‌نداو
بوه، چۆنکا کاتێ له قاره‌ی ئوروپاوه چاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ده‌که‌یت، نه زۆر دووره‌و نه زۆر نزییک. ماهان کارێگه‌ری ده‌وڵه‌تی
رووسیه له سه‌ر ئێران‌و پلانی ئاڵمان بۆ دروست کردنی خه‌تێکی
شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ به‌غدای خستبوه به‌ر باس و توێژینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆکه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناوچه‌ێکی زۆر گه‌وره‌تر
له‌وه‌ی که ماهان ناویی لێ نابوو ده‌وترێت، به‌ڵام کارێگه‌ری
ژنوئسترایژییکی ئه‌م وشه هه‌روه‌ها له سه‌ر جێگه‌ی خۆی مایه‌وه.
مانای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانییدا بۆ
ئورووپایه‌کان و ئه‌مریکایه‌کان روون بووه‌وه، ئه‌و کاته‌ی مقه‌ڕی
بریتانیا‌و هاوپه‌یمانه‌کان ناسروان به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شێکی
زۆر له باکوور و رۆژئاوای ئه‌فریقا، ئێران، تورکیه‌و هه‌موو وڵاته
عه‌ره‌بیه‌کان که له پاڵ کاناڵی سوئزدا بوون، ده‌که‌وته ژێر ئه‌و
مقه‌ڕه‌وه. هۆکارێکی‌تر که ناوی ئه‌م ناوچه‌ی زیاتر له جیهاندا زه‌ق
کرده‌وه، گرنگی نه‌وت بوو که به‌شێکی به‌رچاو له نه‌وتی جیهان له‌م
ناوچه‌یه‌دا قه‌راری گرتوه.
جیا له‌م ناوچه، 6 وڵاتی باکووری ئه‌فریقایش به هۆی چه‌ندین هۆکار
له ژێر کارێگه‌ری و له پاڵ ناوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دێننه‌وه.
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که وڵاتانه به هۆی بافتی فه‌رهه‌نگی
شاڕۆمه‌ندانیه‌وه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیانیین و زۆر لێک
نزییکن.
دووهه‌م ئه‌م وڵاتانه‌ی به زوانی عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌ن و ئایینی
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه ئیسلامن که‌له‌م ڕووه‌وه له گه‌ڵ
وڵاته عه‌ره‌به‌کاندا هاوبه‌شیه‌کیان هه‌یه. ئه‌مه له لاێکه‌وه‌و
له لاێکی‌تره‌وه ئامانجه سیاسیه‌کانیشیان لێک نزیکه.
هه‌م ناوچه‌ی باکووری ئه‌فریقاو هه‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
هه‌ردووکیان له ناوچه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی گه‌وره‌ی نه‌وتن‌و ئه‌و
وڵاتانه به گشتی ئه‌ندامی رێکخراوی (ئۆپک) ن و هه‌روه‌ها رێکخراوی
وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆرینه‌ی رێکخراوی ئۆپکن و به‌شی هه‌ڕه‌زۆری
هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌و وڵاتانه دابینی
ده‌که‌ن و ئه‌م ناوچه ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێرێت له ئابووری جیهاندا، به
تایبه‌تی ئوقیانووسی مه‌دیته‌رانه‌ش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی هاوبه‌شی
ئه‌م دوو ناوچه‌یه.
به هۆی نه‌وت و گازه‌وه زۆربه‌ی وڵاته زڵهێزه‌کان ئه‌م ناوچه‌یان
کردوه‌ته جه‌وڵانگه‌ی خۆیان و رۆژانه له‌م ناوچه به هۆی بوونی
ئه‌رته‌شی بێگانه و هێزه ئیسلامیه توندره‌وه‌کان شه‌ڕوپێکدادان
دێته ئاراوه.
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی
|