٨\٣\٢٠١٠
پڕوپاگه‌نده‌کردن
بۆ ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کانی سه‌لمان روشدی.
شاکۆ محه‌مه‌د
له کۆتایی هه‌شتاکان و له زۆربه‌ی ولاتانی جیهانی ئیسلامی ده‌ستکرا
به خۆپیشاندان و کاردانه‌وه دژی رۆمانی(The Satanic verses )
(ئایاته شه‌یتانیه‌کان، هه‌رچه‌نده ئنگلیزیه‌که مانای دیڕه
شه‌یتانیه‌کانیش ده‌دات)ی سه‌لمان روشدی پاش بلاوکردنه‌وه‌ی له 28ی
ئه‌یلولی1988 که رۆمانێکه فکسیۆنه(خه‌یال) و له رووی نرخی
ئه‌ده‌بیه‌وه به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆ نییه، و به سوکایه‌تی کردن به
پێغه‌مبه‌ر و ئیسلام و کوفرئامێز له‌لایه‌ن رادیکاله‌ئیسلامیه‌کان
له‌قه‌له‌مده‌درا و4 شوباتی 1989 ئایه‌توڵای خومه‌ینی فه‌توای خوێن
رشتنی ده‌رکرد بۆهه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان له بلاو
بونه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه به‌ستافی ده‌زگای چاپی(ڤایکینگ)ه‌وه‌ش که
رۆمانه‌که‌ی له‌چاپدابوو و دامه‌زراوه‌کانی ئیران ملیۆنێک دۆلاریان
وه‌ک پاداشت ته‌رخان کرد بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ژیانی سه‌لمان روشدی
به‌کۆتابهێنێت، هه‌رچه‌نده پێش سێ سال له تاران لیژنه‌یه‌ک
پێکهاتبوو که خه‌لاتی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌کرد کتێبی (به‌داخه‌وه)
یان(Shame ) هه‌مان نووسه‌ر وه‌ربگێڕی که هێرشی ده‌کرده سه‌ر
سیاسه‌تی ئیمپریالی ئه‌مریکا.
له کۆتایی ئه‌کتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ له هیند که نووسه‌ره‌که به ره‌چه‌له‌ک
خه‌لکی ئه‌وێیه قه‌ده‌غه‌کرا و پاشان له چه‌ند ولاتێکی تری وه‌ک
ئیندونیسیا، سودان، میسر، سه‌نگافورا و ڤه‌نزوێلاش قه‌ده‌غه‌کرا.
کتیبفرۆشان له ئه‌مریکا روبه‌روی هێرش بوونه‌وه که به تێبینییه‌کیFBI
خۆی له 78 هه‌ره‌شه ده‌دا له سه‌ره‌تای مارسی 1989 که به‌شیکی که‌می
ژماره راستیه‌که بوو، زنجیره دوکانی کتێب‌فرۆشی ب.داڵتۆن له سێ
کاتژمێردا 30 جار هه‌ره‌شه‌کرا، له بێرکلی کالیفۆرنیاش دوو دوکانی
کتێب ته‌قێنرایه‌وه‌و له له‌نده‌نیش ته‌قاندنه‌وه‌ی کتێبفرۆشه‌کان
زیاتر بوون له‌وانه کۆلیت و دیلۆنی شه‌قامی چه‌یرینگ کرۆس و زۆرجاریش
کتێب فرۆشه‌کان کۆپی کتێبه‌که‌یان له ژێر کاوه‌نته‌ر ده‌شارده‌وه. له
چه‌ند بۆنه‌یه‌کێشدا کتێبه‌که‌ی له شوێنه گشتیه‌کان سوتێنرا.
له 3ی ئابی1989 مسته‌فا محمود مازیحی لوبنانی و سه‌ر به گروپێکی
حزبوڵا به ئامانجی تیرۆرکردنی سه‌لمان روشدی بۆمبێک له هۆتێلی
پادینگتۆنی ناوه‌راستی له‌نده‌ن داده‌نێت که پێشوه‌خته به خۆی ده‌ته‌قێته‌وه‌و
گیان له ده‌ستده‌دات و زیان به دوو نهۆمی هۆتێله‌که ده‌گه‌یه‌نێت.
له 11ی ته‌موز1991 (ئیگاراشی) به چه‌قۆ کوژرا که وه‌ر‌گێری رۆمانه‌که
بوو بۆ یابانی و وه‌ڕگێره‌که‌ی بۆ ئیتالی (کاپریۆلی) که به هه‌مان
شێوه به چه‌قۆ هیرشی کرایه‌سه‌ر، (عه‌زیز نه‌سین) که وه‌رگێڕه‌که‌ی
بوو بۆ زمانی تورکی له2ی ته‌موز1993 له ئۆتێل مادیماک له شاری سیڤاس
هه‌وڵی کوشتنی ده‌درێ له هێرشێکی توندره‌وه ئیسلامیه‌کان و دوای
نوێژی هه‌ینی که ئه‌نجامه‌که‌شی روداوه‌کانی سیڤاسه که کوژرانی 37
که‌سی لێکه‌وته‌وه که 32یان ڕۆشنبیر بوون. هه‌رچه‌نده هه‌ندێک
زانای فقهی ئیسلامی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گوێزه‌ره‌وه‌ی کوفر کافر
نیه(ناقل الکفر لیس بکافر).
دانیال پایپس نووسه‌ر ئه‌مریکی و شاره‌زای رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌لێت"
روشدی رۆشنبیرێکی نارازیه که ره‌خنه‌ده‌گرێت و گالته‌ده‌کات به هه‌موو
شتێک تاراده‌یه‌ک. کتێبیکی هێرشکردنه سه‌ر هیندی مۆدێرن و بنه‌ماله‌ی
گاندی ، کتێبی دوای ئه‌و نه‌فره‌تکردنه له سه‌رکرده سیاسیه‌کانی
پاکستان، سێیه‌م هێرشده‌کاته سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مرێکا،
چوارمی به گژ ئسولیه ئیسلامیه‌کان و به‌ریتانیایه"
هه‌رچه‌نده له کاتی فه‌تواکه‌ی خومه‌ینیه‌وه تا ئێستا سه‌لمان رۆشدی
پۆلیس پاسه‌وانی ده‌کات و ئه‌م ژیانه‌ی وای کرد له خێزانه‌که‌ی
جیابێته‌وه، روشدی له 14 شوباتی هه‌موو ساڵێک به وه‌سفی خۆی "شێوی
کارتی ڤاله‌نتاین" بۆ دێ له ئێرانه‌وه که به بیری بهێنه‌وه که فه‌تواکه‌یان
له بیر نه‌چووه. به‌ڵام ناوداریه‌کی گه‌وره‌ی په‌یدا کرد‌و بری 2
ملیون دۆلاری قازانج کرد له فرۆشی کتێبه‌که‌ی بۆ زۆرێک زمان له‌وانه‌ش
فارسی وه‌رگێردرا، نازناوی (سوارچاک) به‌هۆی خزمه‌تکردنی بواری ئه‌ده‌ب
له لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیا له 2007 پێبه‌خشرا، له 2008 ریزبه‌ندی
13 ی رۆژنامه‌ی تایمزی وه‌رگرت له‌ناو 50 گه‌وره‌ترین نووسه‌ری به‌ریتانیا
له دوای 1945ه‌وه، هه‌ڵگری پله‌ی کۆمانداره له سه‌ندیکای هونه‌ر و
نامه (Ordre des Arts et des Lettres) که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری فه‌ره‌نسا ده‌به‌خشرێت.
لای ئێمه و دوای 22 ساڵ له بلاوکردنی رۆمانه‌که، هه‌وڵدانی گۆڤاری
خه‌ڵک بۆ وه‌ڕگێرانی چه‌ند به‌شێکی وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی هه‌لبژاردن
سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌نجامه‌که‌ش به‌ره‌به‌ره دووباره بونی هه‌مان
سینارۆیه شێوه‌ی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی
دژی بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌که‌ی راده‌وه‌ستن(به هه‌مان کتێبه‌که‌ی
مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی) ته‌نها له ئه‌نجامدا پروپاگه‌نده‌یه‌کی بۆ ده‌که‌ن.
باشتره هه‌رکه‌سێک بواری ئه‌وه‌ی هه‌بێت که کتێبی وه‌های له بن ده‌ستدا
بێت و ئه‌و که‌سه‌ی رۆمانه‌که بخوێنێته‌وه به تێگه‌یشتنی خۆی بریاری
له‌سه‌ربدات، ئازادی فکری ناکرێ بخرێته به‌ندیخانه.
smbamerny@yahoo.com
|