په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٧\٢٠١٨

پیشانگەی" سەمای گڵ و رەنگ".

 

 

کاتێک گڵ و رەنگ و بەهرەی ٨ هونەرمەند ئاوێزان دەبن و دەست لەملانێی یەک دەکەن، پێکەوە دەست دەکەنە سەما، " سەمای گڵ و ڕەنگ" لە دایک دەبێ.

 
پێگەی ڕۆشنبیریی کوردی ئۆتاوا؛ لە پێشانگایەکی هونەری بۆ ٨ هونەرمەندی بەتوانای کورد، سەکۆیەکی هونەری ڕێکخستوە بۆ کارە هونەریەکانیان.


گردبوونەوەی ئەم ٨ هونەرمەندە بەتوانایە؛ سنووربەزاندنی خەمەکان و باوەشگرتنەوەیە بۆ ئیستاتیکای ژیان لەڕێگای کارە هونەرەکانیان بۆ ژیان لە هەرشوێنێک بێت:
• کاوان قادر( پەیکەرساز)
• تەها ساڵح (شێوەکار و خۆشنووس)
• شیلان جەبار(شێوەکار)
• ئاری میرزا (شێوەکار)
• وریا سەلاح (شێوەکار)
• فاروق میرزا (شێوەکار،میوسک ژەن و شانۆکار)
• بورهان مستەفا( پەیکەرتاش و شێوەکار)
• سیروان عبدوڵا (شێوەکار و نووسەر)


تێبینی: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نمایشکردنی پیشانگاکە؛ ۆرک شۆپ و هونەری ڕاستەوخۆی خۆشنووسی و پەیکەرسازی لە لایەن هونەرمەندان( تەها ساڵح و کاوان قادر) پێشکەش دەکرێت.


ڕۆژ و کات: ٢٩ی جوڵای ٢٠١٨، کاتژمێر لە ٢ی دوای نیوەڕۆ- ٧ ی ئێوارە.

Nepean Centrepointe Library :شوێن

101 prom. Centrepointe Dr. Ottawa, ON K2G 5K7
 

 

xara.aras@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک