پشیله‌که‌ی تاڵه‌بانی له نیشتمانیه‌وه به‌ره‌و ناپاکی
قادر نادر
یه‌کێک له‌سیما مه‌ترسیداره‌کانی تاڵه‌بانی ، له ئاخافتنا سڵ له‌هه‌ستی کورد ناکاته‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردوه دوای هه‌موو کۆنگره ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌کانی ، دنیایه‌ک ره‌خنه‌و بابه‌تی له‌سه‌ر بنوسیرێت . له‌وه‌ش کاره‌ساتر هیچ گۆرانێک له‌هزر و ئاخافتنی ڕونادات . ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به پله‌ی سه‌رۆک کۆماری و پیربونی نیه ، چونکه ئه‌و له‌شاخ و دوای راپه‌رین و ئێستاش به‌رده‌وام خاوه‌نی ئه‌م هه‌ڵویسته مه‌ترسیانه‌یه ( ده‌وله‌تی کورد خه‌ونی شاعیروهه‌رزه‌کاران و خه‌یاڵه ، به‌پارێزه‌ر بونی بۆ خه‌زره‌جی ، به‌راوێژکاربونی بۆ سامه‌ڕائی، هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی سوڵتان هاشم ، به تیرۆریست ناسینی پ‌ک‌ک، له‌به‌رده‌م قاپی داگیرکه‌رانا به شان هه‌ڵدانی جه‌لادانی گه‌له‌که‌مان له (ئێران ، سوریا ، تورکیا) ...به‌رده‌وام
هه‌ر له‌وکاته‌ی تاڵه‌بانی له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌ی دوکاندا ، وتی پشیله‌یه‌کی کوردیش ته‌سلیم به تورکیا ناکه‌ین ، مه‌سه‌له‌ی (پشیله و تاڵه‌بانی) وه‌ک وته‌که‌ی ( محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف و علوج) له‌که‌سێتیاندا هاوته‌ریب بوه و بؤته هه‌واڵی زۆر له ڕۆژنامه‌و مالپه‌ره کاندا ، تا ئێستاش ، ئه‌و پشیله‌یه به‌دوای مامه‌وه‌یه ، به‌تایبه‌تی له ململانێی کێشه‌ی گه‌لی کورد و داگیرکه‌ری تورکیادا ، که‌دواین جاریش سه‌رله‌نوێ وشه‌ی پشیله هاته‌وه ناو کۆنگره ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌ی تاڵه‌بانی و عه‌بدولڵا گوڵدا . ئه‌مه‌ش حکمه‌تێکی تاله‌بانیه که ده‌توانێت پشیله‌ی مشک خۆر بگوازێته‌وه ، نێو دنیای سیاسی و ڕۆڵی گرنگی پێ بگێرێت له دورست کردنی قه‌یران و شه‌رو هێرشی ناتۆ و به‌رخودانی گه‌ریلادا خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی کورد له‌هه‌نده‌رانا . له‌هه‌موش سه‌یرتر تاڵه‌بانی له‌هه‌ر شوێنێک بێت پشیله‌که ده‌گۆریت ، بۆ نمونه له‌کوردستان بو وتی پشیله‌یه‌کی کوردیش داڵده‌ی تورکیا ناده‌ینه‌وه ،که‌چی چوه تورکیا به‌قودره‌تی قادر ئه‌م پشیله‌یه ره‌گه‌زنامه‌که‌ی بوه عیراقی !
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌ویت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین،له‌به‌رده‌م قاپی گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین دوژمنی ئه‌مڕۆی کوردا ، ناساندنی پارتی کرێکارانی کوردستانه به تیرۆریسته !؟ . ئه‌گه‌رچی له‌کاتێکا ئه‌م وشه‌یه له‌زاری تاڵه‌بانی ده‌وترێت ،هه‌مووکورد که‌رامه‌ت بونی خۆی له‌چاوو ،ژێر پێی گه‌ریلاوه ده‌بینێته‌وه ، ئه‌مه‌ش زیانێکی سیاسی بۆ خودی تاله‌بانی و حزبه‌که‌ی دروست کردوه .
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا تاڵه‌بانی نا‌توانیت له‌وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوساندا ، هه‌ستی خه‌لکی کوردستان ئه‌وه‌نده بریندار نه‌کات ؟ ئاخر سه‌رکرده ی سه‌رکه‌وتو لێره‌دا سیاسی بونی ده‌رده‌که‌وێت ، که له‌هه‌ستیارترین ، پرسیارا بتوانێت گۆڵی سیاسی له گه‌ل و حزب و که‌سێتی خۆی لێ نه‌کرێت . به‌ڵام تاڵه‌بانی زیاتر له 50 ساڵه دیدار‌و گفتوگۆی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌کات ، که‌چی به‌رده‌وام ،که‌وتۆته به‌ر ڕه‌خنه‌ی رۆشنبیر ورۆژنامه‌نوساند!؟ا .
بیرمه له‌که‌نالی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ، 3 جار ، پرسیاری له فاروق شه‌رع کرد، که پێتان وایه پ‌ک‌ک هێزیکی تیرۆریسته ؟ دانی پیا نه‌ناو ،هه‌موو جارێکێش خۆی له‌و پرسیاره ده‌برده ده‌ره‌وه . به‌لام تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری. به‌رله‌وه‌ی پرسیاره‌که ته‌واو بێت ، وشه‌ی تیرۆریست،ده‌ده‌نه پاڵیان . دیاره ئه‌م وشه‌یه‌ش وشه‌یه‌کی بچوک نیه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی په‌یامێک و هه‌لوێستێکی سیاسیه ، کۆمه‌لێک مانای سیاسی ده‌دات . من دلنیام ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م قاپی داگیرکه‌رانا ، هه‌ر لایه‌نێکی ، به‌شه‌کانی تری کوردستان ، به تاڵه‌بانی بڵیت خۆفرۆش و تیرۆریست ، هه‌موو هێزی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی دژی ده‌خرێته مه‌یدانه‌وه.
دیاره پێم وانیه تاله‌بانی ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌نی سیاسیشی ماوه بتوانێت گؤرانێک له ئاخافتنی بکات ، تاخه‌لک ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوان دژی به‌رپا نه‌کات و ئه‌ندامانی یه‌کێتیش له‌ئه‌ندامێکه‌وه بۆ مه‌ک‌ته‌ب سیاسیه‌کیه‌وه بوێر نه‌بێت و بۆ جارێکێش بڵێت ستۆپ تاڵه‌بانی.
به‌نده دڵنیایه ئه‌م وتانه‌ی تاله‌بانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌یان ملیۆن کوردی بریندار کردوه ، له‌بواری ده‌ره‌وه‌ش کاریگه‌ری بوه وده‌بێت ، به‌نمونه ماوه‌ی 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر گفتۆگۆیه‌کی توند له نیوان( كارل بیلد) ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد له‌گه‌ل هه‌ردو ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێدی و دۆستی گه‌له‌که‌مان (یاکوب یۆهانسۆن) و (فردرێک مالم )رویدا که‌ره‌خنه‌ی توندیان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد گرت که پ‌ک‌ک به تیرۆریست ده‌ناسێنی ، له‌یه‌کیک له‌وه‌لامه‌کاندا وتی ئه‌وه هه‌رمن نیم ئه‌وه ده‌لێم، خودی تاله‌بانی که‌یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی کورده هه‌مان قسه ده‌کاته‌وه ؟
له‌یادیشمان نه‌چیت تاله‌بانی ئه‌م جاره زۆر به ڕاشکاوی وتی من وتومه‌پشیله‌یه‌کی عێراقی داڵده به‌حکومه‌تی تورکیا ناکه‌م نه‌م وتوه پشیله‌یه‌کی تورکی ؟ ئه‌مه‌ش په‌یامێکی مه‌ترسیداره له‌ده‌می تاڵه‌بانی ده‌رده‌چێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر پشیله‌که‌ی تاڵه‌بانی له دوکان نیشتمان په‌روه‌ر بوو ئه‌وا هه‌مان پشیله‌ی له ناو قاپی داگیرکه‌را بوه خۆفرۆش .
له‌کۆتایشدا ده‌ست خۆشی له ئه‌ندامانی ده‌ته‌په ده‌که‌م که ئاماده‌نه‌بون هیچ پێشوازیه‌ک له تاله‌بانی بکه‌ن.
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3107&Itemid=234
|