٢٩\٥\٢٠٢٢
''پشیلە رەش'' بە
ڕۆڵ بینینی "بەهرام رادان"
لە سینەماکانی
هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێ.
مهنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "پشیلە رەش" لە دەرهێنانی "کەریم ئەمینی" و بە رۆڵ بینینی "بەهرام
ڕادان" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان
نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "پشیلە رەش" لە دەرهێنانی "کەریم ئەمینی"، لە
بەرهەمهێنانی "بەهرام ڕادان" ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ئێران و بە
ڕۆڵ بینینی هەندێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: "بەهرام
ڕادان"، "تەڕلان پەروانە"، "حوسێن پوورکەریمی"، "کیا ڕوکنی"، "بەهارە
کیان ئەفشار"، "عەلیڕەزا ئوستادی"، "پەیام ئەحمەدی نیا"، "ئازادە
سەدیری"، "بێهرووز قادری"، "ستایش ڕەجایی نیا"، "ئارەزوو نەبووەت" و بە
ئامادەبوونی "ڕەزا یەزدانی"، "ئیحسان کەڕەمی"، "عەلی ئۆوجی"، "نیگار
شیرازی" و گرووپی موزیکی "سوێن" لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی
کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
نمایشی گشتی "پشیلە رەش" بە بەرپرساریی "محەمەد تۆریوەریان" لە ڕۆژی
٣٠ی گوڵانی ٢٠٢٢ لە سینەما "سالم" لە شاری سلێمانی، لە ڕۆژی ٢ی
حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سینەمای "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر دەست
پێدەکات و لە درێژەی نمایشی خۆشیدا لە سینەمای "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک
لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی فیلم لە
ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە، لەوانە: "وەرشەو" لە وڵاتی پۆڵەندا، "سووفیا"
لە وڵاتی "بوڵگاریا"، فێستیڤاڵی هونەریی پێشکەوتووی "چۆنگ کینگ" لە
وڵاتی چین، "داکا" لە وڵاتی "بەنگڵادش" و هەروەها لە فێستیڤاڵەکانی "پڕێنس
ئێدواڕد" و "ڤەنکۆڤێر" لە وڵاتی کەنەدا.
فیلمی سینەمایی "پشیلە رەش" بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٠ ناوەرۆکێکی کۆمەڵایەتی
هەیە و ڕوانینێکی هەیە بە مەسەلەکانی ئەمڕۆی گەنجان، ئامادەبوونی ڕۆژ
لەگەڵ ڕۆژیی ئەنتەڕنێت لە ناو کۆمەڵگای ڕەسەن و هەروەها جیاوازیی
جیلەکان لە ناو کۆمەڵگای ئەمڕۆکەی ئێراندا.
هەندێک لە ستافی ئامادەبوونی "پشیلە ڕەش" بریتین لە:
نووسەر: عەلی ئەسغەری، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: موڕتەزا هدایی، وێنەگر:
هۆمایوون قوربانی، مونتاژ: بەهرام دێهقانی، دەنگدانەر: ئیرەج شەهزادی،
ئاوازدانەر: بامداد ئەفشار، دەنگهەڵگر: سەعید بێجنۆردی، دیزاینی میکیاج:
مەحموود دێهقانی، دیزاینی سەحنە: حوجەت ئەشتەری، دیزاینی جلووبەرگ:
گوڵناز گوڵشەن، بەڕێوەریی بەرهەم: محەمەد حەیەدەر قولی، داڕشتنی پلان:
فرووزان جەلالی، جێگری بەرهەم: عیرفان سەفەری، بەڕێوەریی تەدارەکات:
مێهدی عەباسی، یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر: مەیسەم بەیدەقی، مونشی
سەحنە: فائیزە گرکانی، دیمەنە تایبەتەکان: وەحید قوتبی زادە،
بەرهەمهێنەر: بەهرام ڕادان، بەرهەمی "خانە خلاق رادرو".
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|