٢٧\٨\٢٠١٤
پشكۆ نه‌جمه‌دین:
شیعر، چڕكردنه‌وه‌ی
وێنه‌كانی زه‌ینی شاعیره له ماڵی زماندا.

سازدانی:
ڕابه‌ر فاریق
(پشكۆ
نه‌جمه‌دین)ی شاعیر و نووسه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا له باره‌ی كۆمه‌ڵێك
پرس، كه پێوه‌ندییان به ئه‌ده‌ب و
ڕۆشنبیریی و ڕه‌هه‌نده‌كانیانه‌وه
هه‌یه، ڕوانینه‌كانی خۆی خستوونه‌ته
ڕوو، هاوكاتیش له
ڕوانگه‌ی
خۆیه‌وه له باره‌یانه‌وه ده‌دوێت، زۆر به كورتیی، به‌ڵام جوان
ڕسته‌كانی ده‌ربڕیون.
پشكۆ نه‌جمه‌دین خاوه‌نی چه‌ند كۆمه‌ڵه شیعرێكه، ئه‌گه‌رچی كه‌م ده‌نووسێت،
به‌ڵام له سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌ه‌ی شیعره‌كانیشیدا هه‌ست به
ڕوانینی تایبه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی وی ده‌كه‌ین له ته‌ماشاكردنی دنیا
و هه‌موو شته‌كانی دیكه‌وه. جگه له‌مه‌یش، شیعری وی به جۆرێك له
جۆره‌كان له یاده‌وه‌رییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یادگه‌ی ئه‌م شاعیره هه‌رده‌م زیندووه، له پاڵ
ئه‌مه‌یشدا ئه‌و "شت"انه‌ی دوێنێ تێكه‌ڵ به فه‌نتازیا و بینینی ئێسته
ده‌كات و له باره‌یانه‌وه ده‌دوێ، له ده‌قدا. با به یه‌كه‌وه وه‌رامه‌كان
بخوێنینه‌وه، تا پتر له دیده‌كانی نزیك ببینه‌وه:
ڕابه‌ر فاریق: كه‌سانێك هه‌ن زۆر به
داخراوه‌یی و سانایی پێكهاته‌كانی ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كی
دی، ته‌نها ده‌ڵێن: (ئه‌م ده‌قه جوانه)، (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)، به
بێ ئه‌وه‌ی جارێك بپرسن: بۆچی؟ هۆكردی ئه‌م (هه‌ڵده‌سه‌نگاندن)انه بۆ
چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رپێیی و ساده بۆ پێكهاته‌كانی
ده‌ق و په‌ینه‌بردن به مانا دیار و نادیاره‌كانی، ناكارایی و كه‌متوانستی
بۆ شیكردنه‌وه‌ی وێنه نووسراوه‌كان و خوێندنه‌وه‌یان له ئاستێكدا كه
مانا و مه‌غزای نه‌بینراو‌ی ده‌ق، به
ڕه‌هه‌ند و بارێكی دیكه‌دا
بخوڵقێنێته‌وه، نیشانه‌ی بێئاگایی و ناشاره‌زاییی
ڕه‌خنه‌گره، له
كاری ڕه‌خنه‌گرتن و خوڵقاندنی تێكستی
ڕه‌خنه‌ییدا.
ڕابه‌ر فاریق: كه‌نگێ ده‌توانین بڵێین
ئه‌م ئه‌ده‌به (زاره‌كی)یه و ئه‌ویدیكه (نووسراوكراو)ه؟ هاوكات ئه‌م
ڕه‌خنه‌یه (بنیاتنه‌ر)ه و ئه‌ویدیكه (ڕووخێنه‌ر)ه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئه‌ده‌بی زاره‌كی، ئه‌و ژانرانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌گرێته‌وه
كه مێژووی ئافراندنیان كۆنه و
ڕه‌نگه پێش مێژووی په‌یدابوونی
نووسین كه‌وتبن، یاخود خوڵقێنه‌ران و داهێنه‌رانیان، له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك،
بواری به نووسینكردنی ئه‌و ژانرانه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و ئیدی بابه‌ته‌كه
ده‌ماوده‌م له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه گوزێراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ژانرانه‌ی ئه‌ده‌ب كه ده‌شێت شیعر، چیرۆك و سه‌رگوزشته، به‌یت و
بالۆره، په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و زۆر شتی دیكه‌ش بگرێته‌وه
كه خاوه‌نه‌كانیان له سۆنگه‌ی به نووسراونه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كاندا،
بزر و نادیارن. پرۆسه‌ی به نووسین نه‌كردنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی،
موڵكییه‌تی ئافراندنه‌كان له تاكی بگۆوه بۆ كۆمه‌ڵ ده‌گوێزێته‌وه،
هه‌رئه‌مه‌شه كه دواتر له ژێر ناوی (فۆلكلۆر)دا ده‌نووسرێته‌وه و
خه‌سڵه‌تێكی میللیی وه‌رده‌گرێ.
ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و
ڕوخێنه‌ر، دوو تێرم و دوو چه‌مكن كه زیاتر
سێبه‌ری سیاسه‌تیان به‌سه‌ره‌وه‌یه و كه‌متر سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا
هه‌یه.
ئه‌م تێرمانه، داهێنراوی سیاسه‌تكارانی ده‌سه‌ڵاتن و دیدی ئه‌وانه
بۆ پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌سازی و
ڕه‌واییدانه به ده‌مكوتكردنی
ڕه‌خنه‌گران،
ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌كوو زانستی
ڕه‌خنه‌سازی، هه‌میشه بنیاتنه‌ره،
بنیاتنه‌ر به‌و مانایه‌ی به میتۆده جیاوازه‌كانی خۆی ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه
و له ئه‌نجامی شیته‌ڵكارییه‌كانیدا، دووباره ده‌ق ده‌خوڵقێنێته‌وه و
دروستی ده‌كاته‌وه.
ڕابه‌ر فاریق:
ڕه‌خنه‌گرانمان، به‌ده‌ر
له كاری خۆیان (ڕه‌خنه‌گرایی) به‌دیل دۆزه‌ره‌وه‌شن. ئه‌م دوانه گه‌ره‌كیان
به كه‌سی تایبه‌تمه‌ند و ئاكادیمیست هه‌یه؟ كه‌نگێ ده‌قی ئه‌ده‌بیی
ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌خوازێ؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: دیاره
ڕه‌خنه‌گه‌ر گه‌ره‌كه كه‌سی تایبه‌تمه‌ند
و شاره‌زا بێ، باكگراوندێكی
ڕۆشنبیریی قووڵی له بواری مێژوو و تیوری
ئه‌ده‌بدا هه‌بێ.
ڕه‌خنه‌گر، ڕۆشنبیرێكه له‌به‌ر
ڕۆشناییی تیوره جیاوازه‌كانی
ڕه‌خنه‌دا
و به میتۆدی تایبه‌تی خۆی، ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ،
لایه‌نه نهێنی و نادیاره‌كانی ئاشكرا ده‌كا. پێم وانییه، مه‌رجی
ئاكادیمیستبوون بۆ
ڕه‌خنه‌گر دابنێین، به‌ڵام دیاره كه
ئاكادیمیستبوون، كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی پۆزه‌تیڤ به كاری
ڕه‌خنه‌گر ده‌به‌خشێ،
هاوكاتیش كاره‌كه‌ی میتۆدیك و سیسته‌ماتیكتر ده‌كا.
ئه‌ده‌ب، زاده‌ی فیكر و خه‌یاڵی تاكی نووسه‌ره. به‌رزیی هه‌ر
داهێنانێكی ئه‌ده‌بییش، به‌نده به ده‌سه‌ڵاتی فیكر و فراوانیی فه‌نتازییا
و ئه‌زموونی نووسه‌ره‌وه.
پێم وانییه چ ده‌قێكی ئه‌ده‌بیی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بخوازێ، یانژی چاوه‌ڕێی ده‌قی ئه‌ڵته‌رناتیڤی
ڕه‌خنه‌گر بێ. له
ڕاستیدا ئه‌ركی
ڕه‌خنه‌گر،
دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ نییه، به‌ڵكوو خوڵقاندنی
ده‌قێكی نوێیه، له‌سه‌ر دنگه و
ڕایه‌ڵه‌كانی ده‌قی نووسراو.
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر دۆزینه‌وه‌ی (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) به ئه‌ركی خۆی بزانێ،
ئه‌وه هه‌م ده‌قی
ڕه‌خنه‌لێگیراو و هه‌م نووسه‌ریش
ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ڕابه‌ر فاریق: ئه‌و
ڕێگایانه كامانه‌ن
كه ده‌بنه پردی پێوه‌ندیی قووڵیی نێوان نووسه‌ر و وه‌رگر، بۆئه‌وه‌ی
سیحرێكی ئاگاییانه بچسه‌پێنن له فیكری خوێنه‌ر، تا تێكه‌ڵبوون و
هاومه‌ستییه‌كی
ڕه‌گئاژۆیی بخوڵقێ. ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه
له وه‌ها كاتێكدا كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین:
ڕێگه ئه‌فسووناوی و نه‌بینراوه‌كانی نێوان
نووسه‌ر و خوێنه‌ر، له میانه‌ی تانوپۆ و
ڕایه‌ڵه چنراوه‌كانی سه‌ر
جه‌سته‌ی تێكستی خوڵقێنراوه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن. ئه‌م
ڕێگایانه پێش
هه‌رشتێك له ماڵه سیحراوییه‌كانی زماندا كار ده‌كه‌ن. زمانی
بڵا، ڕۆحی تیشكباری تێكسته. ئه‌وه زمانی دیار و نادیاری خوڵقێنراوی
پڕ ڕووداوی نێو جه‌سته‌ی ده‌قه كه ده‌كارێ پرده‌كانی موعجیزه له
نێوان نێره/ نێردراو/ وه‌رگردا
ڕۆبنێ. زمان كه ناكرێ ته‌نها وه‌كوو
ئامرازی گه‌یاندن لێی بڕوانرێ، بگره ده‌شێ خودی
ڕووداو بێ له ده‌قدا،
ده‌توانێ له زه‌ینی خوێنه‌ردا جۆرێك له تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كی
سۆفیستانه بخوڵقێنێ.
خه‌یاڵ یاخود فه‌نتازیا كه به‌رهه‌می هزرین و بینینی نووسه‌ره بۆ
واقیعی ته‌ڵخ و دابارینی جوانییه‌كانه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی
پڕ نهێنیی ئه‌و
واقیعه دزێوه‌دا كه ژیانی له ئامێز گرتووه. واته هه‌وڵدان بۆ خه‌پاندن
و فریودانی خوێنه‌ر له
ڕێگه‌ی دڕشتنه‌وه‌ی (درۆ جوانه‌كانه)ه‌وه،
تا بتوانێ له‌م گوڵشه‌نی خه‌یاڵه‌دا، په‌ی به كه‌مۆكه‌یه‌ك له
ڕاستییه جوانه‌كان ببات و كه‌شفیان بكا. ئه‌مه
ڕێگه‌یه‌كه كه
نووسه‌ری به ئه‌زموون، له میانه‌یه‌وه ده‌كارێ خوێنه‌ر له مه‌یخانه‌ی
واقیعی پڕ له مه‌ینه‌ت و ده‌ردیسه‌ریدا مه‌ست بكات و له‌و حاڵه‌تی مه‌ستبوونه‌دا
به‌رز و به‌رزتر بفڕێ. توانستی نووسه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی
له هزردا ده‌بارن و ده‌خوازن ئه‌م دنیای بڵاده‌ست و باوه، نغرۆ بكه‌ن
و تێكی بشكێنن. جێخستنی ئه‌م وێنانه و كۆكردنه‌وه‌یان له فیگۆر و كۆد
و ده‌لاله‌ته‌كانی زماندا،
ڕۆڵێكی زێده‌گرنگ له بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی
نێوان (نووسه‌ر/ خوێنه‌ر، ده‌ق/ خوێندنه‌وه)دا، ده‌گێڕن.
میتۆد و ته‌كنیكی نووسین و ستایلی تایبه‌ت و جوداهه‌ڵكه‌وتوو، ده‌شێ سێ
ڕێگای دیكه بن كه نووسه‌ری به ئه‌زموون، وه‌كوو ئه‌ندازیاری تێكست،
بتوانێ ئه‌و پێوه‌ندییه قووڵه دوولایه‌نه دروست بكا.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رمایه و كه‌ره‌ستانه كه بۆ
ڕۆنانی پرده‌كانی
پێوه‌ندیی گرنگن، ده‌شێ له ماڵی خوێنه‌ردا بن. ئاوه‌ز و هۆشیاریی
خۆێنه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و توانستی ئه‌و بۆ كه‌شفكردنی نهێنییه‌كانی
ده‌ق، دۆزینه‌وه‌ی جوانییه‌كان و چێژ لێ بردنیان، خوڵقاندنی گفتوگۆیه‌ك
له نێوان خۆی و نووسه‌ردا، ده‌شێ مه‌رجه‌كانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست
بن كه ببنه مایه‌ی خوڵقاندنی ئه‌و ئامێته‌بوون و لێكهه‌ڵپێچرانه‌ی
نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر.
ڕابه‌ر فاریق: ئێسته، شیعر و قسه‌ی
ئاسایی تێكچڕژانێكی
ڕیشه‌ییان به خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
جۆره‌ی ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا ئه‌زموون كراوه، به‌ڵام شاعیرانی
ئێمه‌یش سوودیان لێی وه‌رگرتووه. ئه‌م تێكه‌ڵاوبوون و سوود لێ وه‌رگرتنه،
تا ئاستێك له خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كورددا بوونه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: شیعر ئه‌گه‌ر جۆره خزمایه‌تییه‌كیشی له‌گه‌ڵ
ئاخاوتن و ده‌ربڕینی ئاسایی‌دا هه‌بێ، دیسان شیعر بوونه‌وه‌رێكه له
ده‌ره‌وه‌ی واقیعی قسه‌ی ئاسایی‌دا ده‌ژی و خه‌سڵه‌تگه‌ل و سیمای تایبه‌ت
به خۆی هه‌ن. شیعر، چڕكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی زه‌ینی شاعیره له ماڵی
زماندا و ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنانه‌یه كه ئێمه له
پانتاییه‌كانی دیالۆگی ئاسایی‌دا ده‌یانبینین و دركیان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپادا، پرۆسه‌ی خوڵقاندنی شیعر له
ڕیشه‌ی په‌یڤینی
ئاسایی ئاڵێنرابێ و ئه‌زموون كرابێ،
ڕه‌نگه خراپ تێگه‌یشتنی ئێمه بێ
بۆ ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییانه‌ی ئه‌ورپا. ده‌شێ شیعر هه‌نده‌كجاران، له
بواری دڕشتن، زمان، سینتاكس و وێنه‌كاندا، به شێوازێكی ساده و نا
ئاڵۆز خوڵقێنرابێ، به‌ڵام له ژێر پێستی ئه‌و ساده‌یی و به
ڕواڵه‌ت
ڕوونییه‌دا، قووڵاییه‌كی ئێجگار قووڵ، خۆی حه‌شارداوه و خوێنه‌ری
زیره‌ك و ئاوه‌زدار ده‌یبینێ و ده‌یخوێنیته‌وه. هه‌وڵدان بۆ
ڕاكێشانی
شیعر، بۆ نێو دنیا ئاساییه‌كه‌ی ئاخاوتن، جگه له نا شیعر، چیی دیكه
به‌رهه‌م ناهێنێ.
ڕابه‌ر فاریق: شیعری ئێسته، به شێوه‌یه‌كی
به‌رفراون ڕووی له خه‌مه بچووكه‌كان، یاخود خودی شاعیركردووه، به
پێچه‌وانه‌ی شیعری پێشوو كه گرنگیی به خه‌مه(كۆ)كان ده‌دا. ئه‌م
گۆرانكارییه‌ی كه ئێسته له بونیادی ده‌قه هاوچه‌رخه‌كاندا هه‌ستی
پێ ده‌كرێ، تا چه‌ند خزمه‌ت به ده‌قی ئیبداعی ده‌كا؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئه‌و گۆڕانه سۆسیۆلۆگییه‌ی له‌م دوو سێ ده‌یه‌ی
دواییدا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا
ڕووی داوه، جێگۆڕكێی به هه‌موو
ماناكان، له هزر و دیدی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا كردووه. ئیدی ماناكان، خه‌مه‌كان
و به‌هاكان، هه‌مانی پێشوو نابن و نین. ئیدی خه‌مه‌كانی سیاسه‌ت و كورد
و نیشتمان، بچووك ده‌بنه‌وه و له ماڵی خه‌مه گچكه‌كانی خودی (تاك)دا
ده‌خه‌ون و جێگه بۆ خواست و خولیا و نیگه‌رانییه‌كانی تاك چۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئازوگوێزه، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی له تێما و مانا‌كانی ده‌قی
شیعریدا كردووه و بووته ناسنامه‌ی دنیای نوێی شیعر. ئاخر شیعری
بڵا، ئه‌و ده‌قه‌ی كه له دنیای داهێنان نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و شیعره‌یه
كه ڕیشه‌كانی له خودی خۆیدا قووڵ
ڕۆچووبن و قه‌رزار و منه‌تباری ده‌ره‌وه‌ی
خۆی نه‌بێ. به واته‌یه‌كی دیكه، ده‌قی شیعریی سه‌ركه‌وتوو، له
خۆیدا هه‌ڵده‌قوڵێ و به هه‌موو
ڕه‌گه‌زه‌كانییه‌وه، ده‌ڕژێته‌وه نێو خۆی.
ڕابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هاوشانی
ده‌قنووس بێ له خوڵقاندنی مانادا، ئه‌دی ده‌قنووس چۆن هاوشانیی له‌گه‌ڵ
پێكهاته‌ی ده‌قدا فه‌راهه‌م ده‌كا؟ به ده‌ر له سه‌روه‌ختی له‌دایكبوونی
ده‌قێكی شیعریی.
پشكۆ نه‌جمه‌دین: خوڵقاندنی مانا له ده‌قی
بڵا و داهێنراودا،
له پله‌ی یه‌كه‌مدا سه‌روكاری له‌گه‌ڵ توانست،
ڕوئیا و بنینی نووسه‌ردا
هه‌یه، بۆ پرۆسه‌ی خوڵقاندنی مانا له ده‌قدا. گه‌مه‌كردن له نێو
پانتاییه‌كانی زماندا، داهێنانی تێرم و موفره‌داتی نوێ، هه‌وڵدان بۆ
نوێكردنه‌وه‌ی زمان له هه‌موو
ڕه‌هه‌ند و ئڕاسته‌كانیدا، كاری
نووسه‌ری داهێنه‌ره و ئه‌م
ڕه‌گه‌زانه‌ش
ڕۆڵی گرنگ له خوڵقاندنی
مانای ده‌قی نووسراودا ده‌بینن.
دروسته كه ته‌كاملبوونی مانا‌كانی ده‌ق، به پرۆسه‌یه‌كدا تێده‌په‌ڕێ كه ته‌نها میكانیزمی نووسین و خوێنده‌وه، پێكڕا ته‌واوی ده‌كه‌ن و
به لوتكه‌ی ده‌گه‌یه‌نن. به‌شی دووه‌می پرۆسه‌كه و قۆناغه كۆتاییه‌كه‌ی،
پێبه‌ستی خوێنه‌نده‌وه‌ی خوێنه‌ر و توانای ئه‌وه بۆ بینینی
ڕه‌گه‌زه
جوداوازه‌كانی ده‌قی نووسراو، دواتر پێكه‌وه گرێدان و لێكهه‌ڵپێچانیان
به شێوازێك كه له خزمه‌تی ته‌كامولبوونی مانا‌كانی ده‌قدا بێ. ئه‌م
هه‌ڵكشان و ته‌كا‌مولبوونه، ئه‌گه‌ر به
ڕێچكه‌یه‌كی دروستدا
ڕه‌وت
بگرێ، ڕۆڵی خۆی له خوڵقاندنی ئه‌و هاوشانییه‌دا ده‌بینێ، به‌مه‌ش
خواستی نووسه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێ.
ڕابه‌ر فاریق: پێت وایه هۆی داته‌پینی
بناغه‌ی هه‌رده‌قێك، به‌شێكی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه بونیادی ده‌ق
له مانا داخراوه‌كانه‌وه سه‌رچاوه بگرێ؟ به مانایه‌كی تر: بۆئه‌وه‌ی
پێكهاته‌ی ده‌ق له كاڵگه‌رایی و بوونی كاتیی بپارێزین، ده‌بێ چی بكه‌ین؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: كه‌مته‌مه‌نی و كاڵگه‌راییی ده‌ق، هه‌ر له سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی نووسینه‌وه، به‌شێكن له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێكانی نووسه‌ر. ئه‌وه‌ی ده‌ق، به‌شێكی گه‌وره‌ی بونیادی خۆی له مانا داخراوه‌كانیه‌وه
سه‌رچاوه بگرێ، نابێته هۆی داته‌پین و كاڵگه‌رایی و ته‌مه‌نكورتیی ده‌ق،
بگره كێشه‌كه په‌یوه‌سته به چۆنییه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ
زمان و داله‌كانی زمان له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌وه
توانستی نووسه‌ره له كێشكردنی دیارده و ده‌ركه‌وته ده‌ره‌كییه‌كان،
بۆ نێو زه‌ینی خۆی و پاشان ئامێته‌كردن و تێكهه‌ڵكێشكردنیان له پرۆسه‌یه‌كی
(زه‌ینی- مه‌عریفی)دا، هاوكاتیش دڕشتنه‌وه‌یان له بونیادی ده‌قدا،
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا ده‌كاته‌وه. نووسه‌ر كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو
له مه‌رزه‌كانی داهێنان و نوێخوازی نزیك ببێته‌وه و
ڕوانین و دیده‌كانی
خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رزی ده‌لاله‌تی نوێ، مانا نوێیه‌كان له
بونیادی زماندا بدۆزێته‌وه و جێگیریان بكا، ئه‌وسا ترس و نیگه‌رانییه‌كانی
له‌مه‌ڕ كاڵگه‌رایی ده‌ق ده‌ڕه‌ونه‌وه.
ڕابه‌ر فاریق: كه‌نگێ زمان- گوتن،
ڕووبه‌ڕووی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی قووڵ و ئێستێتیك و بابه‌تیانه، ده‌بنه‌وه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: پێوه‌ندیی نێوان زمان-
گوتن، پێوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌یشه‌ییی هه‌ستیاره، به جۆرێك كه كرده‌ی
گوتن هه‌موو ده‌لاله‌ت و مانا ئاشكرا و شارا‌وه‌كانی خۆی، له سرووشته
كراوه و داخراوه‌كانی زمانه‌وه وه‌رده‌گرێ.
نه‌خشه‌ی دڕشتنه‌وه‌ی بیر و جیهانبینی له پرۆسه‌ی (ته‌وزیف)كردنی
زماندا، لای نووسه‌ر و گرنگیدان به وردینه‌كانی ئه‌و نه‌خشه‌یه و یه‌كخسته‌نه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی خوڵقاندنی ده‌قدا، كاریگه‌رییه‌كی دیار و كاربڕی له‌سه‌ر
ئه‌و پرۆسه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه ده‌بێ.
ڕابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ر، به‌رده‌ستترین
و سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سه‌ی خاو بێ، بۆ بنیاتنانی ته‌لارێكی به‌رز به
وشه، خه‌یاڵی نووسه‌ر له كوێی ته‌لاره به‌رزه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: خه‌یاڵ،
ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
هه‌ر ده‌قێكی ئیبداعییه. نووسه‌ر بێ فه‌نتازیا و به‌كاربردنی فه‌نتازیا
(تا ئه‌و كاته‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر ده‌قی ئافرێندراوی ئه‌ده‌بی بێ)،
ناكارێ له دنیای داهێنان نزیك ببێته‌وه و تێكستێك بخوڵقێنێ كه هه‌ڵگری
خه‌سڵه‌ت و مانا‌كانی ده‌ق بێ.
خه‌یاڵ، پڕاوپڕی هه‌موو نهۆمه‌كانی ئه‌و ته‌لاره به‌رزه به وشه
ڕۆنراوه‌یه و له بنه‌چه‌وه بۆ ساپیته و سه‌ربان، وجودی هه‌یه. خه‌یاڵیش
له ته‌لاری ده‌قدا، ته‌نها به مانا ئه‌بستراكته‌كه‌ی به‌كار نابه‌ین،
مه‌به‌ستمان له مانا گشتگره‌كه‌ی فه‌نتازیایه له پرۆسه‌ی داهێنانی
ده‌قی بڵادا.
ڕابه‌ر فاریق: دێكارت
ڕوانینێكی هه‌یه:
(من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته من هه‌م)، به‌ڵام ئه‌وی شاراوه ماوه‌ته‌وه،
ئه‌مه‌یه: كام (بیركردنه‌وه) ده‌توانێ (بوون)ێكی پڕجووڵه و
ئیبداعكاریی به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن
تاكی هۆشیار، تا چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایی) و (ئه‌وانیدی)كه‌وه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: دیاره هه‌موو (بیركردنه‌وه)یه‌ك
توانستی به‌رهه‌مهێنانی (بوون)ێكی ماناداری نابێ، هاوكاتیش ناكارێ
خوڵقێنه‌ری جووڵه و ئیبداعی به‌رده‌وام بێ.
ئێمه، لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نییه باس له توێژینه‌وه و
شیكاركردنی پێوه‌ندییه فیسیۆلۆگی و فیزیكییه‌كانی (بوون) له پرۆسه‌ی
بیركردنه‌وه‌دا بكه‌ین. من پێم وایه، بیركردنه‌وه ته‌نها كاتێك ده‌توانێ
سیما و خه‌سڵه‌تێكی ته‌ندروست و به‌رهه‌مدار به (بوون) بدات، كه
ڕه‌هه‌ندێكی
فه‌لسه‌فییانه‌ی قووڵ و گشتگری بۆ دیارده و شته‌كان هه‌بێ.
بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان، له ئاست و شێوازه جوداوازه‌كانیاندا، ساتێك
بازنه داخراوه‌كانی (بیركردنه‌وه) ده‌به‌زێنن و به هه‌ر ئامراز و
ڕێگه‌یه‌ك، له بازنه‌ی (خود)ه‌وه بۆ پانتاییی (گشت) ده‌په‌ڕنه‌وه، كارلێك ده‌كه‌ن و یه‌كدی ده‌بزوێنن.
ڕابه‌ر فاریق: چی له‌و واقیعه تاڵه
بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن بیگۆڕن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئێمه ته‌نها ده‌توانین
ئه‌م واقیعه دزێوه، له ته‌لاره‌كانی فه‌نتازیادا جوان بكه‌ین و له
وێدا، له‌ودیو شووشه‌به‌نده‌كانی خه‌یاڵه‌وه، ژیان بكه‌ین. ئه‌مه‌یه
قه‌ده‌ری ئێمه‌ی مرۆڤه نامۆكان.
ڕابه‌ر فاریق: یه‌كێك له
ڕوانینه‌كانی
(دێرك واڵكۆت)، وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌می زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه،
قووڵتر له‌و زامه‌ی میژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م
شیوه‌یه بڵێین: لێكۆڵه‌ر و
ڕه‌خنه‌گری كوردی، قووڵتر ده‌چنه نێو
پێكهاته‌ی ده‌قه‌كان؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئه‌م بۆچوونه، ده‌بێ
ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌ده‌بمان پیشان بدا. هه‌رده‌قێكی ئه‌ده‌بیی، بۆئه‌وه‌ی
به لوتكه‌ی خۆی بگا، ده‌بێ خوێندنه‌وه‌كانی (نووسه‌ر/
ڕه‌خنه‌گر/
خوێنه‌ر)، له هاوكێشه‌یه‌كی ته‌ندروست و هاوتادا، لێك هه‌ڵبپێچرێن و
گفتوگۆیه‌ك بخوڵقێنن.
ڕه‌خنه‌گر و توێژه‌رانی ئێمه، هه‌تا كوێ توانیویانه په‌ی به شوێن و
ڕۆڵی خۆیان، له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ببه‌ن؟ چۆن كار له شیكردنه‌وه‌ی
بونیاده جوداوازه‌كانی ده‌قدا ده‌كه‌ن و له
ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی
ئاماژه‌كانی زمانه‌وه، له دوی ستره‌كتۆره جیاوازه‌كانی ده‌ق بگه‌ڕێن، تۆره‌كانی فره‌مانایی لێك هه‌ڵوه‌شێنن؟، ده‌ڵێم: ئه‌م توانسته، جارێ
لای ڕه‌خنه‌گرانی ئێمه سنوورداره و له ئاستێكدایه كه هاوشانی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌سازیی ئه‌ده‌بی ئێمه‌یه.
ڕابه‌ر فاریق:
ڕۆشنبیرانی كورد
توانیویانه به كه‌ره‌سه‌ی مۆدێرن و چه‌مكه جیهانییه‌كان، دۆخی گشتیی
ئێسته‌ی كوردستان بخوێننه‌وه و قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به
كێش بكه‌ن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئێمه به خوێندنه‌وه‌مان
بۆ دۆخی ئێسته‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ته‌نگژه و
وێرانییه‌كانیان، ده‌توانین دادوه‌ری له‌سه‌ر وه‌ها پرسێك بكه‌ین. ئێمه،
له پانتاییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
ڕۆشنبیریی كوردیدا،
ڕه‌وتێك، ئڕاسه‌ته‌یه‌ك
له توێژین و خوێندنه‌وه، بۆ دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه
ده‌بینین، له‌واندا، به‌شێك له كه‌ره‌سه و میتۆدی مۆدێرن بۆ كاری
لێكۆڵینه‌وه بوونیان هه‌یه، له‌وێدا، هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
زانستییانه‌ی كۆڵینه‌وه وه‌ستاون. ئه‌م ئڕاسته‌یه بۆ خوێندنه‌وه،
له بزووتنه‌وه‌ی
ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا كه‌مته‌مه‌نه، واته، جارێ نه‌بووته
ئه‌و هێزه مه‌عریفییه‌ی هه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی بخوڵقێنێ.
بونیادی فره‌ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و ئه‌و مێژووه‌ی له پشتییه‌وه
ئاماده‌یه، هێنده سه‌خت، داخراو، زه‌برئامێز و مه‌رگدۆسته، وا به
ئاسانی خۆی به ده‌سته‌وه نادا، واته، بوار بۆ گۆڕانكاری و چاره‌سه‌ره‌كان
ساز ناكا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی كورد، له پاش
ڕاپه‌ڕینه‌وه، تا ئێسته‌ش،
له سۆنگه‌ی ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕان بۆ ئه‌وانی دروست
ده‌كا، به‌شێكی دیاری نه‌خشه‌كانیان بۆ ئیفلیجكردنی بزاڤی
ڕۆشنبیری و
له قه‌یرانخستنی
ڕۆشنبیر بووه.
ڕۆشنبیر (ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئه‌كتیڤه‌ی
كه ئه‌ركه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی خوڵقاندنی قه‌یرانه)، ئێستا خۆی له قه‌یرانێكی
جیددیدایه.
ڕابه‌ر فاریق:
ڕۆشنبیرانی كورد، ده‌زانن
بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه و له پشت بیركردنه‌وه‌كانیاندا چ مه‌به‌ستێك
خۆی نوواندووه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: قسه‌كردن له‌سه‌ر وه‌ها
پرسێك و گشتاندنی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنه‌كانمان بۆ مه‌رام وخواسته‌كانی
ڕۆشنبیر، له پرۆسه‌ی كاری
ڕۆشنبیریدا، ئه‌سته‌مه و ناتوانین
بۆچوونێكی گشتگرمان هه‌بێ.
ڕۆشنبیران ئێلیتێكن، وێڕای خه‌سڵه‌ته گشتییه هاوبه‌شه‌كانیان (له
كاری به‌رهه‌مهێنانی فیكر و مه‌عریفه‌دا)، دیسانیش له خانه و ماڵێكدا
پۆلێن ناكرێن و ناتوانین له به‌ر تیشكی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنه‌كانماندا
بۆ چه‌مكی (ڕۆشنبیر)، كه خۆی چه‌مكێكی ئاڵۆز و فره‌مانا و
ڕه‌هه‌نده،
خه‌مڵی زانینی بیركردنه‌وه و مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی پشت بیركردنه‌وه‌كانی
ئه‌وان، لێ بده‌ین.
ناخوازم بێمه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره سواوه بێتامه‌ی كه بوونی
ڕۆشنبیر له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. من، چه‌مكێكی
(ستاندارد( بۆ (ڕۆشنبیر) نابینم. ئه‌م بوونه‌وه‌ره فیكربه‌رهه‌مهێنه،
خه‌سڵه‌ته‌كانی
ڕێژه‌یین (به‌ڵام جیوه‌یی نین) و هه‌ر سه‌رده‌مێكیش،
ڕۆشنبیر یاخود
ڕۆشنبیرانی خۆی هه‌بووه و ئێسته‌یش هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی
كه ڕۆشنبیری كورد، له وێرانترین واقیعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی میلله‌تی ئێمه‌دا، نه‌یتوانیوه ته‌نگژه بخوڵقێنێ، هێزی پرس و گومان
له كۆمه‌ڵگه‌دا، له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی پره‌ماتیڤ، له سه‌ده‌ی
بیست و یه‌كدا بخاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌و بڕوایه‌مان ده‌با كه
ڕۆشنبیری
كورد، هێشتا خودانی ئاخاوته‌یه‌كی
ڕۆشنبیریی نییه و ئه‌مه‌ش، كه‌مۆكه‌یه‌ك
له وه‌رامی پرسه‌كه‌ی ئێوه نزیك ده‌بێته‌وه.
ڕابه‌ر فاریق: له نێو (ڕۆشنبیر)انی
ئێسته‌ی كوردستاندا، كۆمه‌ڵێك گرووپ ئاماده‌ییان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین
بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستیان بۆ درێژه‌دان به كاره‌كانیان،
هه‌یه؟ بۆچی ئه‌م گرووپانه هه‌رده‌مێك و كه‌سێك وه‌كوو (ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی
كورد)یی ده‌ناسێنن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: بۆ داوه‌رییكردن له‌سه‌ر
بنه‌مای تۆكمه و ته‌ندروستی پڕۆژه‌ی كاری هه‌ر
ڕۆشنبیر یاخود
گرووپێك له
ڕۆشنبیران، گه‌ره‌كه خودی پرۆژه و كار و به‌رهه‌می ئه‌وان،
له بوار و كایه جوداكاندا، هه‌مه‌لایه‌نه بخوێندرێنه‌وه، به‌ها
فیكری و مه‌عریفییه‌كانی ده‌قی ئافرێندراوی ئه‌وان شی بكرێنه‌وه،
میتۆده‌كانی نووسین و سیسته‌می پاشخانی بیركردنه‌وه‌یان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن.
بنه‌مای ته‌ندروست بۆ درێژه‌دان به كاركردن و به‌رهه‌مهێنان، له كایه‌كانی
ئه‌ده‌ب و مه‌عریفه‌دا، له‌سه‌ر گه‌لێك فاكته‌ر و سه‌رمایه وه‌ستاوه
كه پێوه‌دندییان له‌گه‌ڵ پاشخانی هۆشیاریی و
ڕۆشنبیریی، توانست و
ئاگایی و سیسته‌می دنیابینیی، قووڵبوونه‌وه و فره‌لابینینی (ڕۆشنبیر)ه‌وه
هه‌یه، كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ر و سیسته‌می سیاسیش، له‌و بواره‌دا
ڕۆڵ
ده‌گێڕن.
پێناسه‌ی (ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد) یاخود هی هه‌ر میلله‌تێكی دیكه،
له‌سه‌ر وه‌لابردن و پێبه‌ستبوونی گرووپێك به
ڕۆشنبیرێك یاخود به‌رهه‌می
داهێنراوی ڕۆشنبیرێكی گریمانه‌وه نه‌وه‌ستاوه. به‌خشینی ئه‌م خه‌سڵه‌ته،
كه‌م و زۆریش له‌گه‌ڵ به‌خشینی پاداشت و
ڕێزلێنان و خه‌ڵاته لۆكاڵی
و جیهانییه‌كاندا سه‌روكاری نییه. له دنیادا، زۆرن ئه‌و
ڕۆشنبیره
گه‌ورانه‌ی شیاوی خه‌ڵاتی (نۆبڵ)ن و تا ئێسته‌ش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك
بێ، ئه‌و شانسه‌یان نه‌بووه. ئه‌م بۆچوونه‌ی من، له گه‌وره‌ییی
ڕۆشنبیرانی بواری فیكر و مه‌عریفه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌رنه‌گرتوو، كه‌م
ناكاته‌وه.
من ده‌مه‌وێ بڵێم: پێوه‌ر و پێودانگه‌كان له شوێنێكی دیكه‌دان، هه‌مان
ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ خوڵقاندنی كاریزمای سیاسی به‌كار ده‌برێن، ناكرێ
بۆ نێو كایه‌كانی فیكر و ئه‌ده‌ب و بگوێزرێنه‌وه، له پانتاییی
ڕۆشنبیریدا (كاریزما) یاخود (ڕۆشنبیری گه‌وره) بخوڵقێنن. من نكۆڵی
له بوونی ڕۆشنبیری جیددی و ده‌قی
بڵا و هه‌وڵ و ته‌قاللای
پڕ مانا
و به‌رده‌وام، له ئێسته‌ی بزاڤی
ڕۆشنبیریی كوردیدا ناكه‌م. من پێم
وایه میلله‌تی ئێمه، شاعیری گه‌وره،
ڕۆماننوسی گه‌وره، نووسه‌ر و
لێكۆڵه‌ری گه‌وره‌ی هه‌ن، به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو (گه‌ورانه)،
له چه‌مكی ڕۆشنبیری (گه‌وره‌ی كورد)دا، جارێ هه‌م سه‌خته و هه‌میش
پێشوه‌خته.
ڕابه‌ر فاریق: نووسه‌ران له سه‌فه‌ردان،
سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ خود و دنیادا، داخۆ تۆ له‌م سه‌فه‌رانه‌تدا به كوێ گه‌یشتووی؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: سه‌فه‌ری ئێمه، سه‌فه‌رێكی
نه‌بڕاوه و ناكۆتایه، سه‌فه‌رێكه به
ڕێگه په‌نهان و نامه‌كشووفه‌كانی
ناخی خۆمان و دیوه نه‌بینراوه‌كانی واقیعی ده‌وروبه‌رێك كه لێوانلێوه
له خه‌م و نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤ، مرۆڤی بێچاره و گوناه.
ئێمه له وێستگه‌كانی شوێنكاتی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا، و چانیكی بۆ ده‌رگرین
و گا له حاڵه‌تێكی مه‌ستیدا و گا له دۆخێكی ئارام و داساكاودا، له
ئه‌فسوونه‌كانی بوون و نا بوون، ده‌ڕوانین.
من له سه‌فه‌ری خۆمدا، جارێ به هیچكوێیه‌ك نه‌گه‌یشتووم، هه‌روا كاس
و سه‌راسیمه، له ئه‌فسوونه‌كانی ژیان و ده‌روبه‌ر ده‌ڕوانم. ئێمه
ناشێ به شوێنێك بگه‌ین، شوێن بۆ ئێمه دیارده‌یه‌كی
ڕێژه‌یی و
ناواقیعییه. وێستگه، خاڵێك نییه بۆ گه‌یشتن، هێنده‌ی پردێكه بۆ په‌ڕینه‌وه
و به‌رده‌وامبوون. مه‌رگی من، له گه‌یشتنمدایه به دوا وێستگه، هه‌ربۆیه
ناخوازم به هیچكوێ بگه‌م.
من له سه‌فه‌ری نووسین و هزریندا، ده‌شێ له مه‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵێك هه‌قیقه‌ت
و گومان نزیك ببووبێتمه‌وه، وه‌لێ هێشتا به هیچ هه‌قیقه‌تێك نه‌گه‌یشتووم،
ته‌نها حه‌قیقه‌تی ونبوون نه‌بێ.
ماڵپەڕی
پشکۆ نەجمەدین
|