٢\١\٢٠١٣
پشکۆی شۆرش لە
تونس هەر گەشاوەیە!
- بە بۆنەی دووەمین
ساڵرۆژی شۆڕشی تونس -

موزەفەر عەبدوڵا
رێکەوتی حەڤدەی ئەم مانگە دوو ساڵ بەسەر راپەرین و شۆرشی جەماوەری
ستەمدیدەو و ئازادیخوازی تونسدا تیدەپەری کە بوە هۆی نەک هەر روخانی
دەسەڵاتی بۆرژوازی سەرکوتگەری زەینەدین بن علی بەڵکو بوە چەخماخەیەک بۆ
هەڵگیرسان و گڵپە کرنی راپەرین و شۆرش لە زۆریک لە ووڵاتانی عەرەبی و
رۆژهەلاتی ناوەراست .تەنانەت هۆکاریکی گەورە بو بۆ سەرهەڵدانی
نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی لە عیراق و کوردستان و تەنانەت
ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاش.گەرچی ئەم راپەرین و شۆرش و نارەزایەتی و
خۆپیشاندانە لەهەر ووڵاتەو بە شیوازیک بەلاریدا برا یان سەرکووت کران
یان خامۆش کران و پاشەکسەیان پیکرا بەڵام ئەوەی لەم نیوەدا تا ئیستا بە
جۆریک لە جۆرەکان بەردەوامەو لە هەڵکشان و داکشاندایە ئەوەی میسرو خودی
تونسە.
جا هەر کەس لە روانگەیەکی چینایەتی و بەرگری لە بەرژەوەندی یەکانی
کریکاران و زەحمەتکیشان و خەڵکی ستەم دیدەو ئازادیخوازەوە بروانی لەم
زنجیرە راپەرین و شۆرشانە دەشتوانی بە ئاسانی درک بە ناوەرۆکی چینایەتی
ئەمانە بکات سەرەرای هەر هەوڵدانیک لە لایەن باڵە بۆرژوازی یە جۆراو
جۆرە ئیسلامی و لیبرالی و قەومی یەکانەوە، چ ناوخۆییی و ناوچەیی وچ
جهانی یەوە، دەیانەویست ئەم ناوەرۆکە چینایەتی یە خاڵی بکەنەوە.وە لە
باشترین باردا بۆ ئەوان ئەوەبو کورتی بکەنەوە لە دژی دیکتاتوری و بەس.
ئەم مەشخەڵە چینایەتی یەی راپەرین و شۆرشانە هەر لەوەی تونسەوە دیار بو
کە محمد بو عزیزی دەرچوی خویندنگا لەبەر بیکاری و هەژاری ناچار بوو بۆ
بژیوی ژیانی خۆی خانەوادەکەی دەست بداتە دەسفرۆشی .بەڵام بۆرژوازی
دەسەلاتدارو هیزی چەکداری دەسفرۆشیشیان پی رەوا نەبینی و لەو رۆژانە
کەوتە بەر هیرشی پۆلیس.ئەویش وەک نارەزایەتی یەک بەرامبەر بەم
بیمافیانەی کە دەرهەقی دەکریت خۆی سوتاند و ئەمەش بوە مەشخەڵی دەستی
خەڵکی هەژارنشینی شاری سیدی بوزیدی تونس و کڵپە کردنی خۆپیشاندان و
نارەزایەتی و راپەرین و لە ماوەیەکی کەمدا بوە هۆی دەسلەکارکیشانەوەی
بن علی و راکردنی و روخانی دەسەڵاتە سەرکوتگەرو گەندەڵەکەی.
دیارە ئەمرۆ دوای دوو ساڵ تیپەر بون بەسەر یەکەمین کڵپەی راپەرین و
شۆرش لە تونس و دوای کۆنترۆل کردنی شۆرش لە لایەن باڵەکانی تری
بۆرژوازی یەوە، وەک ئیسلامی یەکان و لیبرالەکانەوەو خامۆش کردنەوەی
شۆرش بەهاوکاری بۆرژوا ئیمپریالی جهانی و بە دانی دەیان بەڵینی بەدرۆ
بە خەڵکی بە ناوی ئازادی و دابین کردنی ژیانی خەڵکی هەژار ...هتد وە
هەوڵدان بۆ جیگیرکردنی دەسەڵاتیان، بەڵام تا ئیستا ئەوان نەیان توانیوە
دەسەڵاتیکی جیگیر سەقامگیر بکەن و رۆژ بە رۆژ قەیرانی هەمەلایەنەی
ئابوری و سیاسی یان قوڵتر دەبیتەوەو خەڵکی کریکارو تویژە کەمدەرامەت و
ستەمدیدەو ئازادیخوازەکانیش نارەزایەتی یەکانیان سەرهەڵدەداتەوەو زیاتر
خۆیان ریکدەخەن و خۆپیشاندان دەکەن لە دژی دەسەلاتی ئیسلامی یەکان و
لیبرالەکان. وە نارۆشنی و خۆش خەیاڵی یەکانیان رۆژ بەرۆژ زیاتر
دەرەویتەوە بەرامبەر دەسەڵاتی تازە دامەزراو کە مەرزوقی لەسەر سەری
دەوڵەتەکەیان راوەستاوە.هەڵبەت لەم نیوەدا رۆڵی کۆمۆنست و رابەرانی
سوسیالیستی و کریکاری، بە تایبەتی رۆڵی یەکیتی کریکارانی کاری تونس
سەرەرای هەر لاوازی و باڵکیشانی رەوتی لیبرالی و ریفۆرمسیتی لەم یەکیتی
دایە، بەڵام هەر رۆڵی بەرچاویان بوەو تا ئیستا دوای دوو ساڵ روخانی
دەسەڵاتی بن علی دەیان نارەزایەتی و خۆپیساندانیان ساز داوە.وە
بیگومانە لەگەڵ سەرهەڵدانەوەو گەشە کردنی راپەرین و شۆرش چینی بنەرەتی
شۆرش زیاتر و زیاتر فیر دەبیت و زیاتر کەمو کوری یەکانی پر دەکاتەوە کە
سەرەکی ترینیان نەبونی حزبیکی سیاسی کۆمەلایەتی چینایەتی خاوەن سیاسەت
و بەرنامەو ئاسۆی رۆشنی کۆمۆنیستی خۆیانە.
وە هەر بەم بۆنەیەوە لە رۆژی ١٧-١٢ سەرانی بۆرژوازی دەسەڵاتدار لەوانە:
مەرزوقی سەرۆک کۆمار و بنی جەعفەرجعفر سەرۆکی پەرلەمان، سەردانی شاری
بو زیدی و سەردانی گڵکۆی محەمەد بوعزیزیان کردو بە بۆنەی یادی دوو
ساڵەی شۆرش و روخانی دەسەڵاتی بن عەلی یەوە ویستویانە قسەو باس بۆ
خەڵکی شارەکە بکەن .بەڵام هەر لەگەڵ دەم کردنەوەی مەرزوقی و داواکردنی
لە خەڵک تا دان بە خۆیانا بگرن و هەژاری و بیکاری و برسیتی و گرانی
قبوڵی بکەن تا زیاتر دەسەڵاتەکەیان جیگیر تر دەبیت ئەو کات ئامادەییان
دەبیت تا زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن و وەڵام بە داخوازی و پیویستی یەکانی
خەڵک بدەنەوە.بەڵام هیشتا مەرزوقی قسەکانی تەواو نەکردبوو و بەر لەوەی
سەرەی قسە کردنی بنی جەعفەر بیت خەڵکی ئامادەبوی ئازادیخواز بە دروشمی
سەرۆک برۆ ون بە و بروخی حکومەت و بە بەردباران کردنی هەردوو سەرۆک
راویان ناون. تەنانەت پۆلیس و سەربازان لەبەر تورەیی خەڵکەکە نەیان
توانیوە هیچ کاردانەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن و تەنها ئەوەندەیان بۆ
کراوە کە سەرۆکەکانیان لە پشت خەڵکەوە بشارنەوە رابکەن و لە دەس خەڵک
رزگاریان بکەن.وە ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە لەو رۆژەدا لە زۆر شوینی تونس
خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەست پی بکات و جەماوەر دروشمی بروخی
دەسەڵاتیان بەرز کردۆتەوەو دەیان خواستیان بەرز کردۆتەوە.
بیگومان ئەم خۆپیشاندانەو دەیان خۆپیشاندانی تر کە لە یەک دوو ساڵی
رابردو کراوە نیشانی دەدەن کە هیشتا پشکۆی راپەرین و شۆرشی جەماوەری
چەوساوەو ئازادیخواز سەرەرای خامۆش بونی نەکوژاوەتەوەو روو لە
گەشانەوەو کڵپە سەندنە .هاوکات ئەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانانە دوبارە
دەیسەلمینەوە کە راپەرین و شۆرشی جەماوەر لەم دەورانە بە تەواوی
ناوەرۆکیکی چینایەتی هەیە سەرەرای هەوڵدانی باڵە جۆراوجۆرەکانی
بۆرژوازی لە هەمو ئاستەکاندا بۆ داپۆشینی ئەم ناوەرۆکەو خامۆش کردنەوەو
دامرکانەوەو کۆتایی پیهینانی. بەڵام نە دادەپۆشری و نە کۆتایی پی دیت
تا گەیشتنی بە دوا قۆناغی شۆرش کە خۆی لە بەدی هینانی دونیایەکی باشتر
و ئازادو یەکساندا دەبینیتەوە، چونکە شۆرشەکانی ئەم سەردەمانە تەنها
لەم ئامانج و ئاکامەدا مانا پەیدا دەکات.
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|