په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٢\٢٠١٤

پشتگیریی لە داواکارییەکانی زیندانیانی سیاسی دەکەین و

پێویستە سزای لەسێدارەدان هەڵوەشێنێتەوە.

 

جەماوەری کوردستان
سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان
پارتە سیاسیەکانی چوار بەشی کوردستان
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و شارستانی
ڕاگەیاندکارانی کوردستان

لە بەشێکی وڵاتەکەماندا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (٢٧) زیندانی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ ماوەی (٣٢) ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن . دوای ئەوەی کاربەدەستان و دەزگای هەواڵگری ئێران (ئیتڵاعات) لەگرتووخانەی ورمێ ، گیراوانی تاوانبار بە ماددە سڕکەر و هۆشبەرەکانیان تێکەڵ بە زیندانیانی سیاسی کرد ، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد لە ٢٠١٤/١١/٢٠ دەستیپێکرد . زیندانیانی مانگرتوو داوا دەکەن شوێنی زیندانیانی سیاسی لەبەندی (١٢) ی تایبەت بە زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەکە جیاوازبێت و تێکەڵ بە گیراوانی تاوانبار بە کوشتن و ماددە هۆشبەرەکان نەکرێن . ئەو داواکاریەی زیندانیانی سیاسی کورد داوایەکە لەجێگای خۆیدایە و هاوکات داوایەکی سادەیە ، بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتیش پێوویستە بەباشی مامەڵە لەگەڵ زیندانیانی سیاسی بکرێ و تێکەڵ بەگیراوانی تر نەکرێن . دوای زیاتر لە چوار هەفتە بەردەوامبوون لەمانگرتن و تێکچوونی باری تەندروستی ژمارەیەک لە مانگرتووان ، هێشتا مانگرتنەکە بەردەوامە.


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان پشتگیریی تەواوی داواکارییەکانی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو دەکەین و ڕایدەگەیەنین:


- وەک هەنگاوی یەکەم پێویستە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای لەسێدارەدان هەڵوەشێنێتەوە و کۆتایی بە ئەشکەنجەدان و هەڕەشەکردنی زیندانیانی سیاسی بێنێت.


- زیندانیانی مانگرتوو لە بەندی (١٢)ی تایبەت بە زیندانیانی سیاسی تێکەڵ بە گیراوانی تاوانبار بەماددەکانی کوشتن و ماددە سڕکەرەکان نەکرێن.


- لەئەنجامی گوشارەکانی ڕژێمی ئێران ، زیندانیانی سیاسی کورد دەستیانکردووە بەمانگرتن لە خواردن لەبەر ئەوەی تەسلیمیەت قبوڵ ناکەن ، ئەگەر هەر زیندانیەکی سیاسی مانگرتوو لەئەنجامی مانگرتن گیانی لەدەستبدات ، ئەوا ڕژێمی ئێران بەرپرسیارە.


لەکۆتاییدا فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی (ئۆڕتە) ، بانگەواز لە هەموولایەک دەکەین پشتگیری زیندانیانی سیاسی و داواکاریە ڕەواکانیان بکەن.


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان
رێکخراوی نەهێشتنی ئەسکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە)
٢١\١٢\٢٠١٤
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک