٧\١١\٢٠١٢
پشتیوانیی
لە داخوازیی و داواکاریی
مانگرتووەکانی باکووری کوردستان دەکەین.
زیاتر لە (٥٠) ڕۆژە نزیک بە (٧٠٠) زیندانی سیاسی لە باکووری
کوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاندوە و ڕۆژانە ژمارەی مانگرتووەکان لە زیاد
بووندایە، هەمانکات لە چەندین شار و شارۆچکەی پارچەکانی تری کوردستان
بۆ پشتیوانیی لە داخوازییەکانی
مانگرتووەکان، خۆپیشاندان و چالاکی جۆراو جۆر بەڕێ دەخرێ.
لە سەدەی (بیست و یەک)دا داواکاریی خوێندن
بە زمانی دایک و ئازادکردنی ڕابەرێکی سیاسی لە زیندان، ئەو ڕاستیە
دووپات دەکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا چەندە شۆڤێنیانە دەڕواننە
داواکارییەکان و مافەکانی خەڵکی کوردستان لە
باکوور.
بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیی و ئومێدی گەورەیە
کە ناڕازایەتی بەرانبەر دەسەڵاتی سەرکوتگەری تورکیا لە ئاستێکی باڵا و
فرواندایە، خۆپیشاندان و چالاکیە سیاسی و جەماوەرییەکانی
ئەم چەند ڕۆژە، ئەو ڕاستیە دووپات دەکەنەوە کە مەسەلەی کورد و ستەمی
میللی سەر خەڵکی کوردستان، پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی و واقیعیانە
هەیە، چارەسەرێک کە خەڵک خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.
ئێمە وەک کەمپینی بەرگریی لە ئازادیی
و خواستەکانی خەڵکی کوردستان_دانیمارک، پشتیوانیی
لە داواکارییەکانی مانگرتووەکان دەکەین کە
خۆی لە دوو خاڵدا بەرجەستە کردوە:
١- خوێندن بە زمانی دایک واتە زمانی کوردی.
٢- ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان.
کەمپینی بەرگریی لە
ئازادیی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان
- دانیمارک
٧\١١\٢٠١٢
kampiniazadi@yahoo.com
|