په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٨\٢٠١٩

پشتیوانیی لە دوو زیندانی سیاسی هۆشمەند عەلیپوور و محەمەد وەستا قادر دەکەین!

 


خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە سەراسەری جیهان، پێویستە هەموومان پشتیوانی خۆمان بۆ دوو چالاکوانی سیاسی هۆشمەند عەلیپوور و محەمەد وەستا قادر دەرببڕین هەروەها گوشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بهێنرێت کە هەر چی زووتر ئەو دو زیندانی سیاسیە ئازاد بکرێن.
 

محەمەد وەستا قادر      هۆشمەند عەلیپوور


هەروەها داوا لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە نابێ بەرامبەر بەو هەموو ناعەداڵەتیە و پێشلکردنی مافی تاکە کەسی ئەو دوو زیندانییە بێ دەنگ بن و ئەوانیش هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بۆ ئازادکردن و پاراستنی گیانی هۆشمەند و محەمەد بەکاربهێنن.

هۆشمەند عەلیپوور وەک چالاکوانێکی سیاسی و شۆڕشگێڕ بۆماوەی چۆار سال لە هەرێمی کوردستان چالاکیی سیاسی و شەڕی دژی داعشی تیرۆریستی کرد کە هەزاران مرۆڤی بێ تاوانیان لە سوریا و عێراق کۆمەڵکوژ کرد، چەندین جار ئەو گرووپە تیرۆریستییەی داعشیان لەناوچەکانی دووز خورماتوو و مەخموور، پردێ و چەندین شوێنی تر تێکشکاند کە بەو هۆیەوە چەند جار بریندار بوو.

ئێمە داوا لە هەموو خەڵکی ئازادیخواز دەکەین بە هەر شێوەیەک دەتوانن پشتگیری خۆتان لەو دوو زیندانیە سیاسیە روو بە هەموو ڕێکخراو و ناوەندە جیهانییەکان و مافی مرۆڤ رابگەیەنن و مەهێڵن گیانی دوو ئازیزی تر لە ژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی رژێمی کۆماری ئیسلامیدا لەدەستبچێ!

هۆشمەند و محەمەد ئێستا بە تاوانی دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی و چالاکی سیاسی لە زیندانی شاری سنەدا بەسەردەبەن وە لە بارێکی دژوار و مەترسیدار دان، هەروەها بنەماڵەکانیان لە نائاسوودەیی و ناخۆشییەکی دژوار چاوەڕوانی گەڕانەوەی رۆلەکانیانن.

با هەموومان یەک دەنگ بین بۆ پاراستنی گیانی دوو چالاکوانی سیاسی و داوای ئازادکردنیان بکەین!

 


هەڵمەتی ئازادکردنی هۆشمەند عەلیپوور
٢٦\٨\٢٠١٩
hazhar.alp@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک