١٣\٦\٢٠١٥
پشتیوانیی لە
یاداشتی گرووپی ژیان دەکەین
بۆ لابردنی مادەی شەش لە رەشنووسی دەستوور.
بەڕیزان لە لێژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
لە
رێگای ئەم نامەیەوە ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی و ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتیوانی خۆمانتان
پێڕادەگەیەنین لەو داخوازیانەی گروپی ژیان و ئەو ڕیکخراو وکەسایەتیانەی
واژۆیان کردووە وداوایانکردووە کە لە پرۆسەی هەموارکردنەوەی دەستووری
هەرێمدا لەبەرچاوبگیرێن ولە دەستووری نوێدا جێگیر بکرێن.
ئێمە وێرای ئەوەی ئەو داخوازیانەی کە لە خوارەوە هاوپێچ دەکرێ بەداوای
خۆمان و ژنانی کوردستانی دەزانین، هاوکات ئەوە بە بیر دێنینەوە
کەتەواوی ئەو تاوانو هەڵاواردنانەی کە بە درێژایی ٢٥ ساڵی ڕابردوو
دەرهەق بە ژنانی کوردستان کراوە، سەرچاوە لەم دەستوورەو ئەو مادانەوە
گرتووە کە داوای لابردنیان کراوە. کوشتارو ڕەشەکوژی وخۆسوتاندن و
ئیهانەکردنی کەسایەتی ژن، تا باڵادەستی فەرهەنگێکی پیاوسالاری کە لە
رابردوودا کارەساتی مەینەتبارو نامرۆڤانەی لەکۆمەڵگادا خوڵقاندوە و
تێیدا قوربانیەکان ئەو ئینسانانەبوون کە بەدەلیلی ژنبوونیان کراونەتە
ئامانج، ئەگەر زیاتر نەبێ لە قوربانیانی هەڵەبجەو ئەنفال کەمتر نەبووە،
ئاویان لەدەستوورێک خواردۆتەوە کەمافی یەکسانی هەمەلایەنی ژن وپیاوی
بەڕەسمی نەناسیوەو تەنانەت ژنانی وەک هاولاتی یەکسان بەحساب نەهیناوە.
بۆیە ئێمە بە ئەرکی ئێوەیە ی دەزانیین کە لەم دەرفەتەدا
کەهەموارکردنەوەی دەستووری هێناویەتە ئاراوەو ئەم کارەی بە ئێوە
سپاردووە، هەنگاوی بەکردەوە بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە هەنگاو هەڵگیرن
وئەم داخوازیانە جێگیربکەن. هیوادارین ئەم نامەیەمان بەهەند وەربگیرێ.
لەگەڵ دووبارەی ڕیزماندا.
هاوپێچ: داواکان.
١. داوادەکەین (ماددەی ٦) لە رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان /
عێراق لاببریت لەبەر ئەوەی:
- ناوەرۆکی ئەم مادەیە ناکۆکە لەگەل مافی هاولاتی بوون بە گشتی و
مافەکانی ژنان بە تایبەتی کە دەلێت بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام
سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانانە و نابی یاسایەک دابنریت ناکۆک بیت لەگەل
حوکمە نەگۆرەکانی ئیسلام دا لە هەمان کات دا دەلیت نابیت یاسایەک
دابنریت ناکۆک بیت لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی کە ئەم دوو بڕگەیە لە
مادەی (٦) لە ناورەڕۆک دا ناکۆکن لەگەڵ یەکدا ، وە هەروەها لە برگەی
سێهەمی ماددەی ٦ دا دەلێت نابێت یاسایەك دابنرێت ناکۆک بیت لەگەل ئەو
ماف ئازادییە بنەڕەتیانەی لەم دەستوورەدا هاتوون.
بە مانەوەی ماددەی ٦ جیاوازی لە نیوان هاولاتیان بە گشتی وە لە نیوان
ژنان و پیاوان دا بە تایبەتی بەردەوام دەبیت ، نەك هەر ئێستا بەلكۆ بۆ
نەوەکانی داهاتووش. وە ڕیگە خۆشکەر دەبیت بۆ بەردوام بوون بە عەقلیەتی
پیاوسالاری و هیشتنەوەی ژنان بە پلە دووی.
لە جیگەی دا داوادەکەین سەرچاوەی یاسادانان بگەڕیتەوە بۆ جارنامەی
گەردوونی مافەکانی مرۆڤ وە یاسا و ڕێکەوتننامە نێودەولەتییەکان کە
تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ و ژنان.
٢- (بڕگەی ٨ لە ماددەی ١٩) لەم مادەیەدا باسی هاوسەرگیری دەکات و ڕێگری
لە هاوسەرگیری بەزۆر دەکات ، بەلام هاندان و ناچار کردنی کەسانێک کە
هاوسەرگری دەکەن لەم بڕگەیەدا نە هاتوە هەر بۆیە لەم سۆنگەیەوە
داوادەکەین (هاندان و ناچارکردن) بۆ هاوسەرگیری وەك بە زۆر هاوسەرگیر
ئەژمار بکرێت ، گرنگە ئەم خاڵە کە ناو دەستوور دا جێگر بکیرێت.
٣- (برگەی ٩ لە ماددەی ١٩) پێوستە ئەم رستەیەی بۆ زیاد بکریت کە ( باس
لەوە دەکات قەدەغەیە مزگەوت و کەنیسەو شوینەکانی خواپەرستی بکریتە
گۆرەپانی چالاکی حزبی و سیاسی )لە کۆتای بڕگەکەدا داوا دەکەین ئەم
رستەیەی بۆ زیاد بکریت ( ئەو ناوەندانە نابیت بکریتە شوینی هیرش کردنە
سەر ماف و ئازادیەکانی کەسانی تر) .
٤- (ماددەی ٢٠) کە باس لە یەکسانی دەکات پێوستە بە تەواوی یەکسانی
هەمەلایە نەی ژن و پیاو جیگیر بکات ، بڕگەیەکی تایبەتی بۆ دابنریت کە
بە ڕوونی یەکسانی هەمەلایەنی ژن و پیاو دەستەبەر بکات. لەم چوار
چێوەیەدا پێشنیار دەکەین کە لەم مادەیەدا ئەم خاڵانە جێگیر بکرێت:
١- یەکسانی هەمەلانەی ژن و پیاو لە ژیان و مافە شارستانی و سیاسی و
ئابوری و کۆمەلاتی و ڕۆشنبیر یەکاندا بچەسپینیت وە لە دەستووردا
بنووسریت.
٢- پێویستە لە بڕگەیەکی تایبەت دا مافی پاراستنی ژنان و مندالان جێگیر
بکرێت.
٣- پێویستە بڕگەی تایبەت جێگیر بکرێت سەبارەت بە بەشداری ژن لە
ناوەندەکانی بڕیاردان( دەسەلاتی یاسادان و دەسەلاتی جیبەجێکردن) لە
هەرێمی کوردستان بە ڕیژەی ٥٠٪ بە سیستمی کۆتا.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەراست
١٠\٦\٢٠١٥
|