په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٢\٢٠٢٠

پشتیوانیی لە كەیسی ل لوقمان.

 


چیرۆكی لاقەكردنی ل لوقمانی تەمەن هەشت ساڵان كۆمەڵگای كوردستانی هەژاند, كارێك دور لە پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و كولتوری كوردی, لاقە كردنی منداڵان بە تایبەت ئەنجامدانی بە كۆمەڵ وەك باند تاوانێكی نێونەتەوەیی قێزەونكراوە , پێویستە تۆمەتباران لە دادگایەكی ئاشكرادا سزا بدرێن , هاوكات سزای هەموو ئەوانەش بدرێت كە نەیانتوانیوە لە رێگای دادوەرییەوە مافی قوربانی یگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی و نا دادپەروەرانە هەڵوێستیان وەرگرتووە, وە پێویستە قەرەبووی قوربانیش بكرێتەوە لە زیانی مادی و مەعنەوی و بە فەرمی داوای لێبوردن كردن لێیان تا دەگاتە ئاستی ناونانی قوتابخانەی ساوایان و سەرەتایی بەنای ل ەوە , وە دابینكردنی ژیانێكی شەرافەتمەندانە بۆ خۆی و خێزانەكەی وە پاراستنی ئەمنیەتی سكاڵاكەران, قوربانیان, شایەدحاڵەكان, وە هەڵاتوانیش لە كەیسەكە ئەگەر هەبن بە زوترین كات ناویان بدرێتە پۆلیسی ئەنتەرپول لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە .

كەیسی ل لوقمان سەلماندیەوە لە كوردستان سستەمی دادوەری و داواكاری گشتی لاوازن, وە وێڕای ئەوەی بەشی زۆری بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ سلكی ئەمن و ئاسایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكار دێت, بەڵام نەیتوانییوە بە ئەركی خۆیان هەڵسن لە دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان بە تایبەتیش هەژاران و بێ كەسان .

حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر دەربەستی ناو و سومعەی كوردستانە , پێویستە بە زوترین كات سزای بكەران لە دادگایەكی ئاشكراو دادپەروەرانە بدات, پێش ئەوەی كەیسی ل لوقمان بببێتە كەیسێكی جیهانی.
 


- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
- هەڵمەتی دادپەروەریی
- تۆڕی رێكخراوەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
- تۆڕی ئایكان
- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ


k_cicc@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک