په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠٢٤

پشتیوانیی لە مامۆستایانی کوردستان دەکەین.

 

ناوەندی خەباتی کرێکارانی سریلانکا

 
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
دەستبەجێ داواکاری مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن!

زیاتر لە ١٧٠٠٠٠ مامۆستای بنەڕەتی و ناوەندی و زانکۆ کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەوام دەکەن چەند مانگێکە مووچەکانیان وەرنەگرتووە. زۆرینەیان خێزانیان هەیە و بەرپرسن لە دابینکردنی خواردن بۆ منداڵەکانیان. داواکارییەکانیان زۆر ڕەوایە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئەو داواکاریانە جێبەجێ بکات و زەمینەیەک دروست بکات کە بەبێ هیچ دوودڵییەک کاری تیا بکەن.

داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ:
١. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری کەرتی پەروەردە.
٢. دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
٣. خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا.
٤. بە زووترین کات دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کارەکانی دامودەزگا حکومییەکان بە سیستەمی پەروەردەشەوە ڕابگرن.

ئێمە، ناوەندی خەباتی کرێکاران، کە بنکەکەی لە سریلانکایە، بە توندی لەگەڵ مامۆستایانی قوناغەکانی خوێندن و مامۆستایانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان لەم خەباتەدا وەستاوین و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات و زەمینەیەک بۆ درێژەدان بە کارەکانیان دروست بکات.

زۆر سوپاس.


ناوەندی خەباتی کرێکاران - سریلانکا

 

_______________________________________________

تێبینیی: ئەو پشتیوانییانە درێژەی کۆششەکانی نۆێنەرایەتی ''دەنگی کرێکار - کوردستان''ە لە دەرەوە بۆ راکێشانی هاوپشتی جیهانیی بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان و توندکردنەوەی گوشار لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم تا وەڵام بە خواستەکانی مامۆستایان بدەنەوە. ئەوەی سەرەوە دەقی نامەیەکی ناڕەزایەتیی ناوەندی (خەباتی کرێکارانی سریلانکا)یە کە ئەمرۆ ١٤\١\٢٠٢٤ لە لەندەن ئاراستەی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە.

 

 

nfo@dangikrekar.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک