په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠١٨

    پسپسۆک.

شۆڕش محەمەد عەلی

بێزار بووم
لە گرێدانەوەی دوای پچڕانم
مشکی ناپاکیی قرتاندویەتی
زارکی هەمبانەی گوڵە گەنمی زێڕینی وڵات و
گوریسی توندوتٶڵی نیشتمانم...
لە سایەی خەنجەری ژاراویی دەست برای شیرییم
پسپسۆک و پچڕپچڕ و خاوەخاوە
فیلمی دووبارەبوونەوەی ژیانم
رەشبینم...چٶن رەشبین نەبم
بە بەرچاومەوە.. دیا من فرمێسکی سوورو
میرەکەم.. جەرگەکەم خوێنی لێدەتکێ
لە بێدەسەڵاتییمە، تاک و تەنهام
وەک مەڕی بێ شوانم
میللەتێکم بۆ مانەوەم هەمیشە لە سەنگەردام
دژی گۆپاڵی دەستی ناپاکیی شوان و
کەڵبەی زلی گورگەکانم...
مۆمی تەمەنم لە کزییدایە، لەرزۆکە
خۆڕاگرم ... پاڵم بە شاخەوە ناوە
چاوەڕێێ مان و نەمانم!!!


١١\١١\٢٠١٧
ماڵپەڕی شۆڕش محەمەد عەلی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک