٢٥\٩\٢٠١٠
پیاوانی
زوڵملێکراوی جیهان یه‌ک ده‌گرن!
یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جیهانیی دژه "فێمینیستی"
به زوویی له وڵاتی سویس ده‌گیردرێ!

ئه‌یوب رحمانی
له کاتێکدا که "گه‌یشتن به یه‌کسانی ژنان و پیاوان" له کوردستان و
وڵاتانی ئێران و ئێراق و ئه‌فغانستان و به گشتی وڵاتانی ئیسلامی و
جیهانی سێیه‌می، لانیکه‌م تا ئێستا، بۆته ئاره‌زوو و ئاواتی ده‌ست پێ
ڕانه‌گه‌یشتوو (ئۆتۆپی) و ڕۆژانه فیمینیستانی ئه‌م وڵاتانه بۆ گه‌یشتن
به یه‌کسانی گیان و ژیانی خۆیان ئه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و زۆر جاران
ئه‌گیرێن و له سیاچاڵه‌کان ئه‌خرێن و ته‌نانه‌ت ئه‌کووژرێن، به‌ڵام له
وڵاتانی پێشکه‌وتوو و نێئۆلیبڕالیزه کراوی جیهانی، ڕێگا و شوێنی ده‌سکه‌وته‌کانی
فیمینیزم بۆ یه‌کسانی، به‌ره‌و ئینحیراف و لادان ده‌کێشرێت و به‌م پێیه‌ش
به میلیۆنان پیاو و باوک له ڕێگای "یاسایی" و به ناوی یاساوه هه‌ڵاواردنی
یاسایی و جنسییان لێ ده‌کرێت و مافه بنه‌ڕه‌تی و ئینسانیه‌کانیان وه‌ک
باوک، وه‌ک پیاو و وه‌ک مرۆڤ پێشێل ده‌کرێن!
هه‌موومان له بیرمانه که پێش ساڵی دووهه‌زار شایه‌عه ده‌کرا و ده‌کوترا
که له ساڵی 2000 جیهان ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا دێت و جیهان تێک ده‌چێت،
هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند ئاواز و گۆرانی‌یان بۆی دانا، هه‌ر وه‌ک له
فارسیشدا داریوش ئیقباڵی گۆرانیبێژ، ئاوازی ساڵی دووهه‌زاری خوێند که
ده‌ڵێ ساڵی 2000 ساڵی به بۆن به‌ست گه‌یشتن و ساڵی نه‌مانی هه‌ست و
سۆزه‌کانه" و هیدیکه! ساڵی دووهه‌زار و هه‌زاره‌ی دووهه‌م ده‌ستی
پێ‌کرد و هیچ ئاڵ و گۆڕێک هه‌ست پێ نه‌کرا و هه‌موومان دواتر به‌و شایه‌عانه‌ی
که بڵاو ببونه‌وه پێکه‌نینیمان ده‌هات. ئێستا پاش ده ساڵ هه‌ندێک شت
ئه‌بیندرێت و هه‌ست پێ ده‌کرێت و وا ده‌ر ئه‌که‌ون که به ڕاستی ئه‌و
قسانه‌ی ئه‌و کات ده‌کران شایه‌عه‌ش نه‌بوون و وا ئێستا خه‌ریکین هه‌ندێک
ئاڵ و گۆڕ هه‌م له ئاستی جیهانیدا و هه‌م له ئاستی وڵاتاندا هه‌ست پێ
ده‌که‌ین. ئه‌ڵبه‌ت ڕووداوی یازده‌ی سێپتامبری 2001 خۆی ئه‌میش خاڵێکی
ده‌سپێک بوو بۆ دروست بوونی هه‌ندێک ئاڵ و گۆڕ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه
باسی که‌م کۆمه‌ڵێک پلان و ته‌رح و به‌رنامه‌ی مه‌حره‌مانه و له پشته‌وه
داڕێژراون که به دڵنیاییه‌وه ڕووداوی یازده‌ی سێپتامبریش هه‌ر به‌و
هۆیه‌وه و به پێی ئه‌و کۆمه‌ڵه پلانه نهێنی و نێونه‌ته‌وه‌یانه‌وه
داڕ‌ێژرابوو، یا ئه‌توانم بڵێم که ئه‌و ڕووداوه یه‌ک له‌و پلانانه
بوو به ناوی "نه‌زمی نوێی جیهانی" که داگیر کاری و شه‌ڕی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین به دوادا هات و هاوکات له ئوروپاش، هه‌ر به‌و به‌هانه و به
ناوی کۆنتڕۆڵی "تێرۆریزم" به‌ندیخوێنه ئه‌منییه‌تیه‌کانیان توندتر
کرده‌وه و ئه‌مانه‌ش وێڕای کۆنتڕۆڵی زیاتری خه‌ڵک، هاوکات کۆمه‌ڵێک
هێرش بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وت و مافه بنه‌ڕه‌تی و ئینسانیه‌کانی خه‌ڵکی
ئوروپایشی به دواوه بوو و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بۆنه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی
که خه‌ڵکانی ئوروپاش، دروست بوونی ئه‌م وه‌زعه، ئه‌ڵبه‌ت به ناڕه‌وا،
بخه‌نه ئه‌ستۆی خاریجی و بێگانه‌کان له ناو وڵاته‌کانیان و زیاتر له
بنه‌ما ئینسانیه‌کانی که پێشتر باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو دور بکه‌ونه‌وه
و ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ر چی هه‌ڵبژاردن
له وڵاتانی ئوروپایی کراوه، تا به‌م لاوه هاتووه حیزبه ڕاستڕه‌وه‌کان
گه‌وره‌تر بوونه‌ته‌وه و که‌سایه‌تیه ڕاستڕه‌وه‌کان به ناوی
پاتریۆتیست و وه‌ته‌نپه‌ره‌ست ڕێزیان زیاتر لێ ده‌گیرێت! هه‌ر ساڵه و
یه‌ک دوو هه‌نگاو به‌ره‌و ڕاست، پاش ده ساڵان ئه‌بێته کاره‌سات، به
تایبه‌ت له دژی بێگانه‌کان و چینی که‌م داهات. ئه‌م ڕووداوانه بوونه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی که وێژه‌ی "مافی مرۆڤ"یش زیاتر وه‌ک مه‌زحه‌که‌ی لێهاتووه
و به‌ره‌و بێ مانایی بڕوات.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌م خه‌ڵکانه به‌ره‌و ڕاست هاتوون به‌و ڕاده‌ش
مه‌یلیان بۆ پارێزگاری له ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌م بۆته‌وه،
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه چینێک یا باشتر بێت بڵێین نیوه‌که‌ی دیکه‌ی
کۆمه‌ڵگا که پیاوانن، ده‌که‌ونه به‌ر هێرش و هه‌ڵاواردنی سیستماتیک،
ئه‌ویش به ناوی یاساوه، که ئه‌و هێرشانه بوونه هۆی دروست بوونی
کۆمه‌ڵێک جوڵانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی مه‌ده‌نی وه‌ک "جوڵانه‌وه‌ی
دژه فیمینیستی" و حیزبی پیاوان و هیدیکه!
هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی، ژن یا پیاو، خۆیان به جۆرێک
له جۆره‌کان له گه‌ڵ ڕووناکبیر و پێشکه‌وتوو و ئه‌مانه پێناسه و ته‌داعی
ده‌که‌نه‌وه، هاوکات خۆشییان به فێمینیست ده‌زانن، به‌ڵام فێمینیست به
مانای ئه‌وه‌ی که ژن نابێت له پیاو که‌متر بێت و نابێت له پیاو به
که‌متر بزانرێت و ئه‌بێت مافه‌کانی به قه‌ده‌ر پیاو بۆ له به‌ر چاو
بگیرێت، به واتای وشه پێیان وایه که ئه‌بێت ژنان و پیاوان یه‌کسان
بن و پیاوسالاری کۆتایی پێ بێت و مرۆڤسالاری دروست ببێت. تا ئێره پێم
وابێت هاوڕا بن له‌گه‌ڵم، به‌ڵام له وڵاتانی پێشکه‌وتوو به تایبه‌ت
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌وه، کۆمه‌ڵێک یاسا له زۆربه‌ی ئه‌م
وڵاتانه قووه‌تیان گرتووه و بوونه‌ته بنه‌مای حقوقی که به ئاشکرا
جۆرێک هه‌ڵاواردنه له سه‌ر پیاوان و مافی پیاوان و به تایبه‌ت
باوکان زۆر به بێ به‌زه‌ییانه پێشێل ده‌کات. هه‌ر ئه‌و هه‌ڵاواردنانه‌ی
پێشتر له ژنان ده‌کرا و ئێستاش له هه‌ندێک وڵات هه‌ن، له ئه‌روپا له
پیاوان ده‌کرێت، ئه‌مه له حاڵێکدا که هه‌ر له‌م ئوروپایه حه‌قده‌ستی
کاری به‌رانبه‌ری ژن له پیاو که‌متره!!
ئه‌مڕۆکه له هه‌ندێک له‌م وڵاتانه به‌س ئه‌وه‌نده به‌سه که ژنێکی
شوو کردوو و یا ته‌نانه‌ت ڕفیقی پیاوێک که پێکه‌وه له ماڵێکدا ده‌ژین
و به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵی هاوبه‌شیشیان هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه
که ئه‌و ژنه له ده‌ست پیاوه‌که‌ی شاکی بێت و له شوێنێک ده‌ری ببڕێت،
کۆمه‌ڵێک ژنی "به ناو" فێمینیستی دژه پیاو و عووقده‌یی له پیاو،
ئیتر له کۆڵ ئه‌و بنه‌ماڵه نابنه‌وه هه‌تا لێکیان هه‌ڵ ده‌وه‌شێنن!
له وتارێکدا به قه‌ڵه‌می ڕێنێ کوون دامه‌زرێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی دژه
فێمینیستی وڵاتی سویس، ناوبراو باس له کۆمه‌ڵێک فاکت ده‌کات که زۆر
به ڕوونی ئه‌م شتانه پیشان ده‌دات. ڕێنێ ئه‌ڵێت "هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه
که ژنێک له مێرده‌که‌ی یا له ڕفیقه پیاوه‌که‌ی تێر بێت، یا بیهه‌وێت
له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه‌دا بێت یا خۆ به شوێن کۆله یا پووڵه‌وه بێت،
ئیتر ئه‌گه‌ر بچێت بیشڵێت من شێوه‌ی تێهه‌ڵسوونی که‌ره به نانه‌وه،
به‌و شێوه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌م ئه‌یکاتم، به دڵ نیه، ئیتر ئه‌مه به‌سه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه هه‌موو ماف و ئیمکاناتێکی پێ بدرێت که جیا
بێته‌وه و ماڵی بۆ بگرن و منداڵه‌کانی به تاقی ته‌نیا به ناوه‌وه
تاپۆ که‌ن، جا بگره ژنێک بڵێت مێرده‌که‌م ده‌ستی لێ به‌رز کردوومه‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر درۆش بکات ئه‌مه زۆر به زه‌ره‌ری پیاو و له وه‌حله‌ی
یه‌که‌میشدا به زه‌ره‌ری منداڵه‌کانیان ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی
جاری وا هه‌بووه که دوو ساڵ باوک و منداڵ یه‌کترین نابینن و ئه‌مه
زه‌ربه‌ی گه‌وره‌یان لێ ده‌دات! منداڵ هه‌ر بۆ دایکه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
باوک هیچ نه‌بێت، ئه‌مه له حاڵێکدا که ئه‌و جۆره ژنانه، (نه‌ک هه‌موو
ژنێک) زۆر به خراپی و عه‌سه‌بی له گه‌ڵ منداڵیان هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن"
(ئه‌مانه قسه‌ی ڕێنێن). ڕێنێ هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت ساڵی دووهه‌زار و یه‌ک
کۆمه‌ڵێک یاسا قووه‌تیان گرتووه که هه‌موو مافێک به ژن ڕه‌وا ئه‌بینن،
ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و ساڵه (2001) که ئه‌و یاسایانه قووه‌تیان گرت، ڕێژه‌ی
ژنانی جیابووه‌وه له سویس که پێشتر که‌متر له ده‌هه‌زار له
ساڵێکدا ده‌بوون، گه‌یشت به بیست هه‌زار، واته دووقات بووه‌وه و ئه‌ڵێت
له‌و کاته‌وه تا ئێستا ئه‌م ڕێژه‌یه زیاتر ئه‌بێت و که‌متر نابێت و
هاوکات باسی ئه‌و زه‌ره‌ره گه‌وره ئابوریه ئه‌کات که به‌م هۆیه‌وه
له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌کرێت. ئه‌ڵێت ژنان که جیا بوونه‌وه یه‌کسه‌ر
منداڵ به ناویان تاپۆ ئه‌کرێت و هه‌ر ئه‌و یاسایه‌ش پیاو مه‌جبور ده‌کات
به‌وه‌ی که خه‌رجی ژن و منداڵه پێشووه‌که‌ی که دادگا به پێی داهاته‌که‌ی
بۆی ده‌بڕنه‌وه، بیدات. واته ژن به ناوی گه‌وره کردنی منداڵان که
به ناڕه‌وا ته‌نیا به‌و دراون، ئیتر کار ناکات و وه‌ک شا پاڵی لێ ئه‌داته‌وه
و ڕای ئه‌بوێرێت و ئه‌بێ مێرده کۆنه‌که‌ی تا پانزده ساڵ به‌خێوی کات
و منداڵانیش تا ته‌مه‌نی 18 ساڵ هه‌ر ئه‌بێت باوکیان که لێیشی دور
خراونه‌ته‌وه، به‌خێویان کات!! پیاوه‌کانیش ئه‌که‌ونه قینه‌وه و
کاره‌که‌یان وێڵ ده‌که‌ن و یا ڕێژه‌ی کاره‌که‌یان تا نیوه که‌م ده‌که‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی پاره به ژنه کۆنه‌که‌یان نه‌ده‌ن، چوونکه زۆریان دێ ئه‌و
کاره بکه‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌دا ژنان به منداڵه‌وه ئه‌که‌ونه سه‌ر
سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی سه‌ر سۆسیاڵ و ده‌وڵه‌ت به‌خێویان ده‌کات. پێشتر که
پێکه‌وه بوون ژن و پیاو کاریان ده‌کرد و ئێستا یا هیچیان کار ناکه‌ن
یا به‌س پیاوه‌که، ئه‌ویش به ڕێژه‌ی که‌م کار ده‌کات و ڕێنێ حیسابی
ئه‌وه ده‌کات که هه‌زاران بنه‌ماڵه، به کرێ خانوو و پووڵی بیمه و
نه‌خۆشی و خه‌رجی خۆیان و منداڵیان ساڵانه له سه‌ر بودجه‌ی شار یا ده‌وڵه‌ت
ئه‌ژین، ئه‌مه له باری ئابورییه‌وه زه‌ربه‌یه‌کی کوشه‌نده‌یه له
وڵاتێکی وه‌ک سویس که ته‌نیا حه‌وت میلیۆن حه‌شیمه‌تی هه‌یه! ناوبراو
پێی وایه که ئه‌گه‌ر مافه ئینسانیه‌کان هه‌م بۆ ژن و هه‌م بۆ پیاو
به قه‌ده‌ر یه‌ک ڕه‌چاو بکرێت واته په‌نجا به په‌نجا مافه‌کان له
ڕێگای یاساییه‌وه دیاری بکرێن و ژنان یه‌کسان بن له‌گه‌ڵ پیاون، ئیتر
ئه‌م هه‌موو گرفتانه دروست نابن، هه‌ر بۆیه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجی
50=50 یه، جوڵانه‌وه‌ی ئانتی فێمینیستی بنیات ناوه!
کۆمه‌ڵه پرسیارێک که ئالێره‌دا دێنه پێشه‌وه ئه‌مانه‌ن که بۆ چی
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه یا ئه‌م سیسته‌مانه ئاماده‌ن ئه‌و هه‌زینه گه‌وره
قه‌بووڵ بکه‌ن و درێژه به یاسایی کردنه‌وه‌ی مافی زیاتر بۆ ژنان بده‌ن؟
به‌ڵام حه‌قده‌ستی ژنان زیاد ناکه‌ن؟ ئایا چ مه‌به‌ستێک و چ سیاسه‌تێک
له پشت ئه‌م کارانه‌وه خه‌وتوون؟ ئایا نیزامی نێئۆلیبڕاڵی و تاچێریزم
یا کێنیزیسم که لیبڕالیزمێکی ئابوری ڕه‌چاو ده‌که‌ن و هه‌موو شتێک به‌س
له مه‌نفه‌عه‌تدا ده‌بینن، به دوای نیزامی جیهانیی ژن سالارییه‌وه‌یه؟
ئایا مرۆڤ سالاری و یه‌کسانی و عه‌داڵه‌ت پشت گوێ ئه‌خرێن؟ ئایا نیزامی
ده‌سمایه‌داری که پێشتر پیاوسالار بوو، ئێستا ئه‌یه‌وێت ژن سالار بێت
و ده‌سمایه‌داری ئه‌یه‌وێت له هه‌موو قۆناخێکدا له‌گه‌ڵ جۆرێک هه‌ڵاواردن
بژی و هه‌ڵاواردن هه‌میشه هه‌بێت؟ پێشتر له دژی ژن و ئێستا له دژی
پیاو؟ ئایا مه‌گه‌ر بڕیار نه‌بوو مرۆڤ سالاری پیاده بکرێت؟ ئایا ئه‌رزشی
هه‌یه که کۆمه‌ڵگای ئێستا که چینایه‌تییه له باری ڕه‌گه‌زیشه‌وه
دوو شه‌قه بێت و ئه‌مانه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و کوێ ئه‌کێشن؟
ئاڵمانی وته‌نی (Es ist so weit) واته، ئێستا ئیتر کاتییه‌تی! بڕیاره
له 30 مانگی ئۆکتۆبه‌ری (10)ی ئه‌مساڵ (2010)ی زایینی له وڵاتی سویس
له شاری زوریخ یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جیهانی ئانتی فێمینیستی به ڕێوه
بچێت. له‌م کۆنگره‌یه‌دا بڕیاره کۆمه‌ڵێک ڕووناکبیر و پسپۆڕ له هه‌موو
جیهانه‌وه له بواره جۆربه‌جۆره‌کانی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه و هیدیکه
به‌شداری بکه‌ن و کۆمه‌ڵێک باس و خواستی جیدی له‌مه‌ڕ "ده‌ستدرێژییه‌کان
و لادانه‌کانی فیمینیزمی مه‌وجود و هۆکاره‌کانی لادانیان" و هه‌روه‌ها
باس له زه‌روره‌تی په‌ره‌گرتنی جوڵانه‌وه‌ی دژه فیمینیستی و زه‌ڕوره‌ت
و پێداگری له‌مه‌ڕ یه‌کسانی ژن و پیاو بکرێت.
ئه‌م ڕێکخراوه که ناوی ئانتی فێمینیسته و له نۆی مانگی چواری هه‌ر
ئه‌مساڵدا دروست کرا، تا ئێستا له‌م چه‌ند مانگه‌دا نیزیکه‌ی هه‌زار ئه‌ندامی
هه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی له هه‌موو جیهانه‌وه خۆیان له ڕێگای تۆڕی
جیهانی ئینتێڕنێته‌وه ناونووس کردووه و بڕیاره ده‌یان که‌سیان له‌م
کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بن و له ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی لانیکه‌م 120.000 ده‌نگه‌وه،
بتوانن له یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئوروپایی ئاڵ و گۆڕ پێک بێنن بۆ ئه‌وه‌ی
که فیمینیزم بێننه‌وه سه‌ر ڕێگاکه‌ی خۆی به مانای یه‌کسانی، هاوکات
مافی باوکایه‌تی و دایکایه‌تی، ژنایه‌تی و پیاوایه‌تی بکه‌ن به په‌نجا
به په‌نجا له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاسایی و ژن
و مێردایه‌تی و منداڵ و میرات و ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ست و هتددا.
_______________________________
ئادڕه‌سی ماڵپه‌ڕ و شوێن و کاتی گرتنی کۆنگره لێره ئه‌بیننه‌وه
http://antifeminismus.ch
ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ڕی حیزبی پیاوانی سویس
www.männerpartei.ch
2ی
ڕه‌زبه‌ری (ڕه‌زبڕی) 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|