" پۆڵا سەعید "
دەپرسێت ، "خەسەن " و "خسێن " سێ کچەکەی " موعاوییە" ن ؟
بەرزان هەستیار
"پۆڵا سەعید " لە 12/7/2008 و لە ماڵپەڕی " شرۆڤە "دا نووسینێکی کورتی
بە ناونیشانی " نیگەرانیی لە ساڵێک لە نیگەرانیدا " بڵاو کردووەتەوە و
تێیدا باسی "غەدرێک !" دەکات کە گوایە من لە ماندووبوونی ئەوم کردووە .گەرچی
من سەرەتا نەمویست وەڵامی " پۆڵا " بدەمەوە ، بەڵام پاشان هەستم کرد بێ
دەنگیی لە ئاستی ئەو جۆرە بوختان و قسە بێ بناغانەدا ڕەنگە وا لە هەندێ
خوێنەر بکات کە وا تێ بگەن " پۆڵا " خاوەن هەقە و منیش غەددار ! ئەمە
جگە لەوە ی لەم ساڵانەی دواییدا کەسانێکی دەست و پێ سپی لە بواری
نووسیندا پەیدا بوون و ئیش و کاریان تەنها ئەوەیە کە بە چرای ڕۆن
گەرچەکەوە بە دوای بەرهەمە ئەدەبییەکانەوە بن و کۆمەڵێک ڕستەی حازر بە
دەستی وەک " دزین " و " لاسایی کردنەوە " بخەنەپاڵیان و یان هەر نا
خاوەنەکانیان بەوە تاوانبار بکەن کە لە فڵانە شوێنی نووسینێکیاندا
فیسار وشەیان بەکار هێناوە و گوایە ئەم وشەیەیان لە جەنابی وەرگرتووە و
ئاماژەیان پێ نەکردووە .
بە هەر حاڵ من نامەوێت درێژە بە پێشەکیی و تەنانەت نووسینەکەشم بدەم
چونکە ناچاریی وای لێ کردووم وەڵام بدەمەوە و زۆر بە سادەییش وەڵامەکەم
دەنووسم بۆ ئەوەی " پۆڵا " لێی حاڵیی ببێت .
" پۆڵا " هەر لە سەرەتاوە ناونیشانی قەسیدەکەی منی لا بووە بە کێشە و
دەیەوێت خوێنەر لەوە ئاگادار بکاتەوە کە بۆچی من ناونیشانی قەسیدەکەمم
گۆڕیوە و ئینجا چاپم کردووە و بە حیسابی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارەش لای
ئەوە !!
"پۆڵا " ئێستا من ئەمەوێت لەو نووسینە کورتەی تۆدا تەنها ئەو هەڵەو
ناشارەزاییانەی خۆتت بخەمەوە بەر چاو و هەمان کات ڕاستیشیان بکەمەوە
بۆت و سەرنج و وەڵامی خۆشمیان لە پاڵەوە بنووسم و واشم بە باش زانی
هەڵەکانی خۆت و ڕاستکردنەوەکانی خۆم بۆ تۆ و خوێنەران بە ژمارە بخەمە
ڕوو .
1- "پۆڵا" هەر لە ناونیشانی نووسینەکەیەوە کەوتۆتە هەڵەوە و
نووسیوێتی " نیگەرانیی لە ساڵێک لە نیگەرانیی دا
" ، هەڵبەتە کاتێک کەسێک ئەم ناونیشانە دەخوێتێتەوە وا تێ دەگات
کە "پۆڵا " باسی "نیگەرانیی " دەکات لە قەسیدەی "ساڵێک لە نیگەرانیی "دا
، بەڵام پاش خوێندنەوەی نووسینەکەی ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە "پۆڵا "ئەوەی
نەچووبێت بە لایدا ئەو باسەیە ، بەڵکو باسی ئەوە دەکات کە من لە
قەسیدەی "ساڵێک لە نیگەرانیی "دا غەدرم لە " نوێگەریی " ئەو کردووە ،
کەواتە "پۆڵا " دەبوو ناونیشانی نووسینەکەی بکات بە " " نیگەرانیی لە "
ساڵێک لە نیگەرانیی " " ، بە واتا " پۆڵا " نیگەرانە لە قەسیدەکەم .
2- " بهرزان ههستیار ناوی شیعرهکهی بۆیه دهگۆڕێت، ههتاوهکوو
ناوه ناوێکهی بکات بهپردێک بۆ گواستنهوهی ئهو نوێگهرییهی، که
من هۆنراوهی ههر ڕۆژهی پۆستێکدا خستوومهته بهردهمی خوێنهر. ئهو
دهمهی من دهستم به نووسیینی ههر ڕۆژهی پۆستێک کرد، ههواڵی بهرههمهکهی
خۆمم به چهند هاوڕێیهکم گهیاند و چهند لاپهڕهیهکیشم له دهستپێکردنهکه
بۆ ناردن، له نامهکهمدا تیشکم خستبووه سهر تهواوی کارهکهم، که ئهمه
ههڵهیهکی گهورهی من بوو. چونکه دواکات له ڕێگای ئهو هاوڕێیانهمهوه
سهرهتاکه دهست زۆر کهسی تر کهوتبوو. "
"پۆڵا " ، من لە خۆت ناپرسم بەڵکو ڕووی دەمم ئەکەمە خوێنەرێکی هوشیار و
دەڵێم ، دەبێت ناو گۆڕینی قەسیدەکەی من چ پەیوەندییەکی بەو شیعرەی"
پۆڵا "وە هەبێت کە من هەتا ڕۆژێک پێش نووسینی ئەم دێڕانە ئەو "
نوێگەرییە ! " ی ئەوم لە هیچ شوێنێک نەبینیوە و ئەگەر وەک خۆی بە
ناڕاستەوخۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە لە ڕێی چەند هاوڕێیەکییەوە
شیعرەکەی یان هەواڵی " نوێگەریی ! "یەکەی بە من گەیشتبێت دیسانەوە
ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت بۆ ئەوەی "نوێگەریی !"ی ئەو بدزم بیکەم بە پردێک
، بێم و ناونیشانی قەسیدەکەی خۆم بگۆڕم ." پۆڵا "، تۆ بڕوا بەم قسانەی
خۆت دەکەیت یان لە حاڵەتێکی نا ئاساییدا نووسیوتن !؟؟ یان پێم ناڵێیت
ئەگەر من ناونیشانی قەسیدەکەم هەر وەک خۆی بهێشتایەوە چی ڕووی دەدا ؟
ئایا بەمە ئیتر غەدرم لە تۆ نەدەکرد ؟ دیارە ئەوساش دەتوت ئەو غەدرەشت
لێ کردووم کە ماوەی نووسینی قەسیدەکەت درێژ کردووەتەوە بۆ ساڵێک " وەک
نووسیویشتە " .
جارێکی تر بە خوێنەرانی ئازیزی دەڵێمەوە کە من هەرگیز پێم خۆش نەبووە
تێکەڵی باسێک ببم یان وەڵامی کەسێک بدەمەوە کە بزانم لە کات بە فیڕۆ
چوون زیاتر هیچم تیا دەستگیر نابێت ، بەڵام ئەمجارە "پۆڵا " ئەوەندە "زیرەکانە!
" ناچاری کردم کە نەتوانم لێی بێدەنگ بم و دڵنیاشم ئەم وەڵامەم " ئەگەر
خۆی بیەوێت " سوودی ئەوەی بۆ "پۆڵا " تێدا دەبێت کە جارێکی تر ئەوەندە
نەشارەزایانە خۆی فڕێ نەداتە بابەتێکەوە و وا بزانێت خوێنەر ئەوەندە
گێلە هەست بەوە ناکات کە ئەو و چەندین کەسی تر پێ دەستیان داوەتە
کاسپییەکی ناشرین و بەو هۆیەوە دەیانەوێت خوێنەر بۆ خۆیان پەیدا بکەن .
3- "بهرههمه نوێکهی بهرزان ههستیار (ساڵێک له نیگهرانیی) ههر
خودی هۆنراوهی ساتێک له نیگهرانیی دهنووسمهوهیه، که له ناوهڕاستیی
2006هوه دهستی پێکرد و ههرجارهی چهند کۆپلهیهکی له سایتهکانی
وهک (چراکان، دهنگهکان، کڵاوڕۆژنه، چرا، کوردستان نێت)دا بڵاودهکردهوه.
ههنووکه ناوی شیعرهکه گۆڕدراوه و بووه به ساڵێک له نیگهرانیی."
"پۆڵا " گیان با من جارێ لەم سێ دێڕ و نیوەتا سێ هەڵەت بۆ ڕاست بکەمەوە
،
یەکەم : من
ناونیشانی پێشووی قەسیدەکەم " ساتێک لە نیگەرانی دەنووسمەوە " نەبوو ،
بەڵکو "چەند ساتێکی نیگەرانیی ئەنووسمەوە " بوو ، "" پۆڵا " گیان تکایە
نەڵێیت لەبەر ئەوەی لە ماڵپەڕەکاندا ناچالاکت کردوون ، ناونیشانەکەیم
تەواو بیر نەماوە ، چونکە بەڕێزتان دیوانەکاتان لە ماڵپەڕی " پەڕتووک "دا
بینیوە ".
دووەم : ئەو ماڵپەڕە ناوی "چرا" نییە و
بەڵکو ناوی" چرا تیڤی "یە .
سێهەم : من بە هیچ جۆرێک هیچ بەشێکی ئەو
قەسیدەیەم نە ، لە "چرا تیڤی " و نە ، لە "کوردستان نێت " بڵاو
نەکردۆتەوە نازانم تۆ چۆن لەو ماڵپەڕانە بە ناچالاک بینیوتە ، هەر بۆیە
جارێکی تر دەڵێم ڕەنگە لە نائاگایی دا ئەو نووسینەت نووسیبێت ، من بەر
لە نووسینی " ساڵێک لە نیگەرانیی " ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبم زیاد لە سێ
ساڵێک دەبوو هیچم لە "کوردستان نێت "دا بڵاو نەکردۆتەوە ، ئیتر نازانم
بۆ لێرەدا ناوی "کوردستان نێت " دێنیتەوە !!!!!
4- ناوهڕۆکی ههر ڕۆژهی پۆستێک هێنده قوڵبوونهوهیه له هزردا، کهمتر
له دهرگای بواری تری داوه. لهم هۆنراوهیهدا من تهواو و ڕێک
بیۆگرافیی هزری ساڵێکی خۆمم نووسیوهتهوه، که بهرزان ههستیار ناوی
شیعرهکهی دهگۆڕێت و درێژی دهکاتهوه بۆ کاری ساڵێک هیچی نهکردووه
بێجگه له غهدرێک له ماندووبوونی من.
خوێنەری ئازیز تۆ دیقەت لەوە بدە کە"پۆڵا " دەڵێت " من تەواوو ڕێک
بیوگرافیای هزری سالًَێکی خۆمم نووسیوەتەوە " کەچی هەر دوای ئەوە بە
چەند دێڕێک دەنووسێت :
5- |"من له 1.08.2006 دا دهستمکردووه به ههر ڕۆژهی پۆستێک و له
22.09.2007 دا کۆتاییم پێهێناوه و له ئۆکتۆبهری 2007 دا له
کوردستانپۆستدا بڵاومکردهوه و پاشان ناردم بۆ سایتی پهڕتووک."
جارێ ئەوەی "پۆڵا " ناوی ناوە " تەواو و ڕێک بیوگرافیای هزری ساڵێکی
خۆم " ، ئەوە هەڵەیەکی تری "پۆڵا " یە و چونکە پێ دەچێت تا ئێستاش
نەزانێت ساڵێک چەند ڕۆژ و مانگە ، ئەگەر وانییە بە کام پێوەری دنیا
1/8/2006 هەتا 22/9/2007 دەکاتە ساڵێکی تەواو و ڕێک ،ئەوە جگە لەوەی من
قەسیدەکەی خۆمم لە 16/7/2006 دەست پێ کردووە و لە 16/7/2007 تەواوم
کردووە ، کەواتە ئەوەی من ساڵێکی تەوا و ڕێک ئەکات و ئەوەی پۆَڵا
دەیڵێت دەکاتە ساڵێکی ناتەواو و خوار ! ئیتر ئێستا ئەوەش ئاشکرا بوو کە
من پێش "پۆڵا" دەستم بە نووسینی قەسیدەکەم کردووە و پێش ئەوەی ئەویش "نوێگەریی
! "یەکەی خۆی لە ئۆکتۆبەری 2007 لە کوردستان پۆست بڵاو بکاتەوە ، من
بەشێک یان دوو بەشی قەسیدەکەم لە چەند ماڵپەڕێکدا بڵاوکردووەتەوە و
ئێستاشی لەگەڵًدا بێت من ناڵێم " پۆڵا " ئەم ئەزموونەی منی بە ڕۆژی
ڕووناک تاڵان کردووە و بەڵام ئەوەش ناشارمەوە ، ئەوەی "پۆڵا " دەیڵێت
کە گوایە غەدرم لێ کردووە ، یان بە مانایەکی تر دزیم لێ کردووە ، بە
ئیهانەیەکی گەورەی دەزانم ، چونکە بە ڕاستی قەت ئەو هەقە بە خۆم بە
ڕەوا نازانم کە هەرگیز ئەو جۆرە کارانە بکەم ، بە تایبەتی بە رامبەر
کەسێکیش کە هیچ شتێک لە ماڵەکەیدا نەبێت ، ئیتر نازانم چۆن دزیی لە ماڵ
و حاڵێکی ەک ئەوەی " پۆڵا " چۆڵ، دەکرێت .
خوێنەری ئازیز بڕوا بکە کاتێک دوای خوێندنەوەی ئەم نووسینە کورتەی "
پۆڵا شیعرەکەیم دۆزییەوە و سەیرم کرد ن ئەوەندەی تر هەستم بە ئیهانە
کرد کە من بێم تەماع بکەمە شیعرێک کە هەر لە یەکەم دێڕەوە بە هەڵە دەست
پێ دەکات و دە نووسێت :
"تەپ تەپ لە دەرگای پەنجەرەکەم دەدات "
پۆڵا سەعید " هەر ڕۆژەی پۆستێک "
" پۆڵا " ئەگەر دەکرێت بە من و خوێنەرانیش بڵێیت " دەرگای پەنجەرە "
مانای چی ؟ بەڵام تکایە نەکەیت بڵێین ئەوە مەجازە ، چونکە دەبێتە
هەڵەیەکی ترت و منیش تاقەتم نییە ئەوەندە هەڵەت بۆ ڕاست بکەمەوە !
6- " من زۆر گهڕام له ئینتهرنێتدا تهواوی ئهو لینکانه بدۆزمهوه،
که پێشتر بهرزان ههستیار ساتێک له نیگهرانیی دهنووسمهوهی تێدا
بڵاوکردبۆوه، لێ پێدهچێت ههموویانی ناچالاک کردبێت. من خۆم تهنانهت
دواههمیین بهشی ساتێک له نیگهرانیی دهنووسمهوهم له کڵاوڕۆژنه و
دهنگهکاندا خوێندهوه، که کۆتایی ئهو هۆنراوهیه بوو، لێ ههنووکه
بووه به بهرههمی ساڵێک."
دەزانیت "پۆڵا "، کەسێک کە بە مەبەست و بەرنامە درۆی کرد ئیتر هەق نییە
لێی بێدەنگ بین ، تۆ ئئمجارە نەک تەنها هەڵە بەڵکو درۆیەکی گەورەشت
کردووە ، نازانم " پێ دەچێت " مانای چی ؟ ئەگەر پێ دەچێت من هەموویانم
ناچالاک کردبێت " دیارە بە حیسابی خۆت لە ترسی جەنابت ناچالاکم کردوون
" ئەی بۆ ناچیت سەیرێکی ماڵپەڕی " خۆزگە " بکەیت تا بزانیت ئەو
قەسیدەیەی تۆ باسی لێ دەکەیت چالاکە یان نا ؟ خۆ ئەگەر لە ماڵپەڕی"
دەنگەکان " یان "کڵاوڕۆژنە "چەند بەشێکی ناچالاک بێت ئەوە پێش نووسینی
ئەو چەند دێڕەت دەتتوانی چەند کلێک "ێک بکەیت و بە ئیمێلێک پرسیار لە
خاوەنی ئەو ماڵپەڕانە بکەیت تا بزانیت من خۆم تاچالاکم کردوون یان هەڵە
لە مالًَپەڕەکەوەیە !
7- "لهناو کورددا لهسهر دهستی ههڵبژاردهیهک تهکییه و دیوهخان
دروستکردن لهپێناوی ستایشکردنی شێخێک و کۆکردنهوهی دهروێشدا بووه
به مۆدێکی سهردهمییانه. ههموو ئهو دهروێشانهش خهریکی دروستکردنی
فهقێن، ئاخر ئهوانیش پێویستیان به ستایشکردن ههیه."
ئەو دوو دێڕ و نیوەی سەرەوە میسکی کۆتایی کورتە نووسینەکەی "پۆڵا" یە و
من واز لەوە دێنم کە ئەو دوو دێڕ و نیوە چەند ترسنۆکانە و تەمومژاویی
لە چاو دێڕەکانی تردا ، نووسراون ، بەڵام تەنها ئەوە دەپرسم و بە" پۆڵا
" ی " نوێگەر " دەڵێم ، تاکو ئێستا کەی و لە کوێ و لە کام کتێبدا
بینیوتە یان خوێندبووتەتەوە کە " دەروێش " ، " فەقێ " دروست بکات ، برا
گیان با ئەمەشیانت بۆ ڕاست بکەمەوە نەوەک لە شوێنێکی تر بینووسیت یان
لە کۆڕو کۆبوونەوەیەکدا لە دەمت دەربچێت و هەمان شت بڵێیتەوە و ببیتە
مایەی پێکەنین ،
پۆڵا گیان ئەوەی " فەقێ " دروست ئەکات " پێی دەوترێت " مەلا " ، واتا "فەقێ
" لای "مەلا" دەرس دەخوێنێت و دەردەچێت ، بەڵام دەزانیت هەر تێنەگەیشتم
لە لای تۆ ، من " فەقێ " م یان "دەروێش" !!!
دواجار ماوەتەوە ئەوەی بڵێم " پۆڵا " گیان نووسینەکەت لە هەموو گیانیا
تەنها پەنا گوێی ساغ بوو ، کەواتە ئازیزم با ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەت
بدەمەوە کە کردوومە بە ناونیشانی ئەم نووسینەم :
" خەسەن " نییە و " حەسەن " ە ، " خسێن " نییە و " حسێن " ە ، سیان نین
، دوانن ، کچ نین ، کوڕن ، کوڕی " موعاوییە " ش نین ، کوڕی " عەلی کوڕی
ئەبو تاڵیب " ن !!!!!! ئێستا تێ گەیشتیت ، تۆش چەند هەلًَەت لە
نووسینەکەتدا کردووە ؟!!!
زۆر زۆر بە داخیشەوەم کە بۆ یەکەمجار ناچار کرام بە زمانێک کە پێی
ڕانەهاتووم ، وەڵامی کەسێک بدەمەوە .
************
بۆ بینینی نووسینەکەی " پۆڵا " خوێنەر دەتوانێت تەماشای ئەم لینکە بکات
:
http://shrova.com/index.php?id=683
بۆ خوێندنەوەی " نوێگەریی "یەکەشی تکایە
تەماشای ئەم لینکە بکە:
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?e=1103
بۆ خوێندنەوەی " ساڵێک
لە نیگەرانی "یش تەماشای ئەم لینکە بکە :
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?e=1071
ئەڵمانیا / کۆلن
bhastiar@yahoo.de
|