په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠٢٠

پۆلیسی تورکیا

ناسنانەی گیان لەدەستدانی دوێنێی دەریای ئیجەی ئاشکراکرد.

 

 
بەپێی دوایین لێدوانی پۆلیس سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ١٥ پەنابەری دوێنێی دەریای ئیجە ڕایانگەیاند پەنابەرەکان دوای نقبونیان لەنێو دەریادا بەڵگەنامەکانیان لەدەستداوە بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوەو خنکاون پەنابەرانی سوری بوون کە پێدەچێت کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بن بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بەدەستمان گەیشتوە کە بە کرمانجی هاوارو شیوەنیان بۆ ئازیزانیان دەکرد.
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (٥٥) پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی لیسبوسی یۆنانی ژن و منداڵیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندابوون.
هەر ئەمڕۆ لە شاری چانکاڵێ لە چەندین ناوچەی جیاجیای سنوری دەریاداو ناو دەریادا (١٩١) پەنابەر دەستگیرکران کە زۆربەیان پەنابەری ئەفغانی بوون.
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٠ لە ناوچە سنوریەکانی نێوان تورکیاو یۆنان سەر بەشاری ئەدرنا (٣٥) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی( عێراق، سووریا، پاکستان، بنغلادیش).



١٥ پەنابەر لە نێو دەریایی ئیجەدا خنکان کە هەشتان منداڵ بوون و کوردیش لە نێوانیاندایە.

ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاریی ئیزمیر لەنێودەریایی ئیجەدا بەلەمێکی پەنابەران تێکشا کە (١٩)نۆزەدە پەنابەری تێدابوو ١١ پەنابەریان خنکان و گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان منداڵ بوون ٨ پەنابەریشیان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی سنوری تورکیاوە ڕزگار کران و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستیان باشە ٤ لەپەنابەرەکان بەمەلەوانی گەیشتبونە نزیک کەناری دەریایی ناوچەی چەشمەی سەر بە شاری ئیزمیر بەپێی زانیاریەکانمان کورد لەنێوا خنکاوەکەندا هەیە بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن پۆلیسی پەیوەندیداری تورکیا ناسنامەیان دیاری نەکراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.
 


گرتنی پەنابەران لەتورکیا درێژەی هەیە.

ڕێکەوتی ١٠/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئۆزنکوبرو و مریسی سەر بەشاری ئەدرنا (٩٧) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق، ئەفغانستان، ئێران، دۆمنیکا، جەزائیر، مغریب، سوریا، پاکستان، بەنغلادیش).
لەهەمان ڕێکەوت هەر یەک لەشارەکانی (ئەستەنبوڵ، ئەدرنا، بورسە) (٥) قاچاخچیش دەستگیرکران.
ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لە شاری ئەستەنبوڵ (٤٨)پەنابەری ئەفغانی لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا دەستگیرکران بە پێداویستیەکانی خۆڕزگارکردنی ناو دەریا کە بەنیازبوون بەرو شاری چانکاڵێ بڕۆن پێک هاتبوون لە (٧ژن، ١٤پیاو، ٢٧ منداڵ).
ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی کۆساداسی سەر بەشاری ئایدن (٤١)پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە (٢٨ پەنابەری سوری و ١٣ پەنابەری کوەیتی).
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی شاری مۆغڵاش لەساڵی ڕابردوو لەسنوری ئەوشارەداد( ١٦،٢١٨) شانزەهەزارو دوسەدوو هەژدە پەنابەر دەستگیرکراون وە (٢٥) پەنابەریش گیانیان لەدەستداوە کە پەنابەرانی ووڵاتانی (عێراق، سوریا، ئێران، فەڵەستین، پاکستان، میانمار، سۆماڵ، بەنغلادیش) بوون لەگەڵ دەستگیرکردنی (٤١٤) قاچاغچی.

 


هیوا خدر

ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

١٢\١\٢٠٢

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک