٢٨\١\٢٠٢١
پۆلیڤیا لە
شکستی گیڤاراوە بۆ سەرکەوتنی مۆرالیس.
- کورتەیەکی مێژوویی لەسەر پۆلیڤییا -

عەلی مەحمود محەمەد
پۆلیڤییا بەناوی سیمۆن بۆلیڤوار (١٧٣٨-١٨٣٠) ەوە ناو نراوە ، کە زۆر لە
وڵاتانی ئەمەریکای لاتینی ڕزگار کرد لە داگیرکاری (کۆڵۆمبی، فەنزویل،
پیرۆ، پۆلیڤیا)، پۆلیڤار ئەو ناوەیە بێ سڵەمینەوە چەپەکانی فەنزویلا
ناویان ھەڵگرتووە و شانازی پێوە دەکەن، خەونەکانی سیمۆن بۆلیڤوار لە
دادپەروەری و ڕزگاری و یەکخستنی ئەمەریکای لاتین تا ئەمڕۆ بە زیندوویی
ماوەتەوە .
ئەم وڵاتە پۆلیڤیا چۆن بە وڵاتی راِونانی سەرۆک بەناوبانگبوو، ھاوکات
لە ڕابردووشدا وڵاتی کودەتا سەربازییەکانیش بووە، لە ماوەی ١٦٢ ساڵدا
١١٨٩ کودەتای سەربازی بەخۆوە بینیوە، وێڕای دواینەکەی بە سیناریۆو
ئارایشێکی نوێ بەڕێوە چوو، بۆیە بەردەوام لە ناجێگیری سیاسیدا بووە، تا
مۆرالیس ھات ماوەی حوکمڕانییەکەی زۆرترین ماوەو ئاسایشترین کاتەکانی
حوکمڕانی بوو لە مێژووی وڵاتد، ھۆکاری ھەموو ئەوانەش ئەو ھەژاری و
پاوانکردنی دەسەڵاتە بوو لە لایەن کەمایەتیەکی سپی پێستەوە .
ئەم وڵاتە تژییە لە چیرۆکی کوشت بڕو جیاکاری بە ئەندازەی ئاپارتایدەکەی
باشووری ئەفریق، نموونەیەک بچوک لە کاتێک کرێکارانی قەسدیر مانیان
گرتبوو بۆ زیادکردنی کرێکانیان، خاوەند کورھکان سوپایان بانگ کرد بۆ
لێدانیان، لە ئاکامدا کرێکارانی کانەکان لە کۆمەڵکوژی کاتافا لە
٢١-١٢-١٩٤٢ دا ، ١٩ کرێکار کۆمەڵکوژ کران و ٤٩ش بریندار کران، لە ساڵی
١٩٤٣ ەوە ئەو یاداوەریبە کراوەتە رۆژی کرێکارانی کانەکانی پۆلیڤیا.
بزووتنەوەی نەتەوەیی شۆڕشگێڕ کە لایەنگری لە کرێکاران و ھندییەکان
دەکرد ساڵی ١٩٥١ گەیشتە دەسەڵات کودەتایان کرد بەسەرید، کە لە
بەرنامەیاندا بوو ژیانی کرێکاران باش بکەن .
پۆلیڤیا پێشەنگی شەپۆڵە شۆڕشگێڕییەکان بوو لە ئەمەریکای لاتیین، لە
ساڵی ١٩٥٢ کورەکانی بەرھەم ھێنانی قەسدیر خۆماڵی کر، لە سەرەتای
ئەبریلی ١٩٥٢ شۆڕشی کرێکاری لە پۆلیڤیا ھەڵگیرس، یەکێتی کرێکاران چەند
مانگ دەسەڵاتداربوون ، دوایی ئەو جارەش خەڵتانی خوێنکر،خەباتی
ساندیکایی و خەباتی ھندیەکان (سی ئۆ بی) ، ٥ ساڵی خایاند تا بە تەواوی
سەرکوتکراو کودەتای سەربازی بەسەردا کرا.
پۆلیڤیا لە رێکەوتی ١٠-١٠-١٩٨٢ لە دیکتاتۆریەت ڕزگاری بوو، پاش ١١ ساڵ
دەسەڵاتی سەربازی لە وڵات .
سندوقی دراوی جیھانی دیارییەکانی بۆ پۆلیڤیا.
لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٥-١٩٢٩د، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵانە
٢٠٠ ملیۆن دۆلاری وەبەرھێنان کردووە لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین ، لە
بەرامبەردا ساڵانە٣٠٠ ملیۆن دۆلار قازانجیان دەسکەوت بووە ، قازانجەکان
١٥٠% ی سەرمایەگوزاریەکە بووە ، نەوتی فەنزویلا و کانەکانی پۆلیڤیا و
شیلی و سامانی کوبا ئامانجی چاوچنۆکی ئەمەریکا بوو لە مێژوودا .
لەو ساوە خەڵکی ئەم وڵاتە ھەستیان بەوە نەکردووە لەو دیو سنورەکانەوە
بە تایبەت لە لایەن ولاتە ئیمپریالیەکانەوە خێرو بەرەکەتیان بۆ بێت،
بەڵکە گومانیان لە دەسکە گوڵە دیارییەکانیشیان ھەبووە ، ساڵی ١٩٨٥
سەرۆک ڤیکتۆر باز ئستنسورو لە بزووتنەوەی نیشتمانی شۆڕشگێڕ بڕیاری
ژمارە ٢١٠٦٠ی دەرکرد ، بەو بەیانە دەرگای وڵاتی خستە سەر پشت بۆ
ئابووری بازاڕ ، ئەمەش زەنگی پیادەکردنی نەخشە نیو لیبراڵیەکان بوو لە
بواری ئابورید، یەکەم دیاری ئەو بڕیارە بۆ خەڵکی پۆلیڤیا دەرکردن و
بێکارکردنی ٢٥٠٠٠ کرێکاری کانەکانی قەسدیر بوو.
یەکێک لە سەرکەوتنەکانی بانکی جیھانی و سندوقی دراوی جیھانی کە بە
شانازیەوە تا ئێستا باسی لێوە دەکەن و بە سەرکەوتنی دەزانن بۆ
دەزگاکەیان، ڕزگارکردنی پۆلیڤیا بوو لە قەیرانی ئابووری ساڵی ١٩٨٥، لە
ڕێگەی کەمکردنەوەی کاربردی کۆمەڵ ئەمەش وەک نموونەیەک سەرکەوتوو بە
ولاتانی خۆرھەڵاتی ئاوروپا ناسێنر، تا ئەزموونی لی َوەربگرن و کاری
لەسەر بکەن، لەو چاکسازیەدا کۆمپانیای کانەکان فرۆشران، بێکاری
زیادیکرد، ھەقدەستی کرێکاران دابەزی، ئابووری پوکایەوە، جیاوازی
چینایەتی چووە سەر، نرخی ئاو بەرز بوەوە، خزمەتگوزاری کەمکرایەوە،
پشتگیری لە پێداویستییە زەرورییەکان ژیان نەما ، بە کردار ھەمووان
ئەمانە کران، ھەرچەندە سەردانی بانکی دراوی جیھانی بکەیت لەسەر دەرگای
چونە ژورەوە نووسراوە" خەومنان جیھانێکی بێ ھەژارییە" وەلێ رێک
پێچەوانەکەی دەکەن وەک ئەوەی لە پۆلیڤیا باسمان کرد.
لەگەڵ زۆربوونی دوکانی ئارایشت وئۆتۆمۆبێلی مۆدێل باڵا لە شەقامەکاند،
سواڵکەرەکانی سەر شەقامەکانیش زیادیان کرد، داھاتی تاک دابەزی بۆ سێ
یەکی ساڵی ١٩٨٠، ئەو ھەژارییە بوو ئێستاش کە باسی ئەو دەزگا نێو
دەوڵەتیانە دەکرێت ھەژارانی پۆلیڤیا ھێڵنجیان پێی دێتەوە لە تاوا
دەڕشێنەوە، بۆیە نیولیبراڵیەت لای ئەوان بۆنی لە کەلاک ناخۆشترە، ھەر
دەرەکەوێت بە چاو ورگیان ن، بەڵکە بە لوتیان لەو دیو سنورەکانەوە ھەستی
پێدەکەن.
لە نەوەدەکان بە تایبەتیکردن کەرتەکانی نەوت و گازیشی گرتەوە، بەمەش
دەرگا بۆ دزینی ئەم دوو کەرتە گرنگەی ئابووریش خرایە سەر پشت،
تایبەتیکرن ھەر بە نەوت و گازەوە نەوەستا بگرە ئاوی خواردنەوەشی
گرتەوە، لە سەرەتای نەوەتەکان سندوقی دراوی جیھانی بە تایبەتیکردنی
کەرتی تایبەتی سەپاند بەسەر دەسەڵاتداراند، لە ئەنجامدا سەدان
خۆپیشاندان سازکر، پاش ئەوەی ھەژاران خواردنەوەی ئاویشیان لێ گرانکرا و
نەیانتوانی کرێی ئاو بدەن، بەھۆی زیادکردنی نرخی بۆ ٢٠دۆلار ، کە پێنج
یەکی داھاتی تاک بوو، بەمەش جگە لە برسَتی، ئابووری لیبراڵی تێنویەتیشی
بۆ ھەژارانی پۆلیڤیا بەدیاری ھێن، بە وتەی وەزیری ئەشغالی ئەوکاتی
پۆلیڤی ٤٠٠٠٠ خێزان لە لاباز ناتوانن کەڵک لە ئاو وەرگرن بەھۆی
ھەژارییەوە، ئەمە وتەی شایەدحاڵەکانی تێنوییەتی نییە، بەڵکە قسەی
کەسێکە لە زوەکەوە لەبەر خواردنەوەی خواردنەوە کھولییەکان بەکارھێنانی
ئاوی واز لێھێناوەو پۆلیسی بە وەفای بەردەرگای سندوقی دراوی جیھانییە.
لە ڕاپرسیەکدا کە لە مانگی یۆلی ساڵی ٢٠٠٤ دا ئەنجامدرا ، ڕێژەی ٨٤،٦٤%
ی خەڵک لەگەڵ چاکسازی یاسای سوتەمەنی بوون ، ٩٢،٢% لەگەڵ خۆماڵی کردنی
سوتەمەنی بوون ، واتە دژ بەو بڕیارانەی ٣٩ ساڵ پێشتر بڕیاری لەسەر در،
لە ئەمەریکای لاتین بە شێوەی گشتی ئاراستەی جەماوەر دژ بە ئابووری
بازاڕی ئازاد و ھەنگاوە لیبراڵیەکانە لە بواری ئابووری .
لە بەرواری ١١-١-٢٠٠٥ کۆمپانییای سویالونیزی ئاو بەھۆی ناڕەزایەتی
جەماوەری تێنوەوە لە وڵات دەرکر، کە لە بەرواری ١٩٩٧ ەوە لە پۆلیڤیا
کاریان دەکرد لە شاری لاباز، کە نرخی بەشداریکردنی ئاوی لە ھەندێک
ناوچە ٦٠٠% بەرز کردبوەوە .
لە ئەبریلی ٢٠٠٤د، لە کوشابامیا لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانەی
بزووتنەوەی بەرھەم ھێنەرانی کۆکا ئەنجامیان د،کۆمپانیای بتشلی ئەمەریکی
دەرکر، لەو کاتەدا سەرۆکی لیژنەی ئاو ئۆسکار ئۆلیفەرا وتی: بزووتنەوەی
کۆمەڵایەتی لە ھەژارترین وڵاتدا سەرکەوتنێکی مەزنی بەسەر سستەمی
جیھانگیریدا داسەپاند، ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ خەباتی جەماوەری لە
ئاستی جیھانید، ئاخر چۆن دژی نەوەستنەوە چاکسازییە ئابووریەکان جگە لە
برسێتی و ھەژاری ھیچی بە دیاری نەھێناوە بۆیان، داھاتی تاک لە ٢٥ ساڵی
پێش ئەو چاکسازییە لە ٩٤٠ دۆلارەوە گەیشتۆتە ٩٦٠ دۆلار، کەچی ھەڵئاوسان
بەردەوام لە بەرز بونەوەدابوو لەو ماوەیە، خزمەتگوزاریە گشتیەکان لە
نەماند بوو، ٥٨،٦%ی خەڵک بە پێی INF لە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە بوون ، بە
تایبەت لادێنشینەکان نزیک بە تەواویان لەژێر ھەژاریەوە دەژێان، بە
بەھێزترین مایکرۆسکۆبیش بگەڕایتایە دەرچویەکی زانکۆت تیایاندا
نابینییەوە .
بۆچی ھەڵبژاردنی پۆلیڤیا لە لایەن گیڤاراوە؟
بەڕێکەوت بوو گیڤارا پۆلیڤیای بۆ قوناغی دووەمی شۆڕشکردن لە ئەمەریکای
لاتین ھەڵبژارد یان دوربینی و پلانێکی ورد بوو؟، زۆرێک دوای مەرگی
گیڤارا ھەڵبژاردنی پۆلیڤایان لە لایەن ئەوەوە بۆ شۆرشکردن بە ھەڵە
زانی، ئاخر ئەوانە یان شارەزای مێژوو نەبوون، یان خوێندنەوەی وردو
قولیان نەبوو بۆ ئاستی ئامادەیی ھەژارانی پۆلیڤیا بۆ ڕزگار بوون لە
چەوساندنەوە، لە کاتێکدا لەو سەرو بەندە زۆرینەی وڵاتانی ئەمەریکای
لاتین بزاڤی چەکداری چەپگەرایانەی لێبوو، نزیک ٢٥ بزووتنەوەی چەکداری
لە کاردا بوون، ئەو ھات ژمارەیەکی نوێی بۆیان زیادکرد، راستە گیڤارا
خەباتە چەکدارییەکەی بە ھاوکاری سیای ئەمەریکی لە ماوەیەکی کورتدا لە
لایەن راستگەرا ئۆلیگارشییە پۆلیڤیەکانەوە سەرکونکراو تێکشک، بە مەرگی
خۆی کۆتایی ھات، ئەو خەونەی بە کرێکارانی کانەکانی قەسدیر و ھندییە
سورەکانەوە بەستبویەوە لەو کاتەدا ھیچی لێ شین نەبوو، لەگەڵ مەرگی
ئەودا شۆڕشی چەکداریش ھەرەسی ھێن، ھەرچەندە ئەمساڵ حکومەتی کودەتاچی
رەگەزپەرستی پۆلیڤی یەکەم وڵات بوو لە جیھان ئاھەنگی یادی مەرگی
گیڤارایان گێڕ، بە پێچەوانەی ھەموو جیھانەوە، بەڵام بینیمان دوای ٥٣ساڵ
لە مەرگی جیڤار، لە ھەموو کوچەو کۆڵانێکی لابازدا لە پێشەوەی
جەماوەرەوە ئامادەی ڕاپەڕینەکانە، لەسەری ھەموو شەقامێکدا لەناو
باریکاردەکانە، لە ژوری سەری ھەموو ماڵە بێ سفرەکانەوە وێنەکەی
ھەڵواسراوە، لە ژێر سەرینی ھەموو دڵدارەکان دەست لە ملیان خەوتووە ، بە
سەرسنگی ھەموو کچانەوەیە، لەگەڵ ھەموو ھەناسەیەکدا فێنکیە بۆ ئەو
جەھەنەمەی سەرمایەداری لەو کیشوەرە سازی کردووە بۆ ھەژاران ،
ئەمجارەیان گیڤارا بە سەرکەوتنەوە گەڕاوەتەوە بۆ پۆلیڤی، نە سیای
ئەمەریکی و نە دەسەڵاتدارانی کرێگرتە ناتوانن پێشی پێ بگرن، گیڤارا
ئەمجارە پارتیزان نییە، کرێکاری کانەکانی قەسدیر ونەوت وگازو کێڵگە پان
و بەرینەکانی لیسیۆمە، ھیندیی و ژنانی ھەژارە، پێغەمبەری ڕزگارییە بۆ
گەلی ئەمەریکا لەو برسێتی و نەھامەتیەی کۆڵۆمبس بە دیاری بۆیانی ھێن،
گیڤارا رێک ئەنتی کۆڵۆمبسە.
لە شەستەکان بەربڵاوترین وشە لە ئەمەریکای لاتین بڵاو ببوەوە وشەی شۆرش
بوو، گیڤارا قارەمانی پیادەکردنی ئەو وشەیە بوو، شۆرش سێ گۆشەی
ڕادیکاڵیەت لە ناوچەکە (ئیکوادۆر- فەنزویلا-کۆڵۆمبیا)ی تێپەڕاند ،ھەموو
ئەمەریکای لاتینی گرتەوە، ئەمڕۆ گیڤارا ئەو ناوەیە ھەموو ئەمەریکای
لاتین کردووە بە سێ گۆشەی شۆڕش ، ئەمجارە لە ڕێگەی فیشەکەوە ن، بەڵکە
بە دەنگەکانی ھەڵبژاردن ئاڵای سەرکەوتن لە وڵات بە دوای وڵاتدا لە
کۆشکی کۆماریەکان دەچەقێنن، ئەمە گوڵ و لێرە سەمای بۆ بکەن .
گیڤارا ھەرچەندە لە بزووتنەوەکەی تێک شک، بەڵام کاریگەری لە جوتیارانی
ناوچەی ھەڵسوڕانی کرد، ئەمڕۆ وەک مەسیحێک لەو ھەرێمانە سەیر دەکرێت
خەباتی چەکداری تێدا ئەنجام دا.
لەیاداشتەکانی پۆلیڤییا کە لە نێوان ٧-١١-١٩٦٦ بۆ ٧-١٠-١٩٦٧
نووسیویەتی، تیایدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر کرێکارەکانی قەسدیر دەربڕیوە
، کە بە ئەنجامدانی شۆڕش ھەڵنەستاون ، ھەرچەندە ئەوکات لە ڕیزەکانیان
پارتی کۆمۆنیستی پۆلیڤیا زۆر چالاک بوو، ڕاپەڕینی ئەوان لەو
سەروبەندەدا کاری لەسەر ورەی گەریلاکان دەکرد، ئەگەری گۆڕینی پارسەنگی
ھێزەکان لە ئارادا ھەبوو بە قازانجی گەریلاکان، گیڤارا بەشێک لە
خەونەکانی لەسەر بنیات نابوو.
لە بەرواری ٨-١٠-١٩٦٧ زیاتر لە ١٥٠٠ چەکداری ڕژێم بە ھاوکاری دەزگای
سیخوڕی سیای ئەمەریکی ھێرشیان کردە سەر گیڤاراو ھاوڕێکانی، کە ژمارەیان
تەنھا ١٦ گەریلا بوو، پاش ٦ سەعات شەڕ ی قورس گیڤارا بە برینداری بە
دیل گیرا و پاشان شەھیدیان کرد، بەڵام بەرگە خوێنینیەکەی لەبەر
دانەکەندو بەردەوام بوو لە شۆڕش، بەو بەرگە دڵی جیھانی داگیرکرد، ئێستا
وا دەبینیین بە سەرکەوتوویی گەڕاوەتەوە شەقامەکانی لاباز، شەوو ڕۆژ لە
ھەموو شەقامێکدا ئامادەیە گۆرانی ڕاپەڕین بۆ ھەژرانی پۆلیڤیا و ھەموو
ئەمەریکای لاتین دەچڕێ .
پۆلیڤیاو گۆڕانکارییەکان.
دوای ٤٨١ ساڵ لەدەسەڵاتدارێتی سپی پێستەکان بەدوای گەشتە وێشومەکەی
کۆڵۆمبس و داگیر کردنی پۆلیڤیا لە لایەن ئیسپانیاوە لە ساڵی ١٥٢٥د، وە
١٨٣ ساڵ لە سەربەخۆیی وڵات، بۆ یەکەمجار پۆلیڤییە رەسەنەکان کە ٦٨%ی
دانیشتوانی وڵات پێک دەھێنن، نزیک ٢٠%یش دو ڕەگی ئەوروپی- ھیندییە
سورەکانن و تەنھا ٥%یان ئەوروپین، کەسێکیان بوو بە سەرۆک لە وڵاتی
کودەتا سەربازییەکان، کە جاری وا ھەبوو تەمەنی کودەتاکان لەم وڵاتە
تەنھا یەک رۆژ بووە، توانی زۆرترین ماوە ١٤ ساڵ لەناو ١٨٣ ساڵەکەی
سەربەخۆیی لەسەر تەختی دەسەڵاتدارێتی بمێنێتەوە، ئەویش ئیڤۆ مۆرالیس
بوو، ئەو بە کرێکاری بیناسازی و دەستفرۆشی تا کرێکاری کشتوکاڵی دەستی
پێکرد، بوو بە یەکەم سەرۆکی ھاووڵاتیانی رەسەنی ئەمەریکا لە جیھاند،
وازی لە بەشێکی زۆری موچەکەی و کۆشکی کۆماری ھێن، بۆینباخی ببڕای ببڕای
لە مل نەکرد، سادەو ساکار ژی، خیانەتی لە وانەکانی گیڤارای مامۆستای
نەکرد.
ھەموو ھێزەکانی دژ، لە ئەمەریکای باوەڕ بە تێزەکانی مۆنرۆوە" کە
ئەمەریکای لاتین بە باخچەی پشتەوەی باڵەخانەکەیان دەزانن"، تا
ئۆلیگارشیەکان و سپی پێستە دەسەڵاتدارەکانی رابردوو لە شارە دەوڵەمەند
نشینەکەی سانتاکروزەوە، راستیستەکان بۆ کەنیسەی کاسۆلیک و ئینجیلیەکان
و دژ بەرانی جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت و ژیاندنەوەی کلتورو داب و
نەرێتی ھاوڵاتییە رەسەنەکان، تا دەگاتە ئیلان ماسک خاوەندی کۆمپانیای
تێسل، ھەموو ئەوانەی بە ھەنگاوە چاکسازیەکانی مۆرالیس و بە گرتنە دەستی
دەسەڵات زیانیان کردبوو،یان لە زیان دەترسان، لە ٢٠ی ئۆکتۆبەرەوە
کەوتنە ھەوڵی کودەتا کردن، لە سەرەتادا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و
گەڕان بە دوای عەدالەتی ھەڵبژاردنەوە، سوتاندنی ناوەندی ھەڵبژاردن لە
سانتا کروز، تا ھەڵگرتنی قەناس و کوشتنی لایەنگرانی مۆرالیس و
پەلاماردانی ماڵ و منداڵیان، لە کۆتادا ھەڵگەڕانەوەی پۆلیس و کودەتای
سەربازی، ئەوجا لە قۆناغی ئازادیخوازییەوە بۆ کوشت بڕی بێ پەردەو
دژایەتی رۆژنامەنووسان و قەدەغەکردنی کەناڵەکانیان و راگەیاندنی حوکمی
سەربازی، ژمارەی کوژراوەکانی سەردەمی کودەتا ١١ جاری سەردەمی مۆرالیسی
دەسەڵاتدارە لە ماوەی ١٤ ساڵ دەسەڵاتدارێتید، تەنھا لە ماوەی ٩ رۆژی
یەکەمی گەیشتنیان بە دەسەڵات ، کە بەشێکیش لەو قوربانیانەی سەردەمی
مۆرالیس ھەر قەناسە بەدەستەکان ئۆپۆزسیۆنی راستگەرای فاشیست
کوشتیانیان، دوای کودەتاکە ھەموو نەفەسێکی دیموکراسی قەدەغە کر، وەک
بەرەکانی شەڕ کۆپتەرە سەربازییەکان بە ئاسمانەوە بوون، گولە راستیەکان
دڵەکانی سارد دەکردەوە، زیندانیەکان پڕ کران لە نەیاران، ترەمپ
رایگەیاند گۆڕانکارییەکان ھەنگاوێکی گرنگە بۆ دیموکراتیەت، بێشک لای
ترەمپ دیموکراتیەتی سپی پێستی سەرمایەداری و سەفقاتی لیسیۆمی دواتر
سەرکەوتن و گرنگە.
کودەتاکەی پۆلیڤیا بۆ کرا؟
لە ٢٣١ ساڵی رابردوودا لە ھەڵبژاردنی جۆرج واشنتۆنەوە لە ساڵی ١٧٨٩،
ئەمەریکا تەنھا ١٦ ساڵ لە مێژووی خۆیدا بە ئاشتی تێی پەڕاندووە،
وڵاتێکە لەگەڵ ئاشتی ھەڵناکات، ولیام بلۆم فەرمانبەری پێشوو لە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: لە ساڵی ١٩٤٥ ەوە ئەمەریکا ٥٠
حکومەتی روخاندووە، ئەمەی پۆلیڤیاش بەشێکە لە ھەمان سیناریۆ، ئەمەریکا
کودەتاکەی بە شۆڕشی دیموکراتی دایە قەڵەم و وای وێنا کرد کە خەریکە
نیوەی رۆژئاوای جیھان بە تەواوی دیموکراسی بێت، پاش ئەوەی لە زۆرێک
وڵاتانی ئەمەریکای لاتین حیزبە راستڕەوەکان گەڕانەوە دەسەڵات بە
ھەڵبژاردن یاخود کودەتا وەک بەرازیل و ئیکوادۆر و پاراگوای و ھندۆراس،
وەک ئەوەی کودەتا سەربازییەکان رابردوو کە زۆرینەیان کۆمەڵکوژیان تێدا
ئەنجامدرا ئەو ئەنجامی نەدا بێت.
ھەردوو بیریاری گەورەی جیھانی چومسکی و فیجای براشاد لە وتارێکی
ھاوبەشیاندا سەبارت بە کودەتاکەی پۆلیڤیا نووسیان ئۆلیگارشی پۆلیڤی بە
ھاوکاری ئەمەریکا کودەتایان کرد.
بەڵام ئیلان ماسک خاوەندی کۆمپانیای تێسلا وتبووی کودەتای پۆلیڤیا
پەیوەندی بە دیموکراسی و شتی واوە نییە، ھێزی کۆمپانیاکانە کە لە گەڵ
حکومەتی ئەمەریکا دژ بە حکومەتی پۆلیڤیا کە ئامادە نەبووە سامانی وڵات
بە مەزادی ئاشکرا بفرۆشیت.
وتەکانی ماسک ئەو راستییەی سەلماندەوە کە ئەوەی کرا لە پۆلیڤیا کودەتای
لیسیۆم بوو، وەک ناونرابوو.
دوای کودەتاکە وەزیری وزەی نوێی پۆلیڤیا نامەی نارد بۆ ماسک تیایدا
نووسیبووی: پێشوازی ھەر کۆمپانیایەک دەکەین تۆ بینێریت، ھاوکات دوای
کودەتاکە پشکی کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرھەم ھێنانی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی
سەرکەوت، چونکە لیسیۆمەکەی پۆلیڤیا حەیاتییە لەبەر ھەم ھێنانی پاتری
ئۆتۆمۆیلی کارەبایی، بۆیە دۆڕانی کودەتاچییەکان بە توندی لە ١٨ی
ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠دا دۆڕانی ئیلان ماسک و کۆمپانیای تێسلاش بوو،
سۆسیالستەکان کە سەرکەوتن کۆمپانیای تیسلا ٢،٠٥%ی نرخی پشکەکەی دابەزی.
پۆلیڤیا ٥٠ بۆ ٨٠%ی یەدەکی لیسیۆمی جیھانی ھەیە، لە باشوری رۆژئاوای
پۆلیڤیا بە پانتایی ١٠٥٨٢ کیلۆمەتر دووجار لە بەرزایی ٣٦٦٣ مەتر،
بیابانێکی سپی پان و بەرینی لیسیۆمی لێیە، ١٥ ملیۆن تەنی دڵنیای یەدەکی
لیسیۆمئ لە جیھانا ھەیە، ٨ ملیۆن تۆنی لە بۆلیڤیایە، بەڵام ئەگەر زۆرە
ئەو یەدەکە زیاد بکرێت دەگاتە ٦٠ ملیۆن تەن، لێ ئەویش کاتی دەوێت.
لە شوباتی ٢٠١٩ کۆمپانیای چینی Xinjiang TBEA و کۆمپانیای Yacimientos
de Litio Bolivianos سەر بە دەوڵەتی پۆلیڤی رێک کەوتن بە سەرمایەی ٢،٣
ملیار دۆلار، کارگای بەرھەم ھێنانی پاتری ئۆتۆمۆبێل دابنێن ٥١%بۆ
پۆلیڤی، ٤٩%بۆ چین بوو، لە بڕی ناردە دەەوەی لیسیۆمەکە، پاتری ھەناردە
بکرێت، کە پێشتر ٨٢% ی داھات بۆ کۆمپانیاکانی فرە نەتەوەیی رۆژئاوا
بوو، ١٨% بۆ گەلی پۆلیڤی بوو،" ھەرچەندە تەنھا پۆلیڤیا نییە، چین قەرز
دەری یەکەمە لە ئەمەریکا لاتین، خەریکە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیش رەتی
دەدات، ئاڵو گۆڕی بازرگانی لە ١٧ ملیار لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە بەرز بۆتەوە
بۆ ٣١٥ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠١٩ ەدا لە کیشوەرەکە، ململانێی ئەمەریکاو
چین لە ئەمەریکای لاتین تینی سەندووە، لە گەڵ ھاتنە سەرکاری حکومەتە
پێشکەوتنخوازە پەمبەییەکان لە گەرمیدا سورتر دادەگەڕێت"پرۆژەیان ھەبوو
تا ساڵی ٢٠٣٠ ، ٤١ کارگەی پاتری لیسیۆم دروست بکەن لە پۆلیڤی،ئەمە
تەنھا خەون و ھیوا نەبوو، پێشتر حکومەتە چەپەکەی پۆلیڤیا داھاتی نەوت
غاز ی لە ساڵی ٢٠٠٥ کە تەنھا ٥٧٣ ملیۆن ۆلار بوو، گەیاندییە ٣ ملیار
دۆلار، ئێستا ھەر سێ وڵاتی بەرھەم ھێنەری لیسیۆم ، ھاوپەیمانی سێگۆشەی
لیسیۆم پێک دەھێنن " پۆلیڤی، ئەرجەنتین، شیلی"، پێش کودەتاکە پۆلیڤیا
لە گەڵ چینی و روسییەکان رێکەوتبوون پێکەوە لیسیۆم دەربھێنن و بەرھەمی
بھێنن، کودەتاکە کۆتایی پێ ھێنا.
مۆرالیسیان بۆ نەویست؟
تۆباک کاتاری شۆڕشی بۆ سەربەخۆیی لە ئیسپانیاو رزگاربوونی ھاووڵاتیانی
رەسەن لە ساڵی ١٧٨١ بەرپا کرد، ئیسپانیەکان گرتیان، جەستەیان پارچە
پارچە کرد بۆ ئەوەی ھیچی لەدوا بەجێ نەمێنێت نەوەک یادی بکەنەوە، وەک
بن لادن و بەغدادییان چی لێکرد چۆن فڕێ درانە دەریاوە.
خۆسیە تۆرێز لە ساڵی ١٩٧٠ بە کودەتای سەربازی ھاتە سەر حوکم بەسەر
جەنەرال ریخیلۆ کە رۆژێک پێشتر ئەویش کودەتای کردبوو، سیاسەتی
چەپگەرایانەی پیادە کرد،سپی پێست و سەربازیش بوو، لە ساڵی ١٩٧١
راستگەراکان کودەتایان بەسەردا کرد، دور خرایەوە ، وازیان لێ نەھێنا تا
لە ئەرجەنتین لە ساڵی ١٩٧٦ تیرۆریان کرد، دەترسان دوای چەند ٥ ساڵی
دیکە بگەڕێتەوە.
بۆیە مۆرالیس دەبیوایە بڕویشتایە، ھاوکات ھەڵگری جیناتی تۆباک کاتاری و
خۆسیە تۆرێز بوو، ھەم توخمی چەپ بوونی ھەڵگرتووە وەک خۆسیە تۆرێز، ھەم
روحیانەتی ئازادیخوازی رەسەنایەتی تۆباک کاتاری لە خوێنیدایە، بۆیە
دەبوایا بڕۆیشتایە، تاوانی ئەوەبوو ھاووڵاتی رەسەن و کەسێکی سۆسیالستی
ریفۆرمیستی بە بنەچە کرێکاربوو، بەرژەوەندی ئۆلیگارشی و ئەمەریکای بە
باشی نەپاراست، دەرگای تاڵانکردنی لیسیۆم و نەوت و گازی نەکردە سەر
پشت، دەیانەویست لەناوی ببەن، دەربازبوون لە کودەتا چییەکان بۆ ئەو
سانا نەبوو، شەوی کودەتاکە لە پەلەوەگەیەک دەخەوێت بە نھێنی، دەیەویست
خەباتی چەکداری رابگەیەنێت، گرتنی سەربازگەیەکیشی خستبوە بەرنامەی
خۆیەوە، بەڵام دەکەوتە تەڵەکەوە، وەک ئێستا خەونەکەی ناھاتە دی، کودەتا
چییەکان بە کارمەندەکانی فرۆکەخانەیان وتبوو، یەکی ٥٠٠٠٠ دۆلارتان
دەدەینێ دەستگیری بکەن، ١٠٠٠ کەس لە لایەنگرانی لە فرۆکەخانەی
کۆتشابامبا بەڕێیان کرد، دوای ساڵێک تەنھا لەھەمان فرۆکە خانە ملیۆنێک
پێشوازی لێکرد.
نەیارەکانی کێ بوون؟
چوار کارەکتەری سەرەکی سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی راستگەرایان دەکرد، کە
ھاوبەشی لە نێوانیاندا ھەبوو" سپی پێستی، راستگەرایی، پارێزگاری ئاینی
کاسۆلیک و ئینجیلی، سەرمایەداری و توندوتیژبوون"، دوای کودەتاکە کە
چوونە ناو کۆشکی کۆمارییەوە ئاڵای وێڤالای ھاووڵاتییە رەسەنەکانیان
سوتاند و رایان گەیاند ئیتر ئێرە نابیننەوە، بەڵام گرەوەکەیان لە ١٨ی
ئۆکتۆبەرە مەزنەکەی پۆلیڤیا دۆڕاند، ئەو ٤ کارەکتەرەش بریتی بوون لە:
-سەرۆک کۆماری کاتی پێشوو لە رێگای کودەتاوە ... جانین ئانیز لە ١٢ی
نۆڤەمبەرەوەJeanine Áñez; ١٣ August ١٩٦٧)" ، پارێزەرو رۆژنامەنووس،
سپی پێستی رەگەزپەرستی راسیست، رۆژی کودەتاکە کە چووە ناو کۆشکی
کۆماریەوە وتی" خوا رێگای دا ئینجیل بگەڕیتەوە کۆشکی کۆماری"، پێشتر لە
ساڵی ٢٠١٣ ەدا رایگەیاندبوو خەون دەبینێت بە پۆلیڤیایەکی بێ سروتی
شەیتانی ھیندییە سورەکان" کۆلاس"، وە وتبووی ژیانی شاری بۆ ئەوان نییە،
بەڵکە پێویستە بچن بۆ بەرزاییەکانی تشاکۆ، ئانێز ئەندامانی بزوتنەوەی
بەرەو سۆسیالزمی بە وەحشی ناوبرد، باوەڕی بە پاککردنەوەی پۆلیڤیا لە
سروتی شەیتانی ھاووڵاتیانی رەسەن ھەیە، دەیووت دەبێت پایتختیان لێ پاک
بکرێتەوە، بیان نێرینەوە بۆ کێوەکان.
ئەو باوەڕی بە باڵایی رەگەزی سپی پێست ھەیە، کە تەنھا ٥%ی ھاووڵاتیانی
پۆلیڤیا پێک دەھێنن، ھەرچەندە ٩٧%ی ھاووڵاتیانی پۆلیڤی خۆیان بە
کریستان دەزانن، لێ کریستانی لای ئەو تەنھا بۆ سپی پێستەکانە، ئەو لە
رێگای پەرلەمانێکەوە بووە سەرۆک کرسییەکانی ھەموو بەتاڵ بوون،
تەنانەت لە جەنەوەری ٢٠٢٠ لە شاری سوکری رایگەیاند نابێت رێگە بەو
دڕندانە بدەین بگەڕینەوە دەسەڵات، لەکاتێکدا بە بەڵگە مۆرالیس
میھرەبانترین فەرمانڕەوای پێنج سەدەی رابردووی وڵات بوو.
٢- کارلۆس میسا کاندیدی دۆڕاوی سەرۆک کۆماری ،" October ١٧، ٢٠٠٣ –
June ٩، ٢٠٠٥ " وە سەرۆکی دەرکراوی کۆمار "کرێکاران لە دژی
خۆپیشاندانیان کرد، لە ئازاری ٢٠٠٥دەستی کێشایەوە، وەلێ پەرلەمان
دەستکێشانەوەکەی پەسەند نەکرد، دواتر لە ١٠ی یۆنی جارێکی دیکە دەستی
کێشایەوە، ئەوجا دەستکێشانەوەکەی قەبوڵکر، پاش ٣٢ رۆژ خۆپیشاندانی
بەردەوام، ئێستا باسی کۆمەڵگای مەەنی و نوێنەرایەتیان دەکات، کەچی ٨٠
کەسی لە خۆپیشاندەرانی ئەوی رۆژێی پۆلیڤیا کوشت ئەوجا کورسی دەسەڵاتی
جێ ھێشت، رازیش نەبوو پەرلەمانی پۆلیڤیا کۆبونەوە بۆ پەسەندکردنی دەست
لە کار کێشانەوەی مۆرالیس بکات، لەم ھەڵبژاردنە خراپتر لە جاری پێشوو
دۆڕا.
٣- لویس فیرناندۆ کۆماتشۆ و مارکۆ بۆماری، دوو کەسایەتی سەرمایەدار، لە
بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی خاوەند کارانی سانتاکرۆزن، ناوەندی سپی پێست و
سەرمایەداران و پارێزگارە راستڕەوەکانی وڵات، سپی پێستی بیروباوەڕ
رەگەز پەرستی زەبروزەنگاوی شەڕەنگێز، پارێزگاری دژ بە ژنی ئۆلیگارشی
راستگەرای توندڕەوی دژ بە ھاووڵاتیانی رەسەنی پۆلیڤین، چۆڕاوی
کۆنەپەرستیان لێدەتکێت، لە کاتی کودەتاکەی ساڵی رابردوو بە ئینجیلێکی
گەورەو و ئاڵای کۆنی پۆلیڤاوە چونە ناو کۆشکی کۆمارییەوە، لەوێ
رایانگەیاند باشاماما ئیتر نایاتە ناو کۆشکی کۆمارییەوە، مەبەستی
ھاوڵاتیانی رەسەنە، ئەمجارەش زۆریان ھەوڵد، وەلێ کۆماتشۆ لە ھەڵبژاردن
خۆی تاقیکردەوە، دۆڕانەکان وزەی یاخی بوونەوەیەکی دیکەی لێ بڕی،
ھەرچەندە بۆ چرکەیەکیش لە رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان وچانی
نەداوەو لە تاوانکردن رانەوەستاوە، پێشی ناچێت بە سانایی تەسلیم
ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بێت.
٤-ھەرچەندە ٨٨،٩% ھاوڵاتیانی پۆلیڤیا کریستانن، بەڵام کەنیسەی کاسۆلیک
و ئینجیلیەکانیش لایەنگری دەسەڵاتی لە مێژینەی سپی پێستەکانن لە وڵات
کە تەنھا ٥%ی ھاووڵاتیان پێک دەھێنن، کە لە ھەڵبژاردنەکە دۆڕان، بۆ خۆی
بردنەوەی بیروباوەڕی ھاوڵاتیانی رەسەن ویبھالا بوو بەسەر ئینجیلد،
ئەوان ھەر ٣٣ نەتەوە رەسەنەکەی وڵات جۆرە کریستانێکیان بۆ خۆیان لە گەڵ
بەھاکانی مەسیح گونجاندبوو، رەتی چەوسانەوەو رەگەز پەرستی دەکات، بۆیە
ئەو کەنیسانە رەتی ئیمانەکەیان دەکەنەوە.
مۆرالیس لە وڵات چی کردبوو؟
لە مێژووی کۆماری پۆلیڤیا مۆرالیس زۆرترین ماوە لە وڵاتی کودەتا
سەربازییەکانی سوپا ٣٥٠٠٠ کەسیەکەدا حوکمڕانێکی سەقامگیر بووە، لەو
ماوەیەدا حوکمڕانی جێگیر بووە و ھەمووان ھەستیان بە بوونی دەسەڵات و
گەڕاندنەوەی کەرامەت کردووە، بە تایبەت زۆرینەی ھاووڵاتینی دانیشتووانی
رەسەن، لەو ماوەیە تامی ھاووڵاتی بوونیان کرد و بەھرەمەند بوون لە
سامانی دەوڵەت و زۆرێکیان زانکۆیان تەواو کرد، کە پێشتر خەون بوو،
لەماوەی ئەو ١٤ ساڵەدا جگە لە گەڕانەوە کەرامەت بۆ ھاووڵاتیانی رەسەن و
تێکەڵەکان"رەسەن -ئەوروپی"، لە روی ئابووری و ئازادییەکانەوە کۆمەڵێک
ھەنگاوی گرنگی نا: ، گرنگترینیان:
١- جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت.
٢- نەخوێندەواری لە١٣% ەوە دابەزی بۆ ٢،٤%، بێکاری لە ٩،٢% دابەزی بۆ
٤،١% ، ھەژاری لە ٦٠،٦% دابەزی بۆ ٣٤،٦% ، زۆر ھەژاری لە ٣٨،٢% دابەزی
بۆ ١٥،٢%.
٣- بەرھەمی نەتەوەیی وڵاتی لە ٩ ملیار دۆلارەوە بەرز کردەوە بۆ ٤٣
ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دۆلار.
٤- پارەی یەدەکی وڵاتی لە ملیارێک و ٨٥ ملیۆن دۆلارەوە بەرز کردەوە بۆ
١٥ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن دۆلار.
٥- بە خۆماڵیکردنی وزەو سامانی ژێر زەمینی وڵات کە پێشتر بۆ کۆمپانیا
بیانیەکان بوو لە پێنج سەدە لەمەوپێشەوە زێڕو زیوی وڵات بۆ ئیسپانیەکان
بوو، ئێستاش خاوەند ٩ ملیۆن تەن یەدەکی لیسیۆمە، کە روحی پاتری
ئۆتۆمۆبێلی کارەباییە، کە جیھان بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات.، ئەگەری
بەرز بوونەوەی بۆ ٢١ ملیۆن تەن ھەیە
٦- دابینکردنی خوێندن و نەخۆشخانە بۆ ھاووڵاتیان، پێگەیاندنی چینێکی
بەرفراوان لە ھاووڵاتیانی رەسەن، جاران جوتیارێکت نابینی دەرچووی
زانکۆ، ئێستا نەوەیەکی لێیان گەیندە زانکۆ.
٧- کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی سەرۆک کۆمارو جێگیرەکەی و وەزیرەکان، دەرگای
کۆشکی کۆماری خرایە سەر پشت بۆ ھەمووان.
٨- بەشداریپێکردنی ژنان و ھاوڵاتیانی رەسەن لە حوکمڕانی و نەھێشتنی
ئاپارتایدی جنسی و رەگەزی.
٩- زیادکردنی لانی کەمی کرێ بە رێژەی ٥٠% و دابەزاندنی تەمەنی
خانەنشینی لە ٦٥ ساڵەوە بۆ ٥٨ ساڵ.
ئەمەو دەیان و سەدان چاکسازی دیکەی لە بەرژەوەندی ھەژاران و
ھاووڵاتیانی رەسەنی پۆلیڤی ئەنجامد، ھەموو ئەوانەی بەرژەوەندیان لەگەڵ
ئەو دەستکەوتانە بوو، بەرەو روی کودەتاکە بوونەوە.
ھەڵەی مۆرالیس.
مۆرالیس ھەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی کرد کاتێک خۆی بۆ چوارەم خولی سەرۆک
کۆماری کاندید کردەوە، لە کاتێکدا دەیتوانی جێگیرەکەی ئەلفارۆ غارسیای
تێکۆشەرو سەرکردەی پارتیزانی پێشتر" سەرکردەی بزوتنەوەی مارکسیستی
تۆباک کاتاری پۆلیڤیا" کاندید بکات، سپی پێستێکی رۆشنبیری ناسراو مێژوو
نووسێکی بە بڕشت و ناسراو و چەپگەرایەکی جێگیر بوو، لە دوای کودەتاکەش
ھەر بە یاوەری مایەوە، یاخود بەھەمان شێوەی ئێستا لویس ئارسا و
جێگیرەکەی دیڤید شۆکیۆانکا کاندید بکردبای، کە سێ خول وەزیری ئابووری
بووە لە حکومەتەکەی، سەرۆک و جێگرەکەی ھەردوکیان وێڕای بیروباوەڕی
سیاسییان لە گەلی ئیمارای رەسەنن، مۆرالیس پێش ھەموو شتێک قوربانی
چوارەم خولی کاندید بوونیەتی لە دەرەوەی دەستوورەوە، بە پێگەیەکی
لاوازەوە چووە ھەڵبژاردنەوە، دابەزینی دەنگەکەشی لە " ٥٣%، ٦٤%، ٦١%"
ەوە بۆ ٤٧% بۆ خۆی پاشەکشەیەکی ١٤% یی بوو لە ئەنجامەکانی خولی پێشوو،
دەنا ئەوەی دەوترا ساختە کردن دوور بوو لە راستیەوە،
لۆلا سەرۆکی پێشووی بەرازیل پێی وت: خۆت کاندید بکەیت بۆ چوارەم جار
دەیبەیتەوە بەڵام ھەڵەیە، مۆخیکا باوکی ھەژارانی جیھانیش ھەمان
ئاگادارکردنەوەی پێید، کەچی نەیارەکانی رێگایان پێی داو خستیانە
بۆسەوە، ئەمینداری گشتی رێکخراوی وڵاتانی ئەمەریکی لویس ئەلماغرۆ دانی
نا کە رۆڵی گێڕاوە دژ بە مۆرالیس لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ د، وە
رێگادان بە خۆکاندیدکردنەوەی مۆرالیس لە لایەن ئەلماغرۆوە لەبەر ئەوە
بوو باوەڕی وابوو لە ھەڵبژاردنەکە دەدۆڕێت، وەک بەشێک لە پیلانگێڕی کە
دووساڵ پێش ھەڵبژاردنەکە ئامادە کرابوو ، ئەوان گرەویان لەسەر دۆڕانی
کردبوو، کە بردییەوە بەرەو روی بوونەوە، چونکە ئەنجام پێچەوانەی
نەخشەکەیان بوو، ھەمووان دەزانن لایەنگرانی ئەو ھاووڵاتیانی رەسەنی
ناوچە ھەژارو دورەکانەو سندوقەکانی دەنگدانی ئەوان درەنگتر دەگەنە
ناوەندەکانی جیاکردنەوە، ئەوەی کێشەی لەسەر بوو، زۆر کەمتر بوو لەوەی
ئەنجامەکان بگۆڕێت، دەوترا گزی ھەڵبژاردن لە ٧٨ ناوچە کراوە بەھۆی دوا
کەوتن لە گەیشتنی ئەنجامەکانی لە کۆی ٣٤٥٥٥ ناوچەی دەنگدان، کە دەکاتە
تەنھا ٠،٢٢%ی کۆی ناوچەکان، ئەمەش ئەنجامی ناگۆڕی، چونکە ئەو ١٠،٤٩%
لەپێش نزیکترین کاندیدەوە بوو " ٤٧.٠٨% Evo Morales- Carlos Mesa
٣٦.٥١% "، ئۆپۆزسیۆنی راستگەرا چیان بکردبایە نایان توانی جیاوازیەکە
لە ١٠،٤٩% ەوە دابەزێنن بۆ کەمتر لە ١٠%، تەنانەت ئەگەر لە کۆی ٠،٢٢%ی
دەنگە دواکەوتووەکە، دەنگێکیشی بۆ مۆرالیس نەبوایە، کە دەنگی ناوچەکانی
قەڵەمڕەوی ئەو بوون، کە بە پێی یاسا ئەو ژمارەیە سەرکەوتنەکەی یەکلا
دەکردەوە، بۆیە بە ناچاری نەخشەی کودەتاکەیان داڕشت، پێش ھەڵبژاردنیش
دەنگۆی کودەتا بڵاو کرایەوە،١١ ساڵ پێشتریش ھەمان ھەوڵدان ھەبووە، ساڵی
٢٠٠٨ ویستیان کودەتا بکەن، فیلیپ جولدبێرج باڵوێزی وڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا لە وڵات دەرکر، ئەوکات مۆرالیس ئاستی جەماوەری لەسەروی ٦٠%
ەوە بوو، بۆیە ئەستەم بوو سەرکەوتنی، سێجار ھەوڵی کودەتا شکست پێ ھێنرا
لە رابردوو، ئێستاش بە دەستوور نایانتوانی بە سانایی کودەتا بکەن، بۆیە
نەخشەی کودەتاکەیان داڕشت لە رێگای سوپاوە، کە ١٤ ساڵ بو زاتی کودەتای
وایان ناکرد، چونکە لە مێژوودا پۆلیڤیا سەرۆکی جەماوەری وای بەخۆوە
نەبینیبوو، زیاتر لە ٥٠% ی دەنگەکان بھێنێتەوە، کودەتاکە لە رێگای
پەرلەمان و ئەنجومەنێکی پیرانی کورسی بەتاڵەوە بەرگی یاسایی بەبەردا
کر، ئەمجارە سوپا کاری خۆی کرد، ھیچ بەرگرییەک نەکر، دەستکەوتی چواردە
ساڵ حوکمڕانی توایەوە ، مۆرالیس لە تەنگانەدا کەماسییەکەی بۆ دەرکەوت،
وەلێ کارلەکار ترازابوو، نایتوانی ئاوڕ بۆ دواوە بداتەوە، وتی ھەڵەمان
کرد خەڵکمان چەکدار نەکرد وەک فەنزوێل، شەپۆڵی ھاووڵاتیانی رەسەن بێ
چەک زەلیل بوون بەدەست کەمایەتیەکی چەکداری فاشیستەوە، سوپا کە
نەتوانرا بێلایەن بکرێت، وەک ئامراز بە دەست کەمایەتییەوە مایەوە،
ھەموو کات وەک پاژنەی ئەخیل خاڵە لاوازەکەیە.
ئەوەی کرا کودەتایەکی سەربازی سیاسی بوو لە بەرگی تازەد، کە پرۆسەی
دەستلەکار کێشانەوەی کودەتایی و تۆقاندن و پەیڕەو کردنی یاسای
گاڵتەجاڕیانەی بێ تەواو کردنی لانی کەمی یاسای لە گەڵدا بوو، وەلێ
ئامانجە کۆنەکە ئەوەیە چەپ و دانیشتوانی رەسەن بڤەن لە کۆشکی کۆماری،
مۆرالیس وجێگیرەکەیان وادار کرد دەست لەکار بکێشنەوە، دواتر رێگا نەدرا
سەرۆکی ئەنجومەنی پیران و جێگیرەکەی و سەرۆکی پەرلەمان بچنە کۆبونەوەی
ئەنجومەنی پیرانەوە کە مافی بوون بە سەرۆکیان ھەبوو، ھەموو سەر بە
پارتی بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالستی بوون، بۆیە جێگیری دووەمی سەرۆکی
ئەنجومەنی پیرانیان دیاریکرد بە سەرۆک لە کۆبونەوەیەکی نا شەرعیدا کە
زۆر کەمتر لە نیوەی ئەندمانی ئەنجومەنی پیران ئامادە بوون، لە
کۆبونەوەیەک کورسییە بەتاڵەکان زۆر زیاتر بوون لەوانەی لە ژورەوە بوون،
بە ھەنووکەشەوە پەرلەمان دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک و جێگیرەکەی
ئەوکاتی پەسەند نەکردووە، کە پارسەنگ لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران
بەلای مۆرالیسەوە بوو " ٨٨ لە کۆی ١٣٠ پەرلەمانتار، ٢٥ لە کۆی ٣٦
ئەنجومەنی پیرانی ھەبوو"، ھاوکات کاتی خۆی پەرلەمان دەست لەکار
کێشانەوەی کارلۆس میسای لە ساڵی ٢٠٠٥ رەتکردۆتەوە، ئەمەش پێشینەیەکی
شەرمەزارییە بۆیان،بە تایبەت بۆ میس، بەدوای ئەو سیناریۆ کرچ و کاڵەدا
حکومەتێکی سەربازی فاشیستانەیان راگەیاند، لە مۆرەکانی راستگەرا سپی
پێستە ئۆلیگارشیەکان، لە گەڵیشیدا سوپایان سەربەستکرد لە سەرکوتکردنی
ناڕەزایەتیەکان، ژمارەی قوربانیان و برینداران و زیندانیان لە ٩ رۆژی
دوای کودەتاکە دەیان جاری ٢٠ رۆژ خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆنە لە سەردەمی
مۆرالیس کە ئەوکاتیش زۆرینەی ناڕازییە راستگەرا فاشیستەکان ئەنجامیان
دا.
شیری چۆلەکە گەیشت.
لە کۆتاییدا شیری چۆلەکەکە وەک خۆشترین موژدە لە ئەمەریکای لاتینەوە
دەرکەوت، ئیرادەی جەماوەر بەسەر ھێزی دۆلار سەرکەوت، کودەتای پۆلیڤیا
لە رێگای سندوقی دەنگدانەوە وەک پولی دۆمینۆ ھەرەسی ھێن، ١٨ی ئۆکتۆبەر
بە ئەندازەی ١١ی ئەپرێلی ٢٠٠٢ فەنزوێلا گرنگ بوو بۆ کیشوەری ئەمەریکای
لاتین، کودەتای سەربازی بە کودەتای گەلی و ئیرادەی گەل وەڵام درایەوە،
چونکە ئەوان وەک ئەمەریکای لاتین زیاتر لەسەر یەک ئاواز شایی دەکەن، کە
ئاوازی گیڤارایە، پۆمبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاو جانین ئانییز
سەرۆکی کودەتاکەری کاتی پۆلیڤیا ئاڵای سپی شکستیان بەرز کردەوە لە
بەرامبەر ئەو سەرکەوتنەی گەلی پۆلیڤیا.
کودەتاکەی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ی پۆلیڤیا نەک کۆتایی بە بزووتنەوەی بەرەو
سۆسیالزم وەک شیلی و زۆربەی وڵاتانی ئەمەریکای لاتین لە قۆناغە
جیاجیاکان حەوت دەیەی رابردوو نەھێن، بەڵکە بووە داینەمۆی ھاتنەوە
مەیدان و بەھێزتر لە جاران، بە سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکان قوناغی
دووەمی حکومەتی پەمبەیی دژ بە لیبرالیزمی نوێ لە ئەمەریکای لاتین دەست
پێدەکاتەوە، وەک واشنتۆن پۆست ھوشیارکردنەوەی شەپۆڵی پەمبەیی دایەوە و
نووسی سۆسیالستەکان پۆلیڤیا شەپۆڵی پەمبەیی لە ئەمەریکای لاتین زیندوو
دەکەنەوە.
پۆلیڤیا لەچاو مەکسیک و ئەرجەنتین قورسایی نییە، بەتایبەت لە روی
ئابوورییەوە، کە بەرازیل یەکەمی کیشوەرەکەو مەکسیکیش دووەمیانە"
پۆلیڤیا بەرھەمی نەتەوەیی ساڵانەی ٤٥٠٤٥ ملیۆن دۆلار، مەکسیک ١،٧٤
ترلیۆن دۆلار ، واتا ٣٨ جارێتی، ئەرجەنتین ٤٤٩ ملیار دۆلار واتا ١٠
جارێتی، بەڵام سەرکەوتنەکە لە سەرکەوتنی چەپ لەو دوو وڵاتە گرنگترە کە
پێشتر بەدەستیان ھێنابوو، بەھۆی تێکشکانی عەقڵی کودەتاچی ئۆلیگارشی
لوتبەرزی سپی پێستەوە، لە ھەڵبژاردنەکەی ١٨ی ئۆکتۆبەر لویس ئارس
کاندیدی مۆرالیس ٨،٠٢%ی لە مۆرالیسی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ زیاتر دەنگی
ھێنایەوە، دەنگی دۆڵفینەکە زیاتر بوو لە خاوەنەکەی وەک راستگەراکان بە
دۆڵفینی مۆرالیسی ناو دەبەن،" لویس ئارسی ٢٨-٩-١٩٦٣ کاندیدی
سۆسیالستەکان ٥٥،١٠%ی دەنگەکان ، کارلۆس میسا ١٢-٨-، ١٩٥٣ ، ٢٨،٨٣% ،
لویس فرناندۆ کۆماتشۆ ١٥-٢-١٩٧٩، ١٤%ی دەنگەکان"، لە ھەڵبژاردنەکە
٨٨،٤٢%ی دەنگدەران بەشدارییان کرد.
ھاوکات ٧٥ کورسی پەرلەمان لە کۆی ١٣٠کورسی و ٢١ کورسی ئەنجومەنی پیران
لە کۆی ٣٦ کورسی ئەنجومەنەکەیان بەدەست ھێن، ھەرچەندە بڕیاری
یەکلاکەرەو ٢٤ کورسی دەیدا بۆ گۆڕانکاری دەستوری، بەمەش وەک مۆخیکا
باوکە خۆشەویستەکەی چەپی جیھان وتەنی کودەتای لیسیۆم کۆتایی پێ ھات،
ھەرچەندە لە کۆی ١٠ ھەرێم بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالزم ٤ لەو ھەرێمانەی
پێ کۆنترۆڵ نەکراوە، بەڵام تیاندا یان ھێزی کاریگەرە یانیش یەکەمە بێ
زۆرینەیە، بەتایبەت شاری بۆرژوا سپی پێست نشینی ئۆلیگارشیەکان سانتا
کرۆز، کە سەرچاوە نا ئارامیەکانی سەردەمی کودەتا و دوای ھەڵبژاردنەکەو
ئایندەشە، لە سانتا کروز بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالزم ٣٦،٢١%ی دەنگەکانی
ھەیە، فرناندۆ کۆماتشۆ راستی فاشیست جگە لە سانتاکروز کە تیایدا ٤٥،٠٧%
ی دەنگەکانی ھەرێمەکەی ھێناوەتەوە " دوای لاباز دووەم گەورەترین ھەرێمە
لە روی ژمارەی دانیشتوانەوە ٣،٤٢٠،٠٨٤، وە گەورەترین لە روی روپێوەوە
٣٣،٧٤%ی خاکی وڵاتە ، ٢٥ کورسی پەرلەمانی ھەیە"، لە شوێنەکان دیکەی
وڵات پەراوێزە، ئەو تەنھا سەرکردەی ھەرێمێکە بە ناتەواوی، لە ھەرێمی
بنی لە باکور کۆماتشۆ ٢٣،٧٠%ی دەنگەکانی ھەیە و میسا ٣٩،١٧%ی دەنگەکانی
ئەو ھەرێمەی ھەیەو یەکەمە تیاید، لە باندۆ دووەم و سێیەمن بە ھەردو
لایان ٥٢،١١%ی دەنگەکانیان ھەیە،لە ھەرێمی تاریکا لە باشور کە
بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالزم ٤١،٦٢%ی دەنگەکانی ھەیە، لێ ئەوان بە ھەردو
لایانەوە زۆرینەن.
سەرکەوتنی چەپ لە پۆلیڤیا ھاوکات بوو لەگەڵ سەرکەوتنی راپرسیەکەی گەلی
شیلی، لە راپرسیەکەی ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠دا گەلی شیلی، رێک ھەفتەیەک
دوای ھەڵبژاردنەکەی پۆلیڤیا بەڕێوە چوو، بە ٧٨،٩٩%ی دەنگەکان بڕیاری
گۆڕینی دەستورەکەی بینۆتشەیان دا ، کە دەستورە نوێیەکە لە لایەن
لیژنەیەکی ھەڵبژێردراوەوە بنووسرێتەوە، راستڕەوەکان بە نا دەنگیان دا
لە راپرسیەکە، راست لە شیلی دۆڕانێکی قورستر لە پۆلیڤیا دۆڕ، لە کۆی
٣٤٥ شارەوانی ٣٤٠ی دەنگیان بە گۆڕینی دەستورەکەی پینۆشە د، ئەو
شارەوانییانەی دەنگیان بە گۆڕینی دەستور نەد، سێیان گەڕەکی دەوڵەمەند
نشینی پایتەخت بوون بە ناوەکانی فیتاکۆر، ولوس کۆندیس زلو بارنیشا.
لە ھەڵبژاردنی وڵاتی گویانای ئەمەریکای لاتینیش، پارتی گەلی
پێشکەوتنخوازی چەپ – مارکسی لە ھەڵبژاردنی ٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا بە ھێنانی
٣٣ کورسی لە کۆی ٦٥ کورسی پەرلەمان گەیشتنەوە بە دەسەڵات، بۆیەکەمجار
لە وڵات کەسایەتیەکی بە رەچەڵەک موسڵمان بەڵام ئایدیا چەپی سۆسیالستی و
عەلمانی بەناوی عیرفان عەلی بووە سەرۆک کۆماری وڵات.
لە ئۆرۆگوایش دوای ئەوەی لە دیسەمبەری ٢٠١٩ چەپەکان لە ھەڵبژاردندا
دۆڕان، پاش ١٥ ساڵ لە حوکمڕانی، کەچی لە سەپتەمبەری ٢٠٢٠ پایتەختیان بە
٥٢% بردەوە، کە لە کۆی ٣،٤ ملیۆن دانیشتووانی وڵات ١،٣ ملیۆن ھاووڵاتی
لە خۆ دەگرێت، ئەندازیاری کارەبا و سەرکردە لە حیزبی شیوعی خاتوو
کارۆلینا کۆس براوەکەی ئەمجارە بوو، بووە پاریزگاری مەزنی پایتەخت.
لە ئیکوادۆریش کە نەیانھێشت سەرۆکی چەپگەرای پێشوو رەفائیل کۆریا
بەشداری ھەڵبژاردن بکات بۆ پۆستی جێگیری سەرۆک، بەڵام پێشبینی دەکرێت
ھاوپەیمانی یەکێتی لە پێناو ھیوا لە ھەڵبژاردنی ٧-٢-٢٠٢١ دا دەنگی
یەکەم بھێنێتەوە، چەپ لەو تەنگژەیەی بەدوای کودەتا ھەڵگەڕانەوەکەی
مۆرینۆ لە چەپ، یان دروستتر خیانەتەکەی لینین مۆرینۆ، وەک ھیزی یەکەمی
وڵات خۆی رێکبخاتەوە، راپرسیەکان دەریدەخەن لە ئیکوادۆر ھەڵبژاردن
بکرێت کوریسمۆی چەپ دەیباتەوە .
لە فەنزوێلاش لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا کە لە ٦ی دیسەمبەر
ئەنجامدر،پارتی سۆسیالستی دەسەڵاتدار بە ھێنانی ٦٩،٣٢% ی دەنگەکان
بردییەوە ، وێڕای دەنگی چەپ و شیوعیەکان ٢،٧٣% و ھاووڵاتییە رەسەنەکان،
ھەرچەندە لە دەنگدانەکە تەنھا ٣٠،٥%ی ھاووڵاتیان ، ٩% کەمتر لە
ھەڵبژاردنی پێشوو بەشداری دەنگدان کرا.
ھەموو ئەمانە بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی مەکسیک و ئەرجەنتین و
ناوخۆییەکانی بەرازیلەوە، تەنانەت بە ھەڵکشانی بیری سۆسیالستی لەناو
گەنجانی ئەمەریک، وە بە قەیرانە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەمەریکای
لاتینەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرھەمی نەتەوەیی بە رێژی ١٠%
داببەزێت، وە ١٥ ملیۆن ھاووڵاتی کیشوەرەکە پەیوەست بنەوە بە سوپای
ھەژارانەوە، بۆمان دەرەکەوێت، کە ئاراستەی دەنگدان لە کیشوەرەکە
گۆڕاوە، وتەیەکی ئەفریقی ھەیە دەڵێت کە مۆسیقا دەگۆڕێت ، سەماش لە
گەڵیدا دەگۆرێت،
ھەموو سەرکردە چەپەکانی ئەمەریکای لاتین ئاھەنگیان گێڕا بۆ سەرکەوتنی
پۆلیڤی، لە لۆلاوە بۆ مۆخیک، وڵاتانی فەنزوێلاو ئەرجەنتین و مەکسیک و
نیکاراگوا ھەموو بادەی خۆشییان ھەڵدایەوە.
راستگەراکان دۆش دامان.
سانتاکروز " سانتا کرۆز گەورەترین شاری پڕ دانیشتووانی پۆلیڤیایە، ٣٥%ی
بەرھەمی نەتەوەیی وڵات بەرھەم دێنێت، ٤٠%ی وەبەرھێنانی بێگانەش لە خۆ
دەگرێت،لە گەڵ ٨٠%ی بەرھەمی کشتوکاڵی وڵات."شوێنی دەوڵەمەندەکان
پۆلیڤیاو دڵی ئابووری وڵاتە، زۆرینەی پێک دێت لە کەمایەتی سپی پێستی
باڵا دەست بەسەر ئابووری و سیاسەت لە وڵات و دو رەگەکان، ناوچەکانی دی
وڵات لە چاوییەوە زۆرینەی ھاووڵاتیانی رەسەنی ھەژارن، سانتا کرۆز لەو
رۆژەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن ئاشکرا کراوە، لە یاخی بونەوەدایە بە
پشتیوانی کەمایەتی فاشیستەکان، چرکە ساتێکیش نوچانی نەداوە.
ھەرچەندە دادگای باڵای ھەڵبژاردن لە نەیارانی بزوتنەوەی لە پێناو
سۆسیالزمن، لێ نەیانتوانی وەک سەرۆک کۆماری پێشوو دان نەنێن بە
سەرکەوتنەکە، کە بواری مانۆڕی بۆیان تێدا نەماوە، بردنەوەکە بە
رادەیەکی گورچک بڕە مانۆڕی بۆ راستگەراکان و سوپاو واشنتۆن و برۆکسل
نەھێشتۆتەوە، تەنانە گومان و پرسیاریشی ھەموو پێیان قوت دایەوە.
جانین ئانییز کە دانی نا بە دۆڕان، راستگەراکان پەلاماری توندیان
د،ھەرچەندە ئەو و چەند کاندێکی دیکەی راست ، پێش دەنگدانەکە پاشەکشەیان
کرد لە کاندید بوون لە پێناو یەکێتی راست تا رێگا لە بەردەم بردنەوەی
چەپ بگرن، ئەوان پێشبینی چوونە خولی دووەمیان دەکرد، وەلێ بردنەوەکە
بواری راچەڵکینیشی لێ بڕین، راستی فاشیستی پەڕگیر بەسەرکردایەتی
کاندیدی دۆڕاو لویس فرناندۆ کاماتشۆ کە تەنھا ھێزی یەکەمی ھەرێمی سانتا
کرۆزە دۆڕانێکی قورس دۆڕاو دان بە شکستی ھەڵبژاردن نانێن، پێی ناچێت
بچنە ژێر باری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەوە، ھەرچەندە تەنھا ١٤%ی
دەنگەکانی ھێنایەوە، کەچی دان نانێت بە دۆڕانەکەی، مانگرتنی ٤٨
کاتژمێری راگەیاند، ناڕەزایەتی لە سانتا کرۆز، کۆتشابامب، ئۆرۆ و سوکری
بەڕێوە برد، ھاوکات ئۆپۆزسیۆنی سەردانی تیپی ھەشتی سانتاکرۆزیان کرد ،
داوای کودەتایان کرد، بۆ ئەوەی دەسەڵات نەکەوێتە دەست شیوعیەکان، لە
ھەندێک شاری رۆژھەڵاتی وڵات خۆپیشاندان دەستی پێکرد و داواکرا دەسەڵات
تەسلیم نەکرێت، ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتبکرێتەوە، ئەمەش باوەڕ بوونە بە
دیموکراسیەت؟؟.
ھاوکات پارتە ئۆپۆزسیۆنە راستگەراکان پەلاماری ئۆرلاندۆ جۆتیرۆسی
سەرۆکی ساندیکای کرێکارانی کانەکانیان لە ٢٢-١٠ داو تیرۆریان کرد.
ئێستا فرناندۆ کاماتشۆ کاندیدی فەرمانڕەوای ھەرێمی سانتاکرۆزە لە لایەن
پارتی راستگەرای فاشیستی کریمۆسەوە، کە داوای پۆلیڤیایەکی فیدرالی
دەکات، وەک ھەنگاوێک بۆ جیاکردنەوەی ھەرێمەکە، چونکە ئومێدێکیان بە
کایەی ھەڵبژاردن نەماوە، شەڕەکە بۆتە شەڕی ناسنامەکان.
بەرەو دۆڕانە مەزنەکە.
کاتێک مۆرالیس خۆی بۆ خولی چوارەم کاندیدکردەوە، سەرۆکی پێشووی بەرازیل
لۆلا ئاگاداری کردەوە کە ھەڵە دەکات، ھەرچەندە بردیەوە، بەڵام پێگەی
جەماوەری دابەزیبوو، بە ئێستاشەوە نەیارانی نەیانتوانی بەڵگەی گزیکردن
لە ھەڵبژاردنی پێشوو بخەنە روو، ئەمینداری گشتی رێکخراوی وڵاتانی
ئەمەریکا لویس ئەلماغرۆ بە بەھانەی ساختەکردن لە ھەڵبژاردن داوای کرد
مۆرالیس دەستلەکار بکێشێتەوە، دواتر پەشیمان بوەوە، بەڵام کارلەکار
ترازا بوو، دەرکەوت ھیچ بەڵگەیەک بۆ ساختەکاری نەبووە، ھەڵبژاردنەکە
پاکژ بووە.
لە بری ئەوەی گزیەکان دەستنیشان بکەن، لە جیاتی ئەوەی سندوقەکانی
دەنگدان بپارێزن بۆ ھەژمارکردنەوە، کەچی لە سانتا کروز بیرۆی ھەڵبژاردن
سوتێنرا لە لایەن ئۆپزسیۆنەوە، لە شاری فینتۆ سەرۆکی شارەوانی پرچیان
بڕی و بۆیەی سوریان کرد وەک ئەتک کردنێک، شەڕێکی سەرانسەریان بە گوتاری
فاشیستانە دژ بە زۆرینەی ھاووڵاتیانی رەسەن راگەیاند، ویستیان مێژووی
زەلیلییەکان بگەڕێننەوە، ئەو چەند رۆژە بووە ھێز بۆ توندکردنی شەڕی
سەرانسەری لە نێوان کەمایەتی و زۆرینەد، ئەستەم بوو کۆمەڵگا
بگەڕێنرێتەوە پێش مۆرالیس، لەو ماوەیەدا نەوەیەک پەروەردە کرابوو.
فەرماندەی سوپای پۆلیڤی ویلیام کالیمان رامرۆ پاڵەپەستۆی خستە سەر
مۆرالیس لە ١٠ی نۆڤەمبەر دەست بکێشێتەوە، بزووتنەوەی ئبجیلی پۆلیڤیا کە
گرێدراوی ئینجیلی ئەمەریکاو بەرازیلە پشتیوانی کودەتا بوون، لویس
کاماجۆ ملیاردێر و فاشیست لە سانتاکرۆز، بە پشتیوانی وڵاتانی ئەمەریک،
بەرازیل و کۆڵۆمبیا و ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلی و کەنیسەی ئینجیلی و
کاسۆلیکی ئاڵای کودەتاکەی بەرز کردەوە، شەڕ دژ بە تەواوی ھاووڵاتیانی
رەسەن راگەیەنرا.
لە پرۆسەی کودەتاکە باش داکۆکی نەکرا لە مۆرالیس ، خۆیان بۆ شەڕێکی وا
ئامادە نەکردبوو، ساندیکای ناوەندی کرێکارانیش لەگەڵ رۆیشتنیدا بوون،
بەڵام دواتر بەرەو روی کودەتا چیەکانیش بونەوە، راستڕەوەکان داشیان لەو
چرکە ساتە وا سوار بوو، ئامادەی گفتوگۆ کردن نەبوون لەگەڵ مۆرالیس،
تەنانەت بە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنیش رازی نەبوون، راستە بزووتنەوەی
بەرەو سۆسالزم پارتێکی سیاسییە، وەلێ یەکێتی فکرییان نییە، بەشێک
لەوانە پشتیوانی مۆرالیسن بەڵام باوەڕیان بە سۆسیالزم نییە ؟،
بەشێکیشیان باوەڕیان بە سۆسیالزمەو نەیاری مۆرالیسن، لەو رۆژەدا پارت
لە تەنگژەدا بوو، بەتایبەت مۆرالیس نووسابوو بە کورسییەوەو پاشەکشەی بۆ
جوتیارانی دەوڵەمەندی سانتا کرۆز بە تایبەت ئاژەڵدارە گەورەکان
زۆرکردبوو.
کودەتا چیەکان پەلەیان کرد لە بەتایبەتی کردنی کەرتی گشتی، ھەرچیەکیان
بەردەست کەوت قسوریان نەکرد، گەندەڵی و تاڵان و کۆمەڵکوژی، بە گشتی
ئامارەکانی ئابووری وڵات لە ماوەی ساڵێک حوکمڕانیان سەرتاپا سورن،
بەرھەمی نەتەوەیی پێشبینی دەکرێت ١١،١% بۆ ئەمساڵ بپوکێتەوە، کەمھێنانی
دارایی بودجە ١٢،١% یە، قەرزەکان ٤،٢ ملیار دۆلارن زیاترن، وڵات موفلس
و قەرزار، ٣٠٠٠ ملیۆن پۆلیفی پارەی ھەیە ، ١٥٠٠ ملیۆن ئیلتزامی قەرز
دانەوە بۆ کۆتایی ساڵ، زیادبوونی رێژەی بێکاری لە ٤،١% ەوە بۆ ١١،٨%
بەرز بۆتەوە، دوای ھاتنە سەرکاری سۆسیالستەکان بە مانگێک توانیان
بێکاری بۆ ١٠% کەمیبکەنەوە ، راوەستانی پڕۆژە ئابوورییەکان.... لە
ھەمووشی زیاتر شکستیان بوو بەرامبەر نەخۆشی کۆرۆن، بەھۆی داڕمانی کەرتی
تەندروستییەوە، پۆلیڤیا لەو رۆژڤە لە ژمارە ٤١ ی لیستی نەخۆشکەوتووان
ریزی گرت، ١٤٣١٨١ کەسی تێپەڕاند، مردووەکانیش گەیشتە ٨٨٤١کەس.
کودەتاچیەکان نەیانتوانی ژیانی خەڵک باشتر بکەن بگرە زۆرخراپتر بوو،
ھەژاری چووە سەر، ھێرش بۆسەر کەرامەتی زۆرینەی رەسەن گەیشتە لوتکەی نا
مرۆڤانە، نەیانتوانی بەرەو روی کۆرۆنا ببنەوە، شوێنەواری تەندروستی و
ئابووری خراپی لێکەوتەوە، بۆیە شکستەکەی پۆلیڤیا دەبێتە نموونە بۆ
وڵاتانی دی.
تەنانەت ساندیکای کوب ناوەندی کرێکارانیش پێشتر داوای دەست لەکار
کێشانەوەی مۆرالیسیان دەکرد، بەڵام نایانەویست بگەڕێنەوە قۆناغی
حوکمڕانی نیولیبرالیەت، دوای روخانی مرۆالیس بونە داینەمۆی
ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر بە دەسەڵاتی راستگەرا کودەتاچیەکان، ھەرچەندە
جیاوازیەکان تەنھا ئایدۆلۆجی نەبوو لە نێوان خەڵک و کودەتاچیەکان،
بەڵکە کۆمەڵایەتی ، ناسنامە، چینایەتی ، شارو دێ ، سپی و رەسەن ،
ھەژارو دەوڵەمەند و .... بوون، درزەکە لە نێوان زۆرینەو کەمایەتی
کودەتاکەر نەک بە ١١ مانگ فەرمانڕەوایی، بە ٥ سەدەی رابردوو پڕ
نەکرابوەوە، راستە ھەڵبژاردن دەنگدان بوو بە نموونەی ئابووری سەردەمی
مۆرالیس و رەتکردنەوەی بەتایبەتیکردن و نیولیبرالیەت، بەڵام ھاوکات
شەڕی کولتورەکانیش بوو، گەڕاندنەوەی کەرامەتە بۆ زۆرینە، جێگیری سەرۆک
کۆمار وتی ٩٠%ی ھاووڵاتیانی رەسەنمان لە گەڵە، کەواتە ھەموو
دەنگەکانیان دەنگی ئەوانە، بۆیە پێویستە لەم فازەی دەسەڵاتدارێتی زیاتر
لایەنگری ھەژاران بن، راستە مۆرالیس بەشداری ھەڵبژاردنەکەی نەکرد، وەلێ
خەڵک دەنگیان بە نموونەی فەرمانڕەوایی ١٤ ساڵەی ئەو و دژایەتیکردنی بە
تایبەتیکردن د، دەنگدنەکە لە نێوان دوو کلتور، دوو مۆدێلی ئابووری بوو،
لە ھەردوکی مۆرالیس ھەڵبژاردەی براوە بوو تیایدا.
کودەتا چییە نیولیبراڵەکان لە ٣ ئایار و ٢٨ ی یۆنی و ٢٧ی سەپتەمبەر
ھەڵبژاردنیان دوا خست، دەترسان لە ھەڵبژاردن، دەیانزانی چیان تۆو
کردووە بۆ دۆرینەوە، بەھۆی فشارەوە لە ١٣-٨ پاش سەپاندنی ئابلووقە لە
لایەن ساندیکای کرێکارانەوە بەسەر لابازی پایتەخت، رازی بوون بە
ھەڵبژاردن لە ١٨ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت ، ناڕەزایەتی دژ بە دواخستنی
ھەڵبژاردن بووە ھۆی نەچوونی ئۆکسجین بۆ نەخۆشەکان زیاتر لە ٤٠ کەس
بەھۆیەوە گیانیان لە دەستد، ئێستا ئەویش کەیسێکە دژ بە مۆرالیس لە
لایەن سەرۆکی کودەتاچیی پێشوەوە لە دادگا تۆمار کراوە.
کە تەسلیم ھەڵبژاردن بوون، وە ژمارەیەک زۆر لە کاندیدەکان بە ئانیزی
سەرۆکیشەوە پاشە کشەیان کرد لە کاندید بوون، بۆ ئەوەی بە کاندێکی
راستگەراوە بچنە بەرامبەر کاندیدی بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالزم، ئەوان و
رۆژنامەو دەزگا راپرسیەکانیش پێشبینیان وابوو، لە خولی دووەم چەپ
بدۆڕێت و درێژە بە دەسەڵات بدەن، لێ پێشبینیەکەیان نەھاتە دی، دۆڕانێک
بە تامی سەرکەوتنی شۆڕش دۆڕان.
ئێستا چی؟
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، پۆلیڤیای لە پاڵ مالی و نیوزلەند، تایوان، ئەمەریکا
ھەڵبژارد، کە لە پێوەری دیموکراسی و مافی مرۆڤ بەرەو باشتر چوونە،
شکستی کودەتا لە رێگای شکستی کەمەر شکێنی ھەڵبژاردن و جەمسەر بەندی
کۆمەڵگا لە روی کۆمەڵایەتی و مۆدێلی بەڕێوەبردنی ئابووری، رێگای مانۆڕی
لەبەردەم بەرەی ھێزو پارەو کودەتا بڕی.
مۆرالیس کە بە ھەڵاتن وڵاتی جێ ھێشتبوو، وەک پاڵەوان بە پێشوازی ملیۆنی
لە شارەکان پێشوازی لێکرا.
پێش تەسلیمکردنی دەسەڵات، حکومەتی راست داوای ٣٥٠ ڤیزای بۆ حکومەتی
کودەتا کرد بۆ ھەڵاتن، دوایی گەیشتە ٤٤٥، بەشێکی زۆر بەشدارانی کودەتا
وڵاتیان جێھێشت، حکومەت بڕیاری گۆڕینی فەرماندەی سوپای دەرکرد، بە
دوایدا بڕیاری گرتن بۆ کۆڵۆنێڵ ئیڤان رۆخاس کە ماڵی مۆرالیسی سوتاندبوو
دەرچوو، ئەنیز ویستی رابکات خەڵک نەیان ھێشت، کە بڕیاری ژمارە ٤٠٧٨ ی
لە ١٤ نۆڤەمبەر واژۆ کردبوو، تیایدا ھێزە چەکدارەکانی لە بەرپرسیارێتی
تاوان لە سەرکوتکردنی خەڵکدا بێبەریکردبوو، کودەتا چییەکان زۆریان
ھەڵاتن بۆ بەرازیل و ئەمەریک، لێپرسینەوە دەکرێت لە کودەت، بەرپرسی
پایگای کۆتشاباما ئەلفریدۆ کۆیلار دەستگیر کر، بە تاوانی کوشتنی ١٢ کەس
و بریندارکردنی ١٢٥ کەسی دی، ژەنەرال ئەلفریدۆ کۆیلار خرایە ژێر
چاودێری توندەوە، کەیس لەسەر تاوانەکان دوای کودەتاکە کرایەوە، کە کۆی
گشتی ٣٧ کەس کوژران، کە ٢٧یان راستەوخۆ بە گولە کوژرابوون، و ٥٢٢ کەسیش
بریندار کران، کۆمەڵکوژی سینکاتا لە ١٩ی ١١ی ٢٠١٩ ، لێکۆڵینەوەی
لێدەکرێت.
داواکاری گشتی پۆلیڤی لێکۆڵینەوە لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری فرناندۆ
کاماتشۆو ٥ کەسی تر کردەوە، لە ناویاندا باوکی و فەرماندەی سەربازی ھەن
، تۆمەتبارن بە ئەنجامدنی تاوان لە کاتی کودەتا سەربازیەکە.
سەرۆکی پۆلیڤیا دەڵێت: ئەو سەربازانەی گلاونەتەوە ھەردوو کۆمەڵکوژی
سینکاتا لە شاری ئال ئاتۆ و ساکابا ناتوانن لە بەرپرسیارێتی ھەڵبێن.
بەڵام حکومەت لێکۆڵینەوە لە کودەتاکە و لێکەوتەکانی سپارد بە لێژنەی
مافی مرۆڤی وڵاتانی ئەمەریکای لاتین، بۆ ئەوەی دادوەری لە دەست نەدات .
مۆرالیس چی دەکات؟؟
مۆرالیس لە کۆبونەوەی پارتەکەی دیاریکرایەوە بە سەرۆکی بزووتنەوەی
بەرەو سۆسیالزم و سەرپەرشتیکاری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی پۆلیڤیا لە
٧ی ئازاری داھاتوو، بۆ ھەڵبژاردنی ھەرێمەکان بەڕێوە دەچێت لە ئێستاوە
ھەڵمەتی ھەڵبژاردن گەرمەو ململانێکان سەختن، بۆ ئەوەی بردنەوەکان
بپارێزرێت، بزووتنەوەی بەرەو سۆسیالزم پێویستی بە سەرکەوتن ھەیە، بە
تایبەتیش شەڕە سەختەکە دەکەوێتە شاری سانتا کرۆزەوە، راستگەراکان لەسەر
ئاستی وڵات ٣٨ ھاوپەیمانیان دروستکردووە بۆ ھەڵبژاردنی ٧ی ئازاری
شارەوانیەکان، لێ لە سانتا کرۆز نەیانتوانیووە بە ھاوپەیمانی بچنە
ھەڵبژاردنەوە، لە حوکمڕانی سەرتاسەریش بێ ئومێد بوونە، بۆیە ئەگەری
ھەیە لە داھاتوودا ھەوڵی جیاکردنەوەو پارچەپارچە کردنی وڵات بدەن.
ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی ھەژاران.
حکومەت لە یەکەم رۆژی دەست بەکاربوونی، بڕیاری بە پەلەی دا بۆ
ھاوکاریکردنی برسیەکان، جگە لە لێپرسینەوە لە کودەت، ھەنگاوی دووەمیش
سەپاندنی باجی سامانە بەسەر ئەوانەی داھاتیان لە ٣٠ ملیۆن پۆلیڤار "
٦،٨٩ پۆلیڤار دۆلارێکە"ساڵانە زیاترە، کە ١٥٠ کەس دەگرێتەوە، بەمەش
دەیەوێت ساڵانە ١١٠ ملیۆن پۆلیڤار بگەڕێتەوە بۆ حکومەت.
ھەر لەو مانگەدا توانی رێژەی بێکاری لە ١١،٨% ەوە دابەزێنێت بۆ ١٠%، وە
بەھۆی تایبەتیکردنەوە ئەو کارگاو کارخانە دەوڵەتیانەی لە کار
راوەستێنرابون کاریان پێ بکاتەوە، پێش کودەتای لیسیۆمیش لەگەڵ چین و
روسیا رێک کەوتبوون کە پێکەوە کار بکەن بۆ دەرھێنانی کانی لیسیۆم و
دامەزراندنی کارگای پاتری ئۆتۆمۆبێل لە ناوچەکانی کانەکانی لیسیۆم
دروست بکەن، حکومەت چاوی بڕیوەتەوە ئەو رێکەوتنانە، ھاوکات لە پەیوەندە
نێو دەوڵەتییەکان گەڕایەوە بۆ پێش کودەتاکە .
شەڕی کۆرۆنا تەواو نەبووە، شوێنەواری قەیرانی ئابووری توندە، بەڵام
ھاوکات کەرامەت بۆ زۆرینە گەڕاوەتەوە، لە پاڵ کەرامەت پێویستیان بە سکی
تێریش ھەیە، شیری چۆلەکە ئەگەر گۆشتی چۆلەکەی لە گەڵدا نەبێت خەونە،
بۆیە چارەسەر ئاھەنگی سەرکەوتن کۆتایی دێت، خەڵک چاوەڕوانی کار و نان و
ئازادییە.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|