په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١\٢٠١٤

پۆست‌ بەخشندەیی.

وشەجاڕ        

لەگەل تورکێک و تورک؟!مانێک چووین بۆ سەیران!


تا دڵت بخوازێ سەیرانێکی خۆش بوو!


لەگەرمەی نیوەڕۆدا لەو هەردە مارێکی تورک؟!مان تووش بوو! بە هیچ کلۆجێک بۆم حاڵی نەدەبوو و ناچار بە هەورامیانە لەگەلیا دام بەیەکا! چەن جارێک چاومان لێک داگرت! خۆم دا بە دەم چاوە زیتەکانیەوە. گۆچانەکەم کردە بەردەنگی و خۆیشم وەک هەڵۆ چوارچاو بە دیاریانەوە وەستام! وتم با خەشی خۆی بەو دارە بەستەزمانە بڕێژێت! ماره هار ببو! دەتگۆت گای ناو مەیانی یارییە و پەڕۆی سووری بینیوە! یەک کیلۆ ئۆرانیۆمی خنراو لە دڵیدا پەنگی خواردبۆوە! هێندە تۆرکێتی و تووڕکێتی بەسەریدا زاڵ ببو هەورامیانەکەی منیشی بە زمانی خۆی لێکدەدایەوە! گەر بڵێم سەد تفی کردۆتە ناوچاوی گۆچانەکەم هێشتا کەمم گوتووە! گۆچانی حاجی عەلی‌-بڕم جار بۆ جار زیاتر شووشی هەڵدەستا! تا کەسیرە کەوت هەڵمەتی دا! وەک هەمیشە عەجول و کونجۆڵ! پڕم دایە ئیمەیلەکەی! تەغارێ مرۆڤ؟قوربانیی بەستەزمانی تێدابوو!


بڵێی مرۆڤ ئاشقەکەیی کوشتبێ وا ئاوا بەکوڵە؟! [بە ڕای من تورک هەرچەندە هەریش بن بەڵام لەوانەیە ئاشقە و ماشقەیان تێدا بێت؛ بەتایبەت لەناو مارەکانیاندا!].


وتم: ڕاستە ماریشی و کەریشی و گەرچی زۆر هەوڵت دا من بگەزێ و هەڵمەتەکانت بۆی خوێنیان لێدەهات، بەڵام سزای کەردۆغان و ئەتاکەر بەسەر تۆدا ناسەپێنم گەرچی بێگومانم گەریلایشت گەستووە، بەڵام تۆڵەی دڵە شەهیدەکەم لە تۆ ناکەمەوە!


هەرچەندم کرد نەمتوانی لەحەنایدا مرۆڤ بم! دەوری ئاشقەکەیم بینی و وتم با خەشی خۆی بە من و گۆچانە حاجی عەلی-بڕەکەم بڕێژێ! پاش یارییەکی جددی و پاش ئەوەی هەستم کرد ڕازی بوو، دارێکم خستە ناوقەدی و هێواش فڕێم دا ناو گژوگیاکە!


یارییەکە ئەوەندە خۆش بوو کە گەر فیلمم لێ بگرتایەتەوە لەوانە بوو خەڵات و مەڵاتیش وەرگرێ!


من و مارێکی سادیست و سەڕڕەی کابرادۆغان ئەکتەرەکانی فیلمەکە بووین! مارەکە کەسیرە کەوتوو ڕۆی! کەردۆغان سەڕڕەی بڕا و من کەوتمە گێژا، گۆمڵاتی خەیاڵێکی قووڵ! ئەوە بۆچی مار و مرۆڤ شەڕدەکەن؟! بۆ ...؟ بۆ...؟


وەرگەڕام! برادەرە تورکەکەم پاییزی لێ ببوە بەهار! خەنی ببو، خەنی!


لە تورک؟مانەکە هۆی پێکەنینەکەیم پرسی.


وتی؛ وەرە سەیری گووگڵ ئێرس دەکەین!


- ئێ بۆچی پێدەکەنێ؟


- وەڵا سەیری ولاتانی ناوچەکە دەکات و دەڵێ ئەوەتا هەموویان بوونەتە وێرانە و بەس تورکیا سەوزە! ئێراق یەکپارچە دووکەڵە! وا ئێران دەبێتە بیابان! سوریا وێرانە، وێران! ... بەڵام تورکیا هەر سەوزە!


وتم ئێ ڕۆڵە گیان خوا زانیویەتی ئێوە تورکن و ئەوەتا ڕسقی داون!


خولە دیلماج فەرمایشتەکەمی بۆ کرد بە تورکی! لە پێکەنینا هەرتکیان گڕیان گرت! پێکەنە دەی! ئەوان بە تورکێتیی خۆیان و منیش هەر بە هی ئەوان و حەفتا پشتیان!


بەڵێ! داڵغەی "پۆست-بەخشندەیی من و ڕازیبوونی مارەکەیش" بە پێکەنین کۆتایی هات!


هیوادارم مار هەرچەندە تاوانبار بێت، مرۆڤ بە کەریەتیی خۆی بیبەخشێ!


کێ دەڵێ خۆشەویستییەکی ڕاستەقینە ڕۆژێ مار، ببورن مرۆڤەکان؟! شەرمەزار ناکات!


کێ دەڵێ ڕۆژێ مار و مرۆڤ هاوسەرگیری ناکەن؟!


کێ دەڵێ ئەوین گورگ ناکاتە بزن و پشیلە بە سەگ؟!


کێ دەڵێ من نابمە مامۆستای بیرکاری و بە تەختەسپییەکەوە لە فرمووڵێکدا پاییز و بەهار یان چلەی هاوین و زستان لێک نادەم؟!


من دڵنیام!...
 

ماڵپه‌ڕی وشەجاڕ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک