١١\٩\٢٠٢٢
پۆستەری "ورچ" لە
دەرهێنانی "جەعفەر پەناهی"
لە فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بڵاوکرایەوە.
مەنسوور جیهانی
پۆستەری فیلمی سینەمایی "ورچ نییە" لە دەرهێنانی "جەعفەر پەناهی" بۆ
بەشداریی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بڵاوکرایەوە.
فیلمی سینەمایی "ورچ نییە" نۆ بەئارس لە نووسین، بەرهەمهێنان و
دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی "جەعفەر پەناهی" و بە ڕۆڵ بینینی
سینەماکاری کورد "بەختیار پەنجەیی"، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی
خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" لە حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" ڤەنجە لە وڵاتی ئیتالیا لە چوار سانسی
جیاوازدا، لەوانە: لە کاتژمێر ٩ی بەیانی و کاتژمێر ٤:٤٥ی دوانیوەڕۆ لە
سینەما "گڕاندا" گراندە و لە کاتژمێر ١١:٣٠ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٩ی
سێپتەمبەری ٢٠٢٢ لە سینەما "درێسنا" دارسەنا و هەروەها لە کاتژمێر
٤:٣٠ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەمە ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ لە هۆڵی سەرەکی
فێستیڤاڵ پالابەننالە نمایش دەکرێت و هەر بەم بۆنەیەوە پۆستەری جیهانی
ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاوکرایەوە.
فیلمی سینەمایی "ورچ" بە ناوی نێودەوڵەتی "ورچ نییە" چیرۆکی
دەرهێنەرێکی سینەمایی دەگێڕێتەوە کە دەیەوێت لە ڕووداوێکی بەڵگەییدا لە
تورکیا، فیلمێکی ئەوینداریی ساز بکات. بێ ئاگا لەوەی کە بۆخۆی بە
شێوەیەکی نەخواراو لە ئێران، تووشی ڕووداوێکی ئەوینداریی دیکە بووە و
... .
ئەو ئەکتەرانەی کە لەم بەرهەمە سینەماییەدا ڕۆڵیان بینیوە، بریتین لە:
جەعفەر پەناهی، ناسر هاشمی، وەحید مەبەسێری، بەختیار پەنجەیی، مینا
کاوانی، نەرجس دلارام، ڕەزا حەیدەری.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "ورچ نییە" بریتین لە:
نووسەر، بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر: جەعفەر پەناهی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن:
ئەمین جەعفەری، ڕاوێژکاری هونەری: نادر ساعی وەر، دیزاین، مۆنتاژ و
میکسی دەنگ: محەمەدڕەزا دڵپاک، بەڕێوەبەری دەنگهەڵگرتن: عەبدوالڕەزا
حەیدەری، مۆنتاژ: ئەمیر ئێتمینان، بەرپرسی پلان و بەرهەم: نادر ساعی
وەر، دیزاین و جێبەجێی کردنی سەحنە: بابەک جاجایی تەبریزی، دیمەنە
تایبەتە وێنەییەکان: حامید مووسەوی، سەعادەت بەستام، بەرپرسی بەرهەم لە
تورکیا: سینان یۆسف ئۆغڵۆ سنان یوسوفۆگلو، دەنگهەڵگر: ئیمان بازیار،
یاریدەدەری دەنگهەڵگر: سالار سەلیمی، بەڕێوەبەری تەکنیکی دەنگ:
عەلیڕەزا نکولەعل تەک، یاریدەدەری وێنەگر: سەجاد بەراتی، ئەمیر موحبەتی،
عەلی جەعفەری، سەرحەت ئەکرەم ئاشچی، دەنگهەڵگری ستۆدیۆ: شاهین خاکپوور،
یاریدەدەرانی مۆنتاژی دەنگ: سەیدڕەزا گۆدازگەر، محەمەد زەمان سانی،
عەلیڕەزا دەباغ، وەرگێڕ: تووفان گرکانی، قۆناغی دوای بەرهەمهێنان:
پوویا عەباسیان، نێودەوڵەتی: ئەشکان مێهری (ئێران)، کاروباری تەکنیکی
دەنگ: ستۆدیۆ بیگم، سپاسی تایبەت لە: گوڵشیفتە فەراهانی، دکتۆر جەمشید
ئەکرەمی، مەجید بەرزگەر، شادمێهر ڕاستین، ئەشکان ئەشکانی، تاهیرە
سەعیدی، سوڵماز پەناهی، مەریەم کتابفرووش بەدری، پێگاە زەیدی،
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی:
سلۆلۆئید دریمز جەڵولۆئد درەئامس، ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠٢٢.
حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی
کۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان بە سەرۆکایەتی "ئاڵبێرتۆ باربێڕا"
ئالبەرتۆ باربەرا ڕۆژی ٣١ی ئۆگۆستی ٢٠٢٢ بە نمایشی فیلمی سینەمایی "نۆیزی
سپی" وهتە نۆئسە لە دەرهێنانی "نۆئا بائۆمباک" نۆئاهـ بائومباچ بە
شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی، لەوانە: "پێشبڕکێی سەرەکی"، "کورتە
فیلم"، "ئاسۆکان" ئۆرززۆنت، "هەفتەی ڕخنەگران"، "گەشەکردنی ڤێنیز" و
هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: "نمایشی بەرهەمە بڵیندەکان"، "نمایشی
تایبەت"، "ئاسۆکانی ئکستڕا" ئۆرززۆنت ئەخترا، "کالێجی دوو ساڵانەی
سینەما" و چەندین بەشی دیکە تاکوو ڕۆژی شەمە ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ لە
شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا درێژەی دەبێت.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.labiennale.org/en/cinema/2022/program-cinema-2022-public/khers-nist-no-bears-2022-09-01-17-00
بەستەری فیلمی سینەمایی "ورچ نییە":
https://www.youtube.com/watch?v=ET9JtKgN3AA
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی
سینەمایی "ورچ نییە"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|