په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١١\٢٠١٣

    پۆست فێتیش، ببوورن "خنینی وشەجاڕانە"!

وشەجاڕ

تۆ بیتو قوببەی قوپاو؟ی خۆت و نوقەبات[١]، ... مەڕۆ!
تۆ بیتو عەلەمی بابی ڕەزا
[٢]ت؛ کە هێندە بەدوایدا وێڵی، ... مەڕۆ!
تۆ بیتو چەفیە و کورتانی ئەو جاشانەی لەبەریان مایتەوە، ... مەڕۆ!
تۆ بیتو پەڕەوڵی ئەو زۆڵانەی لێت کەوتنەوە، ... مەڕۆ!
مەڕۆ تخوا! ٧ جار گەردنت ئازاد بێ...
هەموو ڕۆژێ یەک مەخزەن برژانگ بنێ بە بەنەن‌جەرگمەوە و
خەشی دڵی خۆت و حیزێم پێ بڕێژ، پێ هەڵڕێژە!
هەموو ڕۆژێ زوبانت بنێرە با ئیمانی گونم بگەزێ!
هەموو ڕۆژێ بە حسێبی "٥٠ فەرزی دانەشکاو"
دیوانەکانم ناچار کە، کڕنۆشی کابەی قابەت بەن!
تەنانەت، ناڵێم کلکی لەقیوت دانێ!
بەس... مەڕۆ!
با هیچ نەبێ شەوانە بە نرخی جاران، لە هەجوێکی شێخانەدا، شێتانە بتخنم!

________________________________
لە دیوانی وشەجاڕی ٣.
١- حەزرەتی نالی لە هەجوەکەی مەستوورەدا ئەفەرمێ: قوببەی لە قیبابی نوقەبا بێ نەقوپابێ.
٢- لە هەمان شیعردا ئەفەرمێ: شەو نائیم و قائیم عەلەمی بابی ڕەزا بێ.
 

ماڵپه‌ڕی وشەجاڕ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک