قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی
حاجی مه‌حمود، دوو ناپاکی ئۆپۆزسیۆن.

قادر نادر
یه‌کێک له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌رین ، دراندنی ئه‌و ده‌هۆڵه بوو که
له دوورڕا خۆش‌بوو ، چونکه زۆر به‌رپرس وێنه‌یه‌کی کاریزمای له‌خه‌یاڵی
خه‌لک دروست کردبوو ، به‌لام راپه‌رین به‌رگه ئهژدیهاکهکهی ، پێ
نیشانداین.
هه‌مومان ئه‌زانین هه‌رسێ کۆنه کادیره به‌رزه‌که‌ی سۆسیالست ( قادر
عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، مه‌حمود عوسمان ) قاره‌مانی سه‌ر شاشه‌ی
تێ‌ڤی ، به‌شی شێری دیداره زۆره‌کانی میدیای کوردین ، که‌لێره‌دا
تێبینیه‌کانمان له‌سه‌ر (حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود وقادر عه‌زیز) ده‌رده‌بڕین
نه‌وه‌ک ده‌یان کادیرو شۆڕشگێریان . که‌به‌داخه‌وه ئه‌م 2 که‌سایه‌تیه
لهههولێست و بوێریان خستوون .
قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، وه‌ک دوو سه‌رۆک حیزب و خۆ به
چه‌پ و ئۆپۆزسیۆن ، خۆیان نمایش ده‌که‌ن . به‌لام له 18 سالی رابڕدوو
، له‌کام روداوی سیاسی و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و مه‌یدانی ڕۆڵیان
هه‌بووه ، به‌راده‌یه‌ک باره‌گای حیزبه‌کانیان وه‌ک دیوه‌خانێکی
سیاسی یان فه‌رمانگه‌یه‌ک لێ کردوه ؟ یان که‌ی توانیوتانه ، به‌رمیلێک
نه‌وت ، ئهمپیڕێک کاره‌با ، نانێک بۆ منالێکی هه‌ژار ، پڕۆتستۆیهکی
جدی لهدالدهدانی جه‌لادانی ئه‌نفال ، له کار و چالاکیه‌کانیان بوونی
هه‌بێت ؟ مه‌گه‌ر له‌م 18 ساله ،که‌ره‌خنه کانتان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
چرکردبێتهوه ،دواتر به‌یه‌ک دیدار و دانیشتنی سه‌ری ره‌ش و قه‌لا
چۆلان، به‌ده‌ستکه‌وتێکی حیزبی و کهسێتیتان ، به‌رنامه‌ی حیزبه‌کانتان
، له‌ناو کۆبونه‌وه‌که، هه‌راج نه‌کردووه ؟
بۆیه کاتی ئه‌وه داهاتوه پێیان بلێین ، دوای 18 چواروه‌رزی ساڵ ، له‌نمایش
کردن به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن ، کوا بهروبومهکانتان ؟ کوا هه‌لوێسته جیایه
ڕیشهیهکانتان له‌گه‌ل ده‌سه‌لات ؟ وهتاکهی به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنی ،
ئازاره‌کانی ئه‌و خه‌لکه ده‌که‌نه به‌رده‌بازێک بۆ وه‌رگرتنی پله‌یه‌کی
ئیداری و بودجه‌یه‌کی مادی و چه‌ند دیاریه‌کی بارزانی و تاڵه‌بانی؟ .
هه‌ردوکیان ئه‌وه‌نده عاشقی ده‌سه‌لاتن ، له‌خولی یه‌که‌می په‌رله‌مان
و کابینه‌ی حکومه‌ت ، هه‌ردو به‌شی حیزبیان له‌وه‌رگرتنی ده‌ستکه‌وته‌کان
بۆ خۆیان قورخکرد ( وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان ) ، دواتر هه‌ردوکیان
له‌وه‌ته‌ی جڵه‌وی حیزبیان که‌وتۆته به‌رده‌ست ، کورسی سکرتێریان
گرتوه‌و به‌ری ناده‌ن ،وه‌ک ئه‌وه‌ی تاپۆبێت له‌سه‌ریان ،که‌چی ره‌خنه
له‌ده‌سه‌لات ده‌گرن کهتهداولی ده‌سه‌لات ناکات!؟
له‌وه‌ش کاره‌سات تر ، ئه‌گه‌رچی چه‌پن ، به‌لام خۆشترین ژیان بۆ خۆیان
و بنه‌ماله‌کانیان ده‌گوزه‌رێنن ، له خانوی ئه‌هرامی و ئۆتۆمۆبیلی دوا
مۆدیل و دیوه‌خانی سیاسیانه و سه‌فه‌ری زۆری ئه‌ورپا .....
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ، تا پێیان ده‌کرێت وشه‌و دروشم به‌سه‌رمان
ده‌فرۆشن ، به‌لام له‌ژیانی ڕۆژانه و پراکتیزه‌ی وشه‌کان ، زۆر ده‌گمه‌نه
؟ ئه‌وانیش وه‌ک به‌رپرسه فیرعه‌ونه‌کانی ده‌سه‌لات ، خاوه‌نی سیمای ،
نه‌بونی شه‌فافیه‌تی مادی ، بریاری یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ده‌سته خۆیان ،
ئه‌هرامی به‌رز ، ئۆتۆمۆبیلی دوا مۆدیل ، به‌بنه‌ماله‌کردنی حیزب یان
خۆشگوزه‌رانی بۆ منالهکانیانن ....... ئه‌وه‌ی قادر عه‌زیزی پۆینگێک
له حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود که‌متر ده‌کاته‌وه ، که خاوه‌نی 4 ژن نیه
. ئه‌مه چ مه‌هزه‌له‌یه‌که سه‌رۆکی حیزبێک ، خۆی پێ سۆسیال دیموکرات
بێت خاوه‌نی 4 ژن بێت !؟
ڕۆژێک له‌به‌رده‌م فلکه‌ی چه‌پ*
، هاوڕییه‌کم پێی راگه‌یاندن ، ده‌ترسم سۆسیال دیموکرات و چه‌په‌کانی
ئه‌ورپاش وه‌ک حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و قادر عه‌زیزی به‌رپرسیان هه‌بێت
!؟
هه‌موومان به‌رله هه‌لبژاردنی 25 .07 گوێبیستی وته ئاگرینیه‌کانی،
قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بووین ، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پله‌یه‌کی
ئۆپۆزسیۆن ، خه‌لکیان جۆش ده‌دا ، به‌ڵام به‌یه‌ک دیدار له‌گه‌ل ( تاله‌بانی
و بارزانی و به‌رهه‌م سالح ) ناپاکیهکی تریان له‌گه‌ل وشه‌کانی دوێنی
خۆیان وخه‌ڵک و لیسته‌که‌یان کرد ، به‌راده‌یه‌ک ئیستا خه‌ریکی تێکدانی
لیستێک ( چاکسازی ) و ده‌لالیش بۆ ده‌سه‌لات ده‌که‌ن ، لهپهلکێش
کردنی کۆمه‌لی ئیسلامی و یه‌کگرتوو بۆ ناو ده‌سه‌ڵات ؟ له‌هه‌موشی
گالته جارتری ئه‌م 2 به‌رپرسه به‌ناو چه‌په ، شه‌رم نایان گرێت که
2 لایه‌نی ئیسلامی هه‌لوێستی سیاسیان له ئۆپۆزسیۆن بون ، له‌وان
رادیکال و به‌هه‌لویست تره ؟
ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ، له سه‌رجه‌م کابینه حکومیه‌کان
، ئه‌وه‌ی د هرخست که ئه‌وان وه‌زیری گوێرایه‌لیان ده‌وێت نه‌وه‌ک
خاوه‌ن بڕیار. ده‌رکردنی فه‌تاح زاخۆیی ، باشترین نمونه‌یه له‌م باره‌وه
که‌هه‌مان عه‌قلیه‌تن. به‌ده‌رله‌وه‌ی له18 سالێ رابردو به‌رده‌وام
خاوه‌ن کورسی په‌رله‌مان و وه‌زیر بوونه ، به‌لام ئایا ده‌توانن جگه
له‌م هه‌لوێسته‌ی فه‌تاح زاخۆیی (نازانین به‌هۆی بریاری حیزب یان سه‌رۆکایه‌تی
له ریفراندۆم )بوه، یه‌ک هه‌لوێستی ترتان له ناو وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مان
باس بکه‌ن !؟ .
دواتر ئه‌مڕۆ کۆمه‌لگای کورد ، پێویستی به ده‌نگێکی به‌هێزی
ئۆپۆزسیۆنی نهخهسێنراوه بهکورسیهکی وه‌زاره‌ته ، یان ده‌نگانێکی
بوێر له‌ناو په‌رله‌مان ، که شه‌ڕی ( گه‌نده‌ڵی حیزب و حکومه‌ت ، گه‌شه‌کردنی
توێژێکی مافیای له‌ناو ده‌سه‌لات و دۆران یان ئالۆزکردنی وه‌رگرتنه‌وه
ناوچه داگیرکراوه‌کان ، دابرانی کوردانی ، یه‌زیدی و شه‌به‌ک و فه‌یلی
له کوردبونیان ، فه‌سادکردنی کۆمه‌لگا ، دیکتاتۆریانه‌ی بریاری
بارزانی وتاله‌بانی، دابه‌شکردنی داروبه‌ردی کوردستان به‌سه‌ر منالانی
حیزب و به‌بنه‌ماله‌کردنی حکومه‌ت ...سه‌دان کاری قێزهنی ئه‌م دوو
پارته بکات ؟
ماوه‌ته‌وه ئهوهبلێم یان دروشم و به‌رنامه‌ی حیزبه‌کانتان فڕێ بده‌ن(
ئه‌گه‌ر به‌رگه‌ی فشاره‌کانیان ناکه‌ن) یان ئه‌وه‌تا کار بۆ وته‌کانتان
بکه‌ن ؟ ئه‌و قۆناخ به‌سه‌رچوو ره‌خنه به‌س له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بخولێته‌وه
، کاتی ئه‌وه داهاتوه به‌پێی ره‌فتار و دیارده، قسه له‌سه‌ر هه‌مو
که‌سێتی و حیزبه‌کان بکه‌ین ، باسه‌ره‌تا کۆمه‌ڵیک تۆمه‌ت و قسه‌مان پێ
بلێن ، به‌لام له‌ئاینده ، ئه‌وانیش وه‌ک ده‌سه‌ڵات ، هه‌ست ده‌که‌ن
ناتوانن وته‌یه‌ک بلێین پێچه‌وانه‌که‌ی ره‌فتار بکه‌ن . دواتر به چ هه‌قێک
ئه‌وان به‌ئاره‌زوی خۆیان ره‌فتار بکه‌ن و ئێمه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ره‌خنه‌یان دا بنێین !؟
_____________________________________________
* فلکه‌ی
چه‌پ: له شاری هه‌ولێر بوو، به ئاستی
هه‌موو حیزبه چه‌په‌کان خاوه‌نی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تی
و نه‌ته‌وه‌یی بوو ، له‌دوای 31ی ئاب،
ئه‌ندامه چالاکه‌کانی په‌رته‌وازه بوون.
|