١\٣\٢٠١٠
قارەمانەکەی
پشتئاشان و
درۆ و نەزانییەکەی
بەختیار عەلی و رێزدار خالید!

سەلام عەبدوڵا
بەدرێژایی بەرنامەکانی ئیمڕۆی(knn)، (ئەلسەڵات
و وەلسەلام عەلیک...)درێژەی هەبوو و گۆڕانخوازێک بە"پێشمەرگەو ئەفسانە
درەوشاوەکەی داستانە قارەمانەکەی پشتئاشان"ی وت(نەوشیروان، حەزرەتی
نوحە...نەوشیروان، یوسفی پێغەمبەرە)و"عەرەبان"ەکەی کەلاریان بە
گەشتییەکەی نوح وەسفکردو لە پێنجوینیش گۆڕانخوازانی شارەکە بەم شێوە "شیاو
جوان و شایستەیە"، گۆڕیان:
(سبهی):
دوانیوهڕۆی دوێنێ (ههینی) له یادی لهدایکبوونی محمد مستهفا (د.خ)،
پێغهمبهری ئیسلام، له پێنجوێن چهند کچ و کوڕێکی گهنجی پشتیوانی
لیستی گۆڕان، بۆ بهرزراگرتنی ئهو یاده، گوڵی سپی و چکلێتیان بهخشیه
هاوڵاتیان له دوای نوێژی ههینی لهناوبازاڕ و لهبهردهم مزگهوتهکاندا.
هاوڵاتیانی شاری پێنجوێنیش خۆشحاڵی خۆیانیان دهربڕی بۆ بهرزراگرتنی
یادی لهدایکبونی پێغهمبهری مهزن بهو شێوه مهدهنییانهیه لهلایهن
پشتیوانانی بزوتنهوهی گۆڕانهوه، که بهچالاکی جۆراوجۆر رێز له
ئاینی پیرۆزی ئیسلام دهگرن.)
لە لایەکیترەوە، ئیمڕۆ(26/2) لەپڕ بەختیار عەلی هاتەوە گۆ و لە
وتارێکیدا لەبارەی تەزویرکردن که له سایتی سبه ى بڵاوکراوهتهوه، درۆ
شاخدار و بێ بنەما و پێکەنیناوی بە خەڵکی فرۆشت و ئەمەش چەند
نموونەیەکە:
1- (یەکێک لەو دیاردە بنەڕەتییانەی کە دیموکراسییەتی خۆرئاوایی لە
سیستێمی وەڵاتانی ئێمە جیادەکاتەوە...مەسەلەی تەزویرە.).
لەراستیدا لەو وەڵاتانەشدا تەزویرێکی زۆر دەکرێ. بۆ نموونە ئەم وتارانە
لەبارەی تەزویرکردن بڵاوکراونەتەوە(رۆژنامەی دی تاتس لە20/9/2009 لە
وتارێکیدا باس لە گەورەترین تزویرکردنی هەڵبژاردن لەلایەن-سی.دی.ئو-
دەکات، جۆرج گیزی لە وتارێکیدا لە 21/9/2008نووسیوە:
سۆسیالدیموکراتەکان خۆیان بۆ تەزویرکردنی دووهەم ئامادە دەکەن.)، لە
11/4/2008وتاری تزویرکردنی هەڵبژاردن لە ئیتالیا بەرچاودەکەوێت،
سۆسیالیستەکانی ئەسپانیا دەیانەوێت بە تەزویرکردنی هەڵبژاردن
ببەنەوە-لە 28/2/2009-، وتاری فلۆرین کێرنەر-یەریتانیا: بلیر لەژێر
فشارە-). هەروا لە مەکسیک لە 31/7/2006نزیکەی نیو ملیون مەکسیکی دژ بە
تەزویرکردن خۆپیشاندانیان کرد، لە بارەی هەڵبژاردنی ئەفریقای خواروو
لە27/6/2008 نووسراوە: هەڵبژاردنەکەی ئیمڕۆ تەزویرە، چەپە شۆڕشگێڕەکانی
پیرۆ بانگەوازی موقاوەمەتیان کرد دژ بە تەزویرکردن)
ئەمانە چەند نموونەیەکی بچووکن بۆ تەزویرکردن لە
وەڵاتە"دیموکراتەکانی"ئۆروپا و ئەفریقا و ئاسیا، بەڵام بەختیار عەلی
لەبەر نەزانی هەر لە خۆیەوە درۆ بەسەر خەڵکی نەگبەتی کوردستان پەخش
دەکات و هەندێ داماویش بڕوای پێدەکەن!
ئەوەی لە تزویرکردنیش ترسناکتر بێت، ئەوەیە کە لە خۆرئاوا پێشوەخت
بەرنامەی بەگێلکردنی دەنگدەران بەگڕ دەخرێت و خەڵکی پێ سەرمەست دەکەن و
لەمەشدا درۆکردن و بەڵێنی ساختە بە هەموو لایەکدا پەخش دەکرێ و
موستەحیلە رێگا بە گۆڕینی سیستێمە بدرێ و لەدواییشدا تەنها گۆڕینی
دەموچاوەکانەو ئەوەی حوکمڕانی دەکات یان حزبە پارێزگارەکانن یان
سۆسیالدیموکراتەکان بە هاوپەیمانی. ساڵهای ساڵە ئەم شانۆگەرییە بۆگەن و
وەڕسکەرە دووبارە دەکرێتەوە.
2- (...تاکە رێگایەکە کە هێزە کۆن و مردووەکان لە رێگایەوە دەتوانن
ژیانی خۆیان درێژبکەنەوە، تزویر ئەو دەمامکە گەورەیەیە کە هێزە
مردووەکان دەیکەنە سەریان بۆ ئەوەی زیندوو دەربکەون)
ئەرێ خەڵکینە کێ مردووی وای ببینیوە؟! ئایا مردوو دەتوانێ ژیانی خۆی
درێژ بکات؟ ئایا مردوو دەتوانێ دەمامک بکەنە سەری خۆیان؟!
3- بەختیار بەبێ شەرم مرۆڤ بە(بوکەشووشە و قەرەقۆز)دەشوبهێنێت!
ئەوجا وەک بڵێی خەڵکی کوردستان ئەفلیجن و وەک ئەو دەڵێ"دەست و قاجی
جوڵانیان نەماوە" پێویستیان بە پەتی باریکە بیانجوڵێنێ! ئەمەیە هەموو
مەعریفەتی ئاغای بەختیاری!
بێجگە لەو فاولە نابەجێ و وەهمییانە، فەیلەسوفی ئیمارەتی بابان، پاش
ئەوەی ئاماژە بۆ(حەقیقەت)ی کۆمەڵگا دەکات((ئایا دەزانن مەبەستی لە
حەقیقەت چییە؟!))، نووسینەکەی بەناڕاستەوخۆ بە هەڕەشە کۆتایی پێ
دەهێنێت و دەنووسێ: هەر حەقیقەتێکی سیاسیش گەر بواری پێنەدرا لە رێگای
سندوقی دەنگدانەوە بێتە قسە، بەدڵنیاییەوە لە رێگای دیکەوە دێتە قسە).
بە کورتییەکیە بەختیار: گۆڕان بە تاقە حەقیقەت و هێزەکانی تر بە مردوو
وەسف دەکات و(هەمووشمان دەزانین)تەزویر دەکرێ، و ئەگەر حکومەت رێ بە
گۆڕان نەدا بێتە قسە، ئەوا دڵنیایە لەوەی کە"گۆڕان، پشتیوان بەخوا" بە
رێگای توندوتیژییەوە دەیگۆڕێ!
پەپوولە و پارێزەرەکەی گۆڕان رێزدار(شێخ خالید شێخ محمود شێخ ئەحمەد
غەوارە) کە سەرۆک عەشرەتی غەوارەیە لە عیراق و ئیران، نەک لە کوردستان،
وەک خۆی نووسیویەتی، بەبێ شەرم تاوانی گەندڵی و سیخوڕی خستوەتە باڵ من،
گوایە سووکایەتیم کردووە بە سەرۆکی نەتەوەیی کوردستان کاک
نەوشیروان(بەڕاستی من لێم تێکچووە کێ سەرۆکی نەتەوەییە). من ئەوەندە
دەزانم دەزگا ئەمنییەکانی پارتی و یەکێتی یەکیان گرتووە و ناوی
دەزگای(زانیاری پاراستن)ە!
هەژاران و لێقەوماوانی کوردستان زۆر خێروبەری ئەوانی تریان بەرکەوتووە،
ئەمجارەیان پشتیوان به خوا نۆرەی رزگارکەرو سەرۆک و"فەیلەسوف"ەکانی
ئیمارەتی بابانە!
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|