په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٠\٢٠٢٢

  قارەمان کێیە؟

هاوڕێ نەهرۆ

قارەمان تۆی، ئەوە، ئەویدیکەیە
قارەمان لەناوماندایە
قارەمان لە دەوروبەرماندایە
کریکارە، جووتیارە، خوڵرێژە، دوکاندارە، لێخوڕە
پێشمەرگەیە لە سەنگەر، ئاوەدانکارە، مامۆستایە، نووسەرە
قارەمان ئەو کەسەیە بە ئیشی هەڵدەستێ
جیاواز لەوانیدیکە
کات مەکوژە لە قارەمان بگەڕێ
تەنیا بیر لە کەسانی دەوروبەرت بکەرەوە
دەبینی تۆ لە نێو رایەڵی قارەماناندای
قارەمان ئافرەتە، گەنجە، بەساڵاچووە
قارەمان لە شارە، لە دێهاتە
لە کونج و کەنارێکی ئەم جیهانەیە
قارەمان مروڤیکی بەرجەستەیە
لە نێو گیان و هەستماندایە !
هەست بە بۆنوبەرامە و سێبەریان دەکەین
قارەمان تۆی، ئەوە، ئەویدیکەیە.

_____________________________________________
تێبینی: بیرۆکەی ئەم دەقە هەلقوڵاوی ئەوەیە کە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان فیلمێکم بینی بە نێوی ''قارەمان کێیە؟''؛ سینارێویستەکە باس لە فیلمسازێک دەکا بۆ بەرەکانی شەڕی ئێران و ئێراق دەچێ و لە قارەمان دەگەرێ، چاوی بە سەربازێکی ماتۆرسوار دەکەوێ پۆست بۆ بەرەکانی جەنگ دەبا، پێیدەڵی هاتووم چاوم بە قارەمان بکەوێ، ئەویش دەڵی سواربە لە پشتم تا قارەمانت پیشاندەم، ئیدی ماتۆرسوار بە نێو مین و بۆسەدا دەروا تا دەگاتە هێڵی پێشەوەی بەرەکانی شەڕ بەڵام قارەمانیەتیی بێ وێنە ئەنجامدەدا، تا دواتر فیلمسازەکە بە سەربازە ماتۆرسوارەکە دەڵی (ئەشهەدوا) تۆ قارەمانی، قارەمان لە نێوماندایە بەڵام زۆر جار نایبینین.


١٧\١٠\٢٠٢٢
ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک