١٥\١٠\٢٠١٠
قاسم ئاغای پارتی و فەتاح بەگی سێ جیمی
یەکێتی.

قادر نادر
یەکێتیەکان زۆر کەیسی قاسم ئاغا باس دەکەن کەپارتی دالدەو ڕزگاری کردوە
. وەک ئاخافتن یەکجار راستە . ئاخر پارتی ئەوەندەی عاشقی جەلادانی
کوردە ئەوەندە نیشتمانیەکانی نیە . بەلام هەیهۆ لەیەکێتی و
تالەبانیەکان ..ئەرێ ئەوانەی وا دەڵێن ، ئایا بەهەمان ئاست بوێر دەبن و
بلێن ئەی هەر تالەبانی ویەکێتی نەبو و داڕێژەری (بیری ئەنفال ) وەفیق
سامەرائی کردە راوێژکاری خۆی ؟ مەگەر لە فرۆکەخانەی سلێمانی
لەپرسیارێکی ڕۆژنامەنوسێکدا لەسەر باوکی ئەنفال ( سولتان هاشم ) نەیوت
سولتان ئەفسەرێکی نایاب و نیشتمانیە کە ئەگەر لەسەدام ئیمزای
لەسێدارەدانم نەکرد ئەوا لەمە ڕێگریش دەکەم ؟ مەگەر تالەبانی هەر بە
پارێزەری کوردستان و عێراق بەرەو دادگاکانی ئەوڕپاش هەنگاوی نەنا
لەداکۆکیکردن لە گەورە جەلادی کورد (نزار خەزرەجی) کاتێک لەبەردەم
دادگای دانیمارکی پاکانە نامەی بێ تاوانی بۆ نارد و تنۆک تنۆک ئارەقەی
شەرمەزاری بەرامبەر ئەورپیەکان پێڕشتین.
یەکێتیەکان دەستیان خۆش بێت کەلەپشت جولاندنی نارەزایەتی قوربانیانی
دەستی ئەو جەلادەن ، ئەمە دیاردەیەکی زۆر سروشتی حزبایەتیە کەهەولبدەی
کەم و کورتی پارتەکەی تر گەورە بکەیت . وەلێ خەلکینە ئایا چەند قاسم
ئاغا بەئاستی تاوان (کەمترو زیاتر) وا لەگەرمیان و کۆیەن؟ . کەلێرەدا
تەنیا باسی فەتاح بەگی جاف دەکەین ، ئەو تاوانبارەی کە ١٤/٠٤ بەناوی
ئەوەوە کراوە ، جونکە لەئەنفالی٣ کە لەرۆژانی ٧بۆ ١٤/٠٤ دەستی پێکرد ،
زیاتر لە ٢٠ هەزار ژن ومنال و لاوی گەرمیان بەسەرپەرشتی ئەو لە گوندی (کولەجۆ
وملەسورە) کۆکرانەوە .... هەموو ئەو مرۆڤە جوانانەی کورد پێشکەش بە
سوپای مەرگ و خوێنی بەعسی کران . کەچی ئێستا لەگەرمیان و کەلار لە
بەردەم بنەمالەی قوربانیان بەکۆمەلێک پاسەوان و موچەیەکی خەیالی بۆ
براوەتەوە ، ناهەقی نیە گەربەرپرسانی یەکێتی لەگەرمیان . مەحمود
سەنگاوی و عەدنای حەمە مینە و حامدی حاجی غالب ....بڵێن ئێمەو فەتاح
بەگ سێ جیمی هاوبەش کۆمان دەکاتەوە ( جاش ، جەلالی، جاف ).
سوپایەک بەناو ڕۆشنبیر هەیە کەلەساڵیادەکانی ئەنفال و هەلەبجە ...شیعرو
پەخشان کەبەشی زۆریان فرمێسکی درۆیانەی بۆ هەلدەڕێژن . لەکۆنفرانسی
ئەنفالی هەولێر ٢٠٠٧ نزیکەی ٤٠٠ بەناو چالاکڤان و لێکۆلەرەوە و تاوانی
ئەنفال بەشدار بون . وە دەمی هەرڕٶشبیرێک دەکەیتەوە باس لەنەتەوەیی بون
و ئەی رەقیب و ئالایەکی کوردستان لەیەخەی دەدا ، وە دەلێت (دەبێت و
پیویستە ) کورد وەک ئەرمەن و جولەکە خەبات بۆ کەیسی کۆمەلکوژی
نەتەوەکەی بکات ....وەلێ کاتێک هەوڵی دادگایی و رسوایی و چالاکی...
بەرامبەر جەلادانی ئەنفال و نەتەوە کەمان دەدەین و کە خۆیان گوتەنی وەک
ئەرمەن و جولەکە بیان دەین بەدادگا ، نە قارەمانی کۆنفرانسەکان ئەنفال
دیارن ، نە سرودبێژە نەتەوەیەکان و نە گروپی پێویستەو دەبێتەکانی داوا
کراو کە وەک جولەکە و ئەرمەنەکان خاوەن کەرامەتی نەتەوەیی بین .. بەڵام
هەر ئەو نوسەرانە ئەگەر یەک رەخنەی لێ بگریت بە سوکایەتیەکی گەورەی
ئەژمار دەکەن ، بەلام ئەگەر نیشتمانەکەی ئاوا پڕ لەجەلاد بێت بەدەست
تالەبانی و بارزانی ، گوێکانیان کەڕ و چاوەکانیشیان کوێڕە ، ئەوەی
ئازاریشم دەدات . دەیان نوسەری بنەمالەی قوربانی هەیە کەبوێری ئەوەی
تیا نیە ئیدانەو چالاکی دژ بە بکوژی باوک و براکانیان بکەین . خۆزیا
مافی وشەدەربرین وبەیانامە بەپێی پراکتیکزەکردنی بوایە، ئەوکات
دەمانبینی چەند ڕۆشنبیری کورد مافی نوسین و ئاخافتنی دەبوو !؟
سەیر بکەن ئیمە چ باوکێکی بێویژدان ( بارزانی) بەرپرسی نیشتمانێکی
پڕ لەئازارە . شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان . تەنیا لە ٥٠٠ وشەیی
بابەتێکی ، فەنتاسیاێکی خەیاڵی بۆ خۆی دروست کردبوو ، کەئەگەر ببێتە
زاوای بارزانی ، چۆن لەکٶڕی گەرەکێکی هەژار نشینەوە بەرەو مەملەکەتی
فەرعوناوە دەروات . بارزانی و پارتی چۆن بەسوکایەتیەکی گەورەیان زانی و
بەچ شیواز و سیگنالیکی مەترسیدار بردیان و تیرۆریان کردو چۆن
لەگالتەجاریەکی لیژنەی لێکۆلینەوەشیان بۆ دارشت . هەموو ئەمانەش تەنیا
بۆ ئەوەبوو کەکەس بۆی نیە بە خەیالیش باس لەمنالی بکات . کەچی دەیان
جەلادی وەک قاسم ئاغا بکوژی منالی هەژاری ئەم میللەتە پاسەوانی و
ڕزگاری دەکات . ئەو جەلادانەی بەهەزاران کچی کوردیان پێشکەش بە سوپاکەی
عروبەو مەرگ کرد و لەسەر سنورەکانی ولاتانی عروبەی ئیسلامی وەک کۆیلە
هەراجی مرۆڤە دواکەوتەکانی خەلیج کران بۆ تێرکردنی غەریزە سێکسیەکانیان
..... ئاخر کێ دەتوانێ وێنەی مناڵێکی بچوک یان گەورەی بهێنیتە بەرچاو،
کەلەبرسانا بگرێی و داوا لە دایکی بکات یەک پارچە نان ئەویش هیچ شک
نەبات و دواتر لەبرسانا بمرێت و جەستە خنجیلانە جوانەکەی لەبەرچاوی
دایکی ببێتە خۆراکی سەگە رەشەکانی عەجاج . بەلێ کام بەرپرس قبول دەکات
تەنیا ناوی کچەکەی بەنوسین باس بکرێت. وەلێ بەدەیان هەزار ژن و کچی
ئەم نیشتمانە بەدەستی سەدان سەرۆک جاشی دوێنی و بەرپرسانی ئەمڕۆی پارتی
ویەکێتی بەزۆرەملێ و بەقێزەوەنترین شیوە کاری سێکسیان لەلایەن بکوژ و
جەلادانی باوک وبراو خۆشکەکانیان لەگەل کراوە... کەچی ئاوا تاوانباری
ئەو هەموو کچ و منالەی نیشتمانەکەمان لە قاسم ئاغا و فەتاح بەگەکان
دالدەدەرێن.
لەکۆتایشدا دەلێین راستە نارەزایەتی بنەمالەی قوربانیان و دەیان
ڕۆشنبیر لەکەیسی قاسم ئاغا وێنەیەکی نوێ و هیوایەکی پێ بەخشینەوە ،
کەسەردەمی تێکشکانی کەرامەتی نەتەوەیی وکەسێتیمان بەرەو کۆتایی هەنگاو
دەنێت ، وەلێ هیشتا زۆرمان ماوە ، گومانی نەتەوەیی وهەستکردن
بەکەرامەتی کەسێتی و ڕٶشنبیری خۆمان بکەین .
ماڵپهڕی قادر نادر
|