قاته‌کانی تاڵه‌بانی
و نادیموکراسی ئۆپۆزسیۆن.

عه‌لی مه‌حمود
- که‌م که‌س هه‌یه له‌م کوردستانه ئه‌م 18ساڵه، به ئه‌ندازه‌ی منی
کردبێت به ینک‌و پ‌د‌ک، هێشتا شوێن خۆیان گه‌رم نه‌کردبوه‌وه له‌ساڵی1991،
له‌هه‌ولێر خۆپیشاندانێکمان دژیان رێکخست له‌ژێر دروشمی "ئازوقه بۆ هه‌مووان
له‌ناو چێت دزی‌و تاڵان" ئیتر به‌نووسین‌و خۆپیشاندان‌و..رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن
له‌گیانیان بووم، ئه‌و وشانه‌ی ئێستا به‌ترسه ترس به‌ناوی خوازراوه‌وه
زۆرێک ده‌یکه‌ن، من 15ساڵ له‌مه‌وپێش له‌و زه‌مه‌نه‌ی سه‌ربازگه‌ی هه‌ولێر
رۆژانه ته‌رمی لێده‌دۆزرایه‌وه له‌ناویان ده‌مکرد، حیزب نه‌ماوه
زیندانیم نه‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له‌لایه‌ن به‌ناو لایه‌ن‌و نووسه‌رانی
ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تیم پێکراوه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
نه‌مبینیووه، ئێستا دواین هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر خۆم‌و نووسینه‌کان له‌دژم
قه‌یناکه چش، هه‌مووشی ته‌نها له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی60000دۆلار موچه‌که‌ی
کاکه نه‌وشیروان، له‌وه‌ش خراپتر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ماڵپه‌ڕێکیشکرد که
هه‌واڵه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه100% لایه‌نگری خۆیانه، براده‌ران بۆ خۆیان
به‌ئاشکراو به‌نهێنی، به‌ته‌فاسیڵی هه‌موو ورده‌کاریی ژیانی ئه‌و به‌رپرسانه‌یا
ده‌چنه خوارێ که له‌گه‌ڵیان نه‌بن، به‌ڵام یاساغه باسی موچه‌ی خۆیان
بکرێت به‌وپه‌ڕی رێزیشه‌وه، باشه ئه‌گه‌ر بمگوتایه ناڕه‌وایه کاک
نه‌وشیروان ئه‌و گردو زه‌وی‌و باڵاخانانه له‌سه‌ر ناوی خۆی
تاپۆیانیکردووه‌و مناڵه‌کانی ئه‌ویش له‌ئه‌مه‌ریکا وه‌ک ئه‌وانی دی به‌داهاتی
ئه‌م خه‌ڵکه ده‌خوێنن، وه‌ڵا شار به‌ده‌رمیان ده‌کرد! وه‌لێ راستی
راسته، به‌ڵام تاڵه‌و هه‌ر ده‌بێت بوترێت، ده چی ده‌بێت چش بۆ باجه‌که‌ی
ئاماده‌م.
- به‌پێی هه‌واڵێک له‌ماڵپه‌ڕی پێنووسه ئازاد‌و ئازاکان بڵاو کراوه‌ته‌وه،
ساڵانه تاڵه‌بانی نزیکه‌ی 1ملیۆن دۆلار ته‌نها به‌قات ئه‌دات، قوڕ به‌سه‌رمان
به‌قه‌له‌کان رازی نه‌بووین، قاتیش هاته سه‌ری، ده‌بێت له‌به‌ر خه‌رجی
ویسکی ده‌سه‌ڵاتداران‌و ئۆپۆزسیۆن سه‌ر هه‌ڵگرین.
- پیوک میدیا "چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیاری گرتنیان هه‌یه، ته‌نها
3 رۆژ مۆڵه‌تیان بۆ دانراوه"، چه‌مچه‌ماڵ‌و 3 رۆژ کوجا مه‌رحه‌با، ئه‌وه
3 مانگ تێپه‌ڕی چه‌مچه‌ماڵ هه‌ر ته‌کساسه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئێوه‌ش
وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کاک مه‌سعود بارزانی بوو له‌ڤیلا ته‌جاوزه‌کان،
ئاخر ئه‌و هاوینه هه‌وارێکی به‌ته‌جاوز داگیر کردووه، چۆن ته‌پۆڵکه‌یه‌ک
به‌ورده به‌رپرسه‌کانی پێ چۆڵ ده‌کرێت، له‌م نیشتمانه ته‌پۆڵکه‌و
گردو شاخ‌و ئاویشمان هه‌موو به‌تاڵان برا بێکه‌س خۆمان، گه‌لۆ ده‌زانن
له‌م وڵاته پاره‌ی میلله‌ت ته‌نها بایی کڕێنی خانووی سه‌رۆک وه‌زیرانه.
- په‌یامنێر "به‌غدا پشکی کۆمپانیاکان نادات، حکومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده‌کردنی
نه‌وت راده‌گرێت"، ئه‌رێ شیوه‌نه‌که بۆ پشکی کۆمپانیاکانه یان به‌شی
خۆتان له‌ناو کۆمپانیاکان، بۆ حسێن نییه لۆ هه‌ریسه‌که‌یه‌تی.
- نه‌وا، بارزانی "ئه‌و نووسراوانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر که‌سایه‌تی‌و
لایه‌نه سیاسیه‌کان نووسراوه، گوزارشت له‌ڕاوبۆچوونی حکومه‌ت‌و پارتی
دیموکراتی کوردستان ناکه‌ن" له‌سه‌ره‌وه هه‌موو به‌زمانی گوڵ له‌گه‌ڵ
یه‌کتر ده‌دوێن، وه‌لێ له‌ژێریشه‌وه جۆره‌ها ماڵپه‌ڕو گۆڤار‌و رۆژنامه
بۆ گیانی یه‌کتری ده‌رده‌که‌ن، ده‌زانن ئه‌مه ته‌نها کاری گه‌نده‌ڵکاران‌و
ترسنۆکانه.
- کوردستانی نوێ "له‌کوردستان دیموکراسی‌و له‌به‌غداش نه‌به‌ردی نه‌ته‌وه‌یی"
ته‌زویره‌کانی کوردستان‌و لیستی ناوی وه‌زیرو باڵوێزخانه‌کانی به‌غدا
شایه‌دی وته‌کانتانن که سه‌رتاپایان که‌س‌و کاری حوته‌کانن، شه‌ڕی سه‌روماڵ
له‌پێناو کورسی که‌س‌و کار‌و گیرفان.
-نه‌وا "به‌تێپه‌ڕ بوونی ساڵێک به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی عومه‌ر فه‌تاح
بلۆکێک نه‌خراوه‌ته سه‌ر یه‌ک" ئه‌وا مانگێک به‌سه‌ر فرمانی ده‌سگیرکردنیشیا
چوو، جێبه‌جێ نه‌کرا.
Alimahmud2001@yahoo.com
|