١\٦\٢٠٢٣
قەڵا.

ئومێد قەره‌نی
ئێمە دەزانین
ترسنۆکەکان زۆرترین جار
ئاڵایەکان بەرز رادەگرن
وەلێ، تەنیا یەکێک
کە هۆکاری هەموو
سەرکەوتنەکان بووە
مردوە...
هەمووان دەزانن
کە ئێمە خەڵکی دوا دەربەندی
ژێر زەوینی ئەم شارەین
ئێوەش دەزانن قەڵا
میراتی کۆمەڵێک منداڵی
چڵکن و بەچکە کرێکارە...
ئێمە نازانین تەم چیە!
هەر رۆژ
لە گردەکانی خۆر کۆدەبینەوە،
هەموو شتێک لە رووناکییدا
دروستدەکەین...
نیگاری با.
ئاوەهایە ئیدی
نیگاری ئەو رۆژانە
''با'' دەیکێشێ.
زۆر شت گۆڕاون
ئه‌كته‌ره‌كان،
دیمه‌نه‌كان، واتایەکان..
ئەمن له‌پڕ
هیچ نەخشێکم نه‌ما
به‌س تۆ له دیمه‌نه‌كه‌دا
بمێنه‌وە و چاوه‌ڕێكه
من دەبێ زوو
ب ڕ ۆ م.
ماڵپەڕی
ئومێد قەرەنی
|