٦\١\٢٠١٠
قەڵەمەکانى
هەڵەبجە و شەشى کانوون.
بێستون حەسەن
لێرەوە وەک نووسەران و قەڵەمەکانى هەڵەبجە لەم ڕۆژەدا داوادەکەین لە هەموو ناوەندە باڵاکانى حکومەت و هەموو لایەنە پەیوەند دارەکان کە چیتر ڕێنەدرێت بە هیچ کەسێک لە هەر شوێنێکى ئەم هەرێمە و بەتایبەت هەڵەبجە کە دیاردەى هەڵگرتن و بەکارهێنانى چەک چیتر تەشەنە بسێنێت و کارێک بکرێت کە لەبرى بەکارهێنان و مامەڵە کردنى چەک ، شار بە ئاقارێکى خۆشتر و ڕازاوەتردا بەرن و خەڵکى وەها لێبکرێت هەست بە بوونى ئەم هەرێمەى خۆیان بکەن کە ساڵانێکە لەژێر عەزاب و ناڕەحەتى دەوڵەتانى داگیرکەردا نەحەساونەتەوە .دەبا بەهەموو لایەکمانەوە هەوڵ بدەین هەریەک لە جێى خۆیەوە نەمامێک لەبەر دەرگاکانماندا بچێنین تا شارەکە و هەرێم و وڵاتەکەشمان سەوز تر و جوانتر ببینرێت .
با دیاردەى چەک هەڵگرتن و مامەڵەکانى چەک لە
ڕەچەڵەکەوە دەربهێنین و ڕۆژى شەشى کانوون بە ڕۆژى ئاوەدان بوونەوە و
سەوز بوونەوەى وڵاتەکەمان بزانین و هەر لەم یادەشدا نابێت هێزى
یەکگرتووى هەموو ئەو ڕۆڵە کوردانە لەبیر بکەین کە خەباتیان کرد بۆ
هێنانەدى سەربەخۆیی کورد و بنیاتنانى هەرێمێکى وەک هەرێمى کوردستان کە
ئێستە خۆشبەختانە شان بەشانى سوپاى عێراق لە پێشەوەى سەنگەردان دژ بە
نەیاران و داگیرکەرانى وڵاتەکەمان .. ئەشێ بەجۆرێک لەم یادە بڕوانین کە
هەموو ساڵێک ڕۆژى شەشى کانوون بەڕۆژى نوێبوونەوە و دروست بونى کییانى
سەربەخۆى هەرێمەکەمان بڕوانین و هەڵەبجەییەکانیش وەها سەیر بکرێن کە
ڕەمزى بەرخودان و قوربانین ، یاخود ئەوەى ئێمە و هەموو تاکێکى
هەڵەبجەیی داواى ئەکەین ئەوەیە کە با چیتر هەڵەبجە شوێنى تێڕامان و
ئاوەدانى بێت بۆ هەموو ئەوانەى کە تامەزرۆن هەڵەبجە ببینن . با شار لە
دیمەنى ناشرین دوور خەینەوە و هەوڵ بدەین ڕۆشنبیرى گشتى بەهەموو
لایەکدا بڵاوکەینەوە و چیتر بۆنى خۆشگوزەرانى و تەبایی و پێکەوە ژیان
هەموو سووچ و کەلەبەرێکى هەڵەبجە بگرێتەوە .
|