


بۆ گیانی هه‌رده‌م
به‌رخودان و نه‌به‌زییوی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه پێشکه‌شه.
،کاتێ قه‌ڵه‌م شکێنرا
..مه‌رگ سه‌رچۆپی ده‌کێشێ
بۆ گۆڤه‌ندی رازاوه‌ی بوک
له وڵاتی جه‌نگه‌ڵنشین
..ئاسمان ته‌ژیی له نێو ته‌ما
ئای مخابن چه‌ندێ سانا
که خوێن شه‌ڵاڵی سۆران بوو
له ئاکامی وته‌و په‌یڤ و
،هه‌ڵماڵینی نادادییا
بۆ ئازادیی و به‌رخودانی شاری که‌رکوک
شه‌لاتییه‌کانی ده‌سه‌ڵات
که‌وتنه سه‌ما..
* *
ئه‌ی قه‌ڵه‌می چه‌له‌نگ
و پاک
ئێمه نیشتمانمان جێهێشت
مه‌نفامان کردۆته سه‌رین
له نێو وڵاتێکی روناک
ماڵی چۆڵمان خاپو خاپور ده‌که‌ین
به سه‌رچاوه‌ی بریین
زۆر له مێژه به بارتاقای
رووپه‌لی دیرۆکی نه‌گریس
فێرکراوین
له‌تاریکیی
ده‌ست به خوێنی یه‌کتر بسڕیین..
* *
بنوسان و قه‌ڵه‌منه‌زۆکانی ئێمه
بۆ پاروویه‌ک نان
بۆملکه‌چی و به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ڵپه‌ی گیرفان،
هه‌رده‌م بێباکن له‌هه‌مبه‌ر
گڕی ویژدان
کوا شاعیره ده‌ڵاڵه‌کان که بۆ له‌نجه‌و لاری ژنێ..
ده‌بن به که‌ووشی سه‌ره‌رێ..
نه‌ک هه‌ر مه‌مک ده‌چوێنن به نارنجۆک،
لێ له ئاستی تاوانێکا
له‌چۆڕینی خوێنی قه‌ڵه‌م،
ده‌میان کڵۆم
خامه‌ی ره‌ژوو،
بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی ملهووڕ
ده‌ده‌ن و له گه‌ردن و به‌رۆک..!
به‌رلین
|