١٢\٦\٢٠١٠
قەڵەم
کوژەکان!

سهرکهش
بۆ چلەی یادی زەردەشت
عوسمانی جوانەمەرگ!
دوا دەنگ و باسم ئەمەیە:
١
دوا دەنگ و باسم ئەمەیە
من شێت دەبم !
من شێت دەبم !
کە شێتیش بووم!
کە شێتیش بووم شرینخەیەک لەتەرمی ڕاستی دەدەم و لە
گۆڕەپانێکی شاردا،
لەسەر پشتی تاتەشۆری چەپڵەکانتان
وەک مناڵێک
زیت و زیندووی دەکەمەوە!
بەزەنگیانەی درۆکانتان یاری دەکەم!
(
پەشێو
)
قەڵەم کوژەکان!
ئێوە لە کوشتن،
کوشتنی مرۆڤ!
ئێوە لە تیرۆر،
تیرۆری هزر و بیری پێشڤەچوون
ناپرنگێنەوە!
* *
* * *
قەڵەم کوژەکان!
ئێوە و
هەڕەشە
ئێوە و
زەبر و زەنگ
ئێوە و
میتوودی،
ترس و تۆقاندن
ڕووی یەک دراون
لێک هەڵچنراون
لێک جودا نابن.
* *
* * *
قەڵەم کوژەکان!
ئێوە و
گەف و گوڕ
ئێوە و
شێوازی،
چاوسوورکردنەوە
وەک شادەماری دڵی
ستەمکار
لەیەک ئاڵاون
چوونەتە ناویەک
لێک دانابڕێن.
* *
* * *
قەڵەم کوژەکان!
ئێوە و
دڕدۆنگی
ئێوە و
نامۆیی
بە ژیان!
بە جوانی:
جوانی سروشت و
جوانی مرۆڤ و
جوانی هزر وبیر،
جوانی و
پیرۆزی
(عیشق و ئازادی)٢
پێکڕا هاتنە بوون
پێکڕا گەورە بوون
دەست لەملانن
بێ یەک هەڵناکەن
لەیەک ڤەنابن.
* *
* * *
قەڵەم کوژەکان!
ئێوە و
ڕق و کین
ئێوە و
ڕەفتاری
ڕەش و
بە گەمار
ئێوە و
بیرتەنگی
بێ هزر و
هەستی
وەکو:
مافیا
ئەو مافیایەی سنوور ناناسێ،
بۆ تاوانکاری،
ئەو مافیایەی سنوور ناناسێ،
بۆ دەستدرێژی و
ئەتک و
زۆرداری
ئاوێتەی یەکن
ئاوێنەی یەکن
لێک هەڵناوێرێن!
* *
* * *
قەڵەم کوژەکان!
ئێوە
دەردەدار
ئێوە
ئاڵودە
بە دەردەکانی:
دەروون،
ڕەفتار،
ئاوەز،
وەک:
چەتە و
ڕێگر،
چەتە و
ڕێگرە
شمشیروەشێنە
شمشێر بەخوێنە
ئەنفالچییەکان!
__________________________________________________________
١.
بۆ بازرگانان ع پەشێو ١٩٧٣شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم ل
٢٨٨/٢٨٩ لە پشت لە نەواو ڕوو لە کڕێوە ١٩٦٥- ١٩٧٩.
٢.
ناونیشانی شیعرێکی هێمن ی شاعیرە، بڕوانە تاریک و ڕوون، چەندان دەنگبێژ
ئاوازیان بۆ ئەم شیعرە چێکردووە و بەدەنگی بە سۆز چڕیویانە.
١٤\٥\٢٠١٠
- ئوپسالای سوید
ماڵپهڕی کهریم سهرکهش
|